زمانی ستاندهرد و زمانی یه‌کگرتووی کوردی
پرۆفسۆر.د. محه‌مه‌د مه‌عرووف فه‌تتاح
(1)پێشه‌کی
زمانی ستاندهرد و زمانی یه‌کگرتووی کوردی
پرۆفسۆر.د. محه‌مه‌د مه‌عرووف فه‌تتاح
(1)پێشه‌کی
ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه هه‌وڵێکه بۆ جیاکردنه‌وه‌ی زاراهوکانی زمان و زار و شێوه و زمانی ستاندهرد و زمانی یه‌کگرتوو له یه‌کتری و له دواییدا چه‌ند تێنینییهک له باره‌ی زمانی یه‌کگرتووی کوردییه‌وه ده‌خاته ڕوو به مه‌به‌ستی تاوتوێکردن.
(2) (پێناسه‌ی زمان)
له ڕوانگه‌ی زمانه‌وانییه‌وه به پێی پێکهاته و ئه‌رک ده‌یان پێناسه‌ی زمان له ئارادایه به تایبه‌تی له به‌ر ئه‌وه‌ی بابه‌تێکه که نه‌ک هه‌ر زمانه‌وان به‌ڵکوو فه‌یله‌سووف و شاره‌زایانی ده‌روون و مرؤڤناسان و له‌م دوایییه‌شدا ئه‌ندازیارانی گه‌یاندن به بواری خۆیانی ده‌زانن، هه‌ر یه‌که له‌م کۆمه‌ڵه له تێڕوانینی خۆیه‌وه و به پێی مه‌رامی خۆی پێناسه‌ی زمان ده‌که‌ن.لێره دا ڕه‌نگه تێبینی ئه‌وه بکرێت که پێناسه‌کانی زمانه‌وانه‌کان له هه‌موویان که‌متر بڵاون چونکه زمانه‌وانی له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌وه له گه‌شه و گۆڕانێکی به‌رده‌وامدا بووه و ئه‌م پێناسه زمانه‌وانییانه که‌متر گه‌یشتوونه‌ته به‌رده‌ستی ئه‌وانه‌ی پسپۆڕ نه‌بوون له بواری زمانه‌وانیدا. له‌م تێڕوانینه‌وه له خواره‌وه چه‌ند پێناسه‌یه‌ک ده‌خه‌ینه ڕوو؛
(1) زمان ڕێگه‌یه‌کی نا غه‌ریزی مرۆڤ به‌نده بۆ گه‌یاندنی بیرۆکه و سۆز و ئاره‌زوو به هۆی په‌یڕه‌وێکی هێمایی ده‌نگییه‌وه که به ئاره‌زوو به‌رهه‌م دێ. (1)
(2) زمان په‌یڕه‌وێکی هێمایی ده‌نگی له خۆوه‌یه که به هۆیه‌وه گرووپێکی کۆمه‌ڵ هاریکاری یه‌کتر ده‌که‌ن. (2)
(3) زمان په‌یڕه‌وێکی هێمایی ده‌نگی له خۆوه‌ی خاوه‌ن پێکهاته‌یه، کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێک به کاریان دێنێ بۆ ده‌ربڕینی په‌یوه‌ندی نێوانیان. ئه‌م په‌یڕه‌وه‌ش به ته‌واوی ئه‌و شت و ڕووداوانه پۆلێن ده‌کات که له ده‌ور و به‌ردا هه‌ن. (3)
(4) زمان په‌یڕه‌وێکی خوویی ئاڵووده. (4)
(5) زمان کۆمه‌ڵه ڕسته‌یه‌که،به کۆتا یان بێ کۆتا ئاڵۆزه له درێژیدا، له کۆمه‌ڵه که‌ره‌سه‌یه‌کی به کۆتاوه دروست ده‌بێ.(5)
(6) زمان کۆمه‌ڵه بنه‌مایه‌که که واتا و زنجیره‌یه‌ک _ ده‌نگ به‌یه‌که‌وه ده‌به‌ستێ. (6)
(7) زمان په‌یڕه‌وێکی ده‌نگی ئاماژه‌یی تایبه‌ته که‌پێده‌چێت به‌رنامه‌یه‌کی بۆ ماوه‌یی بێت بۆ گه‌شه کردن له مرۆڤدا. (7)
ئه‌م کۆمه‌ڵه پێناسه زمانه‌وانییانه که به ناخی سه‌ده‌ی پێشوودا درێژ ده‌بنه‌وه و تا ئێستاش کاریان پێده‌کرێ، هه‌ر چه‌نده له ده‌ربڕین و جهختکردندا جیاوازن، هه‌موویان له‌وه دا ڕێک ده‌که‌ون که زمان خاوه‌نی چه‌ند تایبه‌تییه‌که وه‌ک ئه‌مانه‌ی خواره‌وه؛
(1) زمان ده‌نگه و واتا: زمان له دوو ئاستدا کار ده‌کات: ده‌نگه زمانییه‌کان به ڕێگه‌ی لێکدان ده‌کات به مۆرفێم و مۆرفێمه‌کان ده‌کات به وشه و وشه به گرێ و گرێ به ڕسته. له ئاستی تاکه فۆنێمدا زمان زۆر به ده‌گمه‌ن واتا ده‌دات، به‌ڵام له ئاستی مۆرفێم و به‌سه‌ره‌وه زمان زۆر واتا ده‌گه‌یه‌نێ، ده‌نگێ واتای نه‌بێت به ده‌نگی زمانی ناژمێررێت.
(2)زمان په‌یڕه‌وه؛ له هه‌موو ئاسته‌کاندا زمان دهستووربهنده، واته زمان بریتی نییه له کۆمه‌ڵه ده‌نگێک یان وشه‌یه‌ک که کوێرانه ڕیز کرابن.
(3) هێما زمانییه‌کان به زۆری له خۆوه‌ن؛ په‌یوه‌ندییه‌کی دیار و ئاشکرا له نێوان هێما زمانییه‌کان و واتاکانیاندا نییه هه‌رچه‌نده له وشه سروشتییه‌کاندا هه‌ندێ لێکچوون به‌دی ده‌کرێ،به‌ڵام ئه‌م وشانه گرنگییان له زماندا پێ نادرێ چونکه له کۆمه‌ڵێکه‌وه بۆ کۆمه‌ڵێک ده‌گۆڕێن و ژماره‌شیان له چاو ژماره‌ی تری وشه‌ی زمانه‌که‌دا که‌من.
(4) زمان مرۆڤ به‌نده؛ له تێڕوانینی زمانهوانهکانهوه زمان به‌نده به مرۆڤه‌وه، واتا، په‌یڕه‌وی گه‌یاندن له زینده‌وه‌ری تر دا تایبه‌تییه‌کانی زمانی مرۆڤی تێدا نییه و به زمان دانانرێن.
(5) له پێناسه‌کانی به‌شی یه‌که‌می سه‌ده‌ی بیستدا جه‌خت هه‌یه له سه‌ر ئه‌وه‌ی که زمان خوویه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییه و به فێربوون له خه‌ڵکی تره‌وه له مناڵ‌دا دروست ده‌بێت. به دوای 1957 دا باوه‌ڕ وایه که زمان به‌رهه‌می ده‌ور وبه‌ر و بۆماوه‌یییه، واته هه‌ندێ له بنه‌ماکانی زمان له گه‌ڵ مناڵ‌دا له دایک ده‌بێ و هه‌ندێکی تریان منداڵ له دایک و باوک و کۆمه‌ڵه‌وه فێر ده‌بێ.
(6) زمان کۆده یان ئامرازه بۆ گه‌یاندنی زانیاری به مه‌به‌ستی هاریکاری، واته جۆرێکه له چالاکی کۆمه‌ڵایه‌تی.
(7) زمان زیندووه؛ واته هه‌میشه له گۆڕاندایه، به ڕاده‌یه‌ک که له ماوه‌ی چه‌ند هه‌زار ساڵێکدا هیچ له زمانه بنه‌ڕه‌ته‌که نامێنێته‌وه.
(3) زمان له تێڕوانینی کۆمه‌ڵناسی زمانه‌وه ( کۆ زمانه‌وانی)
یه‌که‌م پرسیار که ڕووبه‌ڕووی کۆمه‌ڵناسی زمان ده‌بێته‌وه پێناسه کردنی "زمان" خۆیه‌تی، چونکه نه له گه‌ڵ ناوچه‌ی جوگرافی سیاسی و نه له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه دا یه‌کسان نییه.
پێناسه‌یه‌کی جوگرافی سیاسی زمان، بۆ نموونه ئینگلیزیی بریتانیا و ئه‌مریکا و ئوسترالیا و نیوزیله‌ند له یه‌کتر جیا ده‌کاته‌وه.ئه‌مه‌ش په‌سند نییه. نه‌ته‌وه‌ش له خۆیدا بیرۆکه‌یه‌کی ڵێڵه که که‌م و زۆر په‌یوه‌ندی به‌و زمانه‌وه نییه که که‌سێک قسه‌ی پێده‌کات. کورده‌کانی تورکیا به تورکی ده‌دوێن به‌ڵام خۆیان به کورد داده‌نێن، هه‌ر وه‌ها کورده‌کانی سووریا و ئێران که به عه‌ڕه‌بی و فارسی قسه ده‌که‌ن،که چی له ڕووی نه‌ته‌وه‌یییه‌وه کوردن، به‌ڵام هۆڵه‌ندییه‌کان که زمانه‌که‌یان شێوه‌یه‌کی ئه‌ڵمانییه خۆیان به ئه‌ڵمان دانانێن. (8)
بنه‌مای له یه‌کتر گه‌یشتن له دووانه‌که‌ی پێشتر باشتر بڕ ناکات و ناشێ بۆ پێناسه کردنی زمان بکرێت به پێوه‌ر چونکه ئینگلیزێکی خه‌ڵکی گلاسکۆ له گه‌ڵ کۆکنییهکی ناو له‌نده‌ن که‌متر له یه‌کتر ده‌گه‌ن وه‌ک له ئاڵمانییه‌ک و هۆڵه‌ندییه‌ک، که چی گڵاسکۆ و کۆکنی به یه‌ک زمان ، واته ئینگلیزی، ئه‌ژمار ده‌کرێن له کاتێکدا ئه‌ڵمانی و هۆله‌ندی به دوو زمانی جیاواز داده‌نرێن، به بێ گوێدان به هیچ بنه‌مایه‌کی زمانی چونکه هۆڵه‌ندی و ئاڵمانی نه‌ک هه‌ر له یه‌کتر ده‌گه‌ن، به‌ڵکوو زمانه‌کانیان له ڕووی پێکهاته‌وه زۆر له‌و زارانه نزیکترن که پێیان ده‌گوترێ چینی.
كۆمه‌ڵناسانی زمان له به‌رامبه‌ر ئه‌و کێشانه دا ده‌سته وه‌ستان ده‌وه‌ستن ، پێیان وایه که زمان له پێناسه نایه‌ت و خۆیان زیاتر په‌یوه‌ند ده‌که‌ن به بیرۆکه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی زمان. له لای ئه‌مان کۆمه‌ڵه‌ی زمان ئه‌و کۆمه‌ڵه خه‌ڵکه‌یه که هه‌ست ده‌که‌ن به یه‌ک زمان ده‌دوێن. (9)
به‌م پێیه هۆڵه‌ندی و ئه‌ڵمانی ده‌بنه دوو زمانی جیاواز، چونکه له گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو لێکچوونه له پێکهاتی دوو زمانه‌که‌دا، هێشتا هۆله‌ندییه‌کان واهه‌ست ده‌که‌ن که زمانه‌که‌یان له ئه‌ڵمانی جیاوازه، هه‌ر وه‌ها ئه‌ڵمانه‌کانیش خۆیان به جیاواز ده‌زانن، به‌م پێیه‌ش هه‌موو زاره جیاوازه‌کانی "چین" به بێ جیاوازی یه‌ک زمانن، چونکه خه‌ڵکی چین وا هه‌ست ده‌که‌ن که به یه‌ک زمان ده‌دوێن. به‌م پێیه هه‌موو زاره‌کانی کوردی به بێ گوێدان به جیاوازی له پێکهاته‌ی ده‌نگسازی و وشه سازی و ڕسته سازی و واژه دا، هه‌موویان کاتێ به زمانی کوردی داده‌نرێن که ئه‌و خه‌ڵکه‌ی قسه‌یان پێده‌که‌ن هه‌ست بکه‌ن که یه‌ک زمان، زمانی کوردی، قسه ده‌که‌ن. له‌مه زیاتر پێوه‌ری تر نییه بۆ جیاکردنه‌وه‌ی زمانه‌کان له یه‌کتری.
(4) زمان و شێوه
له به‌ر ئه‌وكێشانه‌ی ده‌که‌وێته ناو پێناسه‌ی زاراوه‌ی (زمان) کۆمه‌ڵناسانی زمان ده‌ست له زاراوه‌ی زمان هه‌ڵده‌گرن و له جیاتی ئه‌م، په‌نا ده‌به‌نه به‌ر زاراوه‌ی "شێوه". شێوه به باوه‌ڕی ئه‌مان کۆمه‌ڵه که‌ره‌سه‌یه‌کی زمانییه که ئه‌رکێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕاده‌په‌ڕێنێ. به بۆچوونی کریستهڵ شێوه زاراوه‌یه‌کی کۆمه‌ڵناسی زمانه بۆ په‌یڕه‌وێکی زمانیی به کار دێ که به پێی یان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی گۆڕان له باری کۆمه‌ڵایه‌تیدا کار ده‌کات، هه‌ندێ جار باره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که شێوه‌یه‌کی ناوچه‌یی، هه‌ندێ جاری تر شێوه‌ی پیشه‌یی یان ئایینی یان چینایه‌تی دروست ده‌کات. (10) به‌م پییه هه‌موو زاره‌کانی زمانێک شێوه‌ی ئه‌و زمانه‌ن، ته‌نانه‌ت زمانه‌که‌ش خۆی ده‌بێت به یه‌کێک له شێوه‌کان.لێره دا پێویسته تێبینی ئه‌وه بکه‌ین که:
(1) ئه‌م پێناسه فراوانه‌ی " شێوه" نه‌ک هه‌ر " زمان" به‌ڵکوو زار و شێوازیش ده‌گرێته خۆی.
(2) شێوه ده‌توانێت بچووکتر بێت له " زمان" و "زار" و " شێواز"، بۆ ئه‌و که‌ره‌سه زمانییانهش به
کار بێت که له قسه‌ی خێزانێک، گه‌ڕه‌کێک، کۆمه‌ڵێ که‌سی هاونهفس و هاوپیشه یان
هاوپسپۆڕیی یان تاکه که‌س ده‌بینرێن.
(5) جۆره‌کانی زمان
به‌پێی تێڕوانینی کۆمه‌ڵناسانی زمانی و خه‌ڵکی، زمان ده‌بێت به چه‌ند جۆرێکه‌وه وه‌ک زمانی یه‌کگرتوو (فه‌رمی،کارگێڕی)، زمانی ستاندهرد، زمانی کلاسیکی، زمانی عامی (خه‌ڵکی یان میللی)، زار،کیریول و (11) پیجن ( زمانی تێکه‌ڵ)؛
1- زمانی یه‌کگرتوو: ئه‌و زمانه‌یه که به هاوردن یان تێکه‌ڵکردنی چه‌ند زارێک یان به سه‌پاندنی
زمانێکی ستاندهرد له ناوچه‌یه‌کی جوگرافیدا به ده‌ستێوه‌ردان یان به نه‌خشه دانان بۆ زمان
دێته کایه.
2- زمانی ستاندهرد: ئه‌و شێوه‌یه‌یه که به هه‌موو هه‌نگاوه‌کانی یه‌کگرتندا تێپه‌ڕیوه و خاوه‌نی ده‌ستوور و فه‌رهه‌نگه و له کارگێڕیدا به کار دێ به‌ڵام له سه‌رتاپای ناوچه‌یه‌کی جوگرافیدا ڕه‌زامه‌ندی خه‌ڵکی وه‌رنه‌گرتووه.
3- زمانی دێرین یان کلاسیکی: ئه‌و زمانه‌یه که مێژوویه‌کی پڕ له شانازییانه‌ی هه‌یه و ده‌ستان و ئه‌فسانه له باره‌ی بنهچهیانهوه له ئارادایه به پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێ زمانی تره‌وه که ده‌ستکرد و بێ مێژوویه‌کی درێژن.
4- زمانی خه‌ڵکی ( میللی) ئه‌و شێوه‌یه‌یه که له ده‌ره‌وه‌ی بۆنه و شوێنه ڕه‌سمییه‌کاندا به کار دێ وه‌ک ماڵ و بازاڕ و ئاهه‌نگ، بێ مێژووه و سه‌ربه‌خۆش نییه، واته ئاخێوه‌ره‌کانی به زمانێکی سه‌ربه‌خۆ و جیاوازی دانانێن له زمانه یه‌کگرتوو یان ستانده‌ر یان دێرینه‌که، به‌ڵام زمانێکی زیندووه.
5- زار یان دایلێکت: شێوه‌یه‌کی زمانه که به‌نده به ناوچه‌یه‌که‌وه، به هۆی واژه و پێکهاته‌ی ڕێزمانی ده‌ناسرێته‌وه و گۆکردنێکی جیاوازیشی هه‌یه. هه‌ر زمانێک قسه پێکه‌رانی زۆر بێت، زار په‌یدا ده‌کات، به تایبه‌تی که هۆکاری جوگرافی بێته به‌ر ده‌م و خه‌ڵکه‌که له یه‌کتر جیا بکاته‌وه. ئاسایییه که یه‌کێک یان زیاتر له زاره‌کان ده‌سه‌ڵات په‌یدا بکات و ببێته زمانی ستاندهرد.
6- زمانی بازرگانی و پیجن و کیریول: له کۆمه‌ڵگه‌ی فرهزماندا چه‌ند ئه‌گه‌رێ دێته ئاراوه (12):
(1) سه‌رهه‌ڵدانی زمانی کار به‌ڕێوه‌بردن یان زمانی بازرگانی:
یه‌کێک له شێوه‌کان به ده‌ستێوه‌ردان یان به بێ ده‌ستێوه‌ردان هه‌ڵده‌بژێرێ بۆ په‌یوه‌ندیکردن و به‌ڕێوه‌بردنی بازرگانی و ده‌کرێته شێوه‌یه‌کی هاوبه‌ش، وه‌ک باری زمانی لاتینی دوو هه‌زارساڵ لهمهوپێش له ئه‌وڕووپا دا.
(2) فره زمانی: له‌م باره دا دانیشتووانی ناوچه‌یه‌ک هه‌موویان شاره‌زایی له هه‌موو زمانه‌کانی ناوچه‌که په‌یدا ده‌که‌ن و هه‌ر زمانه له بوارێک‌دا به کار دێنن، زمانێک له ماڵه‌وه، شیوه‌یه‌کی تر له چایخانه و شه‌قام و ده‌ره‌وه‌ی ماڵ، شێوه‌یه‌کی جیاوازیش له قوتابخانه و دادگه. بۆ نموونه له ناوچه‌ی ( ساوریس) که ده‌که‌وێته سه‌رووی ڕۆژهه‌ڵاتی ئیتالیا ، ئه‌ڵمانی له ماڵه‌وه و ئیتالی له که‌نیسه و فه‌ڕه‌نسی له باڕه‌کاندا به کار دێ.
(3) هه‌ندێ جار شێوه‌ی ( پیجن) سه‌رهه‌ڵده‌دا که په‌یڕه‌وێکی زمانی ساکاره بۆ پیاده‌کردنی په‌یوه‌ندی نێوان خه‌ڵکی به کار دێ که زمانی هاوبه‌شیان نییه. شێوه‌یه‌کی زمانی دایکی که‌س نییه و له سه‌ر بناغه‌ی چه‌ند زمانێکی تر، به تایبه‌تی زمانێکی ئه‌وڕووپی و به تێکه‌ڵکردن له گه‌ڵ واژه و ڕێزمانی زارێکی ناوچه‌یی دروست ده‌بێت. ئه‌م په‌یڕه‌وانه به زۆری له که‌نار ده‌ریا و ڕێگا بازرگانییه‌کاندا دێنه ئارا (13).
هه‌ندێ جار ئه‌م په‌یڕه‌وانه له‌ناو ده‌چن و هه‌ندێ جاریش گه‌شه ده‌که‌ن و په‌ره ده‌سێنن و گرنگییان پتر ده‌بێت تا وایان لێدێ ده‌بنه زمانی دایکی نه‌وه‌یه‌ک و ده‌گه‌نه پله‌یه‌کی به‌رزتر و ده‌بنه (کیریول) (14). له‌م قۆناغه دا په‌یڕه‌وه‌که بڵاو ده‌بێته‌وه به ناو خه‌ڵکدا و بواری به‌کارهێنانی فراوان ده‌بێت و ڕسته‌سازییه‌کی ئاڵۆز په‌یدا ده‌کات و واژه‌ی تری دێته ناو ورده ورده له ساکاری ده‌رده‌چێت و ده‌بێته زمانی فه‌رمی ولاته‌که.
(6) زمانی ستاندهرد و زمانی یه‌کگرتووی کوردی
به باوه‌ڕی کۆ زمانه‌وانه‌کان زمانی ستاندهرد له کۆمه‌ڵگا پێشکه‌وتووه‌کاندا سه‌ر هه‌ڵده‌دا و خاوه‌نی ئه‌م تایبهتییانهیه: (1) زارێکی سه‌پاوه (2) ده‌سه‌ڵات بۆ کارگێڕی به کاری دێنێ (3) له میدیا و قوتابخانه و زانکۆکان‌دا به‌کار دێ (4) تاکه زمانه که پێی ده‌نووسرێ
(7) ڕێگاکانی دروستکردنی زمانی یه‌کگرتوو : زمانی یه‌کگرتوو به یه‌کێک له‌م ڕێگایانه دێته دی :
1- هاوردنی زمانێکی بێگانه ( ئه‌وڕووپی یان عه‌ڕه‌بی).
2- سه‌پاندنی یه‌کێک له‌و دوو ستانده‌رده کوردییانه.
3- موتوربه کردنی یه‌کێک له‌و دوو ستانده‌رده به وی تر ( به واژه یان ڕێزمان یان هه‌ردووکیان).
4- داهێنانی زمانێکی کوردیی یه‌کگرتوو به تێکه‌ڵکردنی که‌ره‌سه‌ی ڕێزمانی و واژه‌یی هه‌موو زاره‌کانی کوردی.
ڕێگه‌ی یه‌که‌م و دووه‌م که زۆر په‌سه‌ند نین، پێویستی به بیرکردنه‌وه و لێکدانه‌وه نییه، به یه‌ک هه‌نگاو دێنه دی؛ بڕیارێکی ڕامیاری که تووشی به‌رهه‌ڵستێکی زۆر ده‌بێته‌وه.
ڕێگه‌ی سێیه‌م ئاسانتره له چواره‌م و به ئاسانی ئه‌نجام ده‌درێ، به‌وه‌ی پسپۆڕه‌کانی زمان
به سه‌ر هه‌موو ئه‌و وشانه دا بچنه‌وه که له زاره‌کاندا هه‌ن بۆشایییه واژهییهکان له یه‌کێک لهستاندهردهکاندا به واژه‌ی ستانده‌رده‌که‌ی تر و زاره‌کان پڕ بکه‌نه‌وه و پسپۆڕی بۆ ئه‌و وشانه په‌یدا بکه‌ن که له هه‌موو زاره‌کاندا هه‌یه یان له ناو زارێکدا هه‌یه (16). به‌ڵام ئه‌وه‌ش پێشه‌کی پێویستی به‌وه ده‌بێ که بڕیار بدرێ کام ستاندهرد به وشه‌ی ئه‌وانی تر پڕ ده‌کرێته‌وه، واته کام له‌و دوو ستانده‌رده ده‌بێت به قه‌واره یان چوار چێوه بۆ ئه‌وانی تر.
ڕیگه‌ی چواره‌م زۆر گران ده‌وه‌ستێ، سه‌رکه‌وتن و ژێرکه‌وتنی تێ ده‌که‌وێ، ماوه‌یه‌کی زۆری ده‌وێ و به‌رهه‌ڵستی تێ ده‌که‌وێ چونکه:
(1) نابێته زمانی دایک، به تایبه‌تی له نه‌وه‌کانی یه‌که‌مدا له ماڵه‌وه قسه‌ی پێ ناکرێ.
(2) پێویستی به‌وه ده‌بێت له ساوایان و قوتابخانه دا بگوترێته‌وه، چونکه جیاواز ده‌بێت له زمانی ماڵه‌وه یان زمانی دایک.
(3) هه‌رگیز سۆزی زمانی دایکی نابێت.
(4) تووشی به‌رهه‌ڵستی ده‌بێ له‌و خه‌ڵکه‌ی به زاره‌کانی تر ده‌دوێن.
(5) له گه‌ڵ ئه‌و زمانه ده‌ستکردانه‌ی که له سه‌ده‌ی 18،19 دا له ئه‌وڕووپا سه‌ریان هه‌ڵدا بۆ دروستکردنی زمانێک که هه‌موو مرۆڤێک پێی بدوێ وه‌ک ڤوولاپووک، نۆڤیال، ئینتر لینگوا و گلۆسییا و ئێسپرانتۆ جیاوازییه‌کی زۆری نابێت و هیچ له‌مانه جگه له ئێسپرانتۆ سه‌رکه‌وتنیان به خۆیانه‌وه نه‌دی.(17)
(8) قۆناخه‌کانی دروستکردن:دروستکردنی زمانی یه‌کگرتوو به چه‌ند قۆناغیکدا تێپه‌ڕ ده‌بێ(18):
(1) قۆناغی هه‌ڵبژاردنی زارێک وه‌ک بناغه: ئه‌مه له هه‌موو قۆناغه‌کان سه‌ختتره له به‌ر ئه‌وه‌ی
هه‌روه‌ک ئه‌نترۆپۆلۆجیای زمان له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه ده‌ری خستووه هیچ زمانێک له زمانێکی تر باشتر و پێشکه‌وتووتر و جوانتر نییه، زمان یان زار نییه که پاشکه‌وتوو بێت(19)، به‌ڵکوو کو‌لتوور هه‌یه که پاشکه‌وتوو یان پێشکه‌وتوو بێت، دیسان، زمان نییه ساکار و ساده بێت، هه‌موو زار و زمانه‌کان له یه‌ک پله‌ی پێشکه‌وتندان؛ له‌م ڕووه‌وه هه‌موویان له یه‌ک ئاستدان له ڕووی توانسته‌وه و هه‌موو بیرێکیان پێ ده‌رده‌بڕدرێ. دیسان زۆری و که‌می ژماره‌ی قسه پێکه‌ران هۆکارێکی گرنگ نییه له هه‌ڵبژاردندا وه‌ک له ئه‌زموونی میلله‌تێکی وه‌ک هینده‌کاندا ده‌رده‌که‌وێ. ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی که زمانی یه‌کگرتوویان هه‌یه، مێژوو یاریده‌ی داون که بۆ کورد نه‌بووه.
(2) قۆناغی نووسین و دانانی فه‌رهه‌نگی گشتی و تایبه‌تی و رێکخستنی ڕێنووس و
نووسینه‌وه‌ی ڕێزمانه‌که‌ی به وردی.
(3) نوێکردنه‌وه و فراوانکردنی واژه‌ی زمانه‌که به خواستن له زار‌و زمانی تره‌وه تا وه‌کوو ده‌بێته
زمانی زانست و پزیشکی و فه‌لسه‌فه … هتد
(4) هه‌نگاو نان بۆ کردنی زمانه‌که به زمانی فه‌رمی له میدیا و قوتابخانه و زانکۆ و هه‌موو
بواره‌کانی تری ژیان.
(9) تایبه‌تییه‌کانی زمانی یه‌کگرتوو:
زمانی یه‌کگرتوو ده‌بێت چه‌ند تایبه‌تییه‌کی تێدابێت تا وه‌کوو زوو بڵاو بێته‌وه، په‌سه‌ند بێت له لای خه‌ڵکی و به بێ دڵه‌ڕاوه‌کێ هه‌وڵ بده‌ن فێری ببن. هه‌ندێ له‌م تایبه‌تییانه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
(1) ئاسان بێت بۆ فێر بوون له ڕووی ده‌نگسازی و وشه‌سازی و رشته سازییه‌وه.
(2) ڕێگه نه‌دات به دروستبوونی "شاز" له شێوه‌که‌دا.
(3) هێنده ده‌وڵه‌مه‌ند بێت له واژه دا که هه‌موو زانستهکانی پێ بنووسرێت ئه‌ده‌ب بێت یان
لۆجیک و فه‌لسه‌فه و بیرکاری و ئه‌ندازیاری و پزیشکی و بازرگانی و کارگێڕی … هتد
(4) ئه‌و سیمایانه به کار بێنێ که گشتگیرن یان جیهانین، واته له زمانه سروشتییه‌کانی جیهان
دا هه‌ن، نه‌ک سیما تایبه‌تییه‌کان.
(5) تا ڕاده‌یه‌کی زۆر بێ لایه‌ن بێت و لای هه‌مووان په‌سه‌ند بێت و هه‌موو به زمانی دایکی
خۆی بزانێ .
(6) هه‌موو زاره‌کانی کوردی به بێ جیاوازی شوێن په‌نجه‌یه‌کی دیاریان هه‌بێت له دروستکردنیدا.
(10) بڕیاری ڕامیاری و زمانی فه‌رمی:
دیاریکردنی پله و پایه‌ی زمان یان زار له کۆمه‌ڵێکدا له هه‌ڵکه‌وت و سروشتدا چالاکییه‌کی ڕامیارییه. هه‌ر چه‌نده له‌م بابه‌ته دا ئامۆژگاری و ڕێنمایی و ڕاوێژ کردن به زمانه‌وان به هه‌ند ده‌گیرێ، به‌ڵام بڕیاری گرنگ و یهکلاکار هه‌ر له ده‌ست حکوومه‌ت و په‌رله‌مانی هه‌ڵبژێردراودا ده‌بێت، هه‌ندێ جار پرسه‌که به به‌ندێکی ده‌ستوور چاره ده‌کرێ یان قانوونی زمانی بۆ ده‌ر ده‌کرێ. ته‌نیا بڕیاری ڕامیاری ده‌توانێ زمانێک یان زارێک به فه‌رمی یان کارگێڕی بناسێنێ و کاروباری کارگێڕی و داد و میدیاکان و په‌یڕه‌ی خوێندنی پێ ڕایی بکات. پرسی به فه‌رمیکردنی زارێک کاتێک سه‌ر هه‌ڵده‌دات و له ناوچه‌یه‌کدا په‌یدا ده‌بێت که ناوچه‌که ده‌بێته خاوه‌نی قه‌واره‌یه‌کی سیاسی، پێش ئه‌م کاته و پێش دروستبوونی قه‌واره‌ی سیاسی پرسی زمانی فه‌رمی نایه‌ته ئارا.
چه‌مکی به فه‌رمیکردنی زارێک یان زمانێک هه‌رچه‌نده به پاڵپشتی حکوومه‌ت دێته دی، له وڵاتێکه‌وه بۆ وڵاتێکی تر یان به پیی جۆری بڕیاره‌که ده‌گۆڕێ. له ویلایه‌تی کیوبیک له که‌نه‌دا به فه‌رمیکردنی زمانی فه‌ره‌نسی له ویلایه‌ته‌که‌دا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه که فه‌ڕه‌نسی ده‌بێ له تابڵۆکان و فێرکردن‌دا به کار بێت. له ناوچه ئۆتۆنۆمییه‌کانی ناو ئێسپانیا به فه‌رمیکردنی زمانی باسک و کاته‌لۆنی ئه‌وه‌ش ده‌گرێته‌وه که حکوومه‌تی ناوه‌ندی یاریده‌ی ئه‌و ده‌زگایانه بدات که ئه‌م زمانه گه‌شه پێ ده‌ده‌ن و بڵاوی ده‌که‌نه‌وه. به فه‌رمیکردنی زمانی ئێسپانی له ویلایه‌تی نیو مه‌کسیکۆ له دوای نووساندنی به وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ته‌نیا ئه‌وه‌نده بوو که ده‌رمانسازه‌کان هه‌ر دوو زمانی ئینگلیزی و ئێسپانی له فرۆشتنی ده‌رماندا به کار بێنن. هه‌ر وه‌ها به فه‌رمیکردنی زمانی (ماوهری) له نیوزله‌ند ته‌نیا بۆ ئه‌وه بوو که ناوه که‌سییه‌کان وه‌ربگێڕنه سه‌ر ئه‌و زمانه.
جێی سه‌رنجه که بڕیاری ڕامیاری بۆ دیاریکردنی پایه‌ی زارێک یان زمانێک، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر بڕیار نه‌بێت و پیاده بکریت، ده‌بێت به سه‌ره‌تا بۆ چالاکی زیاتر: ئه‌و زاره‌ی پایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره وه‌رده‌گرێت ده‌بێت خۆشی به گۆڕاندا تێپه‌ڕێت. ده‌بێت به که‌سانێک بگوترێته‌وه که زمانی دایکیان نییه. ئه‌مه‌ش به دوای خۆیدا پێویستی به گۆڕان و نه‌خشه‌ی نوێیه بۆ بڵاوکردنه‌وه و فێر کردن. زاره‌که نه‌ک له ده‌ره‌وه‌ی خۆی له ناوه‌وه‌ش پێویستی به گه‌شه کردن و فراوانبوون و ده‌وڵه‌مه‌ندکردنه نه‌ک هه‌ر له واژه به‌ڵکوو له ڕێزمانهکهشیدا. له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه ئه‌و زاره ده‌بێت بگۆرێ و ببێت به زمانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک.
(11) باری زمان له هه‌رێمی کوردستان :
ئاشکرایه که له هه‌رێمی کوردستاندا جگه له عه‌ڕه‌بی و تورکمانی و سریانی که زمانی دایکی ژماره‌یه‌کی زۆر که‌مه له دانیشتووان، خه‌ڵکه‌که به زۆری کوردی له ڕاپه‌ڕاندنی کاری ڕۆژانه‌دا به‌کار دێنن؛ کوردیی ناوه‌ڕاست یان باکوور یان باشوور. له دوای دروستبوونی ئه‌م قه‌واره سیاسییه و تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین ساڵ به سه‌ریدا، ناکرێ هه‌موو زاراوه‌کانی کوردی به یه‌که‌وه به بێ جیاوازی،له یه‌ک ئاستدا به‌کار بێن.له‌ناو ئه‌م زارانه ده‌بێت یه‌کێکیان هه‌ڵبژێرین له ژێر هه‌ر ناوێک‌دا بێت: فه‌رمی، کارگێڕی، یان یه‌کگرتوو بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌که و په‌روه‌رده و داد و میدیا له هه‌رێمه‌که‌دا. بۆ چاره‌سه‌ر کردنی پرسه‌که و ڕێگه گرتن له دابه‌شبوون و که‌رتبوون پرسه‌که ده‌بێت دابه‌ش بکرێ بۆ پرسی بچووکتر تا به‌ره‌به‌ره به هه‌نگاوی ورد و له سه‌رخۆ به‌ره‌و ئه‌وه بڕۆین کۆمه‌ڵه‌یه‌کی فره زاری تاکه زمان بێنینه‌ئاراوه، به جۆرێک که بڕیاره سیاسییه‌که و بڕیاره ورده‌کانی تر که پێویست ده‌بن له گه‌ڵ مافی مرۆڤ و مافی منداڵ و بنه‌ماکانی دیموکراسییه‌ت و فره زاری کۆمه‌ڵه‌که‌دا بگونجێت و له هه‌مان کاتیش‌دا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و یه‌کبوونمان پته‌وتر بکات تا بتوانین ڕووبه‌ڕووی ئه‌و ته‌حه‌دییانه بینه‌وه که دێنه به‌ر ده‌م.
ئه‌م کرده‌ی ناساندن و دیارکردنهوهی زمانی فه‌رمی ده‌کرێ به دوو قۆناغدا تێپه‌ڕێ و هه‌ر قۆناغه‌ش چه‌ند ههنگاوێکی تێیدا بنرێت:
هه‌نگاوی یه‌که‌م: دانانی کوردیی ناوه‌ڕاست به بناغه و چوارچێوه بۆ زمانی فه‌رمی/کارگێڕی یان یه‌گرتوو له به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ی خواره‌وه:
(1) نزیکه‌ی سه‌ده‌یه‌که ڕێزمان و ڕێنووسی هه‌یه و به‌رده‌وام خزمه‌ت ده‌کرێ کتێب و ڕۆژنامه و گۆڤاری پێ ده‌رده‌چێت له هه‌موو بواره‌کانی زانست‌دا.
(2) ده‌یان و سه‌دان لێکۆڵینه‌وه‌ی زمانی له باره‌یه‌وه کراوه به زاره‌که خۆی یان به زمانی بێگانه.
(3) له بواری په‌روه‌رده و خوێندندا هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه.له ساڵه‌کانی 1920 به دواوه زمانی خوێندن بووه له ناوچه‌ی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری. له ساڵه‌کانی 1970 – 1975 وه‌ک زمانی خوێندن له هه‌موو ناوچه‌کانی هه‌رێمدا به کار هاتووه. له دوای نسکۆی 1975یش له قوتابخانه سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و دوا ناوه‌ندییه‌کانی پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی زمانی خوێندن و فێر بوون بووه و هه‌وڵی سه‌رکه‌وتووانه‌ش هه‌بووه بۆ به‌کارهێنانی له‌زانکۆی سلێمانی (1968 – 1972) وسه‌لاحه‌دین وه‌ک زمانێکی زانست،دیسان له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه تا ئه‌م دوایییه وه‌ک زمانی خوێندن به‌رده‌وام له سه‌رتاپای هه‌رێمدا به کارهاتووه. هیچ زارێکی تر ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی نه‌بووه.
(4) زمانی شۆڕش و ڕامیاری کورد بووه له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا. به‌یاننامه‌ی دامه‌زراندنی هه‌موو پارتییه سیاسییه‌کانی کوردستانی پێ نووسراوه هه‌ر وه‌ها زمانی هه‌ره زۆربه‌ی گۆڤار و ڕۆژنامه سیاسییه‌کان بووه، به نهێنی یان ئاشکرا، زمانی نزیکبوونه‌وه بووه له جه‌ماوه‌ر.
(5) ڕه‌مزی به‌رخوه‌دان و به‌رهه‌ڵستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو حکوومه‌ته ناوه‌ندییه یه‌ک به دوای یه‌که‌کانی عێراق بووه و هه‌رگیز خۆی نه‌داوه به ده‌سته‌وه و هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی پووچه‌ڵ کردووته‌وه که ئه‌م حکوومه‌تانه ده‌یاندا بۆ تێکدان و قه‌ده‌غه‌کردن و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و دژایه‌تیکردنی. زمانه‌که خۆی له هه‌وڵه‌کانی تواندنه‌وه پاراستووه له ههلایهکهوه هاتبێ.
(6) تا ڕاده‌یه‌کی زۆر له سه‌رخۆ گه‌شه‌ی کردووه و خۆی له زمانه به‌هێزه‌کانی ده‌وروبه‌ری جیا کردۆته‌وه ئه‌گه‌ر وشه‌یه‌کی زۆریشی لێ وه‌رگرتبن، نه فۆنه‌تیکی زاراوه‌که و نه ڕێزمانه‌که‌ی نه‌که‌وتۆته ژێر کاریگه‌ری فارسی یان عه‌ڕه‌بی یان تورکی.
(7) زمانی زۆرینه‌ی دانیشتووانی ناوچه‌ی هه‌رێمه و زمانی له یه‌کتر گه‌یشتنه له ناوچه‌که‌دا به گشتی، واته قسه‌که‌ران به زاره‌کانی تر، زیاتر له‌م ده‌گه‌ن و به کاری دێنن وه‌ک له زاراوه‌کانی تر.
ئه‌م لایه‌نه گه‌شانه، نه‌ک له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ جیاوازیێکی زمانی تری هه‌بێت، ئه‌و ناوبانگ و مێژووه پڕسه‌روه‌رییه‌ی ده‌ده‌نێ که زمانه‌وانه‌کان به مه‌رجی سه‌ره‌کی و سیمای تایبه‌تی زمانی فه‌رمی یان کارگێڕی یان یه‌کگرتووی ده‌زانن.
هه‌نگاوی دووه‌م: کوردیی ناوه‌ڕاست له‌م بوارانه‌دا به‌کاربێت :
(1) له سه‌ر دراو و ئاڵا و پاسه‌پۆرت و ڕه‌گه‌زنامه و ناسنامه‌ی باری که‌سایه‌تی.
(2) له نامه گۆڕینه‌وه ( مراسلات) له گه‌ڵ حکوومه‌تی ناوه‌ندیدا.
(3) له نووسینی له‌وحه‌ی دووکانه‌کان و ناوی شه‌قام و قوتابخانه‌کان و هێماکانی هاتووچۆ له هه‌موو ناوچه‌کانی هه‌رێم (جگه له پارێزگای دهۆک)
(4) له نامه گۆڕینه‌وه له پارێزگای دهۆکه‌وه بۆ پارێزگاکانی تری هه‌رێم.
هه‌نگاوی سێیه‌م :
کوردیی ژووروو ( باکوور) ئه‌م به‌کارهێنانه‌ی هه‌بێت یان بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه به‌کار بهێنرێ:
1- بۆ خوێندن و فێر بوون له چوارساڵی یه‌که‌می قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌کانی پارێزگای دهۆک،
له پۆلی یه‌که‌مه‌وه تا پۆلی پێنجه‌م.
2- له نووسینی له‌وحه‌ی دووکان و ناوی شه‌قام و قوتابخانه و هێماکانی هاتووچۆ شان به شانی کوردیی ناوه‌ڕاست.
3- بۆ نامه گۆڕینه‌وه له ناو پارێزگای دهۆک.
هه‌نگاوی سێیه‌م :
(1)له به‌شه‌کانی کوردی له زانکۆی سه‌لاحه‌دین و سلێمانی و کۆیه و له ئامۆژگای پێگه‌یاندنی مامۆستایانی کوردیی باکوور بخوێندرێ و یه‌کێک له ماده‌کان به‌و زمانه بگوترێته‌وه له هه‌موو ساڵه‌کاندا.
(2)به‌رامبه‌ر بهمهلهبهشهکانی کوردی له زانکۆی دهۆک و له ئامۆژگاکانی پێگه‌یاندنی مامۆستایان کوردیی ناوه‌ڕاست بخوێندرێ و هه‌ر ساڵه مادده‌یه‌ک به‌م زاره بگوترێته‌وه.
(ب) قۆناغی دووه‌م:
(3) کتێب ئاماده بکرێ به زمانێکی ساده و ئاسان له چوارچێوه‌ی کوردیی ناوه‌ڕاستدا بۆ به‌کارهێنان له پۆلی پێنجه‌م و شه‌شی قوتابخانه‌کانی سنووری پارێزگای دهۆک.
(4) موتوربه کردنی کوردیی ناوه‌ڕاست به واژه له هه‌موو زاراوه‌کانی تر، به تایبه‌تی کوردیی باکوور و ده‌ستکاریکردنێکی که‌می هه‌ندێ دیارده‌ی ڕێزمانی تێیدا به جۆرێک بشێت ببێت به زمانێکی یه‌کگرتوو له هه‌موو بواره‌کاندا له هه‌موو ناوچه‌که‌دا به‌کار بێت.
(12) ئه‌نجام:
ڕۆشنایی ئه‌و ڕاستییانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌مانگه‌یه‌نێته چه‌ند خاڵێکی گرنگ.
هه‌وڵدان به‌رده‌وام بێت له پێناوی هێنانه دی زمانی کوردیی یه‌کگرتوو به موتوربه کردن به واژه و هه‌ندێ دیارده‌ی زمانیی به مه‌رجێ ئه‌م کاره ورد و له‌سه‌ره‌خۆ بێت و نه‌گاته پله‌یه‌ک که زمانه‌کان تێک بدات.
به‌م هه‌نگاوه هه‌موو زاره‌کانی کوردی ده‌پارێزرێن له‌فه‌وتان و له ناوچوون و ڕێگه‌ی گه‌شه‌یان لێ ناگیرێ، ئه‌مه‌ش له گه‌ڵ مافی مرۆڤ و دیموکراسییه‌تدا ده‌گونجێ.
شایانی به بیر هێنانه‌وه‌یه که هه‌وڵدان بۆ دروستکردنی زمانی یه‌کگرتوو ئه‌گه‌ر له ژێر ناوی تریشدا بێت زۆر له مێژه ده‌ستی پێکردووه و له ڕووی ڕێزمانه‌وه، به کاره‌کانی د. جه‌مال نه‌به‌زه‌وه ئاشکرا دیاره، ڕۆژانه‌ش موتوربه کردن به واژه له میدیاکاندا هه‌ستی پێ ده‌کرێ هه‌رچه‌نده هه‌ندێکی بێ نه‌خشه و هه‌ڕه‌مه‌کییه. گرنگ له‌م قۆناغه‌دا چڕ کردنه‌وه و به خێرایی به پیره‌وه چوونی هه‌نگاوه‌کانه.
په‌راوێزه کان
1-Sapir, E. 1921 :27
2-Block and Trager, 1942 : 2
3-Carroll,1953:10
4-Hocket,1955:14
5-Chomsky, 1955:12
6-Lqngacker, 1972:19
7-Aitchison, 19:12
8-Aitchison, 1999:107
9- Hudson,1980:25-30
10-Hudson,1980: 139
11-Hudson, 1980: 32-37
12-Aitchison, 1999: 120
13-Saba, 1997: 70-97
14- Saba, 1997 :99- 116
15- ده‌شێ له جیاتی " یه‌کگرتوو" زاراوه‌ی " فه‌رمی" ، " ڕه‌سمی" یان " کارگێڕی" به کار
بێت.
16- بۆ نموونه پسپۆڕیدان به وشه، هه‌ر له کوردیی ناوه‌ڕاستدا سێ وشه هه‌یه بۆ " قوتابی": قوتابی، خوێندکار و فێرخواز. ئه‌مانه به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا به‌کار دێن هه‌ڵئاوسان له واژه دا دروست ده‌که‌ن چونکه هه‌ر سێکیان به یه‌ک واتا به‌کار دێن، به‌ڵام ده‌کرێ به‌وه پسپۆڕی وه‌رگرن که قوتابی بۆ قوتابیانی سه‌ره‌تایی به‌کاربێت، خوێندکار بۆ قوتابیانی ناوه‌ندی و سه‌رووتر و فێرخواز بۆ قوتابی ماستر و دوکتۆرا و قوتابی ده‌وره، چونکه ئه‌م خوێندنه به خوایشته. بۆ نموونه‌ی پڕکردنه‌وه‌ی بۆشایی واژه‌یی ده‌کرێ وشه‌کانی ژه‌مه‌کانی خواردن له کوردیی باکووره‌وه وه‌رگرین له جیاتی نانی به‌یانی و نانی نیوه‌ڕۆ و نانی ئێواره به‌کار بهێنین.
17-Crystal,1997 :355- 56
18-Hudson, 1980 : 32- 34
19-Aitchison, 1999:19
Aitchison, J. (1999) Linguistics. Fourth edition, London: Holder and Stoughton
Block and Trager (1942) Outline of linguistics analysis, Baltimore: Linguisyic Society
of America
Carroll,J. (1953) The Study of Language, Cambridge: Massachusetts
Chomsky,N.(1957) Syntactic Structures, The Hague: Mouton
Crystal,D. (1997) The Cambridge Encyclopedia of Language, Cambridge: Cambridge
University press.
Hudson,R.(1980) Sociolinguistics, Cambridge: Cambridge University Press
Langacker,R. ( 1972) Fundamentals of Linguistic Analysis, New York: Harcourt Brace
Jovanovich
Saba,M. (1977) Contact Languages – Pidgins and Creoles, Houndmills:Palgrave
Sapir,E.(1921) Language, New York: Harcourt Brace.
تێبینی: ئه‌م بابه‌ته به سپاسه‌وه له دۆسییه‌یه‌ک وه‌رگیراوه که ئه‌کادیمیای کوردی له هه‌ولێر سه‌باره‌ت به " بابه‌ته‌کانی زمانی ستاندارد" بڵاوی کردووه‌ته‌وه. بۆ ئاگاداری خوێنهڕهوان ڕامان گوێستووهته ئێره