له نێوان 21 – 23ی مانگی دێسامبری 2009 " ئه‌کادیمیای کوردی" له هه‌ولێر "کۆنفڕانسی زمانی ڕه‌سمیی هه‌رێمی کوردستان" ی به‌ڕێوه برد و وه‌ک پێشبینی ده‌کرا ئه‌م کۆنفڕانسه چی لێ شین نه‌بوو.
له کاتی به‌سترانی کۆنفڕانسه‌که دا بیستمه‌وه گۆیا "ئه‌کادیمیا ی کوردی" وڵامه‌که‌ی منی "بزر" کردووه، بۆیه لێره دا به پێویست ده‌زانم بۆ ئه‌وه‌ی نێوه‌رۆکی نامه‌که‌ی من و ڕای شاره‌زایان له خزمه‌ت پێوه‌چاران به شێوه‌زاره کوردییه‌کان دان بڵاویان بکه‌مه‌وه.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمان و سرنجه، ئه‌و شێوه‌یه‌یه که ڕێکخه‌رانی کۆنفڕانس له گه‌ڵ بۆچوونه‌کانی مامۆستا ئه‌میری حه‌سه‌نپوور جووڵاونه‌ته‌وه. ( بڕوانه ماڵپه‌ڕی کولتوورنامه 24 ی دێسامبر، ئاکانیوز 25ی دیسامبر، ڕۆژنامه‌ی "ئه‌ڤڕۆ " 29ی دیسامبر). به‌ڕێز دوکتور شه‌فیق قه‌زاز سه‌رۆکی ئه‌کادیمیای کوردی له‌و باره‌یه‌وه به ئاکانیوزی گوتووه : " ئه‌میر حه‌سه‌نپوور نامه‌که‌ی بۆ ئیمهیلی ئه‌کادیمیا ناردووه و ئێمه‌ش خوێندمانه‌وه،کاتێ به‌شدارانیش گومانیان لا دروست بوو من خۆم ئاگادارم کردنه‌وه که پێوه‌ندیی پێوه بکه‌ن، به‌ڵام ئێسته ئه‌و نامه‌یه‌کی تری ناردووه ته‌واو به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و نامه‌یه که بۆ ئێمه‌ی ناردبوو، بۆیه پێویسته ئه‌و ڕوون کردنه‌وه بدات له‌و باره‌وه." ( ئاکانیوز 25ی کانوونی یه‌که‌م )
جێگای سه‌رسوڕمان ئه‌وه‌یه به‌ڕێز دوکتور شه‌فیق قه‌زاز وه‌ک ئه‌وه‌ی هیچ ئاگای له کاره‌کان و نووسینه‌کانی دوکتور ئه‌میری حه‌سه‌نپوور له مه‌ڕ پرسی زمانی کوردی نه‌بێ وایه. چۆن ده‌کرێ که‌سێک له ئاستی ئاکادێمی مامۆستا حه‌سه‌نپوور دا دوو نامه‌ی پێچه‌وانه ئه‌ویش له سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌کی ئاوا گرینگ بنێرێ. ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌و لایه‌نه‌ی که ده‌بێ ڕوون کردنه‌وه بدا و داوای لێبوردن له دوکتور حه‌سه‌نپوور بکا ڕێکخه‌رانی کۆنفڕانسن که به ناوی وی نامه‌یه‌کی نه‌بوویان خوێندووه‌ته‌وه. هیوادارم ئه‌وه زه‌له‌یه‌ک بووبێ، ئه‌گه‌ر وه‌کو تر بێ ئه‌وه به‌ته‌واوی ئیعتیباری " ئه‌کادیمیای کوردی" ده‌باته ژێر پرسیار.
جگه له ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی بادینان که توانیبوویان ده‌قی ئه‌سڵی نامه‌ی دوکتور ئه‌میری حه‌سه‌نپوور به‌ده‌ست بهێنن و بیری ڕێکخه‌رانی کۆنفڕانسی به‌ره‌و ڕاکێشان، ته‌نانه‌ت چه‌ند که‌سی دیکه‌ش که له‌و کۆنفڕانسه دا به‌شدار بوون وه‌ک به‌ڕێز نه‌وزادی هرۆری، زمان‌ناس و به‌رپرسی کتێبخانه‌ی کوردی له ستۆکهۆڵم، دوکتور هه‌ڵکه‌وتی مهلاحهکیم وانه‌بێژی به‌شی کوردی له زانکۆی پاریس و فه‌رهادی شاکه‌لی وانه‌بێژی به‌شی کوردی له زانکۆی ئووپسالاش له کۆنفڕانس ڕایانگه‌یاندبوو ئه‌و نامه‌یه‌ی به‌ناوی حه‌سه‌نپووره‌وه خوێندراوه‌ته‌وه، به‌له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ بیر‌و هه‌لوێستی دوکتور ئه‌میری حه‌سه‌نپوور له‌و باره‌یه‌وه ناسیاوییان هه‌یه ناتوانێ نامه‌ی وی بێ. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆنفڕانس نامه‌ی ئه‌سڵی دوکتور ئه‌میری حه‌سه‌نپووریان بۆ کۆنفڕانس نه‌خوێندبووه‌وه.
لێره دا پێویسته ئاماژه به‌و سه‌ردێڕه چهواشهیهش بکرێ که ئاکانیوز بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ی داناوه که له‌و باره‌یه‌وه بڵاوی کردووه‌ته‌وه: " کۆنفڕانسی زمان ئه‌نجامی لێ نه‌که‌وته‌وه و نامه‌که‌ی ئه‌میر پووریش کێشه‌که‌ی ئاڵۆزتر کرد" (ئاکانیوز 25ی کانونی یه‌که‌م )
ئه‌گه‌رچی له ڕاپۆرته‌که دا ناوی مامۆستا حه‌سه‌نپووریان ڕاست نووسیوه، به ڵام سه‌ردێڕه‌که ئاوای تێده‌خوێندرێته‌وه تۆمه‌ز نامه‌ی حه‌سه‌نپوور کۆنفڕانسه‌که‌ی ئاڵۆز کردووه، له کاتێکدا به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆنفڕانس نامه‌ی وییان نه‌خوێندووه‌ته‌وه، به‌ڵکوو به ناوی وی "نامه"یه‌کیان خوێندووه‌ته‌وه. له ڕاپۆرته‌که‌دا دوو جار نووسراوه " زمان‌ناسی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان" ئه‌و دیاری کردنه‌ی جوگرافیایی شوێنی له دایکبوونی که‌سێک هیچ پێوه‌ندی به‌و باسه‌وه نییه که له گۆڕێ دا بووه. ده ڕاستیدا کتێبی 520 لاپه‌ڕه‌یی " ناسیۆنالیزم و زمان له کوردستان"ی مامۆستا حه‌سه‌نپوور لێکۆڵینه‌وه‌یه سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌ی " ستاندارد بوونی بن – له‌هجه‌ی سڵێمانی" ، ئه‌وه پرسیاری سه‌ره‌کی ئه‌و کتێبه بوو که تێزی دوکتورای به‌ڕێزی بوو و له لاپه‌ڕه‌ی 36ی کتێبه‌که دا وه‌ک research question ی سه‌ره‌کی داندراوه. هه‌رچی باسی شێوه‌زاره‌کانی دیکه‌یه وه‌ک زه‌مینه‌ی ئه‌و باسه‌یه و بۆ ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی نێوان له‌هجه‌کان به تایبه‌تی سۆرانی و کورمانجی ڕوون بکاته‌وه.بڵێی به‌ڕێز دوکتور شه‌فیق قه‌زاز ئه‌و کتێبه‌ی نهدهیبێ؟
سه‌باره‌ت به باسی ئێستای پێوه جاران به له‌هجه‌کان له هه‌رێمی کوردستان دا، له شه‌شه‌مین "کۆنفڕانسی مامۆستایانی زمانی دایکی" که له 24 – 25ی مانگی سێپتا‌مبر له شاری ڤێسترئۆسی وڵاتی سوێد به ناوی "ستاندارد کردنی زمانی کوردی" پێک هات، مامۆستا حه‌سه‌نپوور به‌شێک له نووسراوه‌که‌ی به‌ڕێز دوکتور محه‌مه‌د مه‌عڕووف فه‌تاح : " زمانی فه‌رمی له هه‌رێمی کوردستاندا"ی که وه‌ک به‌شێک له دۆسییه له لایه‌ن ئه‌کادیمیای کوردی بۆ بانگکراون ناردرابوو، خوێندبووه‌وه و بێ هیچ سڵ کردنه‌وه‌یه‌ک به‌رپه‌رچی پڕۆژه‌ی " ڕه‌سمی کردنی سۆرانی" دابووه‌وه. له‌و کۆنفڕانسه دا 67 " مامۆستای زمانی دایکی" له سوێد به‌شداریان کردبوو و "پڕۆژه‌ی ڕه‌سمی کردنی سۆرانی " گه‌نگه‌شه‌یه‌کی تێر و ته‌سه‌لی له سه‌ر کرا بوو.
ئه‌من به ته‌ما نه‌بووم ئه‌و نامه‌یه‌ی بۆ ئه‌کادیمیای کوردیم ناردبوو بڵاو بکه‌مه‌وه، به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌کادیمیا نرخی ئه‌وه‌ی بۆ دانانه‌وه بیخوێنێته‌وه و به‌تایبه‌تیش له به‌ر ئه‌و ناحه‌قییه‌ی له ئاست پله‌ی زانستی مامۆستا ئه‌میری حه‌سه‌نپوور کراوه، ئه‌وا لێره‌دا بۆ ئاگاداری بیروڕای گشتی هه‌م نامه‌که‌ی خۆم ، هه‌م بۆچوونی چه‌ند شاره‌زای ئه‌و بواره و هه‌م نامه نه‌خوێندراوه‌که‌ی مامۆستا ئه‌میری حه‌سه‌نپوور بڵاو ده‌که‌مه‌وه.
31ی دێسامبری 2009
حه‌سه‌نی قازی
به‌ڕێز دوکتور شه‌فیق قه‌زاز
سه‌رۆکی ئه‌کادیمیای کوردی
وێڕای سڵاو سپاستان ده‌که‌م بۆناردنی بانگهێشتنامه بۆ به‌شداری له "کۆنفڕانسی زمانی ڕه‌سمیی هه‌رێمی کوردستان" و دۆسییه‌ی هاوپێچی که به ڕێگه‌ی به‌ڕێز موئه‌یید ته‌ییب به ده‌ستم گه‌یشت.
وه‌ک داواتان کردووه له خواره‌وه بۆچوونی خۆم و هه‌ر وه‌ها بۆچوونی چه‌ندین زمان‌ناسی دیکه‌شتان بۆ ده‌نێرم که من به باشم زانی له نێوه‌رۆکی ئه‌و دۆسییه‌یه‌ی له لایه‌ن ئه‌کادیمیای کوردییه‌وه ئاماده کراوه ئاگاداریان که‌م بۆ ئه‌وه‌ی تێخوێندنه‌وه‌ی خۆیان بهێننه گۆڕێ و بیروبۆچوونی زانستییانه‌یان یارمه‌تییه‌ک بێ له‌و بواره دا.
بۆچوونی من سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی زمان له هه‌رێمی کوردستان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
ئه‌گه‌رچی له دۆسییه‌که دا ڕاستینه‌ی فره چه‌شنی و فره ستانداردی زمانی کوردی ددانی پێداهێندراوه به‌ڵام،ئه‌مجار له ژێر نێوی پێویستی " زمانی ڕه‌سمیی بۆ هه‌رێمی کوردستان" حه‌ولی زاڵ کردنی شێوه‌زارێک به سه‌ر شێوه‌زاره‌کانی تری کوردی دا هاتووه‌ته گۆڕێ. به بۆچوونی من له هه‌لومه‌رجی ئێستای هه‌رێمی کوردستان دا هیچ پێویستی به ڕه‌سمیی کردنی شێوه‌زارێکی کوردی ناکا، له به‌ر ئه‌وه‌ی تاکوو ئێستا نه کاروباری به‌ڕێوه‌به‌ری و نه پێوه‌ندییه‌کانی ده‌زگاکانی حکوومه‌تی کوردستان به هیچ جۆر له به‌ر پرسی زمان چه‌تی تێنه‌که‌وتووه.
ئه‌گه‌ر بێتوو له هه‌رێمی کوردستان دا شێوه‌زارێک بکرێ به زمانی "ڕه‌سمی" ئه‌وکاره له چه‌ند ڕووه‌وه به زیانی زمانی کوردی و ئاخێوه‌رانی ته‌واو ده‌بێ1- هه‌ڵکه‌وتی زمانی کوردی وه‌کوو یه‌ک له زمانه ڕسمییه‌کانی ده‌وڵه‌تی عێراق بنکۆڵ ده‌کا. ئه‌و لایه‌نانه‌ی چاویان به هه‌بوونی پله‌یه‌کی ئه‌وتۆ بۆ زمانی کوردی هه‌ڵ نایه، له ئه‌گه‌ری ڕه‌سمییه‌ت دان به شێوه‌زارێک له هه‌رێمی کوردستان دا پرسی فره له‌هجه‌یی و فره چه‌شنی زمانی کوردی [ وه‌ک هه‌ر زمانێکی دیکه] گه‌وره ده‌که‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێش به سه‌قامگیر بوونی ئه‌و مافه ڕه‌وایه‌ی گه‌لی کورد که له قانوونی بنچینه‌یی عێڕاق دا گونجێندراوه بگرن و به‌ره‌یه‌کی نوێ به دژی ئه‌و ده‌ستکه‌وته گه‌وره‌یه‌ی گه‌لی کورد بکه‌نه‌وه. کورد به ده‌ستی خۆی نابێ ئه‌و هه‌له بۆ لایه‌نه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی خۆی بڕه‌خسێنێ2- جه‌ختکردنه‌وه له سه‌ر هه‌ر شێوه‌زارێک له بن هه‌ر ناوێک و به پشت به‌ستن به هه‌ر تێئۆرییه‌کی زمانی و پاشخانی مێژوویی شێوه‌زاره‌کانی کوردی ده‌بێته هۆی دابڕانی ئاخێوه‌رانی کوردی له یه‌کدی له جوگرافیای هه‌رێمی کوردستان دا و دووبه‌ره‌کی و چه‌ند به‌ره‌کی سازکردنێکی ئه‌وتۆ نه‌ک هه‌ر کارێکی ناڕه‌وایه به‌ڵکوو به پێچه‌وانه‌ی عه‌قڵی سه‌لیمیشه و له به‌رژه‌وه‌ندی شارومه‌ندانی هه‌رێمی کوردستان دا نییه. 3- به باوه‌ڕی من "ئه‌کادیمیای کوردی" بۆ ئه‌وه‌ی کاری سیاسه‌تداڕێژان و بڕیار به‌ده‌ستان هاسان کا ده‌بێ پێشنیاره‌کانی به پێی بارودۆخی هه‌نووکه‌یی بێ له کوردستانی عێڕاق دا. ئێستا ئه‌وه بۆ چه‌ند ساڵێک ده‌چێ له ناوچه‌ی بادینان هه‌موو چین و توێژه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان داوا ده‌که‌ن کاربه‌ده‌ستانی په‌روه‌رده‌ی کوردستان به ڕه‌سمی ڕیگا بده‌ن به‌به‌کارهاتنی شێوه‌زاری کرمانجی ژووروو وه‌کوو ئامرازی خوێندن له‌و ده‌ڤه‌ره دا . هیچ داوخوازییه‌ک له‌و داوایه ڕه‌واتر نییه، که وابوو له جیاتی ( کۆنفڕانسی زمانی ڕه‌سمیی هه‌رێمی کوردستان) پێشنیار ده‌که‌م " کۆنفڕانسی چلۆنایه‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی شێوه‌زاره‌کان له هه‌رێمی کوردستان" ببه‌سترێ و له سه‌ر بنه‌مای ته‌جره‌به و ده‌ستکه‌وتی ولاتانی هاوشوبار له‌و بواره دا باشترین ڕیگه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی سیاسه‌تێکی زمانی هه‌مووگره‌وه له په‌روه‌رده و خوێندن دا وه‌به‌ر بگیرێ.
گه‌لی کورد ده‌بێ زیاترله هه‌موو گه‌لێکی دی له سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌وییه هه‌ست به ئاکامی دڵتاوێنی زمانکوژی بکا، هه‌ر بۆیه‌ش ئێستا که له هه‌رێمی کوردستان به‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی دا زاڵه و زمانه‌که‌ی یه‌ک له زمانه ڕه‌سمییه‌کانی ده‌وڵه‌ته، لێی ده‌وه‌شێته‌وه له نێوخۆی دا ڕیبازی هه‌ره دێمۆکراتیی زمانی په‌یڕه‌و بکا و تۆڵه‌ی زوڵم و زۆری له مێژینه بکاته‌وه.
له‌گه‌ڵ داوای سه‌رکه‌وتن بۆ ئه‌کادیمیای کوردی
حه‌سه‌نی قازی
12ی سێپتامبری 2009
بۆچوونی چه‌ند زمان‌ناسی دیکه
بۆچوونی یه‌که‌م: دوکتور توڤێ سکووتناب کانگاس (Tove Skutnabb- Kangas )
حه‌سه‌نی خۆشه‌ویست
ئه‌من دۆسییه‌که‌م خوێنده‌وه. بۆ من زه‌حمه‌ته هیچ جۆره هه‌ڵوێستێکم هه‌بێ له به‌ر ئه‌وه‌ی کوردی نازانم. هه‌ر تازه وتارێکم خوێنده‌وه ( ئه‌حمه‌د قابیل نووسیویه) سه‌باره‌ت به‌و حه‌ولانه‌ی بۆ ستاندارد کردنی زمانی به‌ربه‌ر ده‌درێ و ده‌یسه‌لمێنێ، وه‌ک چاوه‌ڕوان ده‌کرا، ئه‌نگێزه‌ی سیاسی له پشت هه‌ر جۆره ڕێگا چاره‌یه‌ک ئه‌وه‌نده به هێزه که به ته‌واوی بۆ خه‌ڵکی لاوه‌یی ناموکینه شتێک له‌و باره‌یه‌وه بڵێن. (وتاره‌که بۆ کتێبێکه که من و که‌سێکی تر ئێدیتی ده‌که‌ین). ته‌نانه‌ت به به‌راوه‌رد کردن له گه‌ڵ بار‌و دۆخی دیکه ( بۆ نموونه ئیڤار ئاسێن له نۆروێژ نزیکه‌ی 150 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر کاتێک یه‌ک له زمانه ڕه‌سمییه‌کانی نۆروێژی ساز کرد واته " نی نۆرشک" له سه‌ربنه‌مای زۆر له له‌هجه نۆروێژییه‌کان، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌کوو پارسه‌نگێک بێ له ئاست "بووکمۆل" که هه‌ر دانمارکی بوو و به نۆروێژی ته‌له‌فوز ده‌کرا، یان ئه‌و پێشنیارانه‌ی سه‌باره‌ت به زمانێکی ستانداردی سامی هه‌یه، که هه‌موو ئه‌و 10 زمانه سامییه‌ی که ئێستا هه‌ن وه‌به‌ر بگرێ، هیچ له‌وه‌ش شین نه‌بووه و ته‌نانه‌ت فکره‌که‌شی یه‌کده‌نگ به‌رپه‌رچ دراوه‌ته‌وه، وه‌ک فکرێکی به مه‌لۆتکه‌یی مردوو، چونکه له لایه‌ن هێندێک له سیاسه‌تمه‌دارانه‌وه وه‌کوو ئیده‌یه‌کی ناواقعی و زیانبه‌خش ره‌د کراوه‌ته‌وه)، ئه‌و نموونه‌یه دژواری ئه‌و جۆره کاری موههندیسییه/ ڕێکخستنهوهییهی زمانی ده‌سه‌لمێنێ.
به دڵنیاییه‌وه، کارێکی وا هێندێک لایه‌نی باشی هه‌یه ، به‌ڵام ئاکامی یه‌کجار زۆر خراپ و زیانبه‌خشی لێ ده‌که‌وێته‌وه. ئه‌من له‌و باوه‌ڕه دانیم به هه‌بوونی تاقه زمانێکی ڕه‌سمیی بکرێ نه‌ته‌وه‌یه‌ک یه‌ک بخرێ….
به‌ڵام مرۆ ده‌توانێ فه‌نلاندیش وه‌کوو نموونه‌یه‌ک به کار بهێنێ. ته‌نێ ئێستا، دوای 400 ساڵه، که هه‌موو فه‌نلاندییه‌کان ستاندارد ده‌زانن ، به‌لانی که‌مه‌وه له نووسین دا، به‌ڵام زۆریان هێشتاش به له‌هجه‌ی هه‌رێمیی خۆیان قسه ده‌که‌ن، له ناوچه گوندنشینه‌کاندا، نه‌ک له شاره گه‌وره‌کان. ئه‌من ئامۆزایه‌کم هه‌یه، هه‌ر له ته‌مه‌نی من دایه، له که‌شوهه‌وای ناوچه‌یی خۆیدا زۆری بۆ گرینگه که ئه‌و ناتوانێ به زمانی ستاندارد قسه بکا ( ته‌نانه‌ت حه‌ول دانێکی ئاواش به کارێکی گه‌وجانه ده‌زانێ). ئه‌من بۆخۆشم ئهولههجهیه به منداڵی فێر بووم و هێشتاش ده‌توانم قسه‌ی پێ بکه‌م.
به‌گه‌رمی باوه‌شت پێداده‌که‌م ( پێم وایه ئه‌توو ده‌بێ بچی بۆ ئه‌و کۆنفڕانسه! هیوا دارم ئه‌میر یش بتوانێ بچێ)
توڤێ
بۆچوونی دووه‌م : پرۆفێسۆر دوکتور مارتین ڤان بڕاونێسن (Martin van Bruinessen )
حه‌سه‌نی خۆشه‌ویست !
بۆ من زۆر دژواره بۆچوونێکی ڕوون و قهتعیم له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هه‌بێ.
وه‌ک ده‌زانی، یه‌کێتیی ئوڕووپا پاره‌یه‌کی یه‌کجار زۆر خه‌رج ده‌کا بۆ وه‌رگێڕانی هه‌موو جۆره سه‌نه‌د و به‌ڵگه‌یه‌ک به هه‌موو زمانێکی ڕه‌سمی وڵاتانی ئه‌ندامی – گه‌لۆ ئه‌وه پاره به فێرۆ دان نییه؟ ئه‌گه‌ر هه‌موان ئینگلیسی وه‌خۆ که‌ن هه‌ر له بواری سیاسی و پێوه‌ندی ئیداریدا، هه‌موو یه‌کێتییه‌که به ته‌واوی زیاتر کاری هه‌ڵده‌سووڕێ و به بڕتر ده‌بێ. به‌ڵام هه‌موو وڵاتانی ئه‌ندام به قووڵی هه‌ست به پێویستی پاراستنی میراتی کولتووری خۆیان ده‌که‌ن.
بارودۆخی کوردستانیش وێده‌چێ هه‌ر ئاوا بێ.
هیندووستان زمانی هیندی وه‌ک زمانی نه‌ته‌وه‌یی خۆی هه‌ڵبژارد. به‌ڵام هیندی زمانی هاوبه‌شی خه‌ڵکه له باکووری ئه‌و وڵاته. له خوارووی هیندووستان، خۆڕاگرییه‌کی توند هه‌یه به دژی هیندی، و خه‌ڵک پێیان خۆشه له پێوه‌ندییه‌کانی نێوان ئاخێوه‌رانی زمانه جیاوازه‌کاندا له جیات هیندی، ئینگلیسی به کار بهێنن.
هه‌ڵکه‌وتی ئه‌ندۆنێزی جۆرێکی دیکه‌یه. ناسیۆنالیسته‌کان بڕیاریان دا جاوه‌یی، که زمانی گه‌وره‌ترین گرووپی ئێتنیکی یه وه‌کوو زمانی نه‌ته‌وه‌یی به‌کار نه‌هێنن، به‌ڵکوو ماڵایی به‌کار بهێنن، که زمانی زگماکی ته‌نێ که‌مایه‌تییه‌که له نێو ئهندۆنێزیایهکاندا، به‌ڵام به‌سه‌دان ساڵ وه‌ک زمانی نێوکۆیی ئێتنیسیتیه جیاوازه‌کان ده‌کار کراوه. له ئاکامدا، ئه‌ندۆنێزی قه‌ت تووشی به تووشی ئه‌و جۆره دژوارییانه‌وه نه‌هاتووه که ڕووبه‌ڕووی هیندووستان بووه‌ته‌وه. زمانه ناوچه‌ییه‌کان ڕێگایان پێده‌درێ له خوێندگه‌کان دا به کار بهێندرێن و، به‌و زمانانه هێندێک به‌رهه‌می کولتووریش هه‌یه، به‌ڵام زمانی ئه‌ندۆنێزیایی/ ماڵایی بووه به زمانی ده‌سته‌ڵاتدار و زاڵ.
بۆ کوردستانی عێراق، ڕه‌نگه مرۆ بتوانێ جیاوازییه‌ک له نێوان زمانێکی تاقانه‌ی ئیداری و فره زمانی له کولتور و په‌روه‌رده و خوێندن دا، دابنێ؟ به‌و شێوه‌یه مرۆ ده‌توانێ له‌وه‌ی که ببێته جۆره‌یه‌ک له ترکییه‌ی که‌ماڵیستی خۆ بپارێزێ که تاقه زمانێکی به‌سه‌ر هه‌موو که‌س دا داسه‌پاند. به‌ڵام داووده‌زگایه‌کی کاریگه‌ر و هه‌لسووڕی ئیداری پێداویستی به تاقه زمانێکه. وه‌خۆ کردنی جۆره‌یه‌ک له سۆرانی وه‌کوو زمانی ئیداری ده‌بێ هاوکات بێ له گه‌ڵ هه‌نگاوی راسته‌قینه بۆ پشتیوانی له له‌هجه سه‌ره‌کییه‌کانی دیکه. له په‌روه‌رده و خوێندنی سه‌ره‌تایی له دهۆک، ده‌کرێ کرمانجی ده‌کار بکردرێ له کاتێکدا قوتابیان فێری سۆرانیش ده‌کرێن وه‌کوو زمانی دووه‌م که له په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی و باڵا دا به‌کار ده‌هێندرێ؛ و له خانه‌قی، شێوه‌زاری فه‌یلی. دا‌و وده‌زگا و بنیاتی کولتووری که له‌لایه‌ن حکوومه‌ته‌وه بونیه‌ی داراییان دابین بکرێ ده‌بێ دامه‌زرێندرێن و تێ‌بکۆشن بۆ به‌ره‌پێشبردن و به‌خۆداهاتنی ئه‌ده‌بییات به کرمانجی، هه‌ورامی و فه‌یلی. ئه‌و جۆره پشتیوانییه ڕه‌سمییانه له له‌هجه‌کانی دیکه ده‌توانێ هه‌بوونی زمانێکی تاقانه‌ی ئیداری بکاته شتێکی خۆش….
له‌گه‌ڵ باشترین سڵاو،
مارتین
بۆچوونی سێیه‌م: دوکتور جه‌عفه‌ری شێخه‌لئیسلامی ( Jaffer Sheyhulislami )
سڵاوت لێ بێ کاک حه‌سه‌ن
با به کورتی 4 شت بڵێم :
1-زمانی ستاندارد یان زمانی ڕه‌سمیی ناکرێ به موهه‌ندیسی ساز بکرێ. زمانی ئینگلیسی یه‌ک له هه‌ره زمانه ستانداردکراوه‌کان، هه‌تا ئێستاش هیچ جۆره ئه‌کادیمیایه‌کی زمانی نییه.
2- ئه‌من پێم وایه ئیدی ناکرێ زمانێکی ڕه‌سمیی داسه‌پێندرێ، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵک قه‌بووڵی بکه‌ن. وشیاربوونه‌وه له مه‌ڕ پێناسه‌ی ئێتنیکی، زمانی، نه‌ته‌وه‌یی، کولتووری زۆر هاسان بووه‌ته‌وه. کرده‌وه‌یه‌کی ئه‌وتۆ واته داسه‌پاندنی زمانێکی ڕه‌سمیی له‌وانه‌یه ئاکامی بێزاری و سه‌رهه‌ڵدانی به‌دوو دابێ.
کارێکی ئه‌وتۆ ناتوانێ داوخوازی بۆ مافی زمانیی زیاتر، بۆ نموونه له ناوچه‌کانی بادینان و هه‌ورامان دا کپ بکا؛ به پێچه‌وانه ئه‌و داوخوازیانه به‌گوڕتر ده‌کا. کورده‌کان ده‌بێ ئه‌و ڕاستییه له زۆر خه‌ڵکی دیکه چاکتر بزانن.زانستکاری هه‌ڵکه‌وتووی کانادایی، مۆنیکا هێلر، ده‌ڵێ: " که‌مایه‌تییه زمانییه‌کان به ده‌ست ئه‌و ناسیۆنالیسمانه ساز ده‌کرێن که ده‌ریان ده‌هاوێژن و ده‌یانخه‌نه په‌راوێزه‌وه" (…Heller, 1999:7: Linguistic Minorities and Modernity)
3- داخودا زمانێکی ڕه‌سمیی ده‌توانێ نه‌ته‌وه‌یه‌ک یه‌ک بخا؟ نا. ترکی نه‌یتوانی ترکییه یه‌کگرتوو کا. ئێمه ئه‌وه ده‌زانین. مه‌سه‌له‌ی زمانی ڕه‌سمی به پێی قسه‌ی رۆبێرت کاپلان و زۆر بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی دیکه که هه‌موو ژیانی خۆیان ته‌رخان کردووه بۆ لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر سیاسه‌تی زمانی و پلاندانانی زمانی " ئه‌فسانه" یه‌ک نه‌بێ شتێکی زیاتر نییه.
4-ئه‌گه‌ر به‌ڕاستیش مه‌به‌ست له یه‌کگرتوو کردنی کوردستانه ( واته باشوور له هه‌لومه‌رجی ئێستا دا)، له‌وێ ده‌بێ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه هه‌ڵبهێننه‌وه:
A. پێشخستنی هه‌موو شێوه‌زاره‌کان
B . گوێگرتن له ویست و داوخوازی هه‌موو لایه‌نه‌کان
C. بانگهێشتنی پسپۆڕان بۆ ئه‌وه‌ی ته‌جره‌به و ئاکامی لێکۆڵینه‌وه‌کانی خۆیان بخه‌نه به‌رچاو
D . کات، پاره و ئه‌نێرژی خۆتان ته‌رخان بکه‌ن بۆ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه:
– ئاماده کردنی قامووسی ستاندارد کراو و جێگای باوه‌ر.
– ئاماده کردن/ په‌روه‌رده کردنی وه‌رگێڕی پرۆفێشناڵ، جیدی، پاک، کارکه‌ر، ڕه‌خنه‌گر و خولقێنه‌ر.
– په‌روه‌رده کردنی مامۆستایان، فێرکاران و کارمه‌ندانی گشتی سۆرانی ئاخێو بۆ فێر بوونی کرمانجی.
– په‌روه‌رده کردنی مامۆستای کرمانجی ئاخێو بۆ فێر بوونی سۆرانی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ڤه‌ری بادینان له ده‌رفه‌ته ئابوورییه‌کانی هه‌رێم وه‌دوایه نه‌که‌وێ.
هیوادار بووم بتوانم زیاتر بنووسم، به‌ڵام لێره دا ده‌بێ قسه‌کانم ته‌واو که‌م.
هه‌ر بژی،
جه‌عفه‌ر
بۆچوونی چواره‌م : پڕۆفێسۆر پیتر ترادگیل (Peter Trudgill )
زۆر سپاس بۆ ئاگادار کردنی من له نێوه‌رۆکی نامه‌که‌ت بۆ ئاکادێمی کوردی و، ئه‌و زه‌حمه‌ته‌ی وه‌به‌ر خۆت دابوو بۆ وه‌رگێڕانی دۆسییه‌که. هه‌ر وه‌ک ده‌کرێ بیرت لێ کردبێته‌وه ئه‌من له سه‌داسه‌د له گه‌ڵ ئه‌وه‌دام که ئه‌تۆ له نامه‌که‌تدا باست لێوه‌کردووه. هیچ پێویستی به ستانداردێکی یه‌کپارچه نییه. بابه‌تی سه‌ره‌کی بریتین له په‌روه‌رده، خوێندن و خوێنده‌واری . گه‌ڵۆ بارودۆخی له‌یه‌ک گه‌یشتنی دوولایه‌نه چۆنه – ئاخێوانی له‌هجه جیاوازه‌کان چه‌نده ده‌توانن له یه‌کتری تێبگه‌ن ؟
پیتر
تێبینی: ئه‌من له نامه‌که‌م دا بۆ "ئه‌کادیمیای کوردی" نێوی ئه‌و شاره‌زایانم نه‌نووسیبوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وڵامه‌که‌یان به شێوه‌ی شه‌خسی بۆ من نووسیبوو و وه‌ک له سه‌ره‌وه دا گوتم بۆچوونی چواره‌م دره‌نگ به ده‌ستی من گه‌یشت که تێهه‌ڵکێشی نامه‌که‌ی که‌م.
1 – دوکتور توڤێ سکوتناب کانگاس مامۆستای زانکۆی Roskilde یه له دانمارک و یه‌ک له شاره‌زایانی بواری مافی "دوو زمانه‌تی" و مافی مرۆیی زمانه له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی دا و، له ساڵی 2000 وه تائێستا زیاتر له 147 کتێب، وتار و نووسینی دیکه‌ی له‌و بوارانه دا به زمانی جیاواز بڵاو بوونه‌ته‌وه.
2- پڕۆفسۆر.دوکتور مارتین ڤان بڕاونێسن سه‌رۆکی به‌شی لێکۆڵینه‌وه‌ی بهراوهردکارانهیه سه‌باره‌ت به‌توێژینه‌وه‌ی هاوچه‌رخی ئیسلامی له‌زانکۆی ئوترێخت له هۆله‌ند. ئێستا سه‌رمامۆستای لێکۆله‌ری میوانه له زانکۆی تێکنۆلۆژی نان یانگ له سینگاپوور و تا نێوه‌ڕاست مانگی ژانڤییه‌ی ساڵی 2010 له‌وێ ده‌مێنێته‌وه. پرۆفسۆر مارتین ڤان بڕاونێسن به کتێبه به‌نرخه‌که‌ی " شێخ، ئاغا وده‌وڵه‌ت، ڕێکخستنی کۆمه‌ڵایه‌تی کوردستان" و کار ولێکۆڵینه‌وه‌کانی دیکه‌ی له‌مه‌ڕ کوردستان و ئه‌ندۆنێزی له ئاستی جیهانی دا به زانستکارێکی ئۆبژێکتیڤ ناسراوه. جگه له زمانه ئوڕووپاییه‌کان، شێوه‌زاره کوردییه‌کان ( کورمانجی و سۆرانی)، فارسی، ترکی ، مالایی (زمانی ڕه‌سمی ئه‌ندۆنێزی) ده‌زانێ و ده‌توانێ له سه‌رچاوه‌ی عه‌ڕه‌بی ش به خوێندنه‌وه که‌لک وه‌ربگرێ.
3- دوکتور جه‌عفه‌ری شێخه‌لیسلامی پرۆفێسۆری جێگره له مه‌دره‌سه‌ی زمان‌ناسی و لێکۆڵینه‌وه‌ی زمانی له زانکۆی کارڵتۆن، له ئۆتاوا، کانادا. یه‌کێک له تازه‌ترین نووسراوه‌کانی بابه‌تێکه به ناوی " زمان و نه‌ته‌وه دروست کردن له کوردستان – عێراق" که له کۆتاییه‌کانی مانگی نۆڤامبر له کۆنفڕانسی ساڵانه‌ی MESA (کۆمه‌ڵه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست) له بۆستۆن، ئه‌مریکا پێشکێشی کردووه.
4- پڕۆفێسۆر پیتر ترادگیل سه‌رۆکی به‌شی زمانناسیی ئینگلیسییه له زانکۆی فریبورگ له سویس،نووسه‌ری به ده‌یان کتێبه له بواری زمانناسیی کۆمه‌ڵایه‌تی( sociolinguistics ) و یه‌ک له‌شاره‌زایانی ناسراوی نێونه‌ته‌وه‌ییه له بواری له‌هجه‌ناسیdialectologyدا
به‌ڕێزانی ئه‌کادیمیای زمانی کوردی،
وێڕای سڵاوێکی گه‌رم و گوڕ،
زۆر به داخه‌وه بۆم ڕێک ناکه‌وێ له "کۆنفڕانسی زمانی ڕه‌سمی هه‌رێمی کوردستان" دا به‌شداری بکه‌م و ته‌نیا تێبینییه‌کانم سه‌باره‌ت به‌و باسه به کورتی گه‌ڵاڵه ده‌که‌م:
1- وا دیاره " ئه‌کادیمیای کوردی" به وه‌لانانی کێشه‌ی زمانی ستانداردی کوردی و هێنانه گۆڕی کێشه‌ی زمانی ڕه‌سمیی کوردی ده‌یه‌وێ ئه‌و دوو کێشه‌یه لێک جوێ بکاته‌وه و، باسی زمانی ستاندارد وه‌لابنێ و، کێشه‌که وه‌ک کێشه‌ی زمانی ڕه‌سمی دابڕێژێ. به‌ڵام، له بارودۆخی زمانی کوردی دا که دوو له‌هجه‌ی ستانداردی هه‌یه، هه‌ر پڕۆژه‌یه‌کی ڕه‌سمی کردنی یه‌ک له‌هجه، کێشه‌ی دوو له‌هجه ستاندارده‌که به ناچاری دێنێته‌وه گۆڕێ. هیچ ڕێگه‌یه‌ک بۆ خۆشاردنه‌وه له‌و کێشه‌یه وه‌به‌رچاو ناکه‌وێ.
2- له‌هجه‌ی کورمانجی هیچ شتێکی له سۆرانی که‌متر نییه. هه‌ر شتێکی به سۆرانی بکوترێ و بنووسرێ به کورمانجیش ده‌کوترێ و ده‌نووسرێ. له ڕوانگه‌ی زانستیی زمانه‌وه ( زمان‌ناسی، کۆمه‌ڵناسیی زمان، زمانناسیی کۆمه‌ڵایه‌تی…) ڕه سمی کردنی سۆرانی به بیانووی " پێشکه‌وتوو بوون" هه‌ڵه‌یه.
3- ڕه‌سمی کردنی سۆرانی پڕۆژه‌یه‌کی سیاسییه که ده‌سه‌ڵاتی زمانیی به شێوه‌یه‌کی نابه‌رامبه‌رانه دابه‌ش ده‌کا. ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌سه‌ڵات ده‌دا به ئاخێوه‌رانی سۆرانی و ده‌سه‌ڵات له ئاخێوه‌رانی کورمانجی وه‌رده‌گرێ و له مافی زمانیی بێ به‌شیان ده‌کا. ئه‌وه پڕۆژهێێکی سیاسییه له به‌ر ئه‌وه‌ی که مافی زمانیی و مافی مرۆڤیی ئاخێوه‌رانی کورمانجی پێشێل ده‌کا.
4- پێویست نییه زمانی ڕه‌سمی یه‌ک له‌هجه‌ی هه‌بێ. ئه‌گه‌ر بێتوو هه‌ر دوو له‌هجه ستاندارده‌که ڕه‌سمی بکرێن، ده‌توانن ئه‌رکه‌کانیان ئاوا به‌ڕێوه به‌رن.
ئهلف – خوێندن: ئاخێوه‌رانی هه‌ر له‌هجه‌یه‌ک به له‌هجه‌ی خۆیان ده‌خوێنن و ده‌نووسن و له‌هجه‌که‌ی دی باش فێر ده‌بن.
ب- دراو: لایێکی دراو به کورمانجی و لایه‌که‌ی دی به سۆرانی ده‌نووسرێ.
ج- پاسپۆرت: لاپه‌ڕه‌یێکی باسپۆرت به کورمانجی و لاپه‌ڕه‌که‌ی دیکه‌ی به سۆرانی ده‌نووسرێ.
د- ڕه‌گه‌زنامه و ناسنامه‌ی باری که‌سایه‌تی: ئه‌وانه‌ش وه‌ک پاسپۆرت به هه‌ر دوو له‌هجه ده‌نووسرێن.
ه- نامه گۆڕینه‌وه: نامه بۆ حکوومه‌تی فێدراڵ ( ناوه‌ندی) به هه‌رکام له له‌هجه‌کان یان زمانی عه‌ڕه‌بی ده‌نووسرێ. ئه‌وانه‌ی بۆ ده‌وڵه‌ت کار ده‌که‌ن، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به‌کارو باری پێوه‌ندی نێوان حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حکوومه‌تی ناوه‌ندی ڕاده‌گه‌ن پێویسته زمانی عه‌ڕه‌بی و هه‌ر دوو له‌هجه‌که بزانن. ئه‌وه داخوازیێکی سه‌یر و بێ پێشینه و نه‌کراو و نه‌بیستراو نییه. له عێراق، وه‌ک وڵاتی دوو زمانه‌ی دی ( بۆ وێنه کانادا)، ده‌بێ ئیمکاناتی وه‌رگێڕاندنی عه‌ڕه‌بی – کوردی و کوردی – عه‌ڕه‌بی له ده‌زگای حکوومه‌ت دا پێک بێ ( له پارڵمانی کانادا و بلژیک و وڵاتی دوو زمانه یان فره زمانه‌ی دی وه‌رگێڕان ئه‌رکێکی ئاسایی حکوومه‌ته).
و- ناوی شه‌قام و قوتابخانه: باری ئێسته که نووسین به هه‌ر دوو له‌هجه باوه بپارێزرێ و له داهاتوو دا ڕه‌چاو بکرێ.
ز- چاره‌ی دی: ده‌کرێ باسپۆرت به سۆرانی بێ و پاره به کورمانجی، یان ده‌کرێ پاره‌ی کاغه‌زی به کورمانجی بێ و ورده پاره (سکه) به سۆرانی و هتد.
5- حکوومه‌تی ناوه‌ندی، به گوێره‌ی ده‌ستووری ئێسته، مافی وه‌ی نییه خۆ له کێشه‌ی له‌هجه‌کان هه‌ڵقوتێنێ. ته‌نیا گه‌لی کورد مافی وه‌ی هه‌یه و ده‌بێ هه‌یبێ که کێشه‌ی له‌هجه‌کان چاره‌سه‌ر بکا. ئه‌گه‌ر بڕیار ئه‌وه بێ که ژیانی سیاسی و زمانی عێڕاق دێمۆکڕاتی بکرێ، پێویست ده‌بێ حکوومه‌تی ئێسته‌ی عێڕاق ئه‌وه فێر بێ و بیسه‌لمێنێ که مافی ده‌ست تێوه‌ردان له‌و کێشه‌یه‌ی نییه. له ڕابردوو دا، حکوومه‌تی ئینتیداب و پاشایه‌تی و کۆمار، به تایبه‌تی به‌عس، خۆیان له‌و کێشه هه‌ڵقوتاند بۆ ئه‌وه‌ی مافی زمانیی گه‌لی کورد پێشێل بکه‌ن. حکوومه‌تی ناوه‌ندی ئێسته، ده‌بێ ئه‌و بیانوویه وه‌لابنێ وله باتی سه‌رکوت کردنی زمانی کوردی، هه‌نگاو هه‌ڵگرێ بۆ گه‌شه پێکردن و بره‌وپێدانی زمانی کوردی.
ئه‌میر حه‌سه‌نپوور 14/12/2990
کۆپی نامه‌ی "ئه‌کادیمیای کوردی" بۆ حه‌سه‌نی قازی
سەرچاوە ماڵپەڕی رووانگە