جێبه‌جێکردنی "په‌یامی کۆمه‌ڵێک نووسه‌ر و ئه‌دیب و ئه‌کادیمیستی کورد بۆ "ستانده‌رایز کردنی زمانی کوردیی [کوردی]" به مانای هه‌ڵاواردن و په‌راوێز کردنی شێوازه‌کانی کوردییه.
واژۆکارانی ئه‌م په‌یامه که هێندێکیان خزمه‌تی گه‌وره‌یان به ڕووناکبیریی کوردی به گشتی کردووه و ئه‌و خزمه‌ته‌یان سنووری ئه‌و شێوازه‌ی پێی ده‌دوێن تێده‌په‌ڕێنێ، به پاڵ پشتی حوکمی مێژوویی که سه‌لماندنی جێگه‌ی گه‌نگه‌شه و لێدوانه ویستوویانه پاساوێک بۆ سه‌لماندنی په‌یامه‌که‌یان بهێننه‌وه. خوێندنه‌وه‌یه‌کی بابه‌تیانه و به دوور له ده‌مارگرژی چاپه‌مه‌نییه‌کانی سه‌رده‌می شێخ مه‌حموود و سه‌رده‌مای ده‌سته‌ڵاتی کۆماری کوردستان له مهاباد ده‌ری ده‌خا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تێگه‌یشتنی دوولایه‌نه له ئارا دایه، به‌ڵام به پێی پێوه‌ره‌کانی زمان‌ناسی جیاوازییه‌کی زۆریش له نێوانیاندا به‌دی ده‌کرێ. له بواری سێمانتیک و واتا سازیدا یه‌کیان له ژێر تاوی عه‌ڕه‌بی، ترکی و فارسی و ئه‌ویتریان له ژێر کاردانه‌وی فارسی دا بووه.
واژۆکاران هه‌رچه‌ندی ویستوویانه ئاخێوه‌ران و به‌کارهێنه‌رانی شێوازه‌کانی کوردیی تر نه‌ئاورووژێنن به‌ڵام به زانایی یان ناڕاسته‌وخۆ بۆچوونه‌که‌یان زه‌مینه‌ی دابڕانێکی دیکه له نێو کۆمه‌ڵانی کوردی دوێ دا پێک ده‌هێنێ.
ئه‌وه‌ی که جێی سه‌رنجه ده‌کارکرانی ئه‌و داوخوازه له بواری کرده‌یی دا ته‌واو به پێچه‌وانه‌ی ڕێز گرتن له فره‌چه‌شنی و جۆراجۆرییه ( و لێره دا فره چه‌شنی زمانی) که به‌شێکی زۆری ئه‌و نووسه‌رانه له نووسین و هه‌ڵوێسته‌کانیاندا ده‌ری ده‌بڕن.
ده ڕاستیدا له‌م قۆناخه‌ی هه‌نووکه‌یی کوردستانی عێراق دا ئه‌وه‌ی ده‌بێ پێش بخرێ و پلانی بۆ دابندرێ دانی ده‌رفه‌ت و ده‌ره‌تانی یه‌کسانه به هه‌موو شێوه‌زاره‌کانی که له‌و به‌شه‌ی جوگرافیای کوردستان دا ده‌کار ده‌کردرێن. به " فه‌رمیی ناسینی" شێوازێک له زمان بمانه‌وێ و نه‌نهه‌وێ ده‌بێته هۆی هه‌ڵاواردن و ده‌په‌راوێز ئاوێتنی ئه‌وانی دی و ئاخێوه‌ران و به‌کار هێنه‌رانی شێوازه‌کانی دیکه به حه‌ق وه‌ک "خوشک و برای چکۆڵه" هه‌ست به خۆیان ده‌که‌ن.
نووسه‌رانی په‌یام له بری په‌یامێکی گشتی ئه‌وتۆ حه‌ق وابوو پلانێکی زمانی کۆنکرێت و بێ پێچ و په‌نا که به‌پێی فره‌چه‌شنی زمانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانی عێراق داڕێژرابێ پێشکێشی ده‌سته‌ڵاتی سیاسی و داڕێژه‌رانی بواری خوێندن و په‌روه‌رده بکه‌ن.
بێگومان نه خه‌ڵکی هه‌رێمی بادینان،نه ناوچه‌ی هه‌ورامان و نه ئاخێوه‌رانی شێوازی کوردیی خواروو له نێوه‌رۆکی ئه‌و په‌یامه ڕازی نابن، له سه‌روبه‌ندێک دا که زۆر پرس و بابه‌تی گرینگتر پێداویستییان به سرنجی یه‌کدابه‌دووی ده‌سته‌ڵاتی سیاسی هه‌یه داوایه‌کی ئه‌وتۆ جگه له تیزدانی که‌فوکوڵی به‌سترانه‌وه‌ی ناوچه‌یی و خۆجێیی چیتری لێ شین نابێ، هیوادارم واژۆکاران به‌بۆچوونی خۆیان دا بچنه‌وه و بانگه‌وازی ڕێزلێنان له فره چه‌شنی زمانی بده‌ن نه‌ک داسه‌پاندنی تاک چه‌شنی.
حه‌سه‌نی قازی – ٢١/٠٤/٢٠٠٨

له ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی دا ( ژماره 415، یه‌كشه‌ممه 20/4/ 2008 ) بانگه‌وازێک به ئیمزای 53 " نووسه‌ر، ئه‌دیب و ئاکادێمیستی کورد" ڕووه‌و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ، سه‌رۆک و ئه‌ندامانی پارڵمانی کوردستان ، سه‌رۆک و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی کوردستان، وه‌زیری به‌روه‌رده‌ی خوێندنی باڵا و ڕۆشنبیریی [ڕۆشنبیری] ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی ی.ن.ک، پ.د.ک و یه‌کگرتووی ئیسلامی و حیزبه کوردستانییه‌کان" بڵاو کراوه‌ته‌وه و به کورتی و به کوردی داوا له‌و ده‌سته‌ڵاتانه ده‌که‌ن به ده‌م بانگه‌وازه‌که‌یانه‌وه بچن بۆ " به فه‌رمی ناسینی کوردیی ناوه‌ڕاست " به بێ ئه‌وه‌ی به ڕوونی دیاریی بکه‌ن مه‌به‌ستیان کامه شێوازی کوردییه چونکوو ده‌نووسن: " ئه‌و زمانه‌ی که مه‌به‌ستمانه‌به فه‌رمیی بناسرێ هه‌مان ئه‌و زمانه‌یه که زانای خوالێخۆشبوو (تۆفیق وه‌هبی به‌گ) ڕێنووسی بۆ داناوه، زمانی یه‌که‌مین حکوومه‌تی کوردیی [کوردی]، حکوومه‌ته‌که‌ی شێخ مه‌حموود و کۆماری مه‌هاباد بوو، پاشان له ساڵی 1949 له کۆنفرانسی گشتیی مامۆستایان له شه‌قڵاوه جه‌خت له سه‌ر به فه‌رمیی ناسینی کراوه‌ته‌وه".
واژۆکارانی ئه‌م په‌یامه که هێندێکیان خزمه‌تی گه‌وره‌یان به ڕووناکبیریی کوردی به گشتی کردووه و ئه‌و خزمه‌ته‌یان سنووری ئه‌و شێوازه‌ی پێی ده‌دوێن تێده‌په‌ڕێنێ، به پاڵ پشتی حوکمی مێژوویی که سه‌لماندنی جێگه‌ی گه‌نگه‌شه و لێدوانه ویستوویانه پاساوێک بۆ سه‌لماندنی په‌یامه‌که‌یان بهێننه‌وه. خوێندنه‌وه‌یه‌کی بابه‌تیانه و به دوور له ده‌مارگرژی چاپه‌مه‌نییه‌کانی سه‌رده‌می شێخ مه‌حموود و سه‌رده‌مای ده‌سته‌ڵاتی کۆماری کوردستان له مهاباد ده‌ری ده‌خا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تێگه‌یشتنی دوولایه‌نه له ئارا دایه، به‌ڵام به پێی پێوه‌ره‌کانی زمان‌ناسی جیاوازییه‌کی زۆریش له نێوانیاندا به‌دی ده‌کرێ. له بواری سێمانتیک و واتا سازیدا یه‌کیان له ژێر تاوی عه‌ڕه‌بی، ترکی و فارسی و ئه‌ویتریان له ژێر کاردانه‌وی فارسی دا بووه.
واژۆکاران هه‌رچه‌ندی ویستوویانه ئاخێوه‌ران و به‌کارهێنه‌رانی شێوازه‌کانی کوردیی تر نه‌ئاورووژێنن به‌ڵام به زانایی یان ناڕاسته‌وخۆ بۆچوونه‌که‌یان زه‌مینه‌ی دابڕانێکی دیکه له نێو کۆمه‌ڵانی کوردی دوێ دا پێک ده‌هێنێ.
ئه‌وه‌ی که جێی سه‌رنجه ده‌کارکرانی ئه‌و داوخوازه له بواری کرده‌یی دا ته‌واو به پێچه‌وانه‌ی ڕێز گرتن له فره‌چه‌شنی و جۆراجۆرییه ( و لێره دا فره چه‌شنی زمانی) که به‌شێکی زۆری ئه‌و نووسه‌رانه له نووسین و هه‌ڵوێسته‌کانیاندا ده‌ری ده‌بڕن.
ده ڕاستیدا له‌م قۆناخه‌ی هه‌نووکه‌یی کوردستانی عێراق دا ئه‌وه‌ی ده‌بێ پێش بخرێ و پلانی بۆ دابندرێ دانی ده‌رفه‌ت و ده‌ره‌تانی یه‌کسانه به هه‌موو شێوه‌زاره‌کانی که له‌و به‌شه‌ی جوگرافیای کوردستان دا ده‌کار ده‌کردرێن. به " فه‌رمیی ناسینی" شێوازێک له زمان بمانه‌وێ و نه‌نهه‌وێ ده‌بێته هۆی هه‌ڵاواردن و ده‌په‌راوێز ئاوێتنی ئه‌وانی دی و ئاخێوه‌ران و به‌کار هێنه‌رانی شێوازه‌کانی دیکه به حه‌ق وه‌ک "خوشک و برای چکۆڵه" هه‌ست به خۆیان ده‌که‌ن.
نووسه‌رانی په‌یام له بری په‌یامێکی گشتی ئه‌وتۆ حه‌ق وابوو پلانێکی زمانی کۆنکرێت و بێ پێچ و په‌نا که به‌پێی فره‌چه‌شنی زمانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانی عێراق داڕێژرابێ پێشکێشی ده‌سته‌ڵاتی سیاسی و داڕێژه‌رانی بواری خوێندن و په‌روه‌رده بکه‌ن.
بێگومان نه خه‌ڵکی هه‌رێمی بادینان،نه ناوچه‌ی هه‌ورامان و نه ئاخێوه‌رانی شێوازی کوردیی خواروو له نێوه‌رۆکی ئه‌و په‌یامه ڕازی نابن، له سه‌روبه‌ندێک دا که زۆر پرس و بابه‌تی گرینگتر پێداویستییان به سرنجی یه‌کدابه‌دووی ده‌سته‌ڵاتی سیاسی هه‌یه داوایه‌کی ئه‌وتۆ جگه له تیزدانی که‌فوکوڵی به‌سترانه‌وه‌ی ناوچه‌یی و خۆجێیی چیتری لێ شین نابێ، هیوادارم واژۆکاران به‌بۆچوونی خۆیان دا بچنه‌وه و بانگه‌وازی ڕێزلێنان له فره چه‌شنی زمانی بده‌ن نه‌ک داسه‌پاندنی تاک چه‌شنی.
حه‌سه‌نی قازی – ٢١/٠٤/٢٠٠٨
سه‌رچاوه؛ ماڵپه‌ڕی ڕوانگه