ئه‌لفوبێی یه‌کگرتووی کوردی
ئه‌لفوبێی یه‌کگرتووی کوردی
په‌ره‌سه‌ندنی پێوه‌ندییه‌کانی مه‌جازی و له به‌ر ده‌ست دا بوونی سه‌رچاوه‌ی جۆر به جۆری زانیاری له سه‌ر تۆڕی ئینترنێت نیگه‌رانی نوێی تێکنیکی له مه‌ڕ قه‌واره و به‌کارهێنانی ئامرازه‌کانی پێوه‌ندی و دان و ستاندن هێناوه‌ته گۆڕێ دا. به کار هێنانی ئینترنێت به خێرایی به به‌شێک له ژیانی نێوماڵ له رۆژئاوا بووه. غه‌واره‌ی کورد له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌وته که‌وتوون و له‌و پێڤاژۆ یه دا به به‌کار هێنه‌رانی به‌رچاوی پێوه‌ندی سایبر-خۆماڵی له ئارادان.
مێژووی زمانی کوردی، ده‌قگرتوو نییه و هه‌میشه ئاڵوگۆری به خۆیه‌وه دیتووه. هه‌نووکه نزیکه‌ی 40 میلیۆن کورد له ئاستی جیهانی دا به شێوه‌زاره جۆربه‌جۆره‌کانی زمانی کوردی ده‌دوێن. له به‌ر ئه‌وه‌ی نیشتمانی کورد له نێو دڵی جوگرافییای رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست دا دابه‌ش کراوه و کورد یه‌ک له نه‌ته‌وه هه‌ره گه‌وره‌کانی بێده‌وڵه‌ته، پێوه‌ندی نێوان کوردان له گه‌ڵ یه‌کتری و له‌ملا و ئه‌ولای سنووران هه‌میشه ئه‌سته‌م بووه. ته‌نێ له دوای کۆتایی 70:کان دا گونجاوه ئاخێوه‌رانی شێوه‌زاره جۆر به جۆره‌کانی کوردی له‌م به‌ر ئه‌و به‌ری سنووری ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی کوردستان به‌رێوه ده‌بن پێوه‌ندی له‌گه‌ل یه‌کدی بکه‌ن. هه‌ری ئه‌و دوایییانه، له سه‌رده‌می تۆڕی پێوه‌ندی کۆمپییوتێری دا، کوره‌کان ده‌ستیان به هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێ له مێژووی زمانی خۆیان کردووه که ده‌کرێ هه‌ڵی ئه‌وه‌یان بۆ بره‌خسێنێ له ئاستی نه‌ته‌وه‌یی دا خۆیان وه‌گه‌ڕ خه‌ن بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی ئه‌وه‌ی زمانی کوردی وه‌کوو زمانی سه‌ره‌کی له لایه‌ن منداڵه‌کانیانه‌وه به کار بهێندرێ.
پێشه‌ڕۆژی زمانی کوردی له جیهانێکی ئێلێکتڕۆنیدا که هه‌تا دێ گه‌وره‌تر ده‌بێته‌وه، به‌ستراوه‌ته‌وه به توانای خۆ ده‌ربڕین به زمانی خۆ و گه‌یاندی پێداویستییه‌کانی هه‌نووکه‌یی و ئه‌و بابه‌تانی وا له به‌ر ده‌م ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که قسه‌ی پێ ده‌که‌ن قوت ده‌بنه‌وه. له هه‌مان کات دا، کوردی لاو که زۆر دوور له کوردستان ده‌ژین توانایی ئه‌وه‌یان هه‌یه نه‌ریتێکی پێوه‌ندی گرتن به زمانی خۆیان به‌ڕێگه‌ی ئینترنێت دابمه‌زرێنن. هه‌ڵبه‌ت دیاره ئه‌م مه‌به‌سته پێویستی به مۆدێرن کردن و ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی زمانی کوردی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌کی ئه‌وتۆ به‌رته‌نگ نه‌مێنێته‌وه. کاتێک پێوه‌ندییه‌کی ئه‌وا به‌ربڵاو به ته‌واوی وه‌گه‌ڕ بخرێ، ده‌ره‌تانی ئه‌وه ده‌ره‌خسێ ئارشیڤێکی نه‌ته‌وه‌یی به‌ڵگه‌یی ئێلێکترۆنی نه‌ته‌وه‌ی کورد دا بمهزرێندرێ و له ئاستی جیهانی دا هه‌موو که‌س ده‌ستی وێی را بگا. ئارشیڤێکی ئه‌وتۆ به‌ڵگه‌ی گشت به‌شه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی تێدا ده‌بێ و شێوه‌زار و وه‌چه کوردییه‌کان له یه‌کدی نزیکتر ده‌کاته‌وه.
ئێستا کورده‌کان چوار سیستمی ناستانداردی رێنووس به‌کارده‌هێنن. کورده‌کانی باکوور ئه‌لفوبێیه‌کی ئاڵوگۆڕکراوی ترکی له سه‌ربنه‌مای خه‌تی لاتینی به‌کار ده‌به‌ن، کورده‌کانی مه‌ڵبه‌نده نێوه‌ندییه‌کانی کوردستان ئهلفوبێییهکی ئاڵوگۆڕکراوی عه‌ڕه‌بی به‌کارده‌هێنن، کورده‌کانی سۆڤییه‌تی پێشوو له ئه‌لفوبێیی ئاڵوگۆڕکراوی سیریلی بۆ نووسینی کوردی که‌لک وه‌رده‌گرن و کورده‌کانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هێشتا تاڕاده‌یه‌کی به‌ربڵاو کوردی، به ئه‌لفوبێی فارسی ده‌نووسن. نه‌بوونی سیستمێکی یه‌کگرتووی رێنووس بڵاو کردنه‌وه و مێدییای به‌شێکی کوردستان له به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان بێکه‌لک ده‌کا، هه‌ر بۆیه رێککه‌وتنێکی گشتی ده‌ستبه‌جێ بۆ هه‌بوونی سیستمێکی هاوبه‌ش بۆ نووسینی هه‌موو زاراوه‌کانی زمانی کوردی له‌گۆڕێدایه.
ئاکادێمی زمانی کوردی [کال] له که‌م و کووڕیی زۆری ئه‌و سیستمانه‌ی نووسینی زمانی کوردی که ئێستا کهلکییان لێوه‌رده‌گیرێ ئاگاداره. ئه‌و که‌مایه‌سییانه بریتین له: لهکارهاتوویی، به‌کارهاتن ده‌نێو زاراوهکاندا، و نه‌بوونی ستاندارده‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی له سه‌ربنه‌مای ئای.تی و نوێنه‌رایه‌تی نه‌کرانی زمانی کوردی له‌و بوارانه‌دا. بۆ رزگاربوون لهوچهت و به‌رهه‌ڵستانه‌ی که هه‌بوونی سیستمه جۆربه‌جۆره‌کانی رێنووسی کوردی پێکیان هێناوه، کال ئه‌لفوبێیه‌کی یه‌کگرتووی ستانداری کوردی (ئه‌لفوبێی یه‌کگرتوو) هێناوه‌ته گۆڕێ له سه‌ر بنه‌مای ستاندارده نێونه‌ته‌وه‌یه‌کانی ئای.ئێس.ئۆ-8859–1. ئه‌و ئه‌لفوبێیه مۆدێڕنه کوردییه ئاڵوگۆڕێکی که‌می له‌و سیستمهرێنووسهی که له‌سه‌ربنه‌مای خه‌تی لاتینی هه‌ڵنراوه پێک هێناوه و چه‌ند نیشانه‌یه‌کی نوێی وه‌خۆ کردوووه. ئه‌و نیشانه نوێیانه به‌مه‌به‌ستی باشترکردنی ده‌رفه‌تی جموجووڵی ده‌زگای رێنووسی کوردی زیاد کراون. ئه‌و هه‌وڵدانه وه‌ک به‌شێک له تێکۆشانی به‌ربڵاوی کال بۆ بووژاندنه‌وه و پێشخستنی به‌کارهێنانی زمانی کوردییه له‌نێو وه‌چی نوێ دایه. ئه‌و سیستمه‌ی له‌لایه‌ن ئاکادێمی زمانی کوردییه‌وه داهێندراوه و پێشکێش کراوه هه‌م هاسانه، هه‌م له گه‌ڵ په‌روه‌ده‌ی هاوچه‌رخ ده‌گونجێ و هه‌م کارایی زمانی کوردی له هه‌موو بواره‌کانی پێوه‌ندی به‌ڕێگه‌ی ئینترنێت یان هه‌ر مێدییایهکی دیکه‌ی ئێلێکترۆنیدا دا زیاتر ده‌کا.
به‌ره‌وپشچوونی سیستمێکی یه‌کگرتوو به سێ ڕێباخدا تێپه‌ڕیوه. یه‌که‌م دانانی پیتێک بۆ هه‌رده‌نگێک ( جگه چه‌ند ده‌نگی وه‌کوو /ڵ/، /ڕ/، /ژ/ و /ش/ نه‌بێ). دووهه‌م له‌م سیستمه دا چ سه‌ر و بۆر که نووسینیان به ڕێگه‌ی ئینترنێت دا به بێ هه‌بوونی به‌رنامه‌ی تایبه‌تی ئه‌سته‌مه به کار نه‌هێندراوه. گشت پیته‌کانی ئه‌لفوبێی یه‌کگرتوو، به تایبه‌تی و به وردی به پێی سیستمی " لاتین 1" ISO-8859-1 بۆ زمانانی ئوڕووپای ڕۆژئاوا ڕێک خراون بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئه‌وه‌ی که پیته کوردییه‌کان ستانداردی جیهانی ڕه‌چاو بکه‌ن (بروانه کۆدی هاسانی خشته‌که و لینکه‌کانی پێوه‌ندیدار بۆ شیکردنه‌وه‌ی پیته‌کان). سێهه‌م ئه‌و پیتانه‌ی که نوێنه‌رایه‌تی هیچکام له فۆنێمه‌کانی زمانی کوردی ناکه‌ن، وه‌کوو "عه‌ین ( ع )"، "حه ( ح )" و "خه‌ین ( غ )" له‌م کۆده‌ی پێ نووسینی ئۆرتۆگرافی دا فت کراون. (بۆ ئه‌و زاراوانه‌ی که بێژه‌ی ده‌که‌ن ده‌کرێ ڕێککه‌وتنێکی ناوچه‌یی په‌سند بکرێ. بۆ ورده ڕیشاڵی زیاتر تکایه چاو له به‌شی FAQ بکه‌ن). وشه‌ی خووازراوه ده‌بێ بگوردێندرێن و له‌گه‌ڵ رێسای هاوبه‌شی جیهانی رێنووسی کوردی بگونجێندرێن، له کاتێکدا که رێزپه‌ڕی به لێو کردنی خۆجێیش ددانی پێدا هیندراوه. ئه‌لفووبێی یه‌کگرتووی کوردی له 34 پیتان پێک هاتوووه که 4 پیتی دوانه‌ی تێدایه. یه‌کگرتوو 9 واڤێل (ا، ئه، ئێ، ، ئی، ئۆ، و، ئوو، ù) و 25 پیتی کۆنسۆنانتی هه‌یه.
سیستمی یه‌کگرتووی پێ نووسین هه‌ر وه‌ها به شێوه‌یه‌کی ئاوا رێک خراوه هه‌لی هاسان ده‌ست راگهییشتنی به‌کارهێنه‌ران به بڵاو کراوه‌کانی نێو ئینترنێت و هه‌ر وه‌ها به نامه‌ی ئێلێکترۆنی (ئی-مه‌یل) بڕه‌خسێنێ، هه‌روه‌ها توانای ساز کردنی قامووس، بژاری هه‌ڵه‌ی نووسین، و فۆرمه‌کانی ته‌خته‌کلیل به به کار هێنانی سیستمه‌کانی هه‌ره ئاسایی کار پێ کردن و په‌رداخ کردنی وشان (وه‌کوو به‌رهه‌مه‌کانی میكرۆسۆفت) له‌به‌ر ده‌ست ده‌نێ.
ئه‌لفووبێی یه‌کگرتووی له ده‌ستان خۆشی ئێلێکترۆنی ده‌کرێ له هه‌موو تۆڕگهرێک دا ده‌رکه‌ون به بێ هیچ جۆره بهرتهنگییهک. هه‌ر بڵاوکراوه‌یه‌ک ده‌کرێ له هه‌ر به‌شێکی کوردستان یان جیهان دا بێ بڵاو بکرێنه‌وه و به کار بهێندرێن. ئه‌لفووبێی یه‌کگرتووی کوردی فێر بوونی زمان له نێو کورده‌کان دا زۆر گه‌لویست تر ده‌کا. به‌کارهێنه‌رانی ئه‌لفووبێی یه‌کگرتووی کوردی به هاسانی به شێوه‌زاری کوردی خۆیان ده‌نووسن. وتاره نووسراوه‌کان به پێی ئه‌و شێوه‌زاره‌ی پێیان نووسراوه نێوزه‌د ده‌کرێن. ئه‌مه‌ش خزمه‌ت ده‌کا به زیاد کردنی به‌پرسیاره‌تی له نێو کورده‌کان دا بۆ ئه‌وه‌ی زنجیره‌یه‌ک له زاراوان له شێوه‌زاره جۆر به جۆره‌کانی کوردی دا بشۆپێنن. ئه‌لفووبێی یه‌کگرتوو ده‌بێ خزمه‌ت به کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی بۆ باشتر تێگه‌یشتن و پێزانینی گیروگرفته‌کانی خۆیی بکا. ئه‌لفووبێیه‌کی یه‌کگرتووی هاوبه‌ش هه‌ر وه‌ها تێگه‌یشتن و وشیاری زیاتر سه‌باره‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی کوردی بره‌و پێ ده‌دا.