زمانی ئه‌ده‌بی يه‌كگرتو له روی زانياری زمانه‌وه
ئاشكرايه كه زمان، دیيارده و چالاكیيهكی كۆمهڵايهتیيه. جا ئه‌و زمانه هی گفتوگۆ كردن بێت يا هی نوسین.
زمانی ئه‌ده‌بی يه‌كگرتو له روی زانياری زمانه‌وه
ئاشكرايه كه زمان، دیيارده و چالاكیيهكی كۆمهڵايهتیيه. جا ئه‌و زمانه هی گفتوگۆ كردن بێت يا هی نوسین. زمانی نوسینیش به شێوه‌يه‌كی يهكگرتويی له ناو نه‌ته‌وه‌يه‌كدا ده‌بێت. هه‌رچه‌نده تاكو ێستاش نه‌ته‌وه‌ی وا هه‌يه كه دو يا پتر زمانی نوسین به‌كار ده‌هێنن (هیند و پاكستان …). به‌م زمانه ده‌ووترێت، زمانی ئه‌ده‌بی يه‌كگرتو، يان زمانی نه‌ته‌وه، زمانی په‌تی، ستاندهرد، هتد. به‌لام به‌داخه‌وه، نه‌ته‌وه‌ی كورد تا ێستاش زمانێكی ئه‌ده‌بی يهكگرتوی نیيه، كه رۆڵه‌كانی سه‌ر به شێوه جیياوازهكانی پێی بنوسن و بیخوێننه‌وه. هۆی ئه‌م نهبونیيهشی له به‌ر رۆشنايی زانیياری زماندا باس ده‌كه‌ين.
به‌ڵام پێش هه‌مو شتێك، پێویسته ئه‌وه بزانین كه هێنانه‌دی زمانی ئه‌ده‌بی يه‌كگرتو هه‌ر ئه‌وه نیيه كه ئاره‌زوی من و ێوه و خواستی گه‌له‌كه‌مان كوت و پڕ بیهێنێته دی، هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئاواتی هه‌مو لايهكه. چونكو ئه‌و زمانه داناتاشرێت و هه‌ر ئه‌وه نیيه كه بڵێين كه و با وشه‌كانی ئه‌و دو شێوه زمانه تێكه‌ڵ بكرێن، يان ده‌ستورێكی يهكگرتويان بۆ دابنێين.
كه وتمان زمان دیيارده و چالاكیيهكی كۆمهڵايهتیيه، واته له هه‌ل و باری ههڵكهوتودا په‌يدا ده‌بێت و چه‌ند خزمه‌تی بكرێت و هه‌لی له باری بۆ بێته پێشه‌وه، ئه‌وه‌نده پێش ده‌كه‌وێت. يان به پێچه‌وانه‌وه لاواز ده‌بێت و ده‌مرێت.
جا ئه‌گه‌ر به شێوه‌يه‌كی گشتی دان به‌وه دابنێين، كه ئه‌مڕۆ زمانی كوردی له چه‌ند شێوه‌يه‌كی جیياوازدا به‌كار ده‌هێنرێت و به گشتی ناویيان بنێين شێوه زمانی رۆژاوايی (كرمانجی ژورو) و شێوه زمانی رۆژهه‌ڵاتی (كرمانجی خوارو) و گۆرانی و فه‌يلی و زازايی (دملی) و له سه‌ر بنچینه‌ی زانیياری زمان، ئاوڕێك له ياساكانی كێشه‌ی زمان له‌گه‌ڵ زمانی بێگانه و كێشه‌ی ناوخۆی زمانێك بده‌ينه‌وه، ئه‌و ياسايانه بكه‌ين به بنچینه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌مان بۆ گهيیشتن به شێوه‌ی پێك هێنانی زمانی يهكگرتوی نهتهوهيیمان، ئه‌وا ده‌توانین شێوازی رێبازهكهمان ده‌ستنیشان بكه‌ين و هه‌نگاویشی بۆ بنێين. ئه‌وه‌شمان له بیر نه‌چێت، كه هیچ نه‌ته‌وه‌يه‌ك نهيویستوه و نايه‌وێت زمانه‌كه‌ی به‌و شێوه‌يه‌ی لێبێت كه چه‌ندین شێوه زمانی لێ بكه‌وێته‌وه. به رادهيهكی ئهوتو كه زۆر جار ئه‌وانه‌ی به شێوهيهكیيان له ناو خۆيان‌دا گوفتوگۆ ده‌كه‌ن و ده‌دوێن، ناتوانن به ئاسانی له‌گه‌ڵ هاونه‌ته‌وه‌كانی خۆيان‌دا، كه به شێوه‌يه‌كی تر ده‌دوێن، له يه‌كتری بگه‌ن. هه‌ر له به‌ر روناكی ئه‌و ياسايانهدا ده‌توانین به‌سه‌رهاتی زمانی (سومه‌ری، هیتی، اوێستايی، سه‌نسكریتی، لاتینی و بابلی) تێ بگه‌ين، كه هه‌ر يه‌كه‌يان له سه‌رده‌می خۆيان‌دا، زمانی ده‌سه‌ڵاتداری و ئايینی و حوكمڕانی بون له ناو ئه‌و گه‌لانه‌ی كه پێيان ده‌دوان.
زه‌مینه‌ی كێشه‌ی زمان و ياساكانی
له به‌ر ئه‌وه‌ی باسه‌كه‌مان هه‌ر بۆ مه‌سه‌له‌ی زمانی ئه‌ده‌بی يه‌كگرتو ته‌رخان كردوه، مه‌سه‌له‌ی زمان و كێشه‌ی نێوان زمانه‌كان، هه‌روه‌ها په‌يدا بونی زمان ده‌خه‌ينه ئه‌ولاوه. به‌ڵام ئه‌و هۆيانهی كه رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینن له دروست كردنی شێوه زماندا، به كورتی ده‌خه‌ينه پێش چاو، به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی له روی زانیياری زمانه‌وه، بگه‌ينه ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه تايبهتیيانهی كه رێبازی پێك هێنانی زمانی ئه‌ده‌بی يهكگرتومان بۆ ڕون ده‌كه‌نه‌وه و ياساكانمان پێ ده‌سه‌لمێنن.
بڵاو بێته‌وه يا وڵاته‌كه‌ی داگیر بكرێت يان كه‌رت كه‌رت بكرێت و سنوری جۆگرافی-سیياسی بگۆرێت، يان له روی پیشه سازی و شارستانیيهوه پێش بكه‌وێت، ئه‌وا ئه‌م هۆيانه ده‌بنه بنچینهيهكی پته‌و بۆ سه‌ر ههڵادانی شێوه زمان، هه‌روه‌ها جیياوازی باری كۆمه‌ڵايه‌تی و ئابوری ده‌بێته هۆی دابڕ بونی نه‌ته‌وه‌كه، به تايبه‌تی به هۆی نه‌بونی ده‌وڵه‌تێك يان ده‌سه‌ڵاتێكی سیياسی يان ئايینی ئه‌وتۆ كه هه‌مو په‌ل و پارچه جیياوازهكانی وڵاتی نه‌ته‌وه‌كه‌ی له ژێر ده‌سته‌ڵاتدا بێت. ئه‌م دابڕ بونه سیياسی-جۆگرافی يه ده‌بێته هۆی دابڕ بونی ئابوری نه‌ته‌وه‌كه و، سه‌ر ههڵادانی شێوه زمان خۆش ده‌كات. هه‌ر ئه‌م دابڕ بونه خوێشی كار ئه‌كات سه‌ر باری ده‌رونی و روناكبیری و ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وه‌كه، كه بێگومان له زمانهكهياندا سه‌ر هه‌ڵ ده‌دات. ئه‌وه‌شمان له بیر نه‌چێت كه له سه‌دان ساڵانی پێشودا، له باری له يه‌ك پچڕان و دابڕ بوندا، به هۆی جیياوازی ناوچه جۆگرافی و سروشتی و، به تايبه‌تی زستان و سه‌ختیدا، كه رێگای هاتوچۆ كردن ده‌به‌سترێت. ئه‌م هۆيانه كار ده‌كه‌نه سه‌ر دور كه‌وتنه‌وه‌ی زمان و په‌يدا بونی شێوه زمان به تايبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌م هۆيانهيش بخه‌ينه پێش چاو، وه‌كو هه‌ڵس و كه‌وت له‌گه‌ڵ بێگانه‌دا، قه‌ده‌قه كردنی زمانی نه‌ته‌وايه‌تی له قسه كردن و نوسیندا، يان زاڵ بونی زمانێكی ئايینی يا هی نه‌ته‌وه‌ی داگیركه‌ر بۆ ماوه‌يه‌كی درێژ خايه‌ن، ئه‌مانه ههمويان زه‌مینه‌ی په‌يدا بونی شێوه زمان خۆش ده‌كه‌ن و ورده ورده پشتاوپشت، زیياتر له يهكیيان دور ده‌خاته‌وه. ئه‌م دور كهوتنهوهيهش له سه‌ره‌تاوه، له ده‌نگی وشه‌كاندا ده‌ر ئه‌كه‌ون (او-اب-اف) ینجا له واتای وشه‌كاندا (قنج: راست، قنج: جوان) تا وای لێ دێت، ئه‌م جیياوازیيانه له ده‌ستوری زمانه‌كه‌دا سه‌ر هه‌ڵ ده‌ده‌ن (هز، ئه‌م – من، ێمه) " كه جۆری به‌كار هێنانی جێناوه‌كان له ده‌ستوری زماندا و گه‌لێك جیياوازی تریش، به‌ڵگه‌ی ئه‌م راستیيهن."
ینجا شێوه زمانه‌كانیش ده‌كه‌ونه كێشه‌يه‌كی سه‌خته‌وه. هه‌ر يه‌كه‌يان هه‌وڵی پاراستنی كه‌سايه‌تی خۆی ده‌دات، هه‌رچی دهستكاریيهكی ده‌ستكرد له ناوه‌وه هێرشی بباته سه‌ر، به‌ربه‌ره‌كانی ده‌كات و به گژ شێوه زمانه‌كانی تر و زمانه بێگانهكانیشدا ده‌چێت، بۆ پاراستنی خۆی. به‌ڵام كێشه‌ی بهينی دو شێوه زمانی ده‌سته‌خوشك له‌گه‌ڵ يهكتردا، به‌و توند و تیژیيه نیيه كه له‌گه‌ڵ زمانێكی بێگانه‌دا ده‌يكه‌ن. له به‌ر ئه‌مه، ده‌بینین به هۆی بزوتنه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وايه‌تی و هاتوچۆ كردن و خزمايه‌تی و له يه‌ك نزیك بونه‌وه و سه‌ر هه‌ڵدانی ئاڵوگۆڕ و په‌يوه‌ندی ئابوری، باری رۆشنبیری به تايبه‌تی له دوای ساڵانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه، زه‌مینه‌ی وه‌رگرتنی وشه له ناو شێوه زمانه‌كاندا بوه به باو. جا ئه‌گه‌ر دو شێوه زمان بۆيان بدوێت زیياتر له يه‌كتری نزیك بنه‌وه، ئه‌وا ئه‌و كێشه سروشتیيه به پێی ياساكانی زمان ده‌كه‌وێته بهينیيانهوه و ئه‌نجامه‌كه‌شی، يان هیچیيان ناتوانێت كار بكاته سه‌ر ئه‌وی تریيان، ئه‌گه‌ر له روی باری رۆشنبیری و ده‌سه‌ڵات و هێزه‌وه وه‌كو يه‌ك بن، يان لايهكیيان كار ده‌كاته سه‌ر ئه‌وی تریيان، ئه‌گه‌ر له‌و روانه‌وه به هێزتر و به تواناتر بێت. ئه‌م كار تێ كردنهيشی به هۆی بار و دۆخی جیياوازی هه‌ردو شێوه زمانه‌كه‌وه ده‌گۆڕێت. جاری وا هه‌يه سوك و ئاسان ده‌بێت و جاری وايش هه‌يه كاریگه‌ر ده‌بێت و شێوه زمانی دوه‌م به‌رگه ناگرێت و ده‌توێته‌وه. ئه‌مه‌يش به زۆری له‌و جێگايانهدا رو ده‌دات، كه ناوچهيهكی شێوه زمان له روی ده‌سه‌ڵاتی حوكمڕانیيهوه به‌سترابێته‌وه به ناوچهيهكی تره‌وه له‌م باره‌دا ئه‌گه‌ر شێوه زمانی ناوچه‌ی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات له روی رۆشنبیری و ئه‌ده‌ب و شارستانیيهوه له‌وی تریيان پێشكه‌وتوتر بێت، ئه‌وا زاڵ ده‌بێت. به‌م ره‌نگه شێوه زمانی ناوچه‌ی پاریس، به‌شی زۆری شێوه زمانه‌كانی فه‌ره‌نسه‌ی راماڵی و به سهریياندا زاڵ بو. خۆ مه‌سه‌له‌ی زاڵ بونی شێوه زمانی قوره‌يشی ئه‌ره‌بی زۆر ئاشكرايه كه هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ی زمانی قوران بو، ئايین بو به خاوه‌ن ئايینی و دنيايی و به سه‌ر شێوه زمانه‌كانی تردا زاڵ بو. هه‌ر به‌م چه‌شنه، شێوه زمانی له‌نده‌ن و رۆمای كۆن بون به زمانی نهتهوهكانیيان.
جاری وايش هه‌يه هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ی كه ناوچه‌ی شێوه زمانه‌كانی تر ده‌كه‌ونه ژێر ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌ی شێوهيهكیيانهوه، ئه‌م گۆڕانه رو ئه‌دات، ئه‌گه‌ر ژماره‌ی دانیشتوانی ناوچه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه له وانی تر زۆرتر بێت، با له باری كۆمه‌ڵايه‌تی و رۆشنبیریيهوه پێشكهوتوتریش نه‌بێت، به‌ڵام جاری وا هه‌يه، هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ی شێوه زمانێكیيان له پله‌ی رۆشنبیری و كۆمهڵايهتیيهوه پهشكهوتوتر بوه، وه‌ك شێوه زمانی تۆسكانی له یتالیيا و سه‌كسۆنی له ئهڵمانیيا، له سه‌ده‌كانی چواره‌م و شازده‌هه‌مدا.
بێگومان ئه‌م سه‌ركه‌وتن و زاڵ بونه، به رۆژ و دو رۆژ و ساڵ و دو ساڵ نايه‌ته دی، به‌ڵكو ماوه‌يه‌كی دور و درێژ و كێشه‌يه‌كی سه‌ختی ده‌وێت و له سه‌ره‌تاوه كۆمه‌ڵێك وشه‌ی شێوه زمانه زاڵ بوه‌كه ده‌كه‌وێته ناو شێوه‌كانی تره‌وه. ورده ورده كاریيان تێ ده‌كات و كار ده‌كاته سه‌ر ده‌نگی وشه‌كان و ئاڵ و گۆڕیيان تێ ده‌كه‌وێت و لايه‌نی ده‌نگی شێوه زمانه زاڵ بوه‌كه ده‌گرن. دوا به دوای ئه‌مه‌ش، ده‌ستوری شێوه زمانه‌كانی تر به ناچاری مل بۆ ده‌ستوری شێوه زمانه زاڵ بوه‌كه، كه‌چ ده‌كه‌ن. یتر به‌م شێوه‌يه ئه‌وان به‌ره‌و له ناوچونی ته‌واوی ده‌ڕۆن. ( ئه‌مه‌ی كه باسمان كرد، بۆ په‌يدا بونی زمانی نوێ له دايكه زمانه‌وه هه‌ر راسته). جا ئه‌و شێوه زمانه‌ی كه به‌م ره‌نگه زاڵ ده‌بێت، وه‌كو شێوه زمانی قورهيش و پاریس، زو بێت يا دره‌نگ، ده‌بێته زمانی ره‌سمی، نه‌ته‌وه، په‌تی، نوسین. به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌رنجی زانايانی زمان راده‌كێشێت ئه‌وه‌يه، كه هه‌مو زمانێكی نه‌ته‌وه‌يی ره‌سمی… بمانه‌وێت يا نه‌مانه‌وێت، ده‌كه‌وێته ژێر بار و ده‌سه‌ڵاتی ياساكانی كێشه‌ی ناو خۆی زمانه‌وه. با له‌گه‌ڵ شێوه زمانی جیياوازیش دا نه‌بێت. هه‌ر له ناو خۆي‌دا ئه‌و كێشه‌يه ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه. یستای ینگلیزی ئه‌مجاره له بهينی زمانی خوێندن و نوسین و زمانی گوفتوگۆ كردن‌دا ورده ورده ياساكانی كێشه‌ی ناو خۆی زمان ده‌وری خۆيان ده‌بینن و كار ده‌كه‌ن سه‌ر زمانه‌كه، زمانی گوفتوگۆ كردن له زمانی نوسین دور ده‌كه‌وێته‌وه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، هه‌مو له زمانه نوسینه‌كه تێ ده‌گه‌ن، تاكو ماوه‌يه‌كی درێژ خايه‌ن. هه‌رچه‌نده له دوايیدا، به سه‌دان ساڵ و دوری ماوه‌ی بهينی نه‌وه و باپیره گه‌وره‌يان، وای لێ دێت به سه‌دان وشه‌ی زمانه‌كه ده‌مرێت و هی نوێ دروست ده‌بێت، ئه‌ویش به پێی گۆڕان و پێشكه‌وتنی باری كۆمه‌ڵايه‌تی و ئابوری و سیياسی و پیشه‌سازی و بازرگانی و رۆشنبیری و شتی تره‌وه. له‌م روه‌وه، مه‌سه‌له‌ی بونی فه‌رهه‌نگ ده‌وری گرنگ ده‌بینێت بۆ پاراستنی وشه و ده‌نگ و واتای وشه‌ی زمانه‌كه. له‌گه‌ل ئه‌مه‌شدا، زمانی نوسین و گوفتوگۆ كردن، هه‌ر له يه‌كتری دور ده‌كه‌ونه‌وه. بگره، هه‌ر يه‌كه‌يان له ناو خۆي‌دا ده‌كه‌وێته كێشه‌يه‌كی سه‌خته‌وه وره‌د وره‌د زمانی فه‌لسه‌فه، زانیياری، ئه‌ده‌ب و له ناو ئه‌ده‌بدا زمانی شیعر، چیرۆك و وتار… جیيا ده‌بنه‌وه له هی گوفتوگۆ كردنیشدا هه‌مان كێشه ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه و وای لێ دێت زمانی ناو شار و بازار له هی لادێ و ده‌سته‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك جیيا ده‌بێته‌وه. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له هه‌مو پلهيهكی ئه‌م كێشه‌يه و گۆڕانه‌دا، زمان و شێوه زمانه‌كان، له بار و دۆخێكی چه‌قیو و وشكهڵاتودا نامێنێته‌وه و به‌ڵكو به‌ره‌و پێشه‌وه وه‌كو ژیيانی كۆمهڵايهتیيهكه په‌ره ده‌ستێنێت و نشونما ده‌كات و تا چه‌ند خزمه‌ت بكرێت و چه‌ند خه‌ڵكه‌كه په‌رۆش بن و ئه‌ویش به‌و رادهيه به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌ڕوات له دروست كردنی وشه‌ی نوێ و وشه سازی و وه‌رگرتن و به‌كار هێنانی وشه له زمانی بێگانه‌وه. له مه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه مه‌سه‌له‌ی گۆڕانی زمان و كێشه‌ی ناوخۆی ده‌سه‌ڵاتێكی راسته‌وخۆی مرۆڤی تیيادا نیيه و ناشتوانێت ئه‌و ياسايه بوه‌ستێنێت.
زه‌مینه‌ی زمانی يهكگرتوی نه‌ته‌وه
له كۆنه‌وه و هه‌میشه ياساكانی زمان و كێشه‌ی ناو خۆی زمان ده‌وری خۆيان بینیوه و دهيبینن، له پێك هێنانی زمانی نهتهوايهتیدا. له په‌ره‌سه‌ندنی زمان و په‌يدا بونی شێوه‌ی زماندا و ئه‌م كێشه‌يه‌ش هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئێمه‌ی كوردیش تاكو ێستا زمانێكی ئه‌ده‌بی يهكگرتومان نیيه و نه‌ته‌وه‌ی كورد، به چه‌ند شێوه‌يه‌كی جیياواز گوفتوگۆ ده‌كه‌ن و به دو شێوه‌ی سه‌ره‌كی ده‌نوسن و هه‌مو به‌و ئاواتهين كه زمانی نه‌ته‌وه، زمانی ئه‌ده‌بی يه‌كگرتو، زمانی نوسینمان يه‌ك بێت هه‌ر وه‌كو يه‌ك نهتهوهين. به‌ڵام ئه‌م ئاوات و خواسته‌مان له‌گه‌ڵ ياساكانی ده‌ستوری كێشه‌ی ناو خۆی زمانه‌وه كه‌وتوه‌ته كێشه‌وه. ئه‌مڕۆ زمانی كوردی هه‌ر به دو شێوه به‌كار هێنانه جیهانیيهكهی هه‌يه، زمانی نوسین و زمانی گوفتوگۆ. هه‌رچه‌نده له دو شێوه زمانی سه‌ره‌كی جیياواز به‌دی ده‌كرێت و تاكو ێستا زمانێكی يهكگرتوی نوسینمان نیيه. هۆی ئه‌م نهبونیيه له پێش هه‌مو شتێكه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ باری كۆمه‌ڵايه‌تی و سیياسی و ئابوری و رۆشنبیری و مێژويی نه‌ته‌وه‌يی، كه له مێژه له نێوان چه كراوه و مافی ئه‌وه‌ی نه‌بوه كه زمانه‌كه‌ی خۆی بۆ خوێندن و نوسین و بگره بۆ موامهلهی رۆژانه‌ی ناو ده‌سته و دايهرهی میری و ده‌سه‌ڵاتی حوكمرانی، يان هه‌ر له ناو ماڵیشدا به‌كاری بهێنێت سه‌ره‌ڕای لێك پچڕانی كه‌لتوری نهتهوايهتیمان له ناو پارچه دابهشكراوهكاندا، كه ده‌ورێكی لهباریيان خۆڵقاندبو، بۆ سه‌رهه‌ڵدانی زیياتر له شێوه‌ی زمانێكی گوفتوگۆ كردن و نوسین. ئهمهيشه باری ێستای زمانی نوسین و گوفتوگۆ كردنمان… ینجا ئايا له كوێوه ده‌ست پێ بكه‌ين بۆ پێكهانی زمانی ئه‌ده‌بی يهكگرتومان، زمانی نهتهوايهتیمان؟ ئايا به دانانی فه‌رهه‌نگێكی نه‌ته‌وايه‌تی بۆ وشه‌كانی زمانه‌كه‌مان؟ ئه‌و كاته ده‌ڵێين فه‌رهه‌نگ بۆ كام زمان؟ يان بۆ كام شێوه زمان؟ يان ئايا بۆ تێكڕای شێوه زمانه‌كان؟ بۆ شێوه زمانی نوسین، يان هی گوفتوگۆ كردن؟ چۆن و كێ به‌م ئه‌ركه هه‌ڵ ئه‌سێت؟ چۆن گیر و گرفته‌كان و جیياوازی شێوه زمانه‌كان له روی ده‌ستوری زمانه‌وه (گرامه‌ر)ه‌وه چۆن چاره ده‌كرێن؟ ده‌ربڕینی ده‌نگه‌كان، گۆڕینی وشه، داڕشتنی وشه و وشه سازی رسته، جێی ناوه‌كان، بۆناو-راناو، چۆن جار ده‌كرێن؟ ئايا ئه‌مانه به هێز و خواستی ێمه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن؟ ئه‌ی ده‌ستور و ياساكانی كێشه‌ی ناو خۆی زمان چی لێ بكه‌ين؟ تۆ بڵێيت به دانانی فه‌رهه‌نگ و ده‌ستورێكی يهكگرتوی زمان وا به ئاسانی زمانی ئه‌ده‌بی يهكگرتومان بۆ بێته دی؟ ئه‌گه‌ر وايه بۆچی تاكو ێستا ئه‌و هه‌نگاوه پیرۆزه نه‌نراوه؟ بۆچی ئه‌و كاره سودبه‌خشه! نه‌كراوه؟ وباڵی له ئه‌ستۆی كێ يايه؟
گومانی تیيادا نیيه، كه نه‌ته‌وه‌ی كورد، به چه‌ند شێوه زمانێك قسه ده‌كه‌ن و له روی ده‌نگ وشه‌ي، واتا سازی و ده‌ستوری زمانه‌وه جیياوازی كه‌وتۆته بهينی شێوه زمانه‌كانی كوردیيهوه به‌ڵام شێوه زمانی جیياواز له عه‌ره‌بی و ینگلیزی و فه‌ره‌نسی و ئه‌له‌مانی و…دا هه‌بون، كه چی زمانی نهتهوهيیشان به پێی ياسا و سروشتی كێشه‌ی زمان، له بارودۆخی تايبهتیدا دروست بوه. كه ئه‌و زمانه يهكگرتوانه پێك هاتن هیچیيان له پێشه‌وه نه فه‌رهه‌نگی تێكڕای، نه ده‌ستوری زمانی ئه‌ده‌بی يهكگرتويان بۆ دانه‌نرا به‌ڵكو شێوه زمانێكی نه‌ته‌وه به پێی ده‌ستور و ياساكانی كێشه‌ی زمان، به سه‌ر شێوه‌كانی تری‌دا زاڵ بو، بو به زمانی نه‌ته‌وه‌كه‌يان.
بۆ ێمه كامه‌يه، "رێگای راست بۆ نزیككردنه‌وه‌ی هه‌ر دو شێوه‌كه له يه‌كتر و هه‌نگاو نان بۆ به‌ره‌و زمانێكی ئه‌ده‌بی يه‌كگرتو ك. ف."؟ ئايا چۆن ئه‌م دو شێوه‌يه له يه‌كتر نزیك ده‌كرێنه‌وه؟ ئه‌گه‌ر وه‌كو بۆمان ده‌ركه‌وت، بزانین كه "زمان داناتاشرێت، به‌ڵكو وه‌ك هه‌ر شتێكی زیندو په‌يدا ئه‌بێت و ئه‌وه‌نده‌ی خزمه‌ت بكرێت و هه‌لی له باری بۆ بێته پێشه‌وه، گه‌شه ئه‌كات و پێش ئه‌كه‌وێت، به پێی پێویستی ژیيانیش ئه‌گۆڕێت و په‌ره ئه‌سێنێت، يان زۆری بۆ دێت، كه كز ده‌بێت و له ناو ئه‌چێت. " ك. ف. ئه‌م نزیك كردنه‌وه‌يه چۆن و له كام بارودۆخی كۆمه‌ڵايه‌تی و سیياسیدا ده‌بێت؟ بۆ چی زمانه‌كانی تر، ئه‌م رێگايهيان نه‌گرت؟
يه‌كێك له زانايانی زمان ده‌ڵێت:" باری ئه‌مڕۆی نه‌ته‌وه‌ی كورد، دابه‌ش بونی كوردستان، چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وايه‌تی، نه‌بونی ده‌سه‌ڵاتێكی كورد و … هتد. يارمه‌تی ئه‌وه نادات كه زمانێكی ئه‌ده‌بی يه‌كگرتو پێك بێت و بسه‌پێت به سه‌ر خه‌ڵكدا. " ك. ف. به‌ڵێ ئه‌مه زۆر راسته. به‌ڵام كه‌ی و چۆن؟ "له رێی نوسینه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ و ده‌ستوری زمانی هه‌ر شێوه‌يه‌ك له شێوه زمانه‌كانی كوردی و به‌راورد كردنیيان به مه‌به‌ستی نزیك كردنهوهيان، ئه‌مه رێگای راسته بۆ نزیك كردنه‌وه‌ی هه‌ردو شێوه‌كه و هه‌نگاو نان به‌ره‌و زمانێكی ئه‌ده‌بی يه‌كگرتو"؟ كه ئه‌گه‌ر بزانین "زمان به ئاره‌زوی چه‌ند خوێنده‌وارێك پێك نايه‌ت، به‌ڵكو به‌رهه‌می ژیيانی كۆمهڵايهتیيه"، بێ گومان ئه‌مه جوهه‌ری ياسا و سروشتی كێشه‌ی زمان و مه‌سه‌له‌يه‌كی زانیياری راست و دروست و ته‌واوه.
زۆر دڵسۆزی كورد له سه‌ر باسی زمانی ئه‌ده‌بی يهكگرتويان نوسیوه و ههمويان ئاواتیيان ئه‌وه‌يه كه زو بێته دی. به‌ڵام ئه‌مه مهسهلهيهكه، ئاوات و خواست و هه‌ز به ئاسانی نايه‌ته دی. لێره‌وه چه‌ند پرسیيارێك بۆيان ده‌سه‌پێنن، بۆچی هه‌مو رۆڵه‌كانی كوردی ئێران به ناچاری ده‌بێت له قوتابخانه‌كاندا به فارسی بخوێنن و فێریشی ده‌بن و گوفتوگۆی پێ ده‌كه‌ن و پێشی ده‌نوسن و بۆچی كورده‌كانی توركیيا، نه‌ك هه‌ر خوێندنیيان به توركیيه، باڵكو قه‌ده‌قه‌ی قسه كردنیشیيان به زمانی كوردی لێ كراوه. كوردی سوریيا ئه‌ره‌بی و هی ئێراقیش به‌شێكی زۆری هه‌ر به عه‌ره‌بی فێری خوێندن و نوسین ده‌بن و بگره زمانه بێگانه‌كانیش فێر ده‌بن و قسه‌يان پێ ده‌كه‌ن. بۆچی بیر له‌م بارودۆخه نه‌كه‌ينه‌وه بۆ دانانی رێگايه‌كی راست بۆ پێك هێنانی زمانی نهتهوهيیمان، زمانی ئه‌ده‌بی يه‌كگرتو. ده‌با ياساكانی كێشه‌ی ناوخۆی زمانمان له به‌راو بێت كه دهيسهلمێنین، يان شێوه زمانی ده‌سه‌ڵاتداری و حوكمرانی، يان هی ئه‌ده‌ب و رۆشنبیری پێشكه‌وتو، يان هی ئايینی و هۆيهكانی تریش كه باس كران، ئه‌مانه‌ن كه تاكو ێستا و لهمهودوايش بون و ده‌بنه هۆی پێك هێنانی زمانی نه‌ته‌وايه‌تی، زمانی ره‌سمی واده‌زانم بۆ ئه‌م قۆناقهی ێستامان ئه‌گه‌ر پێم نه‌ڵێن "رهشبینێ" ئاسۆی پێك هاتنی ئه‌و زمانه زۆر نزیك نینه.
به‌ڵێ، ده‌ته‌وێت، به هۆی هه‌وڵ و كۆششی هه‌مو دڵسۆز و رێكخراوه سیياسی و كۆمهڵايهتیيه و رۆشنبیرهكانهوه، به هۆی تێكه‌ڵ بون و هاتوچۆ كردن و ئاڵوگۆڕ كردنی كتێب و رۆژنامه و په‌ره‌سه‌ندنی ده‌زگای بڵاو كردنه‌وه و راگه‌ياندن و گه‌لێك كاری تری كۆمه‌ڵايه‌تی و سیياسی و رۆشنبیریيهوه زه‌مینه خۆش بكرێت بۆ پێك هێنانی ئه‌و زمانه‌ی كه ئاواتی هه‌مو كوردێكی دڵسۆزه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا، بڕياری دوايی پێك هێنان و دروست بونی زمانی نه‌ته‌وه‌يی، زمانی ئه‌ده‌بی يه‌كگرتو، هاتنه دی ئه‌و زمانه، به ته‌واوی به‌ستراوه‌ته‌وه به هاتنه دی هه‌لومه‌رجی له‌باری ياساكانی كێشه‌ی ناوخۆی زمانه‌وه، ئه‌وانه‌ی كه هه‌رده‌م زه‌مینه بۆ زاڵ بونی شێوه زمانێك ساز ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته زمانی نه‌ته‌وايه‌تی زمانی ره‌سمی و دو‌ریش نیيه ئه‌م ياسايانه له‌گه‌ڵ خواست و هه‌ست و ئاره‌زوی ئه‌م و ئه‌ویشدا نه‌گونجێن، به‌ڵام كه‌ی ياساكانی ژیيان و كۆمه‌ڵايه‌تی و زمان، گۆيان داوه‌ته ئه‌م هه‌ست و خواز و ئاواتانه‌ی ئه‌م و ئه‌و؟
ره‌نگه هه‌بێت په‌نجه بۆ ئه‌وه درێژ بكات و بڵێت، نه‌بونی دام و ده‌زگا و ده‌سه‌ڵاتێكی نه‌ته‌وايه‌تی سه‌ربه‌خۆ و سنورێكی جۆگرافی سیياسی يه‌كگرتو، له كۆنه‌وه و تاكو ێستا، بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد، ئه‌مانه و ئه‌و هۆيانهی تریش كه له پێشه‌وه باسمان كردن و نهبونیيان له ناو كۆمه‌ڵانی نه‌ته‌وه‌ی كورددا یتر ئه‌مانه چۆن رێگه ده‌ده‌ن به ياساكانی زمان كه ده‌وری خۆيان ببینن له هێنانه دی زمانی ئه‌ده‌بی يهكگرتودا؟
به‌ڵێ ئه‌مه راسته. زۆر راسته. ئه‌مانه‌ن هۆی نه‌بونی زمانی ئه‌ده‌بی يهكگرتومان. ئه‌مانه‌ن مه‌رجه‌كانی ئه‌و ياسايانه و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه بو، وتمان زمانی نه‌ته‌وايه‌تی ته‌نها له سنوری ياسا سروشتیيه‌كانی كێشه‌ی ناو خۆی زمانه‌وه پێك دێت. جا ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌رج و ياسايانه بۆ هه‌رچی شێوه زمانێك بێته دی، ئه‌وا ده‌بێته زمانی نه‌ته‌وه، زمانی ده‌وله‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارێتی.
به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی ئه‌لفوبێ و چۆنیيێتی نوسینی زمانی ئه‌ده‌بی يه‌كگرتوو، كام رێنوس بگرێته به‌ر؟ ئه‌مانه له بارودۆخی تايبه‌تی خۆي‌دا هیچ نابنه كۆسپی گه‌وره‌ی سه‌ر رێگای په‌يدا بونی زمانی نه‌ته‌وايه‌تی. به‌ڵام تاكو زوتر ئه‌م ئاڵۆزيه چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌وا بێگومان بۆ رۆژی خۆی ئه‌و كۆسپ و لاوهكيانهش نامێنن ئه‌مه‌يان مه‌سه‌له‌ی داهێنانی ئه‌لفوبێ و به ته‌واوی و ده‌ستی مرۆڤێك يان چه‌ند كه‌سێك يان رێكخراوێكه. به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانرێت به هه‌وڵی يه‌ك و دو شێوه زمانێك به زمانێكی نوێ دروست بكرێت. مه‌سه‌له‌ی "ئیسپرانتۆ" ئاشكرايه. مه‌سه‌له‌ی گرنگ بۆ خۆشه كردنی زه‌مینه و ته‌ختی پێك هێنانی زمانی نه‌ته‌وه، به‌دی هێنان و زاڵ بونی ئه‌و مه‌رج و ياسايانهن كه كێشه‌ی زمان و شێوه زمان له ناو خۆيان‌دا سه‌لماندويانه.