مه‌زن عوسمان*
ڕوانینێک له زمان و ئه‌کتیڤکردنی، له ناو پرۆسه په‌روه‌رده‌ییه‌کانی باشووری کوردستان
سیسته‌می په‌ره‌وه‌ده‌ی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک، به‌ستراوه‌ته‌وه به چه‌ند ئامانجێکی نه‌ته‌وه‌یی، کولتووری، شارستانی و چه‌ند ڕههندێکی تری بوونیه‌ی مرۆڤایه‌تی و کایه سیاسییه‌کانی سنووری ده‌وڵه‌تداریش ڕاسته‌وخۆ بڕیارده‌ر و داڕێژه‌ی پلان و دانانی سیسته‌مه‌که‌ن.
مه‌زن عوسمان*
ڕوانینێک له زمان و ئه‌کتیڤکردنی، له ناو پرۆسه په‌روه‌رده‌ییه‌کانی باشووری کوردستان
سیسته‌می په‌ره‌وه‌ده‌ی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک، به‌ستراوه‌ته‌وه به چه‌ند ئامانجێکی نه‌ته‌وه‌یی، کولتووری، شارستانی و چه‌ند ڕههندێکی تری بوونیه‌ی مرۆڤایه‌تی و کایه سیاسییه‌کانی سنووری ده‌وڵه‌تداریش ڕاسته‌وخۆ بڕیارده‌ر و داڕێژه‌ی پلان و دانانی سیسته‌مه‌که‌ن.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له یه‌کێک له قه‌یرانه‌کانی ئێستای کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی وردبنه‌وه، به‌تایبه‌ت له ڕووی ناسیۆنالیستییه‌و، ئه‌وا ده‌بێت په‌نجه بخه‌ینه سه‌ر ئه‌و شێوه‌زارانه‌ی، که بوونه‌ته هۆی لێکترازاندنی یه‌کپارچه‌یی خاک، دید و بۆچوونی زمانه‌وانان و ته‌نانه‌ت هاونیشتمانانیش له‌بابه‌ت پره‌نسیپه نه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا، بۆ؟
ئێمه زیاتر هێزی خوێندنه‌وه‌مان ده‌خه‌ینه سه‌ر به‌شه ئازاد کراوه‌که‌ی باشوور له ڕووی کیانه‌وه و به‌شه داگیرکراوه‌که‌ی له‌ڕووی زمانه‌وه. ڕاسته باشوور له دوای ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی ساڵی 1991ه‌وه توانیویه‌تی پارچه‌یه‌ک له خاکی دایک بکاته لانکێک بۆ بوژانه‌وه و به‌سه‌رکردنه‌وه کولتوورییه‌کان، که له‌ناوه‌ڕۆکیدا هه‌ڵگری په‌یامی ژیاندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی بوونه، به‌ڵام ئه‌و لانکه‌یه گه‌لێک جاران نه‌یتوانیوه خۆی له‌چنگ به‌رژه‌وه‌ندییه حزبییه‌کانی ڕزگار بکات. بۆ نموونه له هه‌موو وڵاتێک‌دا وه‌زاره‌تێک هه‌یه که ئه‌رکی سه‌ره‌کی ئاراسته‌کردنی نه‌وه‌ی نوێیه به ئاقاری ئه‌کادیمیکردنی هه‌موو ئه‌و به‌ها مرۆییانه‌ی که مۆدێڕنه (له نموونه‌ی ئێمه‌دا نه‌ته‌وه‌یی مۆدێڕن) ده‌که‌نه دروشمی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده، که‌چی له باشووری ئازادکراودا ئه‌م ئامرازانه نابینین که له خه‌می پرسه په‌روه‌رده‌ییه‌کاندا بێت یانیش له هه‌ناوی خۆیدا بۆی بسووتێت. هۆکاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر لاوازیی ده‌سته‌ڵاتی سیاسی و خێڵی ئه‌کادیمیسته‌کانی کورد، که له هه‌ر چوارپارچه‌دا ڕۆڵی کارا ده‌گێڕن. ئه‌وانه نه‌یانتوانیوه به‌شێوه‌ی دیالۆگ و له یه‌کگه‌یشتن، سیستمێکی په‌روه‌رده‌یی که هه‌ڵگری په‌یامی داهاتووی کوردستانی گه‌وره بێت، به‌تایبه‌ت له ڕووی زمانه‌وه، ئاوا بکه‌ن.
نموونه: ئه‌گه‌ر له ڕووی زمانه‌وانییه‌وه ئاوڕێک له په‌رتووکه‌کانی خوێندنی باشوور بده‌ینه‌وه، بۆمان ده‌رده‌که‌وێت، که وه‌زاره‌ته‌که‌ی ئێمه (ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌وه باسم کرد) ئه‌وه‌نده‌ی له‌خه‌می په‌رته‌وازه‌کردنی زمانه‌که و ڕاگرتنی دڵی ناسکی میلله‌ته‌که‌ماندایه، بیری نه‌په‌ڕیوه‌ته سه‌ر ئه‌و گێژاوه‌ی که بۆ داهاتوی کوردستانی هه‌ڵناوه. له‌ساڵی پاردا که چه‌ند گۆڕانکارییه‌کی سیاسی هاته پێشه‌وه بۆ دوو حیزبه سه‌ره‌کییه‌که‌ی باشوور و بووه هۆی زیاتر لێک نزیکبوونه‌وه‌یان (جا هه‌ر هۆیه‌کی له‌پشته‌وه بێت) ویستیان له‌پاڵ ئه‌مه‌دا کارێک بکه‌ن که دڵی هه‌موو شێوه‌زاره‌کانی وه‌ک کرمانجی سه‌روو، کرمانجی ناوه‌ڕاست، گۆرانی (هه‌ورامی) له‌خۆیان ڕازی بکه‌ن، (ئه‌وه مه‌کرێک بوو له‌پێناو بۆ چوونه پێشه و خۆ سه‌پاندن له کوردستانی گه‌وره‌دا له داهاتوودا) ئه‌م هه‌لی کاره، جگه له پێویستییه‌کی سیاسی خۆیان، قه‌ت نه‌بوو به ئه‌ڵته‌رناتیڤێکی وا که زمان بکاته گه‌یه‌نه‌ری شێوه‌زاره‌کانی کوردستان به‌یه‌کتر، ئه‌م ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌ش له په‌رتووکه‌کانی خوێندنی ساڵی 2007 -2008دا ده‌رده‌که‌وێت، که جگه له شێواندن نه‌یتوانی دڵی خوێندکار و مامۆستایانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه ڕازی بکات که توشی مهلهل بوون و چاوه‌ڕێی زمانێکن که پێی بڵێن زمانی دایک.
ئه‌گه‌ر له نزیکه‌وه وه‌کو فه‌رمانبه‌رێک له‌کاردا بیت، ده‌توانی ئه‌و بۆشاییانه بدۆزیته‌وه که له لای خوێندکار بۆته دێوه‌زمه‌یه‌ک و جگه له ڕاکردن لێی، هیچی تری له‌ده‌ست نایه و بۆته سه‌ماکه‌رێکی یاریگای زمانه‌وانی. به‌ده‌ر له‌وانیش مامۆستا تووشی هه‌مان شۆک و داڕوخان هاتووه، که یه‌که یه‌که‌ی خوێندکاری کوردی گرتۆته‌وه.
نه‌بوونی پلانێکی تۆکمه و فره‌خواز له لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه، بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که ساڵانه به ڕێژه‌یه‌کی زۆر له داهاتی هه‌رێم به با بده‌ن، چونکه ناتوانن بگه‌ن به سیسته‌مێکی شایه‌ن و جێگای په‌سه‌ندی هه‌موو لایه‌ک ، له‌سه‌ر ئاستی زانستی، زمانه‌وانی و کاریگه‌ریی ڕه‌وشی گۆران. له گۆڕانی ساڵی پاردا ته‌نیا شتێک به‌رچاو ده‌که‌وت که سه‌رنجی نه‌ک فێرخوازێکی راکێشابوو به‌ڵکو نه‌خوێنده‌وارانیش که‌تبوونه گفتوگۆ و واق وڕمان لێی. بوونی ئه‌م دوو جۆره دوفاقه‌ییه‌ی که له‌سه‌ر شێواهزارهکان ده‌کرێت، ته‌نها لادانێکی نازانستی و خزمه‌تکردنی ئه‌نتی زمانه‌که‌مانه، چونکه دوو ده‌ستووری زمانی له یه‌ک کاتدا و له یه‌ک بۆته‌دا نه‌مانی سوودی زمان ده‌خاته ڕوو، به پێی بۆچوونی زۆربه‌ی زمانه‌وانان باشترین زمان و سه‌رکه‌وتوترین زمان ئه‌و زمانه‌یه که به‌ره‌و کورت‌بڕی ساده‌یی بڕوات. ئیدی ئێمه له کوێی ئه‌م بۆچوونه‌دا خۆمان ببینینه‌وه که چه‌ند ڕێسایه‌کی ڕێزمانی ته‌نیا ئه‌رکی گه‌یاندنی په‌یامێک جێبه‌جی ده‌که‌ن؟
ئه‌م هه‌ڵانه‌ش نیشاندانی نابه‌رپرسیاریه‌تییه هه‌م له لایه‌ن وه‌زاره‌تی حکومه‌تی هه‌رێم و هه‌م ئه‌و پسپۆڕه کورتبینانه‌ی که به‌م کاره هه‌ڵده‌ستن. بۆ چاره‌سه‌ر و ڕێگری له‌به‌رده‌م ئه‌م گه‌مه کردنه، پێویسته ده‌سه‌ڵات سوود له توانستی هه‌موو زمانه‌وانانی کورد له هه‌ر کونجێکی دونیا، که هه‌موو بیر و ئه‌ندێشه‌ی خۆیان خستووه‌ته گه‌ر بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و پێناسه نه‌ته‌وییه‌ی که پێی ده‌گوترێت زمان، ببینن. بۆ ئه‌وه‌ی فێرخواز ببێته نه‌وه‌یه‌کی کارا تا له داهاتوودا و بتوانن ئه‌و له‌مپه‌ڕانه بشکێنن که ئێستا زۆربه‌ی زمانه‌وانان له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی بۆ پرسه زمانییه‌کان دروستیان کردووه.
له کۆتاییدا ده‌ڵێـم: که ویستت نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌ره‌و هه‌ڵدێری ببه‌یت، مه‌رامه‌کانت بخه ناو ئه‌و سیسته‌مه‌ی که تاکی کۆمه‌ڵگه‌که‌ی لێوه په‌روه‌رده ده‌بێت.
*مامۆستای قوتابخانه