Wed, 15/07/2009 – 16:05 — Admin
داخودا ئێوه پێتان وایه که سیستمێکی ڕێنووس وه‌کوو خه‌تی یه‌کگرتوو له سه‌ر بنه‌مای خه‌تی لاتینی ده‌بێته هۆی کوێربوونه‌وه و نه‌مانی گه‌نجینه‌ی پڕبایه‌خی ئه‌ده‌بییاتی کوردی که تاکوو ئێستا له سه‌ر بنه‌مای خه‌تی عه‌ڕه‌بی نووسراوه؟
ئه‌وه بابه‌تێکه که زۆر جار له لایه‌ن زمان‌ناسان و زانستکارانی کورد و ئه‌وانه‌ی که له‌مێژه خه‌تی عه‌ڕه‌بی به‌کار ده‌هێنن قسه‌ی لێوه کراوه. پاراستنی خه‌تی عه‌ڕه‌بی بۆ نووسینی زمانی کوردی وه‌ک بنچینه‌ی بۆچوونێکیش هاتووه‌ته گۆڕێ بۆ دژایه‌تی کردن له گه‌ڵ هه‌رجۆره ڕێفۆڕم و گۆڕانێک له سیستمی نووسینی هه‌نووکه‌ی کوردی دا.
ههنگاوێکی گرینگ له جێبه‌جێکردنی هه‌رجۆره چاکسازی و ڕێفۆرمێکی کولتووری دا، دابه‌زاندن و جێبه‌جێکردنی به‌کاوه‌خۆ و به‌ره به‌ره و هه‌بوونی نه‌خشه‌یه‌کی ڕوونی ڕێگه‌یه. له‌و ڕێبازه دا ئه‌و گرووپه‌ی ده‌که‌وێته به‌ر ئامانجی گۆرانی ئه‌وتۆ ده‌بێ وه‌جه‌کانی دابێ بن نه‌ک وه‌جی ئێستا. واته وه‌جی (وه‌جه‌کانی) دابێ ده‌بێ خۆیان له سیستمێکی په‌روه‌رده‌ی ڕێفۆرم کراو و چاککراو دا ببیننه‌وه و یه‌که‌م وه‌ج بن که سیستمێکی یه‌کگرتووی نووسین ده‌ئه‌زموون نه‌ک وه‌جی هه‌نووکه. ده‌بێ له‌وه‌ش دڵنیا بین که سیستمێکی یه‌کگرتووی ڕێنووس له‌سه‌ر بنه‌مای خه‌تی لاتینی به هیچ کولوهجێ نابێته هۆی کوێربوونه‌وه و ده‌په‌راوێز هاویشتنی ڕه‌سه‌نایه‌تی ئه‌ده‌بییاتی کوردی.
به‌خۆشییه‌وه، له‌م بڕگه‌یه‌ی مێژوو دا چه‌ند هۆکاری گرێنگ هه‌ن که هه‌لی ده‌ربازبوونێکی هاسان و بێدهردی سه‌ر ده‌ڕه‌خسێنن، له‌وانه:
1. زۆربه‌ی ئاخێوه‌رانی زمانی کوردی به زمانی دایکی خۆیان نه‌خوێنده‌وارن
2. ئه‌ده‌بییاتی کوردی، سه‌ره‌ڕای گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی، به‌ڕێژه گه‌نجه و تا ڕاده‌یه‌کی زۆر زاره‌کیه، به به‌راوه‌رد کردن له‌گه‌ڵ زمانه ئه‌ده‌بییه‌کانی ده‌وروبه‌ری، جگه له ترکی نه‌بێ (که ته‌مه‌نی له کوردی که‌متره و وه‌ک ده‌زانین له سیستمی نووسینی دا گۆڕانی پێک هێناوه و ئێستا له سه‌ر بنه‌مانی خه‌تی لاتینی ده‌نووسرێ)
3. کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی دابه‌شکراو، سیستمێکی په‌روه‌رده‌ی ستانداردی له‌مه‌ڕ خۆی نییه.
4. زمانی کوردی زمانێکی فره ناوه‌ندی/ فره له‌هجه‌یه
5. له بواری ئایینی/ کولتووری/ مێژوویی/ جوگرافیایی دا زمانانی عه‌ڕه‌بی/ فارسی و سیستمی نووسینیان هه‌میشه له کوردستان دا ده‌ور ده‌گێڕن.
6. پێوه‌ندی ئێلێکترۆنی، په‌روه‌رده و شێوازی نوێی ژیان ده‌ره‌تانێکی گه‌وره بۆ ئه‌و که‌سانه ده‌خولقێنن که سیستمی یه‌کگرتوویی نووسین له سه‌ربنه‌مای ISO- 8859-1 ده‌زانن.
7. ئه‌ده‌بییاتی کوردی هه‌موو چاخ و سه‌روبه‌ندێک ده‌کرێ دیجیتاڵی بکرێ و به تێکۆشانێکی که‌م و هاسان بهێندرێته سه‌ر سیستمی رێنووسی یه‌کگرتوو ( ئێستا له ماڵپه‌ڕی کاڵ (ئاکادێمی زمانی کوردی دا) ئامرازی گۆڕینی تیپان هه‌یه، و تاکوو ئێستا زیاتر له 4000 که‌س ئه‌و ئامرازه‌یان به‌کارهێناوه)
8. له ژێر چاوه‌دێری ئاکادێمییه‌کی لێوه‌شاوه‌ی کوردستان دا به‌کار هێنانی ئه‌و سیستمی نووسینه له میدیا و په‌روه‌رده دا لکه‌کانی زمانی کوردی له‌یه‌ک نزیک ده‌کاته‌وه و به‌ره‌وه لێتێگه‌یشتنی هاوبه‌شیان ده‌با.
9. هیچکام له شوێنه‌واره کلاسیکه کوردییه‌کان به سیستمی مۆدێڕنی ئێستای خه‌تی کوردیی – عه‌ڕه‌بی نه‌نووسراون، به‌ڵکوو هه‌موویان به پێی سیستمی خه‌تی فارسی – عه‌ڕه‌بی نووسراون،
10. سیستمێکی یه‌کگرتووی نووسین وڵامی بابه‌ته هه‌ره بنه‌ڕه‌تییه‌کانی زمانی کوردی ده‌داته‌وه و ڕێگه خۆش ده‌کا بۆ پێوه‌چاران به بابه‌ته‌کانی دیکه‌ی وه‌ک ڕێزمان، سامانی وشه (فۆکابولاری) و چهشنا و چهشنای شێوازان به پێڤاژۆیه‌کی زۆر تهبیعیتر دا.
دژبه‌رانی ئه‌و جۆره ڕێفۆرمه له سیستمی نووسین دا ئه‌زموونی زمانی ترکی به نموونه ده‌هێننه‌وه که خه‌تی خۆی له ئه‌لفوبێتکه‌ی فارسیی – عه‌ڕه‌بی عوسمانییه‌وه به‌ره‌و سیستمێکی نوێ له سه‌ر بنه‌مای لاتینی له کۆتاییه‌کانی 1920 کاندا گۆڕی. بێتوو ته‌ماشای ڕێژه‌ی خوێنده‌واری له ترکییه‌ی ساڵی 1927 دا بکه‌ین ده‌بینین له گشت حه‌شیمه‌تێکی 13.648.000 که‌سی دا ته‌نێ 11% یان خوێنده‌وار بوون. ئه‌و ڕێژه‌یه له ساڵی 1960 دا گه‌یشته %40 ، و له ساڵی 1985 تا %77 هه‌ڵکشا. له ساڵی 1990 حه‌شیمه‌تی سه‌ره‌وه‌ی 6 ساڵان له ترکییه 49.163.110 که‌س بوون. ژماره‌ی حه‌شیمه‌تی خوێنده‌وار 39.555.483 که‌س بوو. ژماره‌ی خه‌ڵکی نه‌خوێنده‌وار 9.587.981 که‌س بوو. و ڕێژه‌ی خه‌ڵکی خوێنده‌وار به نیسبه‌ت گشت دانیشتووان %80.46 بوو. (1) ئه‌وه مانای وایه که له کاتی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێفۆرمی زمانی و گۆڕینی خه‌ت دا %89 دانیشتووان جیاوازی نێوان ئه‌و شوێنه‌واره ئه‌ده‌بییانه‌ی به خه‌تی عه‌ڕه‌بی یان لاتین بوون بۆله‌یه‌ک نه‌ده‌کرایه‌وه به‌ڵام ڕێفۆرمهکه توانی به خێرایی ئه‌و ڕێژه‌یه بگۆڕێ و ئێستا زۆربه‌ی دانیشتووان خوێنده‌وارن. ئه‌و ڕێفۆرمه ڕێگه‌ی ئه‌وه‌ی بۆ زمانی ترکی خۆش کرد به‌سه‌ر دژوارییه‌کی زۆری که له کاری چاپ و بڵاوکردنه‌وه له سه‌ر بنه‌مای ئه‌لفوبێتکه‌ی عوسمانی دا بۆی ده‌هاته پێشێ خۆی ڕزگارکا و له ئه‌زموونه‌کانی پێشکه‌وتووی ئوڕووپای ڕۆژئاوا بۆ چاپ و بڵاوکردنه‌وه و زانایی پێداگۆژی که‌لک وه‌ربگرێ بۆ نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری به‌ربڵاو له نێو خه‌ڵک دا.
ئه‌رۆڵ کوێرئۆغڵوو نووسه‌ری کتێبی ” ئه‌ده‌بییات له ترکییه له ماوه‌ی شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی دا” له‌و باوه‌ڕه دایه ” نه‌خوێنده‌واری یه‌ک له هۆکاره سه‌ره‌کییه‌کانی هه‌ڵوه‌شان و ڕووخانی ئیمپراتۆری عوسمانی بوو”. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئێستا له سه‌رتاسه‌ری ترکییه 83000 خوێندکار و زانا هه‌ن که ئه‌ده‌بییاتی عوسمانی ده‌خوێنن و ئه‌لفوبێتکه‌ی فارسی – عه‌ڕه‌بی عوسمانی ده‌زانن.
ئه‌و ڕێفۆرمی ڕێنووسییه، نه‌ک هه‌ر زۆربه‌ی ئه‌ده‌بییاتی عوسمانی وه‌لا نه‌نا، به‌ڵکوو زه‌مینه‌ی ئه‌وه‌ی ڕه‌خساند وه‌جه‌کانی دواتر په‌روه‌رده ببینن و له‌و ئه‌ده‌بییاته که‌لک وه‌ربگرن، ئه‌گه‌رچی ئه‌ده‌بییاتی عوسمانی تا ڕاده‌یه‌کی زۆر له نووسین، شێواز و نێوه‌رۆک دا که‌وتبووه به‌ر کارتێکه‌ری ئه‌ده‌بییاتی فارسی. ئێستا له ئاکامی ئه‌و ڕێفۆرمه دا زمانی ترکی له‌م ڕۆژگاره دا سیستمی ستانداردی ISO-8859-9 y ی نووسینی له مه‌ڕ خۆی هه‌یه.
زۆرێک له زانستکارانی کورد و غه‌یری کورد تاکوو ئێستا بۆچوونی خۆیان سه‌باره‌ت به له‌باربوونی سیستمی نووسینی کوردی له سه‌ربنه‌مای خه‌تی لاتین بۆ زمانی کوردی به گشتی ده‌ربڕیوه. ئه‌دیبان و زانایانی گه‌وره‌ی وه‌ک تۆفیق وه‌هبی، سیسل جان ئێدمۆندز، پڕۆفێسۆر مه‌کێنزی، جه‌لاده‌ت عالی به‌درخان، دوکتور ئاوڕه‌حمانی حاجی مارف، پڕۆفێسۆر مینۆرسکی، پڕۆفێسۆر ئه‌میری حه‌سه‌نپوور، دوکتور جه‌ماڵ نه‌به‌ز و ئیزه‌دی له نێو ئه‌و زانایانه دان که باسی پێویستی هه‌بوونی سیستمێکی نووسینان بۆ زمانئ کوردی له سه‌ر بنه‌مای ڕێنووسی لاتینی هێناوه‌ته گۆڕێ.
له دوایین ڕاپرسییه‌کی که له‌لایه‌ن ماڵپه‌ڕی کال (ئاکادێمی زمانی کوردی) کراوه، ده‌رده‌که‌وێ % 55 له‌و 1000 که‌سه‌ی که ده‌نگیان داوه سیاسه‌تێکی زمانی له سه‌ر بنه‌مای فره له‌هجه‌ییان لا په‌سنده به به‌کارهێنانی سیستمێکی یه‌کگرتووی نووسین له سه‌ر بنه‌مای ئه‌لفوبێتکه‌ی لاتینی، ئه‌گه‌ر سیاسه‌ت داڕێژانی کوردستان توانایی گه‌وره‌ی ڕێفۆڕمێکی ئه‌وتۆ نه‌بینن، ئیدی ئه‌وه ده‌که‌وێته سه‌ر شانی تاک و ته‌رایان که کولتووری نووسین به پێی سیستمێکی یه‌کگرتوو بۆ زمانی کوردی پێش بخه‌ن ( ئه‌و کاره‌ی میر جه‌لاده‌ت به‌درخان له ساڵانی 1930 یه‌کاندا کردی). ئاکادێمی زمانی کوردی (کال) داوا له هه‌موو ئاخێوه‌رانی کوردی ده‌کا ده‌ست به پێڤاژۆی خۆ په‌روه‌رده کردن بکه‌ن و به ئه‌لفوبێتکه‌ی یه‌کگرتووی کوردی بنووسن.
Sercawey pitir
Bersiv le layen Dr Dilan Roshani
Copyright © Kurdish Academy of Language all rights reserved
Comments
Sat, 07/11/2009 – 17:34 — DRoshani
Ruwangey hunerí yan perwerdeyí
Kak Aram, ewey jinabit le serí derroy babetí hunerí le cawí mirovékí law e, ke temenékí le sístimékí perwerde be rénúsí Erebí ser kirdúwe. Em ruwangey hunerí u juwan bíní bo yek hurmendí xoshnús her weko xuwast demínitewe.
Babetí perwerd debét le caw u ruwangey mindallék timasha bikirét ke le yekem rojhí féristan dest pé dekat u zanistí xoshnúsí be híc shéweyékí níye. Sístimí perwerdey mallwend (willat) le jé xistiní her shéwe núsínék berpise. Boye ruwangey bír kirdiní jinabit serenjamí perwerde bún le sístimí núsín be pítí Erebí ye. Giringí núsín u asankarí le férbún u karayí le dahtúy komellgey éme derdekewit.
§——————————————-
– Alfabéygí Yekgirig/Yekgirtú careseri bineyíg erra girifteyli zuwani Kurdí ye!
– “We must become the change we want to see” [quote: Mahatma Gandhi]
Sat, 07/11/2009 – 03:23 — Aram
پیتی عه‌ره‌بی یان لاتین؟
ئه‌گه‌ر چی زۆربه‌ی زانایان له بواری زمانه‌وانی دا رایان وایه که پیتی لاتین بو نووسینی زمانی کوردی شیاوتره، به‌ڵام تاکو ئیستا که‌س له روانگه‌ی جوانییناسییهوه باسێکی وای نه‌هێناوه‌ته ئاراوه یان من نه‌مبینیوه.
به بڕوای من خه‌تی عه‌ره‌بی- فارسی زۆر له خه‌تی لاتینی جوانتر و رێکوپێکتره.
ئه‌وه‌ش به تایبه‌ت له کاتی نووسینه‌وه‌ی جه‌ند دێڕ شێعر به شێوه‌ی خۆشنووسی ( به قامیش و جه‌وهه‌ر ) باشتر خۆی ده‌نوێنێ.
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر جه‌ند دێڕ شێعر به پیتی عه‌ره‌بی -فارسی و به خه‌تی خۆش واتا به قامیش و جه‌وهه‌ر بنووسرێته‌وه ، زۆر به هاسانی
قافیه و ره‌دیف) ی شێعره‌که خۆی ده‌نوێنێ و رێکوپێک بوونی شێعره‌که ئاشکرا وه دیار ده‌که‌وێ.
که‌چی له رێنووسی لاتنین دا ئه‌م شتانه وه‌به‌رچاو ناکه‌ون.
هه‌ر وه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌یکه له رێنووسی عه‌ره‌بی-فارسی دا پیته‌کان به یه‌که‌وه ده‌لکێن و به‌سه‌ریه‌که‌و ده‌بێته یه‌ک وشه به بڕوای من ده‌توانری زؤر خێراتر بخوێندرێته‌وه.