له براکوژیی گیانی یه‌وه به‌ره‌و براکوژیی زمانی
ئه‌وی ناشییانه یاری به ئاگر بکات، هه‌ر خۆی به گڕی ئاگره‌که ده‌سووتێ
جه‌مال نه‌به‌ز
ئه‌ڵمانیا، به‌رلین، 06/06/2008
له براکوژیی گیانی یه‌وه به‌ره‌و براکوژیی زمانی
ئه‌وی ناشییانه یاری به ئاگر بکات، هه‌ر خۆی به گڕی ئاگره‌که ده‌سووتێ
جه‌مال نه‌به‌ز
ئه‌ڵمانیا، به‌رلین، 06/06/2008
حه‌زم نه‌ده‌کرد له‌م کاته‌دا بێمه ئه‌م مه‌یدانه‌وه، چۆنکه به چه‌ند بابه‌تێکی دیکه‌وه ده‌ستم گیراوه، به‌ڵام چارچییه؟ کورد گوتوویانه ”شه‌ڕه و یه‌خه‌ت ده‌گرێ، ئه‌گه‌ر نه‌یکه‌یت، خواده‌تگرێ”. ئه‌م شه‌ڕه‌ش، هه‌ر یه‌خه‌ی منی نه‌گرتووه، که ساڵانی ساڵ خه‌ریکی زمانه‌وانیی کوردی بووم، به‌ڵکو یه‌خه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کی گرتووه، ئه‌مه‌ش، وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌م کورده، له‌هه‌موو شتێکی ته‌واوبێ و، له بێکاریدا بێزار بووبێ و، شه‌ڕی له به‌تاڵی پێ باشتر بێ و، له‌مه‌وه که‌وتبێته شه‌ڕه‌قۆچی شێوه‌زاری ”سۆرانی و بادینانی”. شه‌ڕه‌که‌ش له‌ڕێی 53 که‌سه‌وه ههڵگیرسێندراوه که پێیانوایه په‌یدابوونی زمانێکی دیوانی (ره‌سمی)، به‌خواستی وان و،به‌زۆری دارێی سه‌رکرده‌ی چه‌ند حیزبێکی باشوور و، له‌نێویاندا ”یه‌کگرتووی ئیسلامیی” که لایه‌نگره‌کانی، هیچ رۆژێک بیریان له خزمه‌تی زمانی کوردی نه‌کردووه‌ته‌وه و، له‌باتی رۆژباش ده‌بێژن ”سه‌لام” که له ”شالۆم” ی عیبرییه‌وه هاتووه، نه‌ک سڵاو/ڤ که وشه‌یه‌کی ره‌سه‌نی کوردییه و، له‌گه‌ڵ Salutare ی لاتینی و Salute ی ئینگلیزی و Salut ی فه‌ڕه‌نسی هاوڕه‌گی یه‌کن، به‌ڕاستی جێی داخ و خه‌فه‌ته که ده‌بینین له‌نێو ئه‌و (53) واژۆلێدهرهدا، که به په‌نا بردنه به‌ر ده‌سه‌ڵاتی حیزبه‌کان، ده‌یانه‌وێ زمانێکی نووسین بسه‌پێنن به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورددا، که هێشتا نه‌بووه به‌زمانێکی ستاندارد، که‌سانێکی دڵسۆژ و دڵوده‌روون پاکیشیان تێدایه. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش وای له هێنده‌ک حیزب و کۆمه‌ڵه‌ی سه‌ر به باکووری کوردستانیش کرد، وه‌ک که‌نه‌که KNK و ئینستیتۆی کورد له به‌رلین، که ئه‌وانیش بکه‌ونه سنگ ده‌رپه‌ڕاندن و به‌ربه‌ره‌کانی و خۆده‌رخستن و، به‌مه‌ش ئاگری ناکۆکیی خۆشتربکه‌ن و، چاوی دوژمنانی نه‌ته‌وه‌ی کوردی پێ گه‌ش بکه‌ن و، دڵی ره‌شوڕووتی کوردی پێ ره‌ش بکه‌ن، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی، ته‌پڵ و زوڕنای ”دووستانداردیی زمانی کوردی” بکه‌وێته گه‌ڕ.
جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆم هه‌ست به مه‌ترسییه‌کی گه‌وره ده‌که‌م و، له گه‌لێک هاوبیر و دۆست و ناسیاویشهوه، روونرالێم که بیروڕای خۆم له‌م باره‌یه‌وه ده‌رببڕم، وا ناچارم بێمه ده‌نگ.
به‌ر له هه‌موو شتێک ده‌مه‌وێ بێژم که ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ی له‌م گوتاره‌دا جێیانگرتووه، هه‌ر قسه‌ی ئه‌وڕۆم نین، به‌ڵکو قسه‌ی 52 ساڵ له‌مه‌وبه‌رمه و، له نامیلکه‌ی ”خوێنده‌واری به‌زمانی کوردی” که له ساڵی 1956 دا له که‌رکووک نووسیومه و، له 1957دا له به‌غدا چاپکراوه، لێیدواوم. له‌وێدا و، له‌پاڵ ئه‌و بهرههڵستانهدا که دێنه به‌رده‌م خوێنده‌واری به‌زمانی کوردی، گیروگرۆی نه‌بوونی زمانێکی یه‌کگرتووم خستووه‌ته به‌رچاو و، پێشنیازی دامه‌زراندنی کۆڕێکی زانیاریی – زمانه‌وانی (ئه‌کادێمیای زمانه‌وانی) م کردووه بۆ رێبه‌ریکردنی چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه‌یه.
ئه‌و نامیلکه‌یه، پاش سی ساڵ، واته له‌ساڵی 1987 دا له سوێد، جاره‌کی دی چاپکراوه‌ته‌وه و بۆ جاری سێیه‌میش، پاش په‌نجا ساڵ، واته له 2007 دا، له نه‌رویج ئاماده‌کراوه‌ته‌وه و له ماڵپه‌ڕه‌کانی ”کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان” و ”کوردبوون” و هه‌فته‌نامه‌ی ”میدیا” و ”په‌رتۆک” دا هه‌یه و، هه‌ر که‌سێک بیه‌وێ، ده‌توانێ له‌و ماڵپه‌ڕانه‌وه رایبکێشێ و وێنه‌یه‌کی بۆخۆی لێ چاپ بکات.
بێجگه له‌مه‌ش، له‌ساڵی 1974 دا و، له‌ژێر نێوی ”زمانی یه‌کگرتووی کوردی” دا، باسێکی زمانه‌وانیم له ئه‌ڵمانیا، له‌ریزی بڵاوکراوه‌کانی ”نوکسه” (یه‌کێتیی نه‌ته‌وه‌ییی خوێندکارانی کورد له ئه‌وروپا” به‌چاپ گه‌یاند، وه‌ک به‌شداریکردنێکی ده‌ستپێشکه‌رانه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م گیروگرۆیه و، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ئه‌وروپاییانه‌ی که خه‌ریکی زمانی کوردی بوون و، له نه‌زانینه‌وه، زمانی کوردی‌یان دابه‌شکردووه به سه‌ر دووشێوهزاری کرمانجیی باکوور و کرمانجیی باشوور دا، چۆنکه ئه‌وانه، شێوه‌زاری گۆرانی – کرمانجکی (زازاکی) و له‌کی و لۆڕی، به‌کوردی نازانن، من زمانی کوردیم دابه‌شکرد به‌دوو شێوه‌زاری سه‌ره‌کی: کرمانجیی باکوور و کرمانجیی ناڤین (نێوه‌راست) و دوو شێوه‌زاری لاته‌نیشت: کرمانجیی باشوور و گۆرانی – کرمانجکی (زازاکی). ئه‌م دابه‌شکردنه‌ش، له‌باره‌ی چالاکی و فراوانیی نووسینه‌وه بوو به‌و شێوه‌زارانه، نه‌ک له‌باره‌ی گرنگیی شێوه‌زاره سه‌ره‌کییه‌کان، یان ناگرنگیی ئه‌و شێوه‌زارانه، که به‌لاته‌نیشت له‌قه‌ڵه‌م دراون، ئه‌گه‌نا هه‌موو شێوه‌زار و بنزارێک گرنگیی خۆی هه‌یه و به‌شێکه له‌زمانی کوردی.
له‌ساڵی 1975 دا، وتارێکم به‌زمانی ئه‌ڵمانی له‌ژێر نێوی ”زمانی نووسینی کورده‌کان Die Schriftsprache der Kurden)) له ئینسیکلۆپیدیای ئێرانهوانیدا که به Iranica Actaبه‌نێوبانگه (ژ 2، ل 97 – 122)، بڵاوکرده‌وه و، له هه‌ردوو به‌رهه‌مه‌که‌ی دواییدا، هۆیه‌کانی په‌یدابوونی شێوه‌زارم له زماندا و، به‌تایبه‌تیی له زمانی کوردی‌دا خستنه به‌رچاو و، بهراوردکارییهکم کرد له‌نێوان هه‌ردوو شێوه‌زاره سه‌ره‌کییه‌که‌دا، له‌باره‌ی مۆرفۆلۆژی و ده‌نگناسی و رێزمان و وشه‌ناسی و رێنووسه‌وه و، گه‌لێک پێشنیازم خستنه‌ڕوو بۆ لێکنێزیککردنه‌وه‌ی هه‌ردوو شێوه زاره سه‌ره‌کییه‌که له‌یه‌ک و، سووتوه‌رگرتن له یه‌ک و، گونجاندنیان له‌گه‌ڵ شێوه زاره لاته‌نیشته‌کاندا. له وتارێکیشدا له‌ژێر نێوی ”کورد و کێشه‌ی زمان” که له گۆڤاری ”کۆنگره” ژماره 38، مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی 2707 ی کوردی (جۆنی 2006ی زاینی)، له هه‌فته‌نامه‌ی ”میدیا” ژماره 244 و رێکه‌وتی 13/6/2006 بڵاوکرایه‌وه، هێنده‌ک پێشنیازی دیکه‌م بۆ نێزیککردنه‌وه‌ی شێوه زاره‌کان خسته به‌رچاو. بۆ وێنه: جیاکردنه‌وه‌ی ره‌گه‌زی نێرینه و مێینه به نیشانهپێدانیان، ته‌نێ له کاتێکدا بێ که ئه‌و جیاکردنه‌وه‌یه نرخێکی رێزمانیی هه‌بێ، نه‌ک ئه‌وه‌ی، مێز، به‌رد، دار، به مێ، یان به‌نێر دابنرێن، که ئه‌و جیاکردنه‌وه‌یه نرخێکی رێزمانیی نییه. هه‌روه‌ها، وازهینان له پاشکۆی ناپێویست، ئه‌مانه‌ش وه‌ک هۆیه‌ک بۆ هاسانکردنی زمان.
ئه‌وه‌ی ئه‌ز ئاگام لێبێ، ئه‌وه‌یه له‌و سه‌رده‌مانه‌وه هه‌تا ئه‌وڕۆ، به‌رهه‌مێکی زمانه‌وانیی زانستانه که، شتێکی نوێی خستبێته سه‌ر ئه‌و کارانه‌ی سه‌ره‌وه نه‌کراوه. ئه‌گه‌رچی، ئه‌مه 17 ساڵه، حه‌ڤده‌ساڵی ره‌به‌ق، لهنێوچهیهکی پان و به‌رینی باشووری کوردستاندا، ده‌رفه‌تێکی زۆر باش هاتووه‌ته پێشه‌وه بۆ کردنی ئه‌و کاره. بێگومان ئه‌گه‌ر ئه‌م حه‌ڤده‌ساڵه، به‌شه‌ڕی ”براکوژی” و به‌ڵێنی ناڕاست و گوێنه‌دانه چاره‌نووسی خه‌ڵکی کوردستان و حیزبحیزبێنه‌ی ماڵوێرانکه‌رانه نهبرایهته سه‌ر و ئاوڕێک له زمان و فه‌رهه‌نگی کورد بدرایه‌ته‌وه و، به‌شێوه‌یه‌کی زانستانه هه‌وڵی نێزیککردنه‌وه‌ی شێوه‌زاره‌کانی زمانی کوردی بدرایه له‌لایه‌ن مرۆڤی له‌زمانه‌وانیدا پسپۆڕ و، سیسته‌می خوێندنی زمانی کوردی، له ههڕهمهتییهوه، بگۆڕدرایه به سیسته‌مێکی په‌روه‌رده‌ی سه‌رده‌م، ئه‌وا ئه‌وڕۆ ده‌توانرا باس له زمانێکی ستاندارد بۆ زمانی کوردی بکرێت و، ئه‌و حه‌له ده‌کرا، له کاربه‌ده‌ستان داوا بکرێ که پشتگیریبکه‌ن، نه‌ک شێوه‌نووسینێکی تایبه‌تی به‌سه‌ر خه‌ڵکدا بسه‌پێنن. ئاشکراشه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی که تا ئێسته له‌م باسه دواون، زمانی نووسین و زمانی ستاندارد، به یه‌ک شت ده‌زانن. ئه‌وه‌ش نه‌زانییان ده‌رده‌خات. راسته، هێنده‌ک جار زمانی نووسین و زمانی ستاندارد یه‌ک شتن، به‌ڵام هه‌ر گه‌لێک زمانی نووسینی هه‌بوو، مانای ئه‌وه نییه زمانی ستانداردی هه‌یه. بۆوێنه: فارس وترک زمانی ستانداردیان نییه. فارسه‌کان هه‌زار ساڵ پتره زمانی نووسینیان هه‌یه، به‌ڵام زمانی ستانداردیان نییه (فارسیی ئێرانی و فارسیی ده‌ریی ئه‌فغانی و فارسیی تاجیکی سێ زمانی نووسینن)، ترکه‌کان (حه‌وت – هه‌شت زمانی نووسینیان هه‌یه، ترکیی ئه‌سته‌مووڵی و شه‌ش جۆره زمانی نووسینی ترکه‌کانی کۆنه سۆڤێت و، زمانێکی نووسینی ترکه‌کانی ئێران).
شایانی باسه، کوردیش، وه‌ک فارس و ترک، زمانی ستانداردی نییه، به‌ڵکو دوو جۆره زمانی نووسینی هه‌یه. ئه‌وه‌ی که هه‌نده‌ک که‌س پێیده‌ڵین ”جووت ستاندارد”، راست نییه و، سا یان له نه‌زانی، یان له نابه‌رپرسیاره‌تییه‌وه دێ، چۆنکه هیچ شێوه‌زارێکی نووسینی کوردی، جارێ نه‌بووه به ستاندارد. نه ئه‌مه‌ی که له‌به‌شێکی باشوور و رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا پێیدهنووسرێ و، به هه‌ڵه به ”سۆرانی” ده‌درێته قه‌ڵه‌م و، جاران پێیده‌گوترا ”کوردیی په‌تی” و، نه ئه‌وه‌ی که له‌سه‌ر بنچینه‌ی شێوه‌زاری جزیر و بۆتانه و، به‌شێک له کورده‌کانی باکوور و رۆژاڤا و کۆنهسؤڤێت و بادینان و مووسڵ پێیدهنووسن و، به هه‌ڵه به ”بادینانی” نێوده‌برێ، هیچیان ستاندارد نین. زمانی ستاندارد، به‌و زمانه ده‌گوترێ، که چ له‌باری رێزمان و چ له‌باری ده‌نگناسی و چ له‌باری رسته‌سازی و چ له‌باری وشه‌ناسی و چ له‌باری رێنووسه‌وه، شێوه‌یه‌کی قاڵببه‌ستووی وه‌رگرتبێ و، شێوای ده‌ستکاری و هه‌رکه‌س بۆخۆیی نه‌بێ، که به‌و زمانه‌ش نووسرا، هه‌ر به‌و شێوه‌یه بنووسرێ. ئه‌مه‌ش له‌زمانه‌کانی نووسینی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی و گه‌لێک زمانی دیکه‌دا ده‌بینرێ و، له‌هه‌موو لایه‌کێشه‌وه پێڕه‌ویی ده‌کرێ، خۆ ئه‌گه‌ر گۆڕانێکیش به‌پێویست زانرا، ئه‌وا له‌ڕێی ئه‌کادێمیای زمانه‌وانییه‌وه ده‌کرێ و، ئه‌وه‌ش پاش لێکۆڵێنه‌وه‌یه‌کی درێژخایه‌ن و کوور (قووڵ)، نه‌ک به‌بڕیاری حیزبه‌کان. ئه‌و حیزبانه‌ی که به فه‌رمانێکی ”شاهانه”، ئاشبه‌تاڵیان به ”کۆڕی زانیاریی کوردستان” کرد و، به فیفتی فیفتی پارتی و یه‌کێتیی، باریانکردهوه به‌سه‌ر هه‌ردوو لایاندا. دیاره ئه‌م تایبهتکارانهی زمانی ستاندارد که باسکران، له هه‌ردوو شێوه‌زاره کوردییه‌که‌دا نین که بوونه‌ته زمانی نووسین و بڵاوکردنه‌وه. هه‌ر بۆ وێنه، وه‌رن ته‌ماشای رۆژنامه‌کان و ئه‌و چاپکراوانه بکه‌ن که به‌و شێوه‌زاره ده‌نووسرێن که پێیده‌گوترێ ”سۆرانی”، ئه‌وه‌ته یه‌کێک ده‌نووسێ ”ده‌چم”، ئه‌وی دیکه ده‌نووسێ ”ئه‌چم”. یه‌کێک ده‌نووسێ ”به‌سه‌ریا که‌وتم” ئه‌وی دیکه ده‌نووسێ ”به‌سه‌ریدا که‌وتم”. یه‌کێک ده‌نووسێ ”زه‌ره‌نگه‌ر” ئه‌وی دیکه ده‌نووسێ ”زێڕینگه‌ر”. یه‌کێک ده‌نووسێ ”وه‌رگێڕدراو”، یه‌کێکی دی ده‌نووسێ ”وه‌رگێرڕاو”. یه‌کێک ده‌نووسێ: ”ده‌ده‌ن” ئه‌وی دی ده‌نووسێ ”ئه‌یه‌ن”. ئه‌مه، له‌شێوه‌زاری باکووریشدا که نێویانناوه ”بادینانی”، هه‌روایه وبگره له‌مه‌ی ”سۆرانی” خراپتره. پێڕهوینهکردنی رێنووسێکی له‌بار و جێگرتووش، ئه‌وه‌ش ده‌ردێکی دیکه‌یه و له‌هه‌موو که‌س ئاشکرایه. ئێدی، زمانی ستانداردی چی؟
ئه‌وجا زمانی ستاندارد، هێنده‌ک جار له‌خۆیه‌وه و، به‌هۆی هه‌لومه‌رجێکی نێوخۆییه‌وه (کولتووری، ئاینی، بازرگانی، رامیاری …. هتد) دروستده‌بێ و، هێنده‌ک جاریش، شیوه‌زارێک له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌وڵه‌تێکه‌وه ده‌کرێ به‌زمانی دیوانی و، جاری واش هه‌یه، له‌لایه‌ن زانایان و نووسه‌ران و هۆزانڤانان و هۆنهروهرانهوه له‌سه‌ر بنچینه‌ی شێوه‌زاره‌کان و داهێنانه‌وه، له‌سه‌رخۆ دروستده‌کرێ و، له‌ڕێی په‌روه‌رده‌ی قوتابخانه‌کان و ده‌ستگه‌ی راگه‌یاندنی گشتییه‌وه، به‌خاوه‌ن ده‌کرێ و، به‌ره به‌ره شوێنی خۆی ده‌گرێ. ئه‌م رووداو و هه‌ڵکه‌وتانه، له‌به‌ختی شڕی کورد، به‌سه‌ر زمانی کوردی نه‌هاتوون. ئه‌م باسه‌شم به تێروته‌سه‌لی و به‌زمانی ئینگلیزی، لهسهمینارێکدا له‌ژێرنێوی ”زمانی کوردی،له‌زمانێکی دهڤۆکییهوه بۆ زمانی نووسین”، له کۆنفرانسێکی نێونه‌ته‌وه‌ییدا پێشکێش‌کرد، له‌لایه‌ن زانستگه‌ی سۆربۆنی (پاریس) ه‌وه، که له 28/11/2003 دا به‌سترا، له‌ژێر نێوی ”زمانی کوردی به‌ره‌و ساڵی دوو هه‌زار”. ئه‌م سه‌میناره له ئینگلیزییه‌وه، له‌گه‌ڵ سه‌مینارێکی دیکه که به‌زمانی ئه‌ڵمانی له ”جڤاتی کورد له به‌رلین” له‌ژێرنێوی ”کورد، مێژوو و کولتووریان” له 19/09/1997 دا پێشکێشمکردووه، کراون به کوردی و به تیپی لاتینی و، له‌لایه‌ن بنکه‌ی چاپه‌مه‌نیی ”ئا‌ڤێستا” وه له ئه‌سته‌مووڵ، له‌یه‌ک به‌رگدا و له به‌هاری ئه‌مساڵدا بڵاوکراونه‌ته‌وه.
راسته، ئه‌م شێوه‌نووسینه‌ی که به‌هه‌ڵه نێویانناوه ”سۆرانی” له‌سه‌ته‌ی رابوردووه‌وه، به‌تایبه‌تیی له‌په‌نجاساڵی دواییدا، به‌خزمه‌تی تاکه‌که‌سی، تا هه‌ندازه‌یه‌ک پێشکه‌وتووه، به‌ڵام نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی که بووبێته ستاندارد، تاکو بسه‌پێندرێ به‌سه‌ر 40 ملیۆن که‌سدا، به‌تایبه‌ت، چۆنکه 20 ملیۆن کورد هه‌ن، ناتوانن به‌م رێنووسه‌ی که ئه‌م ”سۆرانی” یه‌ی پێده‌نووسرێ بخوێننه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌گه‌ڵی رابێن وچێژی ئه‌و وێژه به‌رزه بکه‌ن که به‌م شێوه‌زاره نووسراوه. ئێدی چۆن فێریبن؟ فێربوونی ئه‌و رێنووسهش بۆ خه‌ڵکی باکوور له‌م رۆژه‌دا، نه‌بوو نه‌کراوه.
هێژای گۆتنه، هه‌ر پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی تکانامهی ئه‌و 53 که‌سه که درابوو به کاربه‌ده‌ستانی حکوومه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک و حیزبه‌کان، ژماره‌یه‌ک وتار له‌و باره‌یه‌وه بڵاوبوونه‌وه، که هێندێکیان بۆ پشتگیریی ئه‌و تکانامهیه بوو، که له به‌شێکیاندا، ته‌نانه‌ت سووکایه‌تیش به‌خه‌ڵکی به‌رۆمه‌ت و زه‌حمه‌تکێشی بادینان و باکووری کوردستانیش کرابوو، که ئه‌وه‌ش دیاره سێرهی رۆشنبیری و پله‌ی نیشتمانپه‌روه‌ریی ئه‌و که‌سانه پێشانده‌دا که خۆیان کردووه به ده‌مڕاستی کورد. لێره‌دا نامه‌وێ هه‌موو ئه‌و قسه ناشرینانه بهێنمه‌وه پێش چاو، لێ هێنده ده‌بێژم، لهوتاریکی دوورودرێژدا، که له چه‌ند ماڵپه‌ڕێکدا بڵاوکرابووه‌وه، یه‌کێک، وه‌ک مه‌لاکانی سه‌رده‌می عوسمانی، که قسه‌کانی خۆیان به‌مه‌به‌ست، به‌وشه‌ی عه‌ره‌بی ده‌ئاخنی، ئه‌میش، بێ چاوێنی بێ، پلار و توانجه‌کانی به گه‌لێک وشه‌ی ئه‌وروپایی سواخ دابوو، وه‌ک ”ئه‌رگیومه‌نت” و ”مۆتیڤ” و چی و چی و، خێراخێراش، قسه‌ی هێنده‌ک ئه‌وروپایی تێ‌خستبوو، بۆ ئه‌وه‌ی پێمان بسه‌لمێنێ که کوڕه باشه‌که، خوێنده‌واریی ئه‌وروپایی هه‌یه و، سڵیشی له‌وه نه‌کردبووه‌وه که ئه‌وانه‌ی بیر له یه‌کێتیی زمانی کوردی ده‌که‌نه‌وه و، زمانی کوردی به‌یه‌ک زمان ده‌زانن و، نه‌ته‌وه‌ی کورد به یه‌ک نه‌ته‌وه، به ”پان کوردیست” نێوببا. که ئه‌م وشه‌ی ”پان کوردیست” ه، بۆ یه‌که‌مینجار و، له‌کۆتایی شه‌سته‌کانی سه‌ته‌ی رابوردوودا، سیخوڕێکی ساواکی سه‌رده‌می شای لێخراوی ئێران، به‌نێوی خواسته‌مه‌نیی ”ماکان” ه‌وه، له نامیلکه‌یه‌کدا که به‌زمانی فارسی دژی کورد نووسیبووی، له‌ژێر سه‌رنێوی ”افسانه خلقهای ایران” (ئه‌فسانه‌ی گه‌لانی ئێران)، ئه‌م وشه‌یه‌ی به‌کارهێنابوو له‌دژی شه‌هید ئه‌وڕه‌حمانی قاسملۆ، بۆ ئه‌وه‌ی به مێشکی بۆشی خۆی بیسه‌لمێنێ که کورد گوایه نه‌ته‌وه نین، به‌ڵکو هۆزێکن وزمانهکهیان شێوه‌زارێکی فارسییه و، ته‌نانه‌ت زاری ترکیی ئازه‌ریشی به‌شێوه‌زارێکی فارسی دابووه قه‌ڵه‌م. کاکی ”ئه‌رگیومه‌نت” بازی خۆشمان، ده‌بێ ئه‌وه بزانێ، که ئه‌م قسانه‌ی وی، له عێراقچێتییه‌کی کاڵفامانه به‌ولاوه، هیچی دی ناگه‌یه‌نێ و، که قسه‌کانی هێنده‌ک ئه‌وروپایی، به‌ڵام بێ بۆنه، ده‌خاته نووسینه‌که‌یه‌وه، با بزانێ که چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر، بیر له چاکسازییه‌ک کرایه‌وه له‌ڕێنووسی زمانی ئه‌ڵمانیدا، بۆ ئه‌مه، جهرمانیستهکانی ئه‌ڵمانیا و نه‌مسا و سویسرا و لۆکسه‌مبۆرگ و ئۆسته‌رالیا و خوارووی ئه‌فریکاش، چه‌ند جار و چه‌ند جار کۆبوونه‌وه و، ماوه‌یه‌کی زۆر وت‌ووێژیان له‌باره‌وه کرد، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر گۆڕێنێکی یه‌کجار که‌م و، که‌سیش پێینه‌گوتن ”پان جهرمانیست” و، که بڕیاره‌کانیش بڵاوکرانه‌وه، هێنده‌ک قوتابخانه پێی رازینه‌بوون، له ئه‌نجامدا، کێشه‌که به‌ناچاری خرایه به‌رده‌م دادگه‌ی به‌رزی ئه‌ڵمانیا که، ماوه‌یه‌کی باش پێوه‌ی خه‌ریکبوو و، گوێی له راپۆرتی گه‌لێک پسپۆڕان گرت و، پاش ده‌ستکاریکردن، ئه‌وجا بڕیاریدا له‌سه‌ری.
هه‌ر له‌و وتارانه‌شدا، که نووسه‌ره‌کانی، بیانه‌وێ و نه‌یانه‌وێ، قسه‌کانیان له‌هه‌ستێکی عێراقچێتیی، یان ئیسلامچێتییهکی عه‌ره‌بانه‌وه ده‌رپه‌ڕیوه، دوژمنایه‌تییه‌کی زۆر خه‌ست به‌رامبه‌ر رێنووسی لاتینی پێشانده‌درێت و، نه‌زانانه هه‌وڵده‌درێت، وا پێشانبدرێت که، ئه‌مه لاساییه‌کی ئهتاترکییه. هه‌ی قوڕ به‌سه‌ر کورد، که ئه‌مانه خوێنده‌واره‌کانی بن. ئه‌م نه‌زانانه، ئاگایان له مێژووی رێنووسی کوردی نییه. رۆشنبیرانی کورد، هه‌ر له پاش جه‌نگی جیهانیی یه‌که‌مه‌وه و، ساڵانێک پێش ئه‌تاترک، بیریان له‌ڕێنووسی لاتینی کردووه‌ته‌وه. پێشه‌نگی ئه‌م کاره ره‌وانشادان محه‌ممه‌د باشقه (باشهگه – که کوردێکی فه‌یلی رۆشنبیر بوو) و تۆفێق وه‌هبی و ئه‌حمه‌د موختارجاف و جه‌مالی عیرفان و ئه‌حمه‌د به‌هجه‌ت قه‌راخی و به‌درخانییه‌کان و دوکتۆر سه‌عیدی کوردستانی بوون (که ئه‌می دواییان کوردێکی سنه‌ییی گۆرانی و سه‌ر به ئاینی دیانی بوو). به‌ڵام ئه‌وه بوو، داگیرکه‌رانی عه‌ره‌ب له عێراقدا که عه‌ره‌بایه‌تی و ئیسلامه‌تییان کردووه به یه‌ک شت و، وه‌ک کوتهکیک بۆ لێدانی کورد به‌کاریده‌به‌ن، به ”ئه‌رگیومه‌نت” ی ئیسلامچێتیی له‌دژی وه‌ستان و، رێیاننهداپێی. ئه‌مه‌یان وا و، هه‌ڵبژاردنی ئه‌لفوبێی لاتینی، له‌جیاتی ئه‌لفوبێی رۆژهه‌ڵاتی، بۆ نووسینی کوردی، له‌به‌ر ئه‌وه نییه که کورد خۆی له عه‌ره‌ب جیابکاته‌وه، یان ئێدی نه‌توانێ قورئان بخوێنێته‌وه، وه‌ک ئه‌مان ده‌بێژن. قورئان به‌زمانی عه‌ره‌بییه و دیاره کورد تێیناگه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێ بکرێ به‌کوردی و، به کوردی بخوێندرێته‌وه و، به مێشکێکی کوردی، لێکبدرێته‌وه. زمانی کوردیش، وه‌ک زمانی عه‌ره‌بی و هه‌ر زمانێکی دیکه، خوا ئه‌فراندوویه‌تی و هیچی له زمانه‌کانی دیکه که‌متر نییه. بێجگه له‌وه‌ش، ئه‌و ئه‌لفوبێیه‌ی که پێیده‌گوترێ ”ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی وئیسلامی”، نه ئه‌لفوبێی عه‌ره‌ب بووه و نه هی ئیسلام. ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی، وه‌ک له چل ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه گوتوومه، له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌لفوبێی ئارامیی جووله‌که‌کان بووه، پاشان به گۆڕانێکه‌وه بوو به ئه‌لفوبێی عاره‌به بتپه‌رسته‌کان. له‌مه‌ش بترازێ، کاتێک گه‌لێک ده‌یه‌وێ، ئه‌لفوبێیه‌ک بۆ زمانه‌که‌ی خۆی دیاریبکات، ناچێ له خۆشه‌ویستی، یان له‌ڕکی که‌س،ئه‌وکاره بکات. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه بکات، ئه‌وه گه‌مژه‌یه‌تییه، وه‌ک گه‌مژه‌یه‌تیی به‌ربه‌ره‌کانێی رێنووسی لاتینی بۆ زمانی کوردی، به ”ئه‌رگیومه‌نت” ی بێ وهجانه. بۆ رێنووسی کوردی، ده‌بێ ئه‌لفوبێیه‌ک هه‌ڵبژێردرێ که فێربوونی سووک و هاسان بێ و، له‌گه‌ڵ ده‌نگناسی و رێزمانی زمانه‌که‌دا باش بگونجێ و، خاڵ و چوکڵه‌ی که‌م بێ و، وێنه‌ی ده‌نگه‌کانیشی، به‌پێی شوێنیان لهوشهدا، نه‌گۆڕێ، یان زۆر که‌م بگۆڕێ. واته : ف، ڤ، چ، ح، خ، ب، ت، … هتد، هه‌ر یه‌که‌یان به چوار وێنه نه‌نووسرێن (له‌سه‌ره‌تادا، له‌نێوه‌ڕاستدا، له‌بنه‌تادا، به‌ته‌نێ و هه‌ر یه‌که به جۆرێکی دی …) ده ئه‌و ئه‌لفوبێ هاسانه گونجاوه بۆ زمانی کوردی، ئه‌لفوبێی لاتینییه، نه‌ک ئارامی. بێجگه له‌وه‌ش، ده‌مێکه پێشنیازی ئه‌وه‌م کردووه، که له جیاتی C و S ی چوکڵه له‌ژێر، بۆ چ و ش، Ch و Sh بنووسرێ و واز له بزرۆکه (i) بهێنرێ و ئه‌و (i) یه له جیاتی (ی) به‌کارببرێ له کاتێکدا که ێ به‌دوو ee بنووسرێ. شایانی باسه، 20 ملوێن کوردی باکوور، نه ئه‌و بواره‌یان هه‌یه و، نه ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌یان بۆ ره‌خساوه، که بچن فێری ئه‌م تیپه رۆژهه‌ڵاتییه ببن، تا بتوانن نووسینه‌کانی خه‌ڵکی باشوور و رۆژهه‌ڵات بخوێننه‌وه و شاره‌زای ببن. به‌دڵنیاییشه‌وه ده‌بێژم، تا ئه‌لفوبێی کوردی، له‌سه‌ر بنچینه‌ی رێنووسی لاتینی بیرازکراو، یهکنهخرێ، باسی نێزیککردنه‌وه‌ی شێوه‌زاره‌کان له‌یه‌ک و زمانی ستاندارد، هه‌روه‌ک ده‌وه‌ن به ئاش وایه. مه‌به‌ستیشم له‌مه، ئه‌وه نییه که ده‌ستبه‌جێ ماڵئاوایی له‌م ئه‌لفوبێ رۆژهه‌ڵاتییه بکه‌ین، به‌ڵکو ده‌ڵێم، شانبه‌شانی ئه‌وه، ئه‌لفوبێی لاتینیی چاککراو (ده‌ستکاریکراو و بیرازکراو) بهێنینه کایه و پێی بنووسین.
له‌به‌ر ئه‌وه، سه‌پاندنی شێوه‌نووسینێک وه‌ک ستاندارد، له‌کاتی ئێسته‌دا و، به‌تایبه‌تی، که گه‌لێک کاری چاره‌نووسساز هه‌ن چاوه‌ڕوانی راپه‌ڕاندنن، وه‌ک: کێشه‌ی که‌رکووک و نێوچه داگیرکراوه‌کانی دیکه و، پشتگیریی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵات و باکوور و رۆژاڤای کوردستان و، به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی داخوازییهڕهواکانی خه‌ڵکی هه‌رێمی باشوور له‌دژی گه‌نده‌ڵیی به‌ڕێوه‌به‌رێتی و، هه‌وڵدان بۆ ناساندنی ئه‌نفال و چه‌کی کیمیایی به گه‌لکوژیی له کورد و، ده‌ستنیشانکردنی هه‌ڵوێستی کورد به‌رامبه‌ر په‌یماننامه‌ی زێره‌ڤانی، که ئه‌مریکا ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ عێراق بیبه‌ستێ و، به‌رگریی بۆمبارانکردنی سنووره‌کانی باشووری کوردستان له‌لایه‌ن رژێمی ترک و فارسه‌وه و، به‌ربه‌ره‌کانێی ره‌شه‌کوژی له ژنان و .. هتد، ئه‌وا، خه‌ریککردنی خه‌ڵک به‌کێشه‌ی زمانی ستاندارده‌وه، بێئه‌وه‌ی هیچ ئاماده‌کارییه‌ک کرابێ بۆی، له‌زیان به‌ولاوه، هیچ ئه‌نجامێکی دیکه‌ی نابێ. خۆ ئه‌گه‌ر کورد هه‌موویان، هه‌ر له عێراقدا بوونایه، یان هه‌ر هه‌موویان له عێراق و ئێران‌دا بوونایه، ده‌کرا ئه‌م شێوه‌نووسینه، به هێنده‌ک چاکسازییه‌وه، بکرێ به‌زمانی ستاندارد. ئه‌گه‌رچی شێوه‌زاری دیکه‌ش هه‌ن له‌م دوو وڵاته، به‌ڵام رێنووس له‌هه‌ر دوولا یه‌که و، ماوه‌یه‌کی زۆریشه ئه‌م شێوه‌نووسینه، له هه‌ردوو لادا به‌کار ده‌برێ.خۆ ئه‌گه‌ر بهاتایه و کورد هه‌موویان، له‌سنووری یه‌ک ده‌وڵه‌تدا بژیانایه و، هه‌موو شاره‌زای یه‌ک ئه‌لفوبێ و رێنووس بوونایه و، شێوه‌زارێکیان، زمانی زانست وته‌کنیک و هونه‌ر و وێژه بوایه، ئه‌وانی دیکه‌ش ده‌ڤۆکی (سه‌رنج: ده‌ڤۆکی وشه‌یه‌کی دیکه‌یه بۆ ده‌مۆکی ده‌ڤ/ده‌م ه) بوونایه، ئه‌وا ئه‌و ده‌مه‌ش ههردهکرا، ئه‌و شێوه‌زاره بکرێته زمانی دیوانی. به‌ڵام کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێ ده‌وله‌تی دابه‌شکراوه و، سنووری پارچه‌کانی وڵاته‌که‌ی به تانک و تۆپ و له‌شکر گیراوه و، ده‌سه‌لاتی هه‌رێمی ”سێ باژێڕیش”، نامه‌خوا، له‌و سێ شاره تێپه‌ڕ ناکات و، حهڤدهساڵیشه هیچ ئاوڕێک له‌زمانی کوردی نه‌دراوه‌ته‌وه و، پێنج ساڵیشه له که‌رکووکدا، دوو جۆره په‌رتۆک و، دوو جۆر په‌روه‌رده پێڕه‌وده‌کرێن و، حیزبحیزبێنه و بنه‌ماڵه‌په‌رستی، دۆکه‌ی کوردی به‌ته‌واوی ترش کردووه. ئێدی ئه‌م داخوازییه بێسه‌روبه‌ره که، به‌ره‌وڕووی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم کراوه‌ته‌وه، تا فه‌رمانی بۆ ده‌ربکات، له خه‌یاڵی خاو به‌ولاوه چیدیکه نییه و، خۆ ئه‌گه‌ر بکرێ، ئه‌وا ده‌بێ کورد خۆی به‌ده‌ستی خۆی، سنووری زمانه‌که‌ی و وڵاته‌که‌ی ته‌سک بکاته‌وه، ئه‌و ده‌مه زمانی کوردی به‌ره‌و ”دووزمانی” و ”چهندزمانی” یش ده‌چێ.
راستییه‌که‌ی، ئه‌گه‌ر بێت‌و، ئه‌و شێوه‌زاره‌ی که نیویانناوه ”سۆرانی”، به‌م ئه‌لفوبێیه‌ی ئێسته‌ی و بێ به‌کارگرتنی ئه‌لفوبێی لاتینی بیرازکراو و، به‌بێ یارمه‌تی شاره‌زایانی هه‌موو شێوه‌زار و بنزاره‌کان، بسه‌پێندرێ به‌سه‌ر هه‌رێم و کورددا و، پشت بکرێته هه‌موو کورده‌کانی باکوور ورۆژاڤا، ئه‌و ده‌مه ده‌بێ رژێمی ترک وسووریا زۆر سوپاسی ئه‌وانه بکه‌ن که بوونه‌ته هۆی ئه‌م کاره دزێوه و، پشتیان کردووه‌ته هاونه‌ته‌وه‌کانی خۆیان له باکوور و ئه‌نادۆڵ و رۆژاڤا و، که‌وتوونه‌ته براکوژیی زمانی.
کاتی خۆی، ستالینی تێرۆریست و ئه‌نفال له کوردکهر، له‌به‌ر خاتری رژێمی ترک، ئه‌لفوبێی رووسیی سه‌پاند به‌سه‌ر کورده‌کانی کوردستانی سۆردا و، نه‌یهێشت به ئه‌لفوبێی لاتینی بنووسن، نه‌با کورده‌کانی باکوور، سووت له به‌رهه‌می کورده‌کانی بنده‌ستی سۆڤێت ببینن. ئه‌م 53 که‌سه‌ش، ئێدی بزانن، یان نه‌زانن، هه‌ر به‌و رێیه‌دا هه‌نگاو ده‌نێن که ستالین نه‌خشه‌ی کێشابۆی. خۆ ئه‌گه‌ر جه‌لاده‌ت به‌درخان که ئێسته کۆنه ده‌روێشه‌کانی ستالین ده‌ڵێن ”سیخوڕ” بووه، ئه‌و ئه‌لفوبێ لاتینییه‌ی دانههێنایه و، زمانی کوردی به تیپی ئارامی ده‌ستکاریکراو بنووسیایه، ئه‌وا ئه‌مڕۆ کورده‌کانی باکوور، بێ نووسین و بێ خوێنده‌واریی کوردی ده‌مانه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه، لێره‌شدا رووی گله‌یی و گازنده‌م له مرۆڤه دڵسۆژهکانیانه، چۆنکه ئه‌وانی دی، وه‌ک فارسه‌کان ده‌بێژن ”معلوم الحال” ن، ئه‌ی باشه، ئه‌مانه نه‌بوون که خه‌ریکی ئه‌وه‌بوون، مارشی کوردستان و ئاڵای کوردستان بگۆڕن؟ ئه‌ی له‌و رۆژانه‌دا، له حه‌فته‌نامه‌ی ”میدیا” دا، پێشبینی ئه‌وه‌منه‌کرد که سه‌ره‌ش دێته سه‌ر زمان و نه‌منووسی: ”ههرهسهێنانیش به‌کۆشکی داڕووخاوی زمانی کوردی، که به رێکه‌وت چه‌ند کۆڵه‌که و نێرگه‌یه‌کی له‌جێی خۆیدا ماون، بۆ ئه‌مه‌ش ”خوا که‌ریمه …. هتد” (وتاری ”زیندووکوژی مردوو په‌رست” ”میدیا” ژ 238، رێکه‌وتی 2/5/2006) .
زمانی کوردی، هه‌ر کرمانجیی باکوور و ناڤینی نییه، به‌ڵکو شێوه‌زاره‌کانی گۆرانی – کرمانجکی (زازایی) و کرمانجیی باشوور و لۆڕی (فه‌یلی و که‌ڵهوڕی و … هتد) و گه‌لیک بنزاری هه‌یه که، هه‌موویان سه‌رمایه‌ی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ن و، ده‌بێ هه‌موویان تۆماربکرێن و سووت وه‌ربگیرێ لێیان بۆ هێنانه بوونی زمانی ستاندارد. له په‌رتۆکی ”وشه‌نامه‌کی ئێتیمۆلۆژیای زمانی کوردی” دا که له 2007 ه‌وه له ماڵپه‌ڕه‌کانی ”کوردبوون” و ”کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان” و ”میدیا” و ”په‌رتۆکخانه‌ی کوردی” دا هه‌یه، پێشنیازی دانانی ئینسیکلۆپیدیایه‌کی زمانی کوردیم کردووه که، له‌ڕێی ئینته‌رنێته‌وه بکرێ و، هه‌موو شێوه‌زار و بنزاره‌کان بگرێته خۆی و، هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی کورد له دروستکردنیدا به‌شداربێ. بێجگه له‌وه‌ش، ده‌بێ له‌هه‌موو قوتابخانه سه‌ره‌تایی و نێوه‌ندی و دوانێوهندییهکانی ئه‌و شوێنانه‌دا که به‌ده‌ست کورده‌وه‌ن، زمانی کوردی، هه‌موو رۆژێک، به‌لانی که‌مه‌وه، دوو ده‌مژمێر بخوێندرێ و ئه‌و په‌رتۆکانه‌ی که ئاماده ده‌کرێن، ده‌بێ هه‌موو شێوه‌زاره‌کان، به‌ڕێزمان و وشه‌ناسییه‌وه، به‌شێوه‌یه‌کی بهراوردکراوانه و پله‌پله، فێری قوتابیان بکه‌ن. ئه‌وجا که زمانی ستاندارد، زانایانه و له‌سه‌رخۆ و، به ره‌چاوگرتنی لایه‌نه ره‌سه‌نه‌کانی هه‌موو شێوه‌زار و بنزاره‌کان و، له‌سه‌ر بنچینه‌ی رێزمانێکی یه‌کگرتوو، دروستکرا، که ئه‌م ده‌ستپێشکه‌رییه ده‌بێ له باشووری کوردستانه‌وه سه‌رهه‌ڵبدات، ئه‌و ده‌مه ده‌بێ له‌هه‌موو قوتابخانه‌کاندا بخوێندرێ و په‌رتۆکه‌کان به‌و زمانه بنووسرێنه‌وه، به‌ڵام مامۆستاکان که‌ڵک له‌شێوه‌زاری ئه‌و شوێنانه وه‌ربگرن که وانه‌ی تێدا ده‌ڵێنه‌وه و، به‌و شێوه‌زارانه، بابه‌ته‌کان له قوتابییه‌کان بگه‌یه‌نن، هه‌تا زمانه ستاندارده‌که به‌ته‌واویی جێی خۆی له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌که‌دا ده‌گرێ. بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێ مامۆستاکان به‌ر له‌وه، به‌هۆی کۆرسی تایبه‌تییه‌وه بۆ ئه‌م کاره ئاماده کرابن. کورت و کرمانجی; سه‌پاندنی ئه‌م شێوه‌نووسینه‌ی کرمانجیی ناڤین، له‌م کاته‌دا و به‌م شێوه‌یه‌ی ئێسته‌یی و، به‌م رێنووسه‌ی ئێستا، چه‌ند کارێکی دزێوه، ئه‌وا پێڕه‌ویکردنی ”جووت ستاندارد” یش، ژه‌هرێکه بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد، ده‌بێ خۆمان له‌هه‌ردووکیان بپارێزین.
چینی هورده بۆرژوای خوێنده‌واری کورد ، ئه‌مه په‌نجاساڵ پتره، وانه‌ی دوژمنایه‌تیی نێوخۆیی و حیزبحیزبێنه و نێوچهگهرێتی ده‌دا به‌گوێی کوردی به‌شخوراو دا، ئه‌وه بوو کوردی گه‌یانده شه‌ڕی براکوژی، که له‌ڕاستیدا کوردکوژی بوو (وه‌ک کاک مه‌سعوود بارزانی، چه‌ند رۆژێک له‌مه‌وبه‌ر، راسته‌وخۆ دانی پێدانا، ئه‌گه‌رچی، به‌داخه‌وه، ئاماده نه‌بوو، به‌رپرسیارێتییه‌که‌ی بگرێته ئه‌ستۆ) ئه‌و شه‌ڕه چه‌په‌ڵه، هه‌زاران کوردی بێ گیان کرد و، گه‌لێک ده‌رفه‌تی له‌ده‌ست کورد دا، که جاره‌کی دی ناگه‌ڕێنه‌وه. ئێسته‌ش به‌ته‌مایه، له‌و براکوژییه گیانییه‌وه، بکه‌وێته هه‌ڵگیرساندنی ئاگری شه‌ڕی براکوژیی زمانی، به‌ڵام با دڵنیا بێ که رێی پێنادرێ و، ئه‌و ده‌سته چیلکهیهی که ئاماده‌ی کردووه بۆ کردنه‌وه‌ی ئه‌م ئاگره، هه‌ر خۆی ده‌سووتێ پێی و تفونهحلهتی رۆژگاریشی به‌رده‌که‌وێ.
کێشه‌ی زمانی کوردی کێشه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌ییه، نه‌ک نێوچه‌یی و حیزبی به تێکۆشینێکی زانستانه و، هۆشیارییه‌کی رۆشنبیرانه و گیانێکی نه‌ته‌وه‌یی و ده‌سه‌ڵاتێکی نه‌ته‌وه‌یی چاره‌سه‌ر ده‌کرێ، ئه‌مه‌ش له هه‌لومه‌رجێکی له‌باردا، نه‌ک له‌ڕۆژی ئه‌مڕۆ و، له‌م بارودۆخه‌ی نهۆدا که کوردی کوڵۆڵی تێکه‌وتووه.