you can login to your account or register with kal

Sheik Mahmoud's Handwriting 3

Sheik Mahmoud's Handwriting 3

 

مۆری حاکمی کوردستان  ئه‌لسه‌یید مه‌حموود

ڕه‌ئیسی عه‌شیره‌تی کۆڕێ جه‌نابی مسته‌فا به‌گ  دامه‌ ته‌وفیقوهوو

نومره‌ 225

به‌ حه‌سه‌بی نفووز و ئیقتیدار و به‌ سه‌به‌بی حوسنی خدمه‌ت و سه‌داقه‌تی تۆ که‌ له‌ نه‌زه‌ری حکوومه‌تی جه‌لیله‌ دا نومایان و مه‌علووم بووه‌ تۆم به‌ ڕه‌ئیسی عه‌شیره‌تی کۆڕێ ئینتیخاب و ته‌عیین کرد و مانگی سه‌د ڕووپییه‌ مه‌عاش بۆ تۆ ته‌خسیس کراوه‌ - تۆش ئه‌بێ به‌ مه‌وجوودییه‌تی خۆت ته‌ئمینی ئاسایش و ئه‌منییه‌تی ئه‌هالی و حه‌والی خۆت، موحافه‌زه‌تی مه‌زلوومان له‌ په‌نجه‌ی زاڵمان  به‌ ...  ...  حکوومه‌تی و ئه‌هه‌مییه‌تی، عوموومی ئیش و کاری ئه‌و عه‌شیره‌ته‌ موافیقی شه‌رع و حه‌قانییه‌ت دروست بکه‌ی و دائیمه‌ن بۆ مافه‌وقی خۆت حوسنی ساحیب و تۆبه‌ له‌ تۆ ئیبراز کردن له‌ تۆ مه‌تڵووبه‌- مه‌رجه‌ع و مه‌رکه‌زی موخابه‌رات و موڕاجه‌عاتی تۆ حاکمی شاری شه‌قلاوه‌یه‌ - موافیقی ئه‌حکامی ئه‌م فه‌رمانه‌ ڕه‌فتار کردن و حه‌ڕه‌که‌ت کردن موجیبی موکافات و مه‌رحه‌مه‌ته‌ - موخالیفی ئه‌و ئه‌وامیره‌ ڕه‌فتار کردن باعیسی مه‌سئوولییه‌ت و فه‌لاکه‌ته‌.


                                               9ی جوماییل سانیی 237  
       

                                                حوکمداری کوردستان

                                                 ئیمزا

                                                 مه‌حموود

سه‌رچاوه‌: وریا جه‌میل ئاغای کۆڕێ

سه‌رچاوه:‌ ئه‌م به‌ڵگه‌يه‌ له‌ کتێبی ئه‌لبوومی شێخ مه‌حموودی حه‌فید، ئاماده‌ کردنی سدیق ساڵح، بنکه‌ی ژين، سلێمانی (2006) وه‌رگیراوه

Source: This document has been extracted from "the photo album of Shaikh Mahmoud Hafid", Sadiq Saleh, Vol 1, Jhín publication, Silémaní 2006