لە ڕۆژنامەی ئاوێنەوە)
د. دیلان مجید روستم رۆشانی (د. دیلان مجید روستم رۆشانی (لە ڕۆژنامەی ئاوێنەوە)
ئەمساڵ بیست ساڵ بەسەر فەرمانڕەوایی نیمچە سەربەخۆی هەرێمی کوردستان لە عێراقدا تێدەپەڕێ. لەو هەرێمەدا، بێجگە لە کەمە نەتەوەییەکانی دیکە، نزیکەی 4-5 ملیۆن کورد دەژین کە ناسنامەو کولتوورێکی هاوبەشیان هەیە، بەڵام ژمارەیەکی زۆر زاراوەی جۆراوجۆر لەگفتوگۆو پەیوەندییە فەرمیی و نافەرمییەکان بەکاردەهێنن.
لەناوچەکانی باکووری هەرێمی کوردستان، خەڵک بەشێوەزاری باکووریی کوردی قسە دەکەن کە بەناوی جۆر بەجۆر دەبیسترێ، لەوانە: بادینی، سوورچی، هەکاری، شەنگاری سنجاری . لە ناوچەکانی باشووریش شێوەزارێکی دیکەی کوردیی ناوەڕاست بەدی دەکرێ. ئەویش بە پێی هەرێم یان هۆزێک ، وەکو موکری/ موکریانی، ئه‌رده‌ڵانی، گه‌رمیانی، سۆرانی، خۆشناوەتی، پشده‌ر، پیرانی، وه‌رماوه و هه‌ولێری ناو نراوە.
له‌خوارووی هه‌رێمی کوردستاندا، شێوه‌زاری باشووری که به باجه‌ڵانی، که‌لوڕی، گۆرانی، زه‌نگه‌نه، پەهلی و کاکه‌یی ناو نراون و قسەیان پێده‌کرێت. له‌وه‌ش ده‌رچێ، شێوەزاری هه‌ورامی له ناوچه سنووریه‌کانی ئێران– عێڕاق هەیە، که‌وا بە کۆنترین شێوه‌ی گۆتنی کوردی له ناو ئه‌و زاراوانه‌دا که ئێستا کورده‌کان قسه‌ی پێده‌که‌ن داده‌ندرێت. بن زاراوەکانی هه‌ورامی له ناوچه جیاکاندا ناوی خۆیان وەک بێسارانی، ته‌ختی، شێخانی و هه‌ڵه‌بجه‌یی و هەروەها شه‌به‌کی له‌ناوچه‌ی مووسڵ هەیە .
به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و فرە شێوەزاریە، حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان تووشی کێشه‌یه‌کی گه‌وره له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پلاندانانی زمانی و په‌روه‌ردەیی بۆتەوە. له‌م نووسینه‌دا من به کورتی ئاماژه به‌و بۆچوونه گشتییانه‌ی سه‌باره‌ت به‌کێشه‌ی زمان له‌ئارا دان ده‌که‌م. هەوڵ دەدەم چاره‌سه‌رییه‌ک پێشنیاز بکەم بۆ سازکردنی سیستەمێکی ستانداردی رێنووس که بتوانێ وه‌ک پردێک شێوه‌زاره کوردییه‌کان به یه‌کتری ببه‌ستێته‌وه.
مه‌سه‌له‌ی زمان لە ئاكامى شه‌ڕی جیهانی یەکەم دا بوو به بابه‌تێکی گرینگ و ناسک، ئه‌و ده‌مه‌ی پروسه يه كى دوولایه‌نه‌ی 'نهتهوهتێکدان' و 'نه‌ته‌وه‌ساز کردن' هاوکات ده‌ستی پێ‌کرد. فه‌لسه‌فه‌ی ئەوروپایی "یه‌ک نه‌ته‌وه، یه‌ک گه‌ل و یه‌ک زمان" هه‌موو هه‌رێمه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاستی گرتەوە و بوو بە هۆکاری دروستبوونی نزیکه‌ی ده يان ده‌وڵه‌تی تازه. له‌و سه‌رده‌مه‌دا کورده‌کان پێویستیان بەوە هه‌بوو کە به خێرایی زمانه فره‌چه‌شنه و فرهزاراوەییهکهی خۆیان و هەروەها کۆمه‌ڵگه‌ی فره‌ئاینیش خۆیان سازبكه نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن مافی دیاریکردنی چاره‌نووس به‌ده‌ست بينن وه‌ک یهکيَك له‌و نه‌ته‌وانه‌ی که له ژێر دەسەڵاتی ئیمپراتۆری عوسمانی رزگاریان ببوو. هه لَبژارده ى سیاسی کورد و ده‌نگی لایه‌نگرانی کورد وەک سیسیل جان ئێدمۆندس له ئارگومێنتی سیاسی خۆیان دا هۆکاری زمانیان بۆ ره‌وایه‌تی دان به دۆزی کورد به‌کار ده‌هێنا [4]. کۆشش و جه‌ختی سه‌ره‌کی به‌گه‌ڕخستن و داسه‌پاندنی شيَوه زاريَک بوو، واته بابانی (سلێمانی) بۆ ئه‌وه‌ی بکرێ به زمانی فەرمی ده‌وڵه‌تێکی کوردی. ئه‌وه ئێستا له ٢٠ی نيسانى 2008 دا دیسان مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە. له تاکە گه‌ڵاڵه‌یه‌کی ئاماده‌کراوی کوردی دا قۆناغیکی تازه له مشت ومڕ ده‌ستی پێ‌کرد کاتێک هه‌فته‌نامه‌ی هاوڵاتی (ژماره‌ی 415) داخوازینامه‌یه‌کی بڵاو کرده‌وه به واژووی 53 نووسه‌ر، شاعیر و ئەکادیمیی ناسراو که تێیدا داوایان کرد شێوە زاراوه‌ی بابانی کوردیی ناوه‌ڕاست (سۆرانی) بکرێ به"زمانی فەرمی" هه‌رێمی کوردستان له عێراق دا.
داخوازینامەکە بۆ داموده‌زگا فەرمییەکانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکایه‌تی پارته سیاسییه سه‌ره‌کییه‌کان به‌رز کرایه‌وه. به‌م دواییانه‌ش له کۆششێکی هاوشێوه‌دا له‌٢١ ی دێسێمبەری 2009 ده‌زگایه‌کی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان واته ئەکادیمیای کوردستان له هه‌ولێر کۆنفڕانسێکی رێکخست لە ژێر ناونیشانی "زمانی فەرمی کوردستانی عێڕاق". رێکخه‌رانی ئه‌و کۆنفڕانسه میوانانیان ده‌ستبژێر کردبوو و بانگیان کردبوون بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر ئهگهرەکانی ئاماده‌کردنی بڵاوکراوەیەک بۆ ئه‌وه‌ی تێیدا به فەرمی زاراوەی کوردیی نێوه‌ڕاست (سۆرانی) وه‌ک زمانی فەرمی حکوومه‌تی هه‌رێمیی کوردستان رابگه‌یێندرێت. ئه‌و کۆششانه‌ی دوایی ئاکامی هاوشێوەیان هه‌بوو، ئه‌وه‌بوو هیچیان به ئامانجه‌کانیان نه‌گه‌یشتن. جارێکی دیکه بابەتەکانی دوای شه‌ڕی جیهانی یەکەم دووپاتبوونه‌وه و دواڕۆژی زمانی کوردی کرا به ئەجندایەکی سیاسی له جیاتی ئه‌وه‌ی مشت ومڕێکی زمانەوانی بێت به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رییه‌کی بنه‌ڕه‌تی درێژخایه‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای سروشتی فره‌زاراوە‌یی زمانی کوردی. مەسەلەی نه‌ته‌وه‌ی کورد و خەبات لە پێناوی کێشه راسته‌قینه‌کەی به‌رده‌وام ده‌بێ.
له‌ڕاستیدا، هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک بۆ مانه‌وه‌ی خۆی وه‌ک نه‌ته‌وه پێویستی به‌هه‌بوونی زمانی ستاندارد یان له‌وه‌ش که‌متر شێوەزارێک نییه. ئه‌مه کورده‌کانیش ده‌گرێته‌وه. نه‌ته‌وه‌ی کورد به فره‌چه‌شنی کو‌لتوور، مێژوو، ژینگە، ئه‌ده‌بیات و زاراوەکانی خۆیه‌وه له‌وه‌تی مێژوو وه‌بیری دێ هه‌بووه و ژیاوه. نه‌ته‌وه‌ی کورد بریتیه له هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی به خۆیان ده‌ڵێن کورد و خۆیان به کورد ده‌زانن، هه‌رچه‌ند ئێستا بتوانن به‌یه‌ک له زاراوەکانی زمانی کوردی قسه بکه‌ن یان نه‌که‌ن. به‌هۆی سروشتی جۆربه‌جۆری خاکەکەی یان ئه‌و هه‌نگاوه زۆره‌ملێیانه‌ی که ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ئێستا هه‌رێمه کوردییه‌کان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و کورده‌کان تێیاندا خه‌ڵکی ره‌سه‌نن، رێژه‌یه‌کی گه‌وره له دانیشتوانی کورد ئەمڕۆ به‌و زمانه‌ی که سه‌رده‌مانێک زمانی دایک بووه قسه ناکه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، زمان ده‌توانێ یه‌کێک له هۆکاره هه‌ره‌گرنگه‌کان بێ بۆ ئاوێتەبوونی نه‌ته‌وه، جا بۆیه، ده‌بێ به ووردی بپارێزرێ و خزمه‌ت بکرێت.
له هه‌مان کات دا، ئه‌و که‌سانه‌ی که به هه‌ست و سۆزه‌وه لایه‌نگری دروست کردنی ده‌وڵه‌تن یان لایەنگر نین بابه‌تی زمانی کوردی ده‌که‌ن به شتێکی سیاسی و به ناڕه‌وا بەو ئاراستەیە کارده‌که‌ن. ئاواتی دروستکردنی ده‌وڵه‌ت ده‌بێ له رێگای ئه‌نجامدانی راپرسیه‌کی جه‌ماوه‌ریی، کۆمه‌ڵێک قانوون، دانانی دەستورێكی هەمیشەیی و بە ویستی ئیراده‌ی خه‌ڵک بێت، نه‌ک له ڕێگای لێدوانی سیاسی بێ‌کۆتایی و دژایه‌تی یه‌کتر کردن. ئەوه‌ی که خزمه‌تی چاکسازیی زمانی کوردی به شێوه‌یه‌کی باشتر بکات و به به‌شه بێچاره‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه، بەڵکو به‌و لۆژیک و ئاماده‌ییه بەستراوەتەوە که بۆ ساز کردن و به پڕۆژەکردنی دامه‌زراندنی سنوره‌کانی وڵاتێک که‌پێی ده‌ڵێن کوردستان ئەنجام دەدريت .
زمانی کوردی پێویستی به سیاسه‌تێکی کرده‌یی زمانەوانی هه‌یه که هه‌لێکی له‌بار بڕه‌خسێنێ بۆ پێشخستنی قه‌واره‌یه‌ک بۆ پەیوه‌ندی به‌ربڵاوتر له نێوان زاراوەکانی دا. ئه‌رکێکی ئاوا پێویستی به دامه‌زراندنی هەندێک ستاندارد بۆ نووسینی زمان که پابەندە بە رێنووس و ده‌ربڕینی لق و پۆپه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی زاراوەکانیەوە هەیە. رێگایه‌ک بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌مه پێشخستنی هه‌موو زاراوەکانی زمانی کوردییه، به‌ڵام به به‌کارهێنانی سیستەمێکی رێنووسی یه‌کگرتوو. رێنووسێکی به توانا و به‌کارهاتوو و خۆگر و باو به‌شێوه‌یەکی سروشتی رێگای خۆی ده‌بینێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته پردێکی پەیوه‌ندی له نێوان هه‌موو زاراوەکان دا.
نه‌ته‌وه‌ی کورد خاوه‌نی خه‌سڵه‌تی تایبه‌تیه و پێویستی به‌وه هەیە پلانێکی زمانی تایبه‌ت بە خۆشی بدۆزێته‌وه بە جۆرێک که له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌ک بگونجێ که زمانه‌که‌ی فره‌ناوه‌نده و له‌ڕووی پێکهاته‌ی دانیشتوانه‌وه هەمە جۆرە.
ئه‌وه یه‌که‌مجاره له مێژووی هاوچەرخدا کورده‌کان خۆیان کاروباری خۆیان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌بێ کاتی ته‌واو ته‌رخان بکات بۆ بانگه‌شه و دامه‌زراندنی ده‌زگایه‌کی به توانا و لێهاتوو بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌موو جۆره چاره‌سه‌ریه‌کی کرده‌یی. مرۆڤ نابێ له چاکسازی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی که له ئه‌زموونی کورتی رابردووی پلاندانانی زمانی کوردی دا کراون بترسێ. کورد ده‌توانێ له مێژوو و له ئه‌زموونی نه‌ته‌وه‌کانی دیکەی دونیای ی مۆدێرن فێر بێت و له رێگای لێکۆڵینه‌وه له هه‌ڵه‌کان و سه‌رکه‌وتنه‌کانیان بۆ پێشخستنی پلاندانانی زمانی جۆربه‌جۆر پێوەرێک دابڕێژن. کورده‌کان ده‌توانن به پشتبه‌ستن به فره‌زاراوە‌یی زمانه‌که‌یان چاره‌سه‌ریه‌کی واتاداری تایبەت بە خۆیان بخه‌نە روو. پلاندانانی زمانی کوردی پێویستی بە بەردەوامیدانی ئه‌و کۆشش و هه‌نگاوانه بۆ کاریگەری له‌سه‌ر ئه‌رکی زمان – شێوه‌زاری کوردی له چوارچێوه‌ی کۆمه‌ڵگه دا هه‌یه. ئامانجەکان بۆ پلانێکی زمانی لەم شیوە، ده‌بێ ئەو پلاندانە بۆ پەیوه‌ندیی کاریگه‌ریی بێ سنوور بگرێتە خۆ له هەمان کاتیش‌دا سروشتی زمانی کوردیش بپارێزێ.
ئه‌گه‌ر که‌سێکی وه‌ک من که هیچ پهروهردهیهکم به زمانی دایکی خۆم کە کوردی باکوورە وەرنەگرتوە لەگەڵ که‌سێکی خه‌ڵکی باشووری کوردستان بتوانین وتارێکی تایبه‌ت کە به کوردی ناوه‌ڕاست یان کوردی باکوور نووسراوه بخوێنینه‌وه و له سه‌دا سه‌د لێی تێبگه‌ین، جا لە کوێ مشت و مڕ سه‌باره‌ت به‌پلاندانانی زمان له کوردستان لە هەوڵ و کۆششێکی راسته‌قینه بۆ سازکردنی پەیوه‌ندییه‌کی گونجاو و کارپێکراو له نێوان قسەکەرانی کورد بدرێ .
ئه‌گه‌ر گشت سیستەمه‌کانی رێنووسی کوردی بۆ هه‌ر کام له زاراوەکان ناچار بوون به پێی هه‌لومه‌رجی سیاسی له دوای شه‌ڕی یەکەمی جیهانی دابمه‌زرێن نه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مای کارێکی راسته‌قینه‌ی مه‌یدانی لێکۆڵینه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و زمانی، ئەوە کەی ئێمه دەتوانین هێزی خۆمان به‌کاربهێنین بۆ دروستکردنی پردێک له نێوان زاراوە کوردییه‌کاندا؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و بابه‌ته گشتی یه په‌روه‌رده‌کردنی وه‌چه‌یه‌ک که ئهلفوبێهیهکی تاکانه و یه‌کگرتوو فێربێ و په‌یڤی هاوبه‌ش بۆ هه‌موو زاراوەکان به‌کاربهێنێ (سه‌ره‌ڕای جیاوازی رێزمانی نێوان زاراوەکان)، ئه‌و کات ئێمه چ پێویستیمان بهشهڕگهیهک ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی تێیدا ئاغایەتی زاراوەیەک بەسەر زاراوەیەکی تربسەپينین؟
هه‌بوونی سیستەمێکی رێنوسی چاککراوی یه‌کگرتوو بۆچوونێکی گونجاو و به‌جێیه
وا پێدەچێ کە زمان یه‌کێک له کێشهههره ئاڵۆزەکانی کورد بێ. نەیاران و لایه‌نگرانی چاکسازیی سیستەمه ڕێنووسیهکان کۆمه‌ڵێک قسه‌ی جۆراوجۆر بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی یه‌کدی به‌کارده‌هێنن. هێندێک له‌وانە ئەوەندە بە جددی لێیان لێهه‌ڵکێشاوه کە به‌و رێنووسه کوردیه‌ی که له سه‌ر بنه‌مای ئه‌لفوبێی فارسی – عه‌ره‌بی هه‌ڵنراوه و به پێی زاڵبوونی ئاینی به‌شتێکی پیرۆز داده‌نێن [5] .ئه‌وانی دیکە به ده‌وری رێنووسی کوردی که له‌سه‌ر بنه‌مای لاتینیی تورکی داندراوه ناسنامه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌ییان دروستکردووە و ئه‌و رێنووسه‌یان کردووە بە ره‌مزێکی نه‌ته‌وه‌یی بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد [6]. هه‌ردوو بەرەی دژ و لایەنگیر ئه‌و بواره به سنوورێکی داخراو داده‌نێن و هه‌موو جۆره هەوڵێک بۆ چاکسازی و گۆڕان له‌سه‌ر بنه‌مای اواتی کەسی بۆ کێبه‌رکێی کۆد دانان بۆ زمانی کوردی به‌رپه‌رچ ده‌ده‌نه‌وه. هه‌رچۆنێک بێ سیستەمێکی ئه‌لفوبێیی ڕه‌مزی پێوه‌ندییه‌کی کرده‌یییه نه‌ک ناسنامەی نه‌ته‌وه‌یی. چاوه‌ڕوانی ئەوەی لێده‌که‌ین کە وه‌ک ناسنامەیەکی پیرۆزی نه‌ته‌وه‌یی بناسرێ و له رووانگه‌یه‌کی به‌رفراونتر دا نکوڵی له که‌موکوڕیه‌کانی ده‌که‌ن. لێره‌دا، هیچ کێبه‌رکێیه‌ک بۆ قاره‌مانیه‌تیی کۆد دانانی نه‌ته‌وه‌یی له‌گۆڕێ دا نیه. قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌نییه که کامه بیروڕا یان تاکوته‌را "ده‌بێ بیباته‌وه"، چونکه دواجار ئه‌وه نه‌ته‌وه‌ی کورده که ده‌بێ بیباته‌وه.
لەگەڵ ئەوەشدا؛ زۆر لە زانایانی کورد و بیانی تاوەکو ئێستا بۆچوونی خۆیان سەبارەت بە لەباربوونی سیستەمی رێنووسی کوردی لە سەر بنەمای ئەلفوبێیکی لاتینی تا رادەیەکی زۆر راگەیاندووە. شارەزایانی ئەدەب و زمانی کوردی، لەوانە تۆفیق وەهبی، سیسیل جان ئێدمۆندس، مەکێنزی، جەلادەت عالی بەدرخان، ئاوڕەحمانی حاجی مارف، ڤلادیمیر مینۆرسکی لە رابردوو دا و ئەمیری حەسەنپوور و جەمال نەبەز ئێستا لەو کەسانەن کە لایەنگرییان لە رێنووسێک لە سەر بنەمای ئەلفوبێی لاتینی کردووە و دەکەن. پڕۆفێسۆر جەمال نەبەز لەو بارەیەوە دەڵێ: " ئەوەی کە زۆر گرینگ بێ مەسەلەی بوونی ئەلفوبێیەکی یەکگرتووە. ئەمن لە سەر ئەو باوەڕە بووم و ئێستاش باوەڕم وایە کە دەبێ ئەلفوبێی لاتینی چاکسازی تێدابکرێ و وەخۆیی بکرێت. بەکار هێنانی ئەلفوبێی لاتینی بۆ نووسینی زمانی کوردی بەو مانایە نییە کە نووسینی کوردی بە ئەلفوبێی عەرەبی دەبێ بە تەواوی وەلا بنرێ." مێژووی کۆد دانان بۆ زمانی کوردی دەیسەلمێنێ کە بەخۆیی کردنی ئەلفوبێی لاتینی یەکەم بژاری زۆر لە پێشەنگان بووە [7] و ئه‌گه‌ر له‌به‌ر گوشاره سیاسیه‌کانی دوای شه‌ڕی یەکەمی جیهانی نه‌بوایه، کورده‌کان ده‌ستیان بە چاخێک ده‌کرد که تێیدا زمانی کوردی به‌ئه‌لفوبێی لاتینی بنووسن.
ئه‌و سیستەمه رێنووسانه‌ی که ئێستا به‌کارده‌هێنرێن که‌موکوڕیان زۆره. له ڕووی کارپێکردن و به‌کارهێنانی نێو زاراوەیی و یه‌کنه‌گرتنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ستاندارده‌کانی سیستەمی کۆمپیوتەری جیهانی و نوێنه‌رایه‌تیکردنی زمانی کوردی [8]. بۆ خۆ پاراستن له‌که‌ند و کۆسپی پێوه‌ندی له‌به‌ر هه‌بوونی سیستەمی رێنووسی جیاواز، ئه‌لفوبێیه‌کی کوردیی ستانداردی یه‌کگرتوو که ناوی (یه‌کگرتوو) ی بۆ هه‌ڵبژێردراوه له‌لایه‌ن نووسه‌ری ئه‌م دێڕانه‌وه پێشنیاز کراوه له‌سه‌ر بنه‌مای ستانداردی کۆدسازکردنی نێونه‌ته‌وەیی ئای ئێس ۆ-8859-1 که له رێگای پێوه‌ری هه‌ره‌باوی یونیکۆدەوە کاری پێده‌کرێ.
لەو ئەلفوبێیە مۆدێڕنە دا چەند هەموارکردنێکی کەم لە رێنووسی ئێستای لاتینیی کوردی دا کراوە و چەند نیشانەی نوێی لێ زیاد کراوە. ئەو نیشانە نوێیانە بە مەبەستی باشتر کردنی نەرمیی سیستەمی رێنووسی کوردی کراوە. ئەو هەوڵە وەک بەشێک لە تێکۆشانی بەربڵاوی 'ئەکادیمیای زمانی کوردی' (کال) وایە لە پێناو بووژاندنەوە و پەرەپێدانی بەکارهێنانی زمانی کوردی و چاکەی وەچەی نوێی کوردان. ئەو سیستمە رێنووسەی کە لە لایەن ئەکادیمی زمانی کوردیەوە داهاتووە و ناسێندراوە بۆ پێوەندی بە رێگای ئینتەرنێت و میدیای ئەلکترۆنی ئاسان و لەبارە [9]
.ئه‌و ئه‌لفوبێیه یه‌کگرتووه که بۆ به‌کارهێنانی کۆمپیوتەری زۆر له‌ده‌ستان خۆشهدهکرێ به‌هه‌موو براوزەرێک به‌بێ سنوور کاری پێ بکرێ. به‌کارهێنه‌رانی ئهلفوبێیە یه‌کگرتووەکە هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه به زاراوەی خۆیان به‌م رێنووسه بنووسن و پردێک له نێوان زاراوە جۆراوجۆرەکان رایه‌ڵ بکه‌ن. وتاره‌کان نێوی ئه‌و زاراوەیان لەسەر دەبێ کە پێی نووسراون. ئه‌وه خۆی به‌رپرسیاری و ووردبوونه‌وه له نێو کورده‌کان دا زیاتر ده‌کا بۆ دیاریکردنی شێوه‌ی ده‌ربڕین به زاراوە جیاوازه‌کان. ئه‌لفوبێ یه‌کگرتووەکە خزمه‌ت به کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی ده‌کا که باشتر له ئاڵۆزیه‌کانی خۆی تێ‌بگا و ئاڵۆزی زمانەکە بە خاڵێکی پۆزەتیف دابنێ. هه‌روه‌ها ئه‌لفوبێیه‌کی یه‌کگرتووی هاوبه‌ش بره‌و بە تێگه‌یشتن له به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌دا. بۆچوونێکی ئه‌وتۆ پێویستی به میدیایه‌کی به‌رپرسیاره که وشە به ووردی هه‌ڵبژێرێ و کۆشش بکا هیچ کام له زاراوەکوردییهکان نهپرینگێنێتهوه و په‌راوێزیان نه‌خا. میدیا له‌م قۆناغەی مێژووی کوردستان دا ده‌ورێکی گه‌وره له په‌روه‌رده‌ی گشتی ده‌گێڕێ. میدیای کوردی ده‌بێ کار بکا به‌ره‌و زۆر به‌کارهێنانی نه‌رمتری زمان و کارکردنی زاراوەی لەیەک چو بۆ تێگه‌یشتێنێکی باشتری هاوبه‌ش له‌وه‌ی که‌هه‌ر پشت به زاراوەیهک ببه‌ستێ.
سه‌رچاوه‌کان
- عه‌بدولڕه‌حمانی زه‌بیحی، قاموسی زمانی کوردی، دیسان چاپکراوی ساڵی 1988
- مێهردادی ئێزه‌دی، کورده‌کان: کتێبێکی رێنوێنی کورت، دیپارتمانی زمانانی رۆژهه‌ڵاتی نیزیک و شارستانییه‌کانی زانکۆی هارڤارد، ده‌وڵه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، 1992
- زمانی کوردی، ئەکادیمی زمانی کوردی Kurdishacademy.org Liora Lukitz, "C. J. Edmonds and the Invention of Modern Iraq", Routledge, 2003 لیۆرا لوکیتز "سیسیل جان ئێدمۆندس و سازکردنی عێڕاقی مۆدێڕن" ويشانخانهی راتلێج، 2003
- فه‌رهاد شاکه‌لی، زمامی کوردی له‌ئاستانه‌ی سه‌رده‌مێکی تازه‌دا، مه‌ڵبه‌ندی کوردۆلۆژی، 2009
- نه‌وزاد هرۆری، ئالفابهیا جه‌لاده‌ت به‌درخان بوویهسیمبۆلهکا نه‌ته‌وه‌یی، ماڵپه‌ڕی کولتوورنامه، 05-10-2009
- 7 Dilan Roshani, The Kurdish Orthography time-line, Kurdish Academy of Language(forth coming) دیلان رۆشانی، به‌سه‌رهاتی رێنووسی کوردی، ئەکادیمی زمانی کوردی (هێشتا بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه)
- .Dilan Roshani, IT the Dilemma of Kurdish language, Kurdish Academy of Language 10/01/2002
- دیلان رۆشانی، ئای تی، دووڕێیانی سه‌ر رێی زمانی کوردی، ئەکادیمی زمانی کوردی 10-01-2002 The Kurdish Unified Alphabet, Kurdish Academy of Language (kurdishacademy.org)
ئه‌لفوبێکه‌ی یه‌کگرتووی کوردی، ئەکادیمی زمانی کوردی
تێبینی: ئه‌م وتارهلهیهکهم کۆنفرانسی زمانی کوردی که‌له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی کوردی ئه‌مریکایی له زانکۆی یوو.سی.ئێل لهکالیفۆرنیای ئه‌مریکا له نۆڤێمبەری 2010 به‌ڕێوه‌چوو، پێشکەش کراوه.