کۆنفرانسێک لە رۆژى جیهانى زمانى دایک لە زانکۆى کۆیە

 زانكۆى كۆيە لە يادى رۆژى جيهانى زمانى دايك، كۆنفرانسێكى زانستى يەك رۆژە لە بارەى زمان سازدەكات. ئەم کۆنفرانسە بە مەبەستى بەشداريكردنە لە زياتر ناساندنى زمانى كوردى و دەرخستنى ڕەسەنایەتییەكەی تا لە ئاستى کۆمەڵگای کوردی و جیهاندا جێگەى شايستەى خۆى بگرێ. هەروەها هاوكاريكردنى بیروڕای ئاکاديمی لە پێناو کارا کردنی زمانی کوردی کە بە شێوەیەکی گونجاو ببێتە ئامرازی پەیوەندی لە کۆمەڵگای فرەزاری، فرە ئایینی و فرەچەشندا، کە وەک بۆشایی و پێویستییەکی سەردەمیانە لە هەرێمی کوردستاندا هەستی پێدەکرێت.
 
توێژەران دەتوانن بەپێى ئەم تەوەرانەى خوارەوە توێژينەوە و وتارەكانيان پێشكەش بكەن:
  • ڕۆڵی زمانی دایک لە مێژووی کوردستاندا
  • ڕۆڵی زمانی دایک لە داڕشتنى ناسنامەی نەتەوەييدا
  • ڕۆڵی زمانی دایک لە سیستمی پەروەردەدا
  • ڕۆڵی میدیا لە پەروەردەکردنی زمان و بنیاتنانی زمانی فەرمی
  • ڕۆڵی زمان یان شێوەزار لە دروستبوونى دەوڵەتى نەتەوەييدا
  • لە شێوەزارەوە بۆ زمانی فەرمی
  • زمان لە دەقە ئایینەکانی کوردستاندا
کاتەکان
دوا کات بۆ پێشکەش کردنی توێژينەوە و وتار: 15/02/2013
راگەياندنى لیستی توێژينەوە و وتارە پەسندکراوەكان: 19/02/2013
کاتی کۆنفراس: 21/02/2013
تکایە توێژينەوە و وتارەكانتان لە ڕێگای ئیمێڵ یان ناردنەوەی پۆست بۆ لێژنەی کۆنفرانس ڕەوانەبکەن.
 
  هاتن بۆ هەمووانە