ئه‌كادیمیای كوردی ئێواره كۆڕێكی له 13 /2 /2013 بۆ دكتۆر نووری تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌كادیمیای كوردی ڕێكخست بۆ گێڕانه‌وه‌ی بیره‌وه‌ریه‌كانی له‌گه‌ڵ زانای گه‌وره‌ی كورد تۆفیق وه‌هبی به‌گ.
سه‌ره‌تا د. نه‌جاتی عه‌بدوڵڵا، سكرتێری ئه‌كادیمیا به كورتی باسی ژیاننامه و به‌رهه‌مه‌كانی تۆفیق وه‌هبی كرد، دواتر د. نووری تاڵه‌بانی به وردی كه‌وته گێڕانه‌وه‌ی بیره‌وه‌ریه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و زانا گه‌وره‌یه‌ی كورد و گوتی، به‌خته‌وه‌ربووم كه له‌و ماوه‌ی له (له‌نده‌ن) بووم، له نزیكه‌وه تۆفیق وه‌هبی به‌گم ناسیوه، یه‌كه‌م جار له هاوینی ساڵی 1973دا چووته سه‌ردانی، له ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی ساڵی 1974 چاوی پێكه‌وتۆته‌وه، به‌ڵام له سه‌ره‌تای ساڵی 1975ه‌وه هه‌فته‌ی جارێك سه‌ردانی كردووه، چونكه هاوكاریی كردووه له دانانی فه‌رهه‌نگێكی قانوونی كوردی. له درێژه‌ی قسه‌كانیدا د. نووری گوتی ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌یگێڕیمه‌وه قسه‌كانی خۆیه‌تی، له‌گه‌ڵ چه‌ند ڕووداوێك، كه به ئه‌مانه‌ته‌وه منیش ده‌یانگێڕمه‌وه.
ئه‌كادیمیای كوردی ئێواره كۆڕێكی له 13 /2 /2013 بۆ دكتۆر نووری تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌كادیمیای كوردی ڕێكخست بۆ گێڕانه‌وه‌ی بیره‌وه‌ریه‌كانی له‌گه‌ڵ زانای گه‌وره‌ی كورد تۆفیق وه‌هبی به‌گ.
سه‌ره‌تا د. نه‌جاتی عه‌بدوڵڵا، سكرتێری ئه‌كادیمیا به كورتی باسی ژیاننامه و به‌رهه‌مه‌كانی تۆفیق وه‌هبی كرد، دواتر د. نووری تاڵه‌بانی به وردی كه‌وته گێڕانه‌وه‌ی بیره‌وه‌ریه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و زانا گه‌وره‌یه‌ی كورد و گوتی، به‌خته‌وه‌ربووم كه له‌و ماوه‌ی له (له‌نده‌ن) بووم، له نزیكه‌وه تۆفیق وه‌هبی به‌گم ناسیوه، یه‌كه‌م جار له هاوینی ساڵی 1973دا چووته سه‌ردانی، له ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی ساڵی 1974 چاوی پێكه‌وتۆته‌وه، به‌ڵام له سه‌ره‌تای ساڵی 1975ه‌وه هه‌فته‌ی جارێك سه‌ردانی كردووه، چونكه هاوكاریی كردووه له دانانی فه‌رهه‌نگێكی قانوونی كوردی. له درێژه‌ی قسه‌كانیدا د. نووری گوتی ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌یگێڕیمه‌وه قسه‌كانی خۆیه‌تی، له‌گه‌ڵ چه‌ند ڕووداوێك، كه به ئه‌مانه‌ته‌وه منیش ده‌یانگێڕمه‌وه.
د. نووری تاڵه‌بانی وتی مامۆستا تۆفیق وه‌هبی پیاوێكی قسه خۆش و ڕوو خۆش بوو، حه‌زی له نوكته ده‌كرد و قسه خۆشه‌كانی خۆی و دۆست و كه‌سانی دیكه‌ی ده‌گێڕایه‌وه.
تۆفیق وه‌هبی به‌گ له هاوینی ساڵی 1958 له (له‌نده‌ن) جێگیربووه، له خانووێكی بچوكدا ده‌ژیا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی و ژیانیان ئاسایی نه‌بووه، به تایبه‌تی له دوا ساڵه‌كانی ژیانی تۆفیق وه‌هبی، چونكه (ئاسیا خانم)ی هاوسه‌ری، تووشی نه‌خۆشی (لوكیمیا) بووه. سه‌ر باری حاڵه‌تی ته‌ندروستی خراپی ئه‌و شاژنه، زۆر خزمه‌تگوزار بووه، خزمه‌تی وه‌هبی به‌گ و میوانه‌كانی به‌باشی ده‌كرد. له‌پاش كۆچكردنی ئاسیا خانم، (سیسته‌رێك) كه دایره‌ی (سۆشیاڵ) دیاری كردبوو، خزمه‌تی وه‌هبی به‌گی ده‌كرد تا مردنی له زستانی 1984. باری دارایی تۆفیق وه‌هبی باش نه‌بووه، ئه‌و بڕه پاره‌ی وه‌كو موچه‌ی خانه‌نشینی له له‌نده‌ن وه‌ری ده‌گرت، حكومه‌تی به‌عس چه‌ند جارێك كێشه‌ی بۆ دروست كردووه، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی داوای لێكرابوو بگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌غدا، تا بكرێته سه‌رۆكی (كۆڕی زانیاری كورد) و جێگری سه‌رۆكی (مجمه‌عی عیلمی عێراقی)، كه قبووڵی نه‌كردووه.
وه‌هبی به‌گ دوو كتێبخانه‌ی گه‌وره‌ی هه‌بووه، یه‌كێكیان له ماڵه گه‌وره‌كه‌ی له گه‌ڕه‌كی (وه‌زیرییه) له به‌غدا، به‌شێك له كتێبه‌كانی ئه‌و كتێبخانه‌ی به دیاری به كتێبخانه‌ی (كۆڕی زانیاری كورد)ی به‌خشیبوو. كتێبخانه‌ی دووه‌می بچوكتر بووه له (له‌نده‌ن) بوو.
د. نووری وتی له سه‌ره‌تای ساڵی 1975دا داوای لێكردم خه‌ریكی ئاماده‌كردنی فه‌رهه‌نگێكی قانوونی كوردی بم، ئاماده‌یی خۆشی پیشاندا بۆ هاوكاری كردنم، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد له كاتی نووسیندا، وه‌هبی به‌گ ده‌ستی به ئاسانی قه‌ڵه‌می نه‌ده‌گرت، بۆیه پێشنیازی بۆ كردووه كه (كۆڕی زانیاری كورد) كه‌سێكی شاره‌زا بینێرێ بۆ هاوكاری كردنی له نووسینه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی. له نامه‌ێكدا كه به ده‌ستی خۆی نووسیویه‌تی بۆ د. نووری، وه‌هبی به‌گ داوای كردووه كاك محمه‌دی مه‌لا كه‌ریم بچێته له‌نده‌ن بۆ هاوكاری كردنی، د. نووری وتی ئه‌و داوایه‌ی وه‌هبی به‌گی به به‌رپرسانی (كۆرَ) و كاكه حه‌مه گه‌یاندووه، كه زۆری پێ خۆش بووه، (كۆڕ)یش داوای له وه‌زاره‌تی دارایی عێراق كردووه ئه‌و مووچه كه‌مه‌ی مامۆستا محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم، بۆ ماوه‌ی ساڵێك له (له‌نده‌ن) بۆی سه‌رف بكات، به‌ڵام ره‌زامه‌ندی نه‌داوه!
له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی (كۆڕی زانیاری كورد) تۆفیق وه‌هبی به‌گ هه‌ڵده‌بژیّردرێ به ئه‌ندامی شكۆمه‌ند، به‌ڵام هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ڕه‌خنه‌ی له ناوی ئه‌و ده‌زگا زانستییه گرتووه. به بۆچوونی وه‌هبی به‌گ، وشه‌ی (كۆڕ) كه له (مجمع)ی عه‌ره‌بییه‌وه وه‌رگیراوه، ڕاست نییه، وشه‌ی (زانیاری)ش ده‌بوو (زانستی) بێت، (كورد)یش ده‌بوو (كوردی) بێت. به‌رپرسیارانی (كۆڕ) نه‌یانده‌ویست ده‌ستكاری له ناوی ئه‌و ده‌زگایه بكه‌ن، بۆیه ساردی له‌نێو وه‌هبی به‌گ و مامۆستا مه‌سعود محه‌مه‌د په‌یدا ده‌بێ. د. نووری گوتی ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ د. كه‌مال مه‌زهه‌ر، كه ئه‌مینداری گشتی كۆڕ بووه له‌و ده‌مه، هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌یان داوه، نامه‌ێكی مه‌سعود محمه‌ه‌د بۆ وه‌هبی به‌گ ده‌بات.
د. نووری تاڵه‌بانی گوتی تۆفیق وه‌هبی به‌گ خۆی به موریدی شێخ ره‌زا ده‌زانی و ده‌یگوت شێخ ره‌زا وه‌كو ده‌ریا وایه، تا زیاتر له شیعره‌كانی بكۆڵیته‌وه، شتی تازه‌ت بۆ ده‌رده‌كه‌وێ. دواتر د. نووری كه‌وته گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ڕووداوه‌ی كه (شوكری فه‌زلی) بۆ تۆفیق وه‌هبی باسی كردبوو له‌باره‌ی رزگاركردنی له په‌تی سێداره به هۆی شێخ ره‌زاوه.
د. نووری به‌شێك له‌و ڕووداوانه‌ی گێڕایه‌وه كه تۆفیق وه‌هبی وه‌ك شایه‌ت حاڵێك له سه‌رده‌می حوكمی شێخ مه‌حموودا چاوی پێ كه‌وتوون، وه‌كو چوونی شاندێك له شێخانی تاڵه‌بانی بۆ سلێمانی به سه‌رۆكایه‌تی شێخ محمه‌د عه‌لی تاڵه‌بانی بۆ پشتگیری كردن له ده‌سه‌ڵاتی كوردی، هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی كوشتنی (جه‌مال عیرفان)، كه به شێوه نییه وا چه‌ند كه‌سێك باسیان كردووه.
د. نووری گوتی تۆفیق وه‌هبی پیاوێكی زۆر دڵ پاك بوو، له‌و ڕووه‌وه ڕووداوێكی گێڕایه‌وه، كه له ساڵی 1954دا له سلێمانی ڕووی داوه. هه‌رچه‌نده وه‌هبی به‌گ جێگری سه‌رۆكی حیزبه‌كه‌ی (سالح جه‌بر) بووه كه ناوی (الامه الاشتركی) یه بووه، به‌ڵام وتی چه‌ند جارێك به پێكه‌نینه‌وه ناوی ئه‌و حیزبه‌ی بردووه به: حیزبی ( ئومییه نا ئیشتراكیه‌كان) ! د. نووری گوتی پرسیارم لێ‌كرد سه‌باره‌ت به هۆی چوونی شێخ مه‌حموود به پیری سالح جه‌بر، كه له نیسانی ساڵی 1951دا سه‌ردانی سلێمانی كردووه، به‌ڵام وه‌هبی به‌گ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی نه‌داوه‌ته‌وه. د. نووری تاڵه‌بانی به‌م شێوه‌یه كۆتایی به قسه‌كانی هێناو و گوتی، ئومێده‌وارم ناوی تۆفیق وه‌هبی له هه‌موو شار و شارچكه‌كانی كوردستان ببینم، چ له‌سه‌ر شه‌قام و قوتابخانه‌كان بێ، یا له1ێر ئه‌و په‌یكه‌رانه‌ی بۆ دروست ده‌كرێن، چونكه كورد قه‌رزاری ئه‌و زانا گه‌وره‌یه‌یه. دواتر به‌شێك له ئاماده‌بوانی ئه‌و كۆڕه به‌شداریان كرد، به سه‌رنج و پرسیاری خۆیان، كه كۆڕه‌كه‌ی خۆشتر و ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد.
به‌شی ڕاگه‌یاندن له ئه‌كادیمیای كوردی