ئه‌من به‌ چ شێوه‌یه‌ک ده‌توانم له‌ پڕۆژه‌کانی ئاکادێمیی زمانی کوردی و کوردستانیکا دا به‌شداری بکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم به‌ شێوه‌یه‌ک له‌ شێوان یارمه‌تیده‌ر‌ی ئه‌وکاره‌ باشه‌ بده‌م؟

ئه‌من به‌ چ شێوه‌یه‌ک ده‌توانم له‌ پڕۆژه‌کانی ئاکادێمیی زمانی کوردی و کوردستانیکا دا به‌شداری بکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم به‌ شێوه‌یه‌ک له‌ شێوان یارمه‌تیده‌ر‌ی ئه‌وکاره‌ باشه‌ بده‌م؟

ئه‌من به‌ چ شێوه‌یه‌ک ده‌توانم له‌ پڕۆژه‌کانی ئاکادێمیی زمانی کوردی و کوردستانیکا دا به‌شداری بکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم به‌ شێوه‌یه‌ک له‌ شێوان یارمه‌تیده‌ر‌ی ئه‌وکاره‌ باشه‌ بده‌م؟

کارێکی که‌ تاکو ته‌را یان ڕێکخراوه‌کان ده‌توانن بیکه‌ن بۆ پشتیوانی له‌ پڕۆژه‌ی وه‌کوو ئاکادێمیی زمانی کوردی و کوردستانیکا ئه‌وه‌یه‌ که‌ داوا له‌ دۆستان یا ئه‌ندامانی ڕێکخراوه‌کانیان بکه‌ن که‌ کۆپی ئه‌و ماده‌و که‌ره‌ستانه‌ی لایان ده‌ست ده‌که‌وێ بخه‌نه‌ سه‌ر قالبی ئێلێکترۆنی ( به‌ سکانکردن، نووسینه‌وه‌یان به‌ کۆمپیوتر، وێنه‌ لێهه‌ڵگرتنه‌وه‌ و وه‌کووتر) ئه‌گه‌ر ئێوه‌ زمانانی دیکه‌ش ده‌زانن  ده‌توانن یارمه‌تی بکه‌ن بۆ وه‌رگێڕانی ده‌ق له‌ زمانی ئینگلیسییه‌وه‌ بۆ سه‌ر زمانی فارسی، ترکی، و عه‌ڕه‌بی ( و به‌ پێچه‌وانه‌)، هه‌ر وه‌ها ده‌توانن به‌و ده‌قانه‌ دا بێنه‌وه‌ که‌ به‌ ئینگلیسی بڵاو ده‌بنه‌وه‌ و هه‌ڵه‌کانیان هه‌لوه‌ژێرن. ئه‌و چه‌شنه‌ یارمه‌تییه‌ ئه‌م زانیارییانه‌ی وا به‌ده‌سته‌وه‌ن ده‌گه‌یێنێته‌ گشت ئه‌و که‌سانه‌ش که‌ به‌ هه‌موو زمانێک ناتوانن بخوێننه‌وه‌. ئێمه‌ ده‌توانین سه‌رچاوه‌ و ژێده‌ری کۆن سکان بکه‌ین یان ڕێنوێنیتان ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌ی به‌ڵگه‌ و سه‌رچاوه‌که‌ی لێ ده‌ستده‌که‌وێ،  بۆ ئه‌وه‌ی به‌یارمه‌تی ئێوه بخرێته‌ سه‌ر فۆرماتی ئێلێکترۆنی و دواتر بخریته‌ سه‌ر هێڵی ئینترنێت بۆ ده‌ستوێڕاگه‌یشتنی گشت لایه‌ک.

تاکوته‌را یان ڕێکخراوان ده‌کرێ له‌ کتێبخانه‌کانی خۆیانه‌وه‌ ده‌ستپێشخه‌ری بکه‌ن بۆ ئاماده‌ کردنی کۆپی ئێلێکترۆنی  ده‌ستنووس، کتێب و سه‌رچاوه‌ی دیکه‌ی که‌ پێوه‌ندی په‌یدا ده‌که‌ن به‌و ئامانجانه‌ی ئاکادێمیی زمانی کوردی و کوردستانیکای له‌ سه‌ر دامه‌زراوه. ئێمه‌ له‌ سه‌ر بنه‌مای یارمه‌تیدانێکی ئه‌وتۆی زانستکارانه‌ دامه‌زراوین.

هه‌ر تاک و کۆمه‌ڵه‌ و ڕێکخراوه‌یه‌ک له‌و باره‌یه‌وه‌ یارمه‌تیده‌ر بن و پشتیوانیمان لێ بکه‌ن، له‌خواره‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی كه بڵاو ده‌کرێته‌وه‌ نێو و ڕه‌مزی ڕێکخراوه‌که‌یان ده‌ستنیشان ده‌کرێ. به‌و شێوه‌یه‌یه‌ پڕۆژه‌کان ده‌توانن ببن به‌ سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌ربڵاو و هه‌راوی زانین و ئاگاداری بۆ بیروڕای گشتی به‌ یارمه‌تی بیروڕای گشتی خوی.

Comments

Yarmetí

sillaw
min bo werrgéraní farsí be kurdí ( kurdí be farsísh) amadey hawkarím

diyako ehmedpûr

Pirr supas kak Díyako

Tikye naw ú email xot le régay peywendí email bom rewane bike.

Comments are closed.