you can login to your account or register with kal

Sheik Mahmoud's Handwriting 4

Sheik Mahmoud's Handwriting 4

مۆری حاکمی کوردستان  ئه‌لسه‌یید مه‌حموود

ڕه‌ئیسی عوله‌مای عێراق مه‌لا عه‌بدولقادرزاده‌ فه‌زیله‌ت مه‌ئاب جه‌نابی مه‌لا حسێن دامه‌ فه‌زلوهول عالی

نومره‌ 170

له‌ سایه‌ی لوتفی خودا و به‌ یاوه‌ری حه‌زره‌تی  په‌یغامبه‌ری ئه‌نام و به‌ یاری ئه‌نبیا و ئه‌ولیای کیرام له‌ ته‌حتی حیمایه‌تی ده‌وڵه‌تی عه‌لییه‌ی بریتانیا دا حکوومه‌تی جه‌دیده‌ی جه‌لیله‌ی کوردستان ته‌شه‌کولی کردووه‌ حکوومه‌تی حازره‌ش مه‌قسه‌دی ئه‌ساسی خولاسه‌ی فیکری نه‌شری علووم و فونوون و ته‌رویجی شه‌ریعه‌ت و ره‌ریقه‌تی نه‌به‌وی و خدمه‌ت و موحافه‌زه‌تی دینی موبین و ئایینی ئیسلامییه‌ - له‌ نه‌زه‌ری ئێمه‌ دا ئیقتیدار و کیفایه‌تی علیمییه‌ و خه‌ده‌ماتی دینییه‌ی جه‌نابی ئێوه‌ چونکه‌ سیبقه‌تی کردووه‌ له‌ ئیعتیباری 1ی جومادیلئه‌وه‌لی337ه‌وه بۆ‌ئمینی ئیداره‌ و له‌وازیماتی خۆتان مانگی سه‌د ڕووپییه‌ مه‌عاشمان بۆ ئینعام ته‌خسیس کردی. ئوـێدم وایه‌ له‌ پێشوو زیاتر بۆ ته‌عمیمی مه‌عاریفی دینی بۆ خدمه‌ت و ئیرشادی موسوڵمانان به‌ مه‌وجوودییه‌تی مادییه‌ و مه‌عنه‌وییه‌ وه‌قفی ئه‌وقات و سه‌رفی هیممه‌ت بکه‌ن – وه‌سه‌لام عه‌لا مین ئه‌تبه‌عه‌لهودا

8ی جومادیلئه‌وه‌لی 337                                     حوکمداری کوردستان

                                                                      ئیمزا
 

سه‌رچاوه‌: محه‌مه‌دی مه‌لا حسێنی مه‌لا قادر بیاره‌
8ی جومادیلئه‌وه‌لی 337  = 9ی شوباتی 1919

ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌ له‌ کتێبی ئه‌لبوومی شێخ مه‌حموودی حه‌فید، به‌رگی یه‌که‌م، ئاماده‌ کردنی سدیق سالح، بنکه‌ی ژین، سلێمانی 2006 وه‌رگیراوه‌