زمانی کوردی له ئاستانه‌ی سه‌رده‌مێکی تازه‌دا
فه‌رهاد شاكه‌لی، هه‌ولێر پۆست (01/12/2008)
له ماوه‌ی دوو سێ ساڵی ڕابوردوودا سه‌دان وتار و لێکۆڵینه‌وه و دیداری ڕۆژنامه‌وانی له ده‌ستگاکانی ڕاگه‌یاندنی کوردستان و ماڵپه‌ڕه‌کانی ئینته‌رنێتدا له‌سه‌ر کێشه‌کانی زمانی کوردی بڵاو کراونه‌ته‌وه. سیمای هه‌ره زاڵی به‌شێکی یه‌کجار زۆری ئه‌و نووسین و بابه‌تانه ئه‌وه بووه که له ڕوانگه‌یه‌کی زانستییه‌وه نه‌نووسراون و به‌ڵگه‌هێنانه‌وه و هاوپرسهکییهکان به‌رهه‌می بیرکردنه‌وه‌یه‌کی ته‌سکی ئیدیۆلۆگی و سیاسی بوونه، که هیچ پێوه‌ندییه‌کیان به زمانه‌وانی و باسه‌کانی زمانی کوردییه‌وه نه‌بووه. لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی، له پاڵ ئامانجێکی بنه‌ڕه‌تیدا که گه‌یشتنه به ڕاستی و دروستکردنی چه‌مک و تێگه‌یشتنێکی وه‌هایه که ببێته بنه‌مای پێشکه‌وتن و گه‌شه‌کردن له دیسیپلینه جۆراوجۆره‌کانی زانست‌دا، ئه‌و بهرزویستییهیشی هه‌یه که له چوارچێوه‌ی بابه‌تێکی کێشهئاسادا ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌کی زانیاری دروست بکات. ئێمه که ئه‌و نووسینانه‌ی له بواری کێشه‌کانی زمانی کوردی‌دا نووسراون و ده‌نووسرێن به سه‌ر ده‌که‌ینه‌وه، ده‌بینین هیچ مه‌رجێکی زانستی‌یان تێدا ڕه‌چاو نه‌کراوه. ڕه‌نگه تاکوته‌را نووسین هه‌بن که ڕیزپه‌ڕن و ناکه‌ونه به‌ر ئه‌و هه‌ژارییه زانستی و ئیپیستێمۆڵۆگییهی که بووه‌ته دیارده‌یه‌کی ئاشکرا و سه‌رده‌ست له ئه‌مڕۆی فه‌رهه‌نگی کوردی‌دا.
بابه‌تی ئه‌و زنجیره وتاره‌ی له‌م ژماره‌یه‌وه بڵاوی ده‌که‌مه‌وه، زمانه، زمانی کوردی، و به‌سه‌ر دوو پرسیار، یا دوو کێشه‌دا دابه‌ش ده‌بێت:
یه‌که‌م: ئه‌لفوبێ.
کورد ده‌بێ چ ئه‌لفوبێیه‌ک به کار ببات؟ ئه‌و ئه‌لفوبێیه‌ی که چه‌ند سه‌ده‌یه‌که به کاری ده‌هێنێت و هه‌موو ئه‌ده‌بی کلاسیکی کورد و به‌شی هه‌ره زۆر و گرنگی ئه‌ده‌بی تازه‌یشی پێ ده‌نووسرێت؟ یا ئه‌و ئه‌لفوبێ لاتینی تورکییه‌ی که نزیکه‌ی 60 تا 70 ساڵێکه دامه‌زرێنراوه، به‌ڵام ته‌نیا له ماوه‌ی 15-20 ساڵی ڕابوردوودا به شێوه‌یه‌کی سنووردار، له هه‌ندێ ناوچه‌ی کوردستاندا به کار هێنراوه و به‌شێکی یه‌کجار که‌می ئه‌ده‌بی کوردی، به زاراوای کوردیی باکوور، پێ ده‌نووسرێت؟ ئه‌م دوو ئه‌لفوبێیه له ڕووی ده‌نگه‌وه تا چ ڕاده‌یه‌ک وه‌رامی پێویستییه‌کانی زمانی کوردی ده‌ده‌نه‌وه؟ ئایا به کرده‌وه، ده‌کرێ نه‌ته‌وه‌یه‌ک هه‌روا به‌ئاسانی واز له ئه‌لفوبێیه‌ک بهێنێت و ده‌ست بکاته به‌کارهێنانی ئه‌لفوبێیه‌کی دیکه؟ ئایا کارێکی وه‌ها تا چ ڕاده‌یه‌ک زیان به نه‌وه‌کانی داهاتوو ده‌گه‌یێنێت و له‌و گه‌نجینه فکری و ئه‌ده‌بی و زانیارییه‌ی ئه‌مڕۆ چه‌ندی ده‌گاته ده‌ستی ئه‌وان؟ له‌م ڕووه‌وه هه‌م ئه‌زموونی به‌شی هه‌ره زۆری گه‌لانی دنیامان له به‌رده‌ستدان، که خاوه‌نی فه‌رهه‌نگ و شارستانه‌تیی دێرین و ده‌وڵه‌مه‌ندن و له دنیای ئه‌مڕۆیشدا، له پله‌یه‌کی یه‌کجار به‌رزی سیاسی و ئابووری و فه‌رهه‌نگیدا نه‌خشیان هه‌یه، به‌ڵام هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری فه‌رهه‌نگ و شارستانه‌تیی خۆیان، که ئه‌لفوبێ یه‌کێکه له کۆڵه‌که پته‌وه‌کانی، نه‌بوون، هه‌میش ئه‌زموونی تورکیای ”به‌ناو” مۆدێرن و تازه، که به هۆی سیاسه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ی مسته‌فا که‌مال ئه‌تاتورکه‌وه، ئه‌لفوبێی لاتینیی به‌سه‌ر گه‌لانی تورکیادا سه‌پاند و به ناوی تازه‌کردنه‌وه و نزیکبوونه‌وه له ئه‌وروپاوه، نه‌ته‌وه‌ی تورکی له فه‌رهه‌نگ و شارستانه‌تیی ڕۆژهه‌ڵات دوور خسته‌وه، به‌ڵام هه‌رگیزیش نه‌یتوانی ببێت به ئه‌وروپایی.
دووه‌م: زمانی ستاندارد، یا زمانی ئه‌ده‌بیی یه‌کگرتوو.
ئایا ده‌توانین بڵێین کوردی زمانێکی ستاندارد و یه‌کگرتووه؟ ئایا ئه‌و دوو شێوه ئه‌ده‌بییه‌ی که ئێستا له ئارادان، هه‌ر یه‌که‌یان زمانێکی ئه‌ده‌بی و ستاندارده، یا ده‌توانێت ئه‌و ڕۆڵه ببینێت؟ ئایا ده‌بێ کورد یه‌کێک له‌م دوو شێوه‌یه هه‌ڵبژێرێت، یا به تێکه‌ڵکردنی هه‌ردوویان زمانێکی تازه و جیاواز ”دروست بکات؟” ئایا هه‌ر چاره‌سه‌ر و ئه‌نجامگرییه‌ک ئه‌مڕۆ ئێمه له کوردستانی خواروودا (خوارووی کوردستان یا کوردستانی عیراق) پێی بگه‌ین، تا چه‌ند بۆ به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان گرنگه و ده‌کرێ پێڕۆی بن؟ له‌م جۆره پرسیارانه زۆرن و به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌و که‌سانه‌ی له دوو سێ ساڵی دواییدا، له‌م بواره‌دا دیداریان له‌گه‌ڵ کراوه، یا وتاریان نووسیوه، لێی نزیک که‌وتوونه‌ته‌وه و هه‌وڵیان داوه به‌پێی بۆچوونی خۆیان وه‌رام بده‌نه‌وه و بابه‌ته‌که ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ن.
لێکۆڵینه‌وه و شیکردنه‌وه‌ی بابه‌تی ئه‌لفوبێ و زمانی ستاندارد، هه‌ر به‌وه نابێت که نووسه‌رێک یا ڕووناکبیرێک به‌پێی حه‌ز و میزاج، هه‌ڵوێست له‌باره‌یه‌وه وه‌ربگرێت. ئه‌م بابه‌ته ڕه‌گوڕیشه‌یه‌کی زانستی و سیاسی و مێژوویی و فکریی قووڵتری هه‌یه و به سه‌دان ده‌زووی فه‌رهه‌نگی و ئیدیۆلۆگی و زانیاری به‌ستراوه به ئێستا و داهاتووی نه‌ته‌وه و نیشتمانێکه‌وه که هێشتا له سه‌ره‌تای خۆدروستکردن و خۆپێگهیاندندایه.
ئه‌گه‌رچی کێشه‌ی ئه‌لفوبێ پێشتریش هه‌ندێ جار بووه‌ته بابه‌تی گوتوبێژ و نووسین، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بازنه‌ی خوێنه‌ر و خوێنه‌واری وه‌ک ئه‌مڕۆ فراوان نه‌بووه، باسه‌که هه‌ر له‌ناو ده‌سته‌یه‌کی ڕووناکبیر و نووسه‌ردا ماوه‌ته‌وه. ته‌نانه‌ت له به‌رهه‌می ئه‌و گوتوبێژانه ته‌نیا چه‌ند وتارێکی که‌م ماوه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته ئێمه. ئه‌و وتارانهیش تا ڕاده‌یه‌کی زۆر له کرۆکی ڕاسته‌قینه‌ی باسه‌که‌وه دوورن و ته‌نیا جۆرێکن له پێداهه‌ڵدان یا هێرشبردنه‌سه‌ر، بێ ئه‌وه‌ی شۆڕ ببنه‌وه بۆ ناو ڕه‌گه زانستییه‌کانی بابه‌ته‌که.
زمانی ئه‌ده‌بیی یه‌گکرتوو، یا زمانی ستاندارد، وه‌ک هه‌ندێ له لێکۆڵه‌ره‌وان پێیان خۆشه ناوی لێ بنێن، ڕه‌نگه له بازنه‌یه‌کی فراوانتردا باس و گوت‌وبێژی له‌سه‌ر کرابێت. ئه‌و نووسه‌ر و ڕووناکبیر و زمانزانانه‌ی به‌شدارییان تێدا کردووه، نه‌ک ته‌نیا له ڕوانگه‌یه‌کی زانستی و زمانه‌وانییه‌وه لێی کۆڵیونه‌ته‌وه، به‌ڵکه هه‌وڵیان داوه باسه‌که ببه‌ستنه‌وه به پاشخانی مێژوویی و ئاسۆ سیاسی و شارستانه‌تییه‌کانی دواڕۆژی کوردیشه‌وه. وا پێ ده‌چێت له کۆنگره‌ی مامۆستایانی کوردیش‌دا له شه‌قڵاوه، هاوینی 1959، ئه‌م دوو باسه؛ زمانی ئه‌ده‌بیی یه‌کگرتوو و ئه‌لفوبێ، گرنگترین به‌شی به‌رنامه‌کانی کۆنگره‌که بووبێتن.
دوای ڕووخان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئیمپراتۆریی عوسمانی، کوردستانی باشوور، یا کوردستانی عیراق، تاکه به‌شێکی کوردستان بووه که تێیدا مه‌سه‌له‌ی زمانی کوردی و خوێندن به زمانی کوردی و ئه‌و بابه‌تانه‌ی سه‌ر به‌و باسه‌ن، بووبێتنه بڕگه‌یه‌ک له به‌رنامه‌ی کاری نووسه‌ران و ڕووناکبیران و سیاسه‌تمه‌داران و ڕێکخراوه سیاسییه‌کانیشدا. ئه‌و گه‌شه‌کردنه فه‌رهه‌نگییه فراوانه‌ی له‌و به‌شه‌ی کوردستاندا ڕووی داوه، پێویستیی گوتوبیژێکی وه‌های هێناوه‌ته گۆڕێ، به‌ڵام دیسانیش هه‌رگیز نه‌بووه‌ته باسێکی وه‌ها گه‌رم و گشتگر که ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی لێوه په‌یدا بووبێت. له ساڵانی یه‌که‌می دروستبوونی سیسته‌می کۆماریدا له عیراق، ڕه‌نگه گرنگترین سه‌کۆیه‌ک ئه‌م باسه‌ی له‌سه‌ر کرابێت، کۆنگره‌ی مامۆستایانی کورد بووبێت له شه‌قڵاوه. ساڵی 1970یش که ڕووبه‌ری به‌کارهێنانی زمانی کوردی وه‌ک زمانێکی ڕه‌سمی له عیراقدا و وه‌ک زمانی خوێندن و فه‌رهه‌نگ له کوردستاندا، زۆر فراوانتر بوو، له‌وانه بوو باسێکی وه‌ها ببووایه‌ته هۆی کێشه و ئاژاوه‌یه‌کی زۆر له‌ناو نووسه‌ران و ڕووناکبیران و ده‌سته‌ڵاتداراندا، به‌ڵام سه‌رکردایه‌تیی سیاسیی ئه‌و کاته‌ی کورد به شێوه‌یه‌کی زۆر ژیر و دووربینانه، ڕێگه‌ی له‌وه گرت ئه‌م بابه‌ته ببێته به‌ره‌یه‌کی تر، بۆ ئه‌وه‌ی دوژمنێکی دڕنده‌ی وه‌ک به‌عس لێیه‌وه دزه نه‌کات و بۆ سوودی خۆی به کاری نه‌هێنێت.
ئه‌مڕۆ که باشووری کوردستان وه‌ک هه‌رێمێکی فێدێرال له ڕووی سیاسی و کارگێڕی و فه‌رهه‌نگییه‌وه تا ئه‌ندازه‌یه‌کی باش سه‌ربه‌خۆیی و پێشکه‌وتنی به ده‌ست هێناوه، بێگومان مه‌سه‌له‌ی زمان ده‌بێته یه‌کێک له بابه‌ته هه‌ره گرنگه‌کانی ئێستا و پاشه‌ڕۆژی کوردستان. ئه‌وه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی له سه‌رده‌مه‌کانی پێشوو به ته‌واوی جیا کردووه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه که پێوه‌ندیی فه‌رهه‌نگی و سیاسی له‌گه‌ڵ پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستاندا له ئاستێکی به‌رزتر و گه‌رمتر و چڕتردایه. هه‌لومه‌رجی فه‌رهه‌نگی و به‌کارهێنانی زمانیش له‌و به‌شانه‌ی کوردستاندا له گوێره‌ی جاران زۆر گۆڕاوه. ئێستا له هه‌موو به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستاندا زمانی کوردی، ئه‌گه‌ر به ڕاده‌یه‌کی که‌م و سنوورداریش بێت، بۆ نووسین و بڵاوکردنه‌وه به کار ده‌برێت، هه‌رچه‌نده ناکرێ ئه‌و به‌کارهێنانه‌ی ئه‌وێ له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنی یه‌کجار فراوان و به‌رچاوی زمانی کوردی له کوردستانی عیراقدا به‌راورد بکرێت. ئه‌نجامێکی مه‌نتیقیی ئه‌م ڕاستییه‌یش ئه‌وه‌یه که هه‌ر بڕیارێک له‌م ڕووه‌وه بدرێت و هه‌ر گه‌شه‌کردن و پێشکه‌وتنێک به دی بهێنرێت، ڕاسته‌وخۆ بێت یا ناڕاسته‌وخۆ، کار ده‌کاته سه‌ر به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیش. هه‌ر به‌م پێیه‌یش ڕووبه‌ری باسه‌که و بازنه‌ی به‌شداریکردن له لێکۆڵینه‌وه‌کاندا هێنده فراوانه که له مێژووی فه‌رهه‌نگیی کوردستاندا هه‌رگیز هاوشێوه‌یه‌کی نابینین.
ئه‌م فراوانبوونه ڕه‌نگه وا لێک بدرێته‌وه که نیشانه‌یه‌کی ساغ و سه‌لامه‌تیی که‌شی فه‌رهه‌نگییه و ئه‌وه پێشان ده‌دات که کۆمه‌ڵگه‌ی خوێنده‌واری کورد بابه‌ته گه‌رم و ناوه‌ندییه‌کان له ڕێگه‌ی گوت‌وبێژی زانستی و به شێوه‌یه‌کی شارستانانه یه‌کاڵا ده‌که‌نه‌وه. به خوێندنه‌وه‌ی به‌شێک له‌و وتار و لێکۆڵینه‌وه و نووسینانه‌ی له‌م بواره‌دا ده‌نووسرێن و بڵاو ده‌کرێنه‌وه، هه‌ر زوو تووشی بێئومێدی ده‌بین، چونکه به‌ده‌گمه‌ن هه‌ڵده‌که‌وێت نووسینێک بخوێنیته‌وه به بیرێکی زانستی و به‌پێی پێوه‌ره زانستییه‌کانی لێکۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه نووسرابێت.
مه‌رج نییه ئه‌وه‌ی باسی زمان ده‌کات، ده‌بێ هه‌ر زمانه‌وان بێت، به‌ڵام مه‌رجه باییی ئه‌وه شاره‌زای ئه‌و زانسته بێت که له ڕووی به‌ڵگه و بهڵگهکارییهوه پشت به بنه‌ماکانی تیۆرییه زانستییه‌کان ببه‌ستێت. شاره‌زایی له زانستێکدا، به لای منه‌وه، هه‌رگیز مه‌عنای ئه‌وه نییه ئێمه هه‌موو بنه‌ما و هه‌موو ئهنجامگرییهکانی ئه‌و زانسته و ئه‌و تیۆرییانه‌ی سه‌ر به زانسته‌که‌مان پێ ڕاست بێت و شوێنی بکه‌وین. ئه‌مه به‌تایبه‌ت له بواری زانسته مرۆڤانه‌کاندا(The humanities) ڕاسته. به‌ڵام خۆبه‌ستنه‌وه به مێتۆدۆڵۆگیی لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستییه‌وه و پێڕۆییکردنی بنه‌ماکانی مه‌نتیقی زانستی له باسێکدا که ڕه‌گوڕیشه‌ی به‌ستراوه به زانسته‌وه گرنگ و پێویسته. من خۆیشم که ئه‌م قسه‌یه ده‌که‌م، خۆم به زمانه‌وان/زمان‌زان دانانێم، ئه‌گه‌رچی له ماوه‌ی بیستوپێنج ساڵی ڕابوردوودا هه‌وڵم داوه شاره‌زایی له زمانزانیدا په‌یدا بکه‌م و خۆم فێر بکه‌م.
ڕه‌نگه خوێنه‌ری ئه‌م نووسینه بۆ ئه‌وه بچێت که ئه‌م ئاژاوه‌یه‌ی من باسی ده‌که‌م له‌به‌ر ئه‌وه بێت که زمانی کوردی خۆی زمانێکی سه‌ره‌تایی و پرشوبڵاوه و به‌پێی بنه‌ماکانی ڕێزمان و لێکسیکال و گۆکردن کاری بۆ نه‌کراوه و، ناکرێ داوای ڕێکوپێکییه‌ک بکه‌ین که دروست نه‌بووه. بیرکردنه‌وه‌یه‌کی وه‌ها، بێگومان، دووره له‌و ئهنجامگرییانهوه که زانستی زمان پێمان ده‌ڵێت. نه‌خشی زمان، ته‌نانه‌ت زمانی قسه‌کردنیش، نیشانده‌ری گرۆ و ناسنامه‌یه. ئه‌ندامی کۆمه‌ڵێک ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌ک له کۆمه‌ڵه‌که‌ی خۆی دوور بکه‌وێته‌وه، کاتێ ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌که‌ی خۆی و قسه ده‌کات، یه‌کسه‌ر هه‌ستی پێ ده‌که‌ن که شێوه‌ی قسه‌کردنی گۆڕاوه. ئه‌م نۆرمه زمانه‌وانییه ده‌بێته پێوه‌رێک بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامێکی کۆمه‌ڵه‌که باسی زمانی ”خۆمان” و زمانی ”ئه‌وان” بکات.
له کۆمه‌ڵێکدا که زمانی نووسینی هه‌بێت و سیسته‌مێکی پێشکه‌وتووی خوێندن و په‌روه‌رده‌ی تێدا دامه‌زرابێت، چه‌مکی ”زمانێکی ڕاست” به شێوه‌یه‌کی ڕه‌هاتر وه‌رده‌گیرێت: ئه‌و زمانه شێوه‌یه‌کی ڕاستی قسه‌کردن و ته‌نانه‌ت نووسینیشی هه‌یه، که خه‌ڵکه ”خوێنده‌واره‌که” به کاری ده‌هێنن. واته ئه‌وه‌ی وه‌ک ئه‌وان قسه بکات و وه‌ک ئه‌وان بنووسێت ڕاسته. ئه‌وه ئه‌و شێوه ڕاسته‌یه که له خوێندنگه‌کاندا ده‌خوێنرێت و کۆد داده‌نرێت (واته بنه‌ما و ڕێوجێ داده‌نرێت) بۆ ڕێزمان و فه‌رهه‌نگه‌که‌ی. هه‌روه‌ها ئه‌کادێمیا و ئه‌نجومه‌ن بۆ مشتوماڵکردن و چاودێریکردنی زمانه‌که دروست ده‌کرێن. هه‌موو ئه‌م هه‌نگاوانه به‌شێکن له پرۆسه‌ی په‌یدابوونی زمانی ستاندارد.
له کوردستاندا زۆر ده‌مێکه ئه‌و پرۆسێسه به ڕێوه چووه و به‌رهه‌مێکی باشیشی هه‌بووه، واته ئه‌و زمانه کوردییه ستاندارده‌ی له سه‌ره‌تای بیسته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابوردووه‌وه کاری بۆ کراوه و له چل و په‌نجا و شه‌سته‌کاندا بنه‌ڕه‌ته‌کانی داڕێژران و له سه‌ره‌تای حه‌فتاکاندا گه‌یشته پله‌یه‌کی یه‌کجار به‌رزی ڕێکوپێکی و ستانداردبوون. به‌رهه‌مێکی ئه‌و هه‌موو کۆششه‌ی سه‌ده‌ی ڕابوردوو ئه‌وه بوو که کۆمه‌ڵێک نووسه‌ر و ڕووناک‌بیری گه‌وره دروست بوون، که ده‌توانین بڵێین ”کوردیی ڕاست” ئه‌وه‌یه ئه‌وان نووسیویانه و ده‌ینووسن. ئه‌مڕۆیش دیسان ئێمه کۆمه‌ڵێك نووسه‌ر و ڕووناکبیرمان هه‌ن که زمانی نووسینی ئه‌وان زمانی ستانداردی کوردییه. من که تێکستێک یا کتێبێک ده‌خوێنمه‌وه و ده‌ڵێم ئه‌مه کوردییه‌کی خراپه، یا ئه‌مه کوردییه‌کی باشه، به‌ڕاستی له مێشک و بیرکردنه‌وه‌مدا پێوه‌رێکی زمانه‌وانی و ئێستێتیکی هه‌ست پێ ده‌که‌م و په‌نای بۆ ده‌به‌م و ده‌یکه‌مه بڕیارده‌ری ڕاستی و ناڕاستیی زمانی کوردی. ئه‌و پێوه‌ره زمانه‌وانییه هه‌ر ئه‌وه‌یه که له به‌رهه‌می نووسه‌ره گه‌وره و کوردیزانهکانهوه هه‌ڵهێنجراوه و بووه‌ته بنچینه‌ی زمانی ستانداردی کوردی.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له کوردستاندا ڕوو ده‌دات ڕووخاندن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستکه‌وته گه‌وره نه‌ته‌وایه‌تییه‌یه، واته هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی زمانی ستانداردی کوردی، له‌به‌ر هه‌ندێ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سک و بێنرخی ناوچه‌یی و سیاسی و ئیدیۆلۆگی. له کاتێکدا سه‌رکردایه‌تیی سیاسیی کوردستان له شه‌ست و حه‌فتاکاندا (مه‌به‌ستم بارزانیی گه‌وره‌یه) زۆر ژیرانه پشتیوانیی ئه‌و پرۆسێسی ستانداردبوونهی ده‌کرد و ده‌یچه‌سپاند، سه‌رکردایه‌تیی سیاسیی ئه‌مڕۆی کوردستان ڕێک به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وساوه، ڕۆژ له دوای ڕۆژ، یه‌ک به یه‌ک بنه‌ما و کۆڵه‌که‌کانی ئه‌و زمانه ستاندارده ده‌ڕووخێنێت و هه‌ڵده‌وه‌شینێته‌وه. ئه‌و ده‌ستگا به‌ناو زانستییانه‌ی سه‌رکردایه‌تیی سیاسیی ئه‌مڕۆی کوردستان دایمه‌زراندوون، هه‌ر هه‌موویان خزمه‌تی ئه‌و ڕووخاندن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه ده‌که‌ن. ئه‌نجامی ئه‌م باره کاره‌ساتئامێزه ئه‌وه‌یه که پێوه‌ری زمانی ستانداردی کوردی و ”کوردییه‌کی ڕاست” ته‌نیا تێکست و نووسینی ئه‌و نووسه‌ر و ڕووناکبیرانه‌یه که به‌رهه‌می ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ڕابوردوون و ژماره‌یشیان، ئه‌گه‌ر زۆریش به گه‌شبینی ته‌ماشای بکه‌ین، ڕه‌نگه خۆی بدا له پانزده بیست که‌سێک. ده‌ستگا زمانه‌وانی و په‌روه‌رده‌یی و فه‌رهه‌نگی و به‌ناو زانستییه‌کانی ئه‌مڕۆی کوردستان زۆر له‌وه لاوازترن بتوانن جارێکی دیکه ڕووناکبیر و نووسه‌ری وه‌ها به‌رهه‌م بهێنن.
به‌شی زۆری نووسه‌ر و ڕووناکبیرانی شاره‌زای کورد به‌گشتی له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکن که ئه‌و شێوه‌زمانه‌ی ئێستا له کوردستانی عیراق و تا ڕاده‌یه‌کیش له کوردستانی ئێران‌دا ڕۆڵی زمانی ستاندارد (و ڕه‌سمی) ده‌بینێت، تاکه شێوه‌یه‌کی زمانی کوردییه که ده‌توانێت و ده‌بێ بکرێ به زمانی ڕه‌سمیی کوردستان. که باسی کوردستانیش ده‌که‌ن مه‌به‌ستیان هه‌موو کوردستانه، واته ئه‌و به‌شانه‌یش که ئه‌مڕۆ بواری به‌کارهێنانی زمانی کوردی‌یان تێدا نییه. به‌ڵام هه‌ر له‌ناو ڕووناکبیر و نووسه‌راندا که‌سانێک هه‌ن ئه‌وه جه‌خت ده‌که‌ن که ئه‌وان باس له کوردستانی عیراق ده‌که‌ن، به‌و پێیه‌ی که ته‌نیا له‌و به‌شه‌ی کوردستاندا زمانی کوردی ستاتووسێکی ڕه‌سمیی هه‌یه و ناکرێ ئێستا باسی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان بکه‌ین. ده‌بێ سه‌رنجی ئه‌وه‌یش بده‌ین که ته‌قریبه‌ن هه‌ر هه‌موو ئه‌و شاره‌زایانه‌ی له‌باره‌ی زمانی کوردییه‌وه ده‌نووسن، ناونانی ئه‌و شێوه‌زمانه به ”سۆرانی” به هه‌ڵه داده‌نێن و له‌جێی ئه‌وه ناوی ”کوردیی ناوه‌ندی/ناوه‌ڕاست یا کوردیی خواروو” به ڕاست ده‌زانن. ئێستا ئیدی ئه‌وه‌یش شاراوه نییه که ناوهێنانی ئه‌و زمانه ئه‌ده‌بییه وه‌ک ”سۆرانی” مه‌به‌ستێکی نازانستی و ته‌کتیکیی له پشته‌وه‌یه بۆ بچووک پێشاندان و داشکاندنی نرخی ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگیی زمانه ئه‌ده‌بییه‌که.
کاتێ نووسه‌ر و ڕووناک‌بیری کورد ئه‌و شێوه‌زمانه به باشترین و گونجاوترین شێوه داده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی بکرێته زمانی ڕه‌سمیی کوردستان، دیاره کۆمه‌ڵێ به‌ڵگه‌ی مێژوویی و زانستی ده‌هێننه‌وه بۆ پشتگیریی هه‌ڵوێسته‌که‌یان. ئێمه ده‌توانین ئه‌و به‌ڵگانه‌ی لای زۆربه‌ی نووسه‌ران دووباره ده‌بنه‌وه به‌م جۆره کورت بکه‌ینه‌وه:
1. کوردیی خواروو ده‌وڵه‌مه‌ندترین شێوه‌زمانی کوردییه، چونکه هه‌م له قۆناغی کلاسیک‌دا و هه‌میش له قۆناغی تازه‌دا ئه‌ده‌بییاتێکی فراوان و ده‌وڵه‌مه‌ندی پێ نووسراوه و کۆمه‌ڵێک له نووسه‌ر و شاعیره هه‌ره گه‌وره‌کانی کوردستان به‌م شێوه‌یه به‌رهه‌مه‌کانی خۆیان نووسیون.
2. به پێچه‌وانه‌ی دیالێکته‌کانی دیکه‌ی زمانی کوردییه‌وه که هه‌ر یه‌کێکیان له سه‌رده‌مێکدا زمانێکی ئه‌ده‌بیی ناوچه‌یه‌کی کوردستان بووه و دواتر به هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ڵاته سیاسییه‌وه که بووبووه پاڵپشتی، ئه‌وانیش ڕۆڵی خۆیان له ده‌ست داوه، کوردیی ناوه‌ڕاست هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زرانیه‌وه وه‌ک زمانێکی ئه‌ده‌بی و تا ئه‌مڕۆیش، بێ ناوبڕ، ئه‌و نه‌خشه‌ی هه‌بووه. ئه‌مه وا ده‌کات که ببێته تاکه شێوه‌یه‌ک که مێژوویه‌کی بێ ڕاوه‌ستان و بێ ناوبڕی له پشته‌وه‌یه.
3. کوردیی ناوه‌ڕاست یا خواروو له سه‌رده‌می پاشایه‌تیی شێخ مه‌حموودی حه‌فیددا زمانی ڕه‌سمیی حوکوومه‌تی کوردستان بووه، هه‌روه‌هایش له سه‌رده‌می کۆماری کوردستاندا به سه‌رکردایه‌تیی قازی محه‌مه‌د دیسان زمانی ڕه‌سمیی کۆماری کوردستان بووه. له سه‌رده‌می ده‌سته‌ڵاتی شۆڕشی ئه‌یلوولدا (1961-1975) به سه‌رکردایه‌تیی مه‌لا مسته‌فای بارزانی و له سه‌رده‌می شۆڕشی تازه‌یشدا دیسان هه‌ر کوردیی خواروو زمانی ڕه‌سمیی ده‌ستگاکانی شۆڕش بووه له سه‌رتاسه‌ری کوردستانی عیراقدا، چ ئه‌و کاتانه‌ی خه‌باتی چه‌کدارانه کراوه و چ ئه‌و ساڵانه‌یش که سه‌رکردایه‌تیی سیاسیی بزووتنه‌وه‌که ده‌سته‌ڵاتی سیاسی و کارگێڕیی به ده‌ست بووه. ئێستایش له ساڵی 1992 ه‌وه که هه‌رێمی کوردستان عیراق به شێوه‌یه‌کی ڕه‌سمی حوکوومه‌تی فێده‌رالییه، دیسان هه‌ر ئه‌و شێوه‌زمانه زمانی ڕه‌سمیی حوکوومه‌ت و سیاسه‌تمه‌دار و سه‌رکرده‌کانی کوردستانه، هه‌ر به‌و هۆیه‌یشه‌وه له بواری سیسته‌می کارگێڕی و ڕۆژنامه‌گه‌ری و دیپلۆماسی و سیاسی‌دا به شێوه‌یه‌کی فراوان گه‌شه‌ی کردووه و له ڕووی زاراوه‌سازییه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ندتر بووه.
4. کوردیی خواروو له ماوه‌ی 90 ساڵی ڕابوردوودا زمانی ڕه‌سمیی خوێندن و په‌روه‌رده بووه له خوێندنگه‌کانی کوردستانی عیراقدا، له پله جیاوازه‌کانی خوێندندا، له سه‌ره‌تاییه‌وه تاده‌گاته زانستگه، سا ئیتر ئه‌و سیسته‌می په‌روه‌رده‌یه له ناوچه‌یه‌کی سنوورداردا بووبێت یا سه‌رتاسه‌ری کوردستانی عیراقی داپۆشیبێت. ئێستایش سیسته‌می خوێندن و په‌روه‌رده نزیکه‌ی سه‌رتاسه‌ری کوردستانی گرتووه‌ته‌وه و هه‌ر به‌و شێوه‌زمانه‌یش داڕێژراوه.
5. له بواری ڕۆژنامه‌گه‌ری و کتێب و وه‌رگێڕاندا، کوردیی خواروو تا ڕاده‌یه‌کی یه‌کجار زۆر پێش که‌وتووه و شاکاری زۆر گه‌وره و گرنگی پێ نووسراوه و زۆر له شاکاره ئه‌ده‌بی و زانستییه‌کانیش ته‌رجه‌مه‌ی ئه‌م شێوه‌زمانه کراوه.
ئه‌گه‌رچی کوردیی خواروو ئێستایش نه‌خشی زمانێکی ڕه‌سمی و ستاندارد ده‌بینێت، به‌ڵام ده‌کرێ به‌وه ده‌وڵه‌مه‌ندتر بکرێت که وشه و زاراوه و ده‌ربڕین له دیالێکته‌کانی دیکه‌ی زمانی کوردییه‌وه وه‌ربگرێت، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌یان که پاشخانێکی ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگییان هه‌یه، وه‌ک کوردی (کرمانجی)ی سه‌روو و هه‌ورامی.