دكتۆر نووری تاڵه‌بانی
دكتۆر نووری تاڵه‌بانی
له هه‌موو ده‌وڵه‌تانی جیهاندا قانوون جێبه‌جێ ناكرێت تا له رۆژنامه‌ی فه‌رمی ئه‌و وڵاته بڵاونه‌كرێته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی بڵاوده‌كرێته‌وه وا داده‌نرێ كه هاووڵاتیان ئاگادارینهو پێی ده‌زانن، بۆیه كه‌سێك ناتونێ بڵێت ئاگاداری ده‌رچوونی قانوون یان بڕیارێك نییه، كه له رۆژنامه‌ی فه‌رمی بڵاوكرابێته‌وه. ئه‌و پرنسیپه له به‌شی زۆری وڵاتانی دونیادا چه‌سپێندراوه و كاری پێ ده‌كرێت، چونكه ئه‌گه‌ر به‌و جۆره نه‌بێت هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێ خۆی له به‌رپرسیاریه‌تی، یان له جێبه‌جێ كردنی حوكمی قانوون ده‌رباز بكات به‌پاساوی ئه‌وه‌ی ئاگاداری ده‌رچوونی ئه‌و قانوونه نییه. به عه‌ره‌بی به پرنسیپی ئاگاداربوون له‌و قانوون و فه‌رمان و ڕێنمایانه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی بڵاوده‌كرێنه‌وه به: (افتراچ علم الجمیع بالقوانین والأوامر والتعلیمات التی تنشر فی الجریده الرسمیه)، ده‌مێكیشه له عێراق كاری پێ ده‌كرێت.
له هه‌رێمی كوردستان به‌پێی قانوونی ژماره (4)ی ساڵی 1999ی تایبه‌ت به بڵاوكردنه‌وه له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) كار به‌و پرنسیپه ده‌كرێت. له مادده‌ی پێنجه‌می ئه‌و قانوونه‌دا هاتووه: "وادانراوه ئه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان) بڵاوده‌بێته‌وه هه‌موو كه‌س پێیان زانیوه، ئیدیعاكردن به نه‌زانینیان به‌هه‌ند وهرناگیری". هه‌ر له‌وێدا هاتووه: "ئه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه به‌ده‌قی ڕه‌سمی باوه‌ڕپێكراو ده‌ژمێردرێ و له‌رۆژی بڵاوبوونه‌وه‌یه‌وه كاری پێ ده‌كرێ، ئه‌گه‌ر ده‌قێكی تێدا نه‌هاتبێ كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه بێ".
له‌هه‌موو وڵاتانی جیهاندا رۆژنامه‌ی فه‌رمی به‌و زمانه بڵاوده‌كرێته‌وه كه زمانی فه‌رمییه له‌و وڵاته. له مادده‌ی (5)ی ئه‌و قانوونه‌دا هاتووه، كه"ئه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه به‌ده‌قی ڕه‌سمی باوه‌ڕپێكراو ده‌ژمێردرێ و له‌رۆژی بڵاوبوونه‌وه‌یه‌وه كاری پێ ده‌كرێ". ئه‌و شێوه‌زاراوه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌ی پێ بڵاوده‌كرێته‌وه له هه‌رێمی كوردستان، هه‌مان ئه‌و شێوهزاراوهیه كه په‌رله‌مانی هه‌رێم قانوونه‌كانی پێ بڵاوده‌كاته‌وه، له‌پاڵ زمانی عه‌ره‌بی. ئه‌وه ئه‌و ڕاستییه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێ، كه ئه‌و شێوهزاراوهیه زمانی فه‌رمی یه له هه‌رێمی كوردستان، تا ئه‌و رۆژه‌ی قانوونێكی تایبه‌ت به زمانی فه‌رمی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێت. ئه‌و بابه‌تانه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان) بڵاوده‌كرێنه‌وه جگه له قانوونه‌كان، فه‌رمانه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێنماییانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێن، له‌رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یان له‌و رۆژنامه‌دا كاریان پێ ده‌كرێت، مه‌گه‌ر كاتێكی تریان بۆ دیاری كرابێت.
یه‌كێك له ئه‌ركه سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌كادیمیای كوردی وه‌كو له قانوونهكهیدا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، كاركردنه بۆ یه‌كگرتنی زاراوه‌كانی زمانی كوردی له‌نێو دیالێكته جیاجیاكانی، تا ده‌گاته زمانی فه‌رمی یه‌كگرتوو، له‌گه‌ڵ پارێزگاریكردنی زمانی كوردی و پاككردنه‌وه و به‌ره‌وپێش بردنی. بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی سه‌رشانی، ئه‌كادیمیای كوردی ده‌بێ زاراوه‌ی ڕه‌سه‌نی كوردی كۆبكاته‌وه، بێ خۆبه‌ستنه‌وه به شێوه زاراوهێكی تایبه‌تی دیاری كرا‌و.
له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی (كۆڕی زانیاری كورد) له‌ساڵی 1970، دواتریش كه بووه ئه‌كادیمیای كوردی به‌پێی قانوونی ژماره (12)ی ساڵی 1997 هه‌مواركراو، هه‌میشه كار بۆ كۆكردنه‌وه‌و یه‌كخستنی زاراوه‌ی كوردی كراوه. ده‌ستووری تازه‌ی عێراق، كه دانی به زمانی كوردی وه‌ك زمانێكی فه‌رمی له عێراقدا ناوه، ئه‌ركێكی زیاده‌ی له‌سه‌رشانی ئه‌كادیمیای كوردی داناوه، به‌وه‌ی په‌له‌بكات له كۆكردنه‌وه‌ی زاراوه‌ی كوردی له هه‌موو بوواره‌كانی ژیاندا، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی له‌یه‌ك نزیكبوونه‌وه‌ی شێوهزاراوهكان، تا ده‌گه‌ینه زمانی یه‌كگرتوو له‌سه‌ر هه‌موو ئاستێك.
له مادده‌ی چواره‌می قانوونی ئه‌كادیمیای كوردی ژماره (12)ی ساڵی 1997 هه‌مواركراو ئه‌ركه‌كانی دیاری كراون. به‌پێی بڕگه‌ی (ا) له مادده‌ی چواره‌می ئه‌و قانوونه ئه‌كادیمیا كار بۆ یه‌كگرتنی زاراوه‌كانی زمانی كوردی له‌نێو دیالێكته جیاجیاكانی ده‌كات، تا ده‌گاته زمانێكی فه‌رمی یه‌كگرتوو. ئه‌ركێكی دیكه‌ی ئه‌كادیمیا له برگه‌ی (ب)ی هه‌مان ئه‌و مادده‌یه دیاری كراوه، كه بریتییه له كاركردنی ئه‌كادیمیا بۆ پارێزگاركردن له زمانی كوردی، له‌گه‌ڵ پاككردنه‌وه و به‌ره‌و پێشبردنی. ئه‌كادیمیای كوردی به‌پێی مادده‌ی شه‌شه‌می قانوونهكه سه‌رچاوه‌ی سه‌روو(مرجهعیهت)ه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی له‌و دوو بڕگه‌دا ده‌ستنیشان كراون، بۆیه هه‌ر كارێك په‌یوه‌ندی به یه‌كگرتنه‌وه‌ی زاراوه‌كانی زمانی كوردی له‌نێو دیالێكته جیاجیاكانیدا بكرێت ده‌بێ له‌ژێر چه‌تری ئه‌كادیمیا جێبه‌جێ بكرێت.
كۆكردنه‌وه‌ی زاراوه‌ی كوردی له‌نێو هه‌موو شێوه‌زاره‌كانی زمانه‌كه‌مان به‌شێوه‌ێكی زانستییانه ده‌بێته به‌ردی بناغه بۆ یه‌كخستنی زاراوه جیاجیاكانی زمانی كوردی، ئه‌و كاره‌ش ته‌نیا له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆر و شاره‌زاوه ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام به‌پێی پلانێكی دارێژراو. ئه‌و پرۆسه‌ش ده‌بێ هه‌موو بووارهكان بگرێته‌وه وه‌ك قانوون و كارگێڕی و ئابووری و هونه‌ری و پزیشكی و ئه‌ندازیاری و ئامار و زه‌ویی وزارو بوواره‌كانی سوودمه‌ندی سه‌ره‌كی له ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره دامه‌زراوه و ده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستانه، چونكه ده‌بێته هۆی ئه‌وه به‌یه‌ك شێوه زاراوه‌كان زمانی كوردی به‌كاربێنن. ئه‌گه‌ر ئه‌و زاراوانه به‌و شێوه یهكنهخرێن، ئه‌گه‌ری ئه‌وه له‌ئاردا ده‌بێت كه كارمه‌ندان هه‌ر یه‌كه به‌ئاره‌زووی خۆی وشه و زاراوه‌ی جودا به‌كاربێنن، زه‌ره‌رمه‌ند له‌و به‌ینه‌دا هه‌ر هاولاِاتیان ده‌بێت، كه ماف و ئه‌ركه‌كانیان له‌و قانوونانه‌دا دیاری كراون، به‌ڵام به شێوازی جیاواز ده‌نووسرێن و لێكده‌درێنه‌وه.
زمانی فه‌رمی له هه‌رێمی كوردستان له ڕووانگهێكی قانوونییه‌وه
دكتۆر نووری تاڵه‌بانی
ئه‌ركه‌كانی ئه‌كادیمیای كوردی كه له قانوونی ئه‌كادیمیای ژماره (12)ی ساڵی 1997 هه‌مواركراودا دیاری كراون، به‌تایبه‌تی له بڕگه‌ی (ا)ی مادده‌ی چواره‌مدا، كاركردنی ئه‌كادیمیایه بۆ یه‌كگرتنی زاراوه‌كانی زمانی كوردی له‌نێو دیالێكته جیاجیاكانی، تا ده‌گاته زمانێكی فه‌رمی یه‌كگرتوو. له برگه‌ی (ب)ی هه‌مان ئه‌و مادده‌دا، ئه‌كادیمیا ده‌بێ كار بۆ پارێزگاركردن له زمانی كوردی بكات، له‌گه‌ڵ پاككردنه‌وه و به‌ره‌و پێشبردنی. له مادده‌ی شه‌شه‌می ئه‌و قانوونه‌دا ئه‌كادیمیای كوردی سه‌رچاوه‌ی سه‌روو(مرجهعیهت)ه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی له‌و دوو بڕگه‌دا دیاری كراون. كه‌واته هه‌ر كارێك په‌یوه‌ندی به یه‌كگرتنه‌وه‌ی زاراوه‌كانی زمانی كوردی له‌نێو دیالێكته جیاجیاكانیدا بكرێت، ده‌بێ له‌ژێر چه‌تری ئه‌كادیمیا جێبه‌جێ بكرێت.
كۆكردنه‌وه‌ی زاراوه‌ی كوردی له‌نێو هه‌موو شێوهزارهكاندا وه‌ك به‌ردی بناغه‌یه بۆ یه‌كخستنی زاراوه جیاجیاكانی زمانی كوردی، ئه‌وش كاری كه‌سانی پسپۆر و شاره‌زایه له بواری زمانی كوردیدا. پێویسته ئه‌كادیمیای كوردی به‌پێی پلانێكی دارێژراو، كه هه‌موو بووارهكان بگرێته‌وه وه‌كو قانوون و كارگێڕی و ئابووری و هونه‌ری و پزیشكی و ئه‌وانی تر بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره. سوودمه‌ندی سه‌ره‌كی له‌م كاره دامه‌زراوه و ده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بن. ئه‌گه‌ر ئه‌و زاراوانه له‌و بووارانه‌دا یهكنهخرێن، دامه‌زراوه و ده‌زگاكانی هه‌رێم ناتوانن نووسین و بڵاوكراوه‌كانیان به‌شێوه‌ێكی دروست بڵاوبكه‌نه‌وه، ڕهنبێ هه‌ر یه‌كه‌یان به ئاره‌زووی كارمه‌ندانیان وشه و زاراوه‌ی جودا به‌كاردێنن، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی سه‌رلێشێوان بۆ هاووڵاتیان. كارمه‌ندانی دامه‌زراوه و ده‌زگاكانی هه‌رێم ئه‌گه‌ر به شێوازی جودا قانوون و ڕێنمایهكاندا لێكبده‌نه‌وه، زه‌ره‌رمه‌ند له‌و به‌ینه‌دا هه‌ر هاولاِاتیانه، كه ماف و ئه‌ركه‌كانیان له‌و قانوونانه‌دا دیاری كراون به‌شێوه‌ی جودا لێكده‌درێنه‌وه.
له هه‌موو ده‌وڵه‌تانی جیهاندا قانوون و بڕیاری قانوونی جێبه‌جێ ناكرێن تا له رۆژنامه‌ی فه‌رمی ئه‌و وڵاته بڵاونه‌كرێنه‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی بڵاوده‌كرێته‌وه وا داده‌نرێ هه‌موو هاووڵاتییه‌ك چاوی پێ كه‌وتووه و پێی ده‌زانێ، بۆیه بۆی نییه ئیدیعای ئه‌وه بكات كه ئاگاداری ده‌رچوونی قانوونێك یان بڕیارێك یان ڕێنماییه‌ك نییه، كه له رۆژنامه‌ی فه‌رمیدا بڵاوكرابێته‌وه. ئه‌و پرنسیپه قانوونیه ده‌مێكه له به‌شی هه‌ره زۆری وڵاتانی دونیادا سه‌پێندراوه‌و كاری پێ ده‌كرێت، چونكه ئه‌گه‌ر به‌و جۆره نه‌بێت، هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێ خۆی له‌به‌رپرسیاریه‌تی یان جێبه‌جێ كردنی حوكمی قانوون ده‌رباز بكات به‌پاساوی ئه‌وه‌ی ئاگاداری ده‌رچوونی ئه‌و قانوونه نه‌بووه. پرنسیپی ئاگاداربوونی هه‌مووان له‌و قانوون و فه‌رمان و ڕێنمایانه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیدا بڵاوده‌كرێنه‌وه، به عه‌ره‌بی (افتراچ علم الجمیع بالقوانین والاوامر والتعلیمات التی تنشر فی الجریده الرسمیه)، ده‌مێكه له عێراق كاری پێ ده‌كرێت. له هه‌رێمی كوردستانیش به قانوونی ژماره (4)ی ساڵی 1999، كه تایبه‌ته به بڵاوكردنه‌وه له رۆژنامه‌ی فه‌رمی له هه‌رێمی كوردستان (وه‌قایعی كوردستان) چه‌سپێندراوه. له مادده‌ی پێنجه‌می ئه‌و قانوونه‌دا هاتووه: "وادانراوه ئه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان) بڵاوده‌بێته‌وه هه‌موو كه‌س پێیان زانیوه، ئیدیعاكردن به نه‌زانینیان به‌هه‌ند وهرناگیری". هه‌ر له‌وێدا ئه‌وه‌ش هاتووه كه "ئه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه به‌ده‌قی ڕه‌سمی باوه‌ڕپێكراو ده‌ژمێردرێ و له‌رۆژی بڵاوبوونه‌وه‌یه‌وه كاری پێ ده‌كرێ، ئه‌گه‌ر ده‌قێكی تێدا نه‌هاتبێ كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه بێ".
له‌هه‌موو وڵاتانی جیهاندا رۆژنامه‌ی فه‌رمی به‌و زمانه بڵاوده‌كرێته‌وه كه زمانی فه‌رمییه له‌و وڵاته‌دا. بۆیه له مادده‌ی (5)ی قانوونی ژماره (4)ی ساڵی 1999دا هاتووه كه "ئه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه به‌ده‌قی ڕه‌سمی باوه‌ڕپێكراو ده‌ژمێردرێ و له‌رۆژی بڵاوبوونه‌وه‌یه‌وه كاری پێ ده‌كرێ". ئه‌و شێوه‌زاراوه‌ی كه ئه‌و رۆژنامه‌ی پێ بڵاوده‌كرێته‌وه، هه‌مان ئه‌و شێوهزاراوهیه كه په‌رله‌مانی هه‌رێم قانوونه‌كانی پێ بڵاوده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ش ئه‌و ڕاستییه ده‌سه‌لمێنێ كه ئه‌و شێوهزاراوهیه بووه‌ته زمانی فه‌رمی له هه‌رێمی كوردستان، لانی كه‌م تا ئه‌و رۆژه‌ی قانوونێكی تایبه‌ت به زمانی فه‌رمی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێت. ئه‌و بابه‌تانه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان) بڵاوده‌كرێنه‌وه بریتین له قانوون و فه‌رمانی په‌سه‌ندكراو له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه، یان له بڕیاری سه‌رۆكی هه‌رێم، یان له ڕێنماییه په‌سه‌ندكراوه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه، له‌رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یان له‌و رۆژنامه‌دا كاریان پێ ده‌كرێت، مه‌گه‌ر كاتێكی تر دیاری كرابێت.
كاتێ خوێندكاربووین له كۆلێجی قانوون مامۆستاكانمان بۆ زیاتر ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرنسیپه په‌نایان بۆ نموونه‌ی كلاسیكی ده‌برد و ده‌یانگوت، ئه‌و قانوونانه‌ی له (رۆژنامه‌ی فه‌رمی)دا بڵاوده‌كرێنه‌وه به‌سه‌ر هه‌موو دانیشتوانانی وڵات‌دا جێبه‌جێ ده‌كرێن، هه‌تا ئه‌گه‌ر له ناوچه شاخاویه دووره‌كان، یان له بیابانه‌كاندا بژین. ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه كار به قانوون نه‌كرێت، هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێ، به‌پاساوی ئاگادارنه‌بوونی له ده‌رچوونی قانوونێك، خۆی له به‌رپرسیاریه‌تی ده‌رباز بكات.
یه‌كێك له ئه‌ركه سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌كادیمیای كوردی وه‌ك له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی بۆ كراوه، كاركردنه بۆ یه‌كگرتنی زاراوه‌كانی زمانی كوردی له‌نێو دیالێكته جیاجیاكانی، تا ده‌گاته زمانی فه‌رمی یه‌كگرتوو، له‌گه‌ڵ پارێزگاریكردنی زمانی كوردی و پاككردنه‌وه و به‌ره‌وپێش بردنی. بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی، ئه‌كادیمیای كوردی ده‌بێ كار بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زاراوه‌ی ڕه‌سه‌نی كوردی بكات، بێ خۆبه‌ستنه‌وه به شێوه زاراوهێكی دیاری كرا‌و.
له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی (كۆڕی زانیاری كورد) له‌ساڵی 1970، دواتر كه بووه ئه‌كادیمیای كوردی به‌پێی قانوونی ژماره (12)ی ساڵی 1997 هه‌مواركراو، هه‌میشه كار بۆ كۆكردنه‌وه و یه‌كخستنی زاراوه‌ی كوردی كراوه. ده‌ستووری تازه‌ی عێراق كه دانی به زمانی كوردی وه‌ك زمانێكی فه‌رمی له عێراقدا ناوه، ئه‌ركێكی زیاتری خستووه‌ته سه‌رشانی ئه‌كادیمیای كوردی، بۆیه پێویسته په‌له بكرێت له كۆكردنه‌وه‌ی زاراوه‌ی كوردی له هه‌موو بووارهكاندا، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی له‌یه‌ك نزیكبوونه‌وه‌ی شێوهزاراوهكان، تا ده‌گه‌ینه زمانی یه‌كگرتوو له‌سه‌ر هه‌موو ئاستێك.