میر جه‌لاده‌ت به‌درخان له 26ی ئاوریلی 1893 له قه‌یسه‌ری که ئه‌و ده‌می شاره‌دێیه‌کی نزیک ئه‌سته‌نبووڵ بوو چاوی به دنیا پشکووت. ئه‌و دوویه‌مین کوڕی ئه‌مین عالی به‌درخان و سانییه خانمی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک چه‌رکه‌ز بوو. ئه‌مین عالی به‌درخانی باوکی جه‌لاده‌ت کوڕی ئه‌میر به‌درخان بوو که له سه‌روبه‌ندی ئیمپراتۆری عوسمانی‌دا سیاسه‌تمه‌دارێکی به نێوبانگ بوو. جه‌لاده‌ت زۆربه‌ی ژیانی خۆی له فه‌ڕانسه ، ئاڵمان و سوورییه دا به سه‌ر برد. ئه‌و له زانکۆی ئه‌سته‌نبووڵ خوێندی و له‌وێ له به‌شی حقووق دا پله‌ی ماستری وه‌رگرت و له موونیخ درێژه‌ی به خوێندن دا. له ئوڕووپا له گه‌ڵ کۆڕ‌و کۆمه‌ڵی خوێنده‌وار هه‌لسوکه‌وتی ده‌کرد و زمانانی عه‌ڕه‌بی، ترکی، کوردی، ئاڵمانی ، فه‌ڕانسه ده‌زانی و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه یۆنانیشی زانیبێ .
ئه‌وه به باشی به به‌ڵگه‌وه سه‌لماوه که جه‌لاده‌ت و برا چکۆڵه‌که‌ی کامران عالی به‌درخان (1978 – 1895) له ماوه‌ی ساڵی 1919 دا هاوڕێیه‌تی مه‌یجر نوێل یان کرد له گه‌شته‌که‌ی به کوردستاندا. نۆێل سه‌رکرده‌یه‌کی هه‌واڵگری بریتانیایی بوو و له‌و گه‌شتانه دا ئه‌رکی سه‌ره‌کی ئه‌وه‌بوو بارودۆخی پێکهێنانی نه‌ته‌وه‌یه‌کی فه‌رمی کوردستان هه‌ڵسه‌نگێنێ. مه‌یجر نۆێل هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی که لایه‌نگری کورد بوو، ئاواش دژی که‌ماڵیست بوو.
مسته‌فا که‌ماڵ که ئاگای له هه‌ڵسوکه‌وت و چالاکییه‌کانی جه‌لاده‌ت و برایه‌که‌ی کامران هه‌بوو، به حه‌ق ئه‌وانی تاوانبار کرد به‌وه‌ی دژی بزووتنه‌وه‌ی که‌ماڵیستی بن له ئانادۆڵی. کاتێک که‌ماڵیسته‌کان له ساڵی 1923 کۆماری ترکییه‌یان ڕاگه‌یاند، جه‌لاده‌ت ئه‌وێی به‌جێهێشت و چوو بۆ میسر.
سهرلهپێناوی و خۆبه‌ختکردنی جه‌لاده‌ت بۆ ناسیۆنالیزمی کورد له ژیانی بنه‌ماڵه‌ییدا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه. هاوسه‌ره‌که‌ی ڕه‌وشه‌ن خانمیش، که ئه‌ویش له به‌درخانییه‌کان بوو له سه‌روبه‌ندی دامه‌زرانی کۆماری ترکییه دا (24 – 1920 ) له سوورییه له چالاکییه‌کانی ناسیونالیستی کوردی دا به‌شداری کرد.دوای کۆچی دوایی جه‌لاده‌ت له ڕووداوێک له شاری شام له ساڵی 1951 دا ، ڕه‌وشه‌ن هه‌ر وا پشتیوانی له ناسیونالیزمی کورد ده‌کرد. جه‌لاده‌ت و ڕه‌وشه‌ن دوو منداڵیان هه‌بوو؛ جه‌مشید و سینه‌م خان.
له ساڵی 1821 باپیری جه‌لاده‌ت ، ئه‌میر به‌درخان میری بۆتان بوو. ئه‌و له تۆره‌مه‌ی بنه‌ماڵه‌یه‌ک بوو که پشتی ده‌گه‌یشته‌وه ئه‌و سهردهمایهی عه‌بدولعه‌زیز، کوڕی خه‌لیفه عومه‌ر، بناخه‌ی شاری جزیره‌ی ئیبنی عومه‌ری له ته‌نیشت چۆمی دیجله داڕشت. له‌و ده‌مییه‌وه ئه‌و شاره بوو به پێته‌ختی میرنشینی بۆتان.
له سه‌رتاسه‌ری سه‌ده‌ی 19 یه‌مدا، بیرۆکه‌ی نیشتمانپه‌روه‌ری کوردی له نێو نه‌جیبزاده کورده‌کاندا که به زۆری ملی له قوسته‌نته‌نییه ڕاگیرابوون ڕه‌گاژۆی ده‌کرد، و ئه‌وان له ساڵی 1887 دا بڕیاریان دا ڕۆژنامه‌یه‌ک به مه‌به‌ستی گه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی وبه‌هێزکردنی بزووتنه‌وه‌که‌یان بڵاو بکه‌نه‌وه. له به‌ر ئه‌وه‌ی له نێو خاکی ترکییه دا ئه‌و ده‌رفه‌ته نه‌بوو، میقداد عالی به‌درخان ( میقداد به‌گ) ده‌ربازی قاهیره بوو وله‌وێ یه‌که‌م ڕۆژنامه‌ی کوردی به نێوی کوردستان بڵاو کرده‌وه. له به‌ر نه‌بوونی ئه‌لفوپێتکه‌یه‌کی ڕۆنیشتوو و هه‌ر وه‌ها بشێوێنی و ئاڵۆزییه‌کی گشتی که ئه‌و سه‌روبه‌ندی له گۆڕێ‌دا بوو تا 22ی ئاوریلی 1989ی خایاند تا یه‌که‌م ژماره‌ی کوردستان چاپ ده‌رکه‌وێ. میقداد به‌درخان زۆر جار ڕووی له سوڵتانی ئه‌سته‌نبووڵ نا ڕێگه بدا ڕۆژنامه‌که له ئه‌سته‌نبووڵ چاپ بکرێ ، به‌ڵام قه‌ت وڵامێکی ئه‌رێیی پێ نه‌دراوه. له ماوه‌ی 4 ساڵ ژیانی خۆیدا، کوردستان، له شوێنی جیاواز چاپ ده‌کرا، له میسر، ئینگلیستان و دوو ژماره‌ی دوایی ( ژماره‌ی 32/31 له 14ی مارسی 1902 له سویس چاپ کرا.
به‌هێزبوون وده‌سته‌ڵات به‌ده‌سته‌وه گرتنی ” کۆمیته‌ی ئیتیحاد و ته‌ڕه‌قی”، و بڵاو کردنه‌وه‌ی قانوونی بنچینه‌یی ترکییه له لایه‌ن ئه‌و کۆمیته‌یه‌وه کارێکی وای کرد بنه‌ماڵه‌ی به‌درخان بگه‌ڕێنه‌وه قوسته‌نته‌نییه، و له ساڵی 1908 دا ناسیونالیسته کورده‌کان کۆمه‌ڵه‌یه‌کی سیاسی‌یان به نێوی ( کوردستان ته‌عالی و ته‌ره‌قی جه‌معییه‌تی ) پێک هێنا ، که ئه‌مین عالی به‌درخان _ بابی جه‌لاده‌ت _ دامه‌زرێنه‌ری بوو. ئه‌و ڕێکخراوه یه توانی بۆ ماوه‌یه‌ک به ئاشکرایی چالاکی بکا و له لایه‌ن ترگه گه‌نجه‌کانه‌وه ده‌ستی وه‌به‌ر نه‌ده‌هات. به‌ڵام له ساڵی 1912 کورده‌کان هه‌ستیان پێ‌کرد کومیته‌ی ئیتیحاد و ته‌ره‌قی لێبڕاوه سه‌رکوتیان بکا. بۆیه ڕێکخراوه‌که ده‌ستی کرد به کاری نهێنی و ئه‌ندامه سه‌ره‌کییه‌کانی، و له وانه ئه‌مین عالی به‌درخان چوون بۆ هه‌نده‌ران. کاتێک مسته‌فا که‌ماڵ ده‌سته‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه گرت، وای له کورده‌کان گه‌یاند ده‌یه‌وێ سیاسه‌تێکی لێبرال وه‌به‌ر بگرێ به مه‌به‌ستی تواندنه‌وه‌ی گشت کورده‌کان له ترکییه له نه‌ته‌وه‌ی ترک دا.
بنه‌ماڵه‌ی به‌درخان دیسان ناچار مان ترکییه بهجێبهێڵن و بچنه تاراوگه، ئه‌وان ماوه‌یه‌ک له فه‌ڕانسه و ئاڵمان ده‌ژیان. له ساڵی 1927، له کۆنفڕانسێکی کورده ناسیونالیسته‌کاندا ، بۆ ڕێکخستنی چالاکییه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کورد کۆمیته‌یه‌ک به نێوی خۆیبوون دامه‌زرا. جه‌لاده‌ت عالی به‌درخان وه‌کوو یه‌که‌م سه‌رۆکی ئه‌و کۆمیته‌یه هه‌ڵبژێردرا.
جه‌لاده‌ت به‌درخان له چاوپێکه‌وتنێکدا له گه‌ڵ ده‌بلیو.جه‌ی. ئێلفینستۆن گوتوویه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ له تاراوگه گوزه‌رانی ژیانی خۆی دابین بکا، ده‌بوو کار بکا، و وه‌کوو باغه‌وان ، گارسۆنی چێشتخانه، سپیکار و پێتچن له چاپخانه کاری کردووه. کار له چاپخانه و فێربوونی پیتچنی یارمه‌تی پێ‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ له ساڵانی دواتر دا که له شام ده‌ژیا به ته‌نێ گۆوارێکی کوردی؛ هاوار چاپ و بڵاوی بکاته‌وه.ئه‌و هاواری به شێوازی جزیری، یه‌کێک له ڕاوێژه‌کانی کوردیی سه‌روو و به ئهلفوپێتکهیهک که له سه‌ر بنه‌مای ده‌زگای رێنووسی لاتینی دایهێنابوو ده‌نووسی. ئه‌و ئهلفوپێتکهیهی که ئێستا بووه به ڕێنووسی سته‌نداردی کرمانجیی ژووروو. ئه‌و له هاوار دا وانه‌ی ڕێزمانی به نێوی ” بنگه‌ها ڕێزمانێ کوردی” بڵاو ده‌کرده‌وه. هاوار له دوو سه‌روبه‌نداندا له نێوان 1932 تا 1935 و له 1941وه تا 1943 بڵاو ده‌بووه‌وه.
ئه‌و ئهلفوپێتکهیهی جه‌لاده‌ت بۆ نووسینی زمانی کوردی ( شێوازی کوردیی سه‌روو) دایهێناو هێشتاش له نێو ئاخێوه‌رانی کرمانجیی سه‌روو دا ده‌کار ده‌کرێ چه‌ندین که‌موکووڕی هه‌یه، به تایبه‌تی نه‌بوونی نیشانه بۆ هێندێک ده‌نگی که له شێوازه‌کانی دیکه‌ی کوردی دا هه‌ن و له ئهلفوپێتکهکهی وی‌دا نین. بۆ وێنه /ر/ی قه‌ڵه‌و و /ل/ی قه‌ڵه‌و : وشه‌ی ‘که‌ر’ به مانای گوێدرێژ و ‘که‌ر’ به مانای که‌سێک که نابیستێ ئه‌گه‌ر فۆنێمی کۆتای‌یان وه‌کوو یه‌ک بنووسرێ واتا تاق و جووت ده‌بێ، وشه‌ی ‘گه‌ل’ به مانای مه‌ردم و ‘گه‌ل’ به مانای نێوانی لینگیش که فۆنێمی سێیه‌میان جیاوازه. هه‌رچۆنێک بێ گشت بڵاو کراوه و چالاکی کورده‌کان کاتێک فه‌رانسه‌ییه‌کان سوورییه‌یان به جێهێشت قه‌ده‌خه کران. ئه‌وان بێ ئه‌وه‌ی هیچ مافێکی تایبه‌تی بۆ کورده‌کانی باشووری ڕۆژئاوا له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی تازه دامه‌زراوی عه‌ڕه‌بیی سوورییه دا ده‌سته‌به‌ر کرابێ ئه‌وێیان به‌جێهێشت.
جه‌لاده‌ت تێکۆشا بۆ هاوکاری له گه‌ڵ زانایانی کوردی دیکه‌ی سه‌رده‌می خۆی که ئه‌وانیش له حه‌ولی داهێنانی ڕێنووسێکی نوێ دا بوون بۆ نووسینی کوردی. ئه‌گه‌ر ئه‌و له‌و تێکۆشانه‌ی خۆیدا سه‌رکه‌وتبا ، به ئه‌گه‌رێکی زۆر ئێستا کورده‌کان خاوه‌نی ئه‌لفوپێتکه‌یه‌کی باشتری لاتینی ده‌بوون. سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته، له وڵامی خوێنهرهویهکدا که له‌مه‌ڕ زمانێکی نووسینی یه‌کگرتوو ، و هاوکاری له گه‌ڵ زمان‌ناس ته‌وفیق وه‌هبی پرسیاری لێده‌کا، له گۆواری هاوار دا ئاوای وڵام ده‌داته‌وه:
“به‌ڵێ ئێمه ده‌زانین که زمان‌ناسی به قیمه‌ت و هێژا مامۆستای گرامی ته‌وفیق وه‌هبی به‌گیش له سه‌ر بنه‌مای پیتی لاتینی ئه‌لفوبێتکه‌یه‌کی ساز کردووه.پێشتر له شامێ ڕۆژێک ئێمه یه‌کتریمان بینی ئهلفوبێتکهکانی خۆمان به یه‌کدی نیشان دا و له به‌ر یه‌کمان ڕۆنان. ده ناو ئه‌وان دا جیاوازی هه‌بوون . من هاته سه‌رم ده‌ستبه‌جێ هه‌ر دوو ئهلفوبێتکهکان لێکدهین و له هه‌ردووکیان ئه‌لفوبێتکه‌یه‌کی نوێ ئاماده که‌ین و بڵاوی که‌ینه‌وه. ئه‌و ده‌می ده‌سته‌برای منی خۆشه‌ویست و گرامی ده‌یگوت هێندێک له سه‌ر ئهلفوبێتکهکهی کار ده‌کا. بۆیه ئیمه یه‌ککردنی ئهلفوپێتکهکانی خۆمان وهداوخست.
دوایه تۆفیق وه‌هبی به‌گ چووه‌وه عێراقێ و ته‌شقه‌ڵه‌ی ناخۆش قه‌وما که هه‌موو که‌س پێیان ده‌زانێ. باوه‌کوو ئه‌وه‌ش من چه‌ند جاران نامه‌م بۆ نووسی به‌ڵام وڵامی نه‌دامه‌وه، دوایه زانیم نامه‌کانی منی به ده‌ست نه‌گه‌یشتبوون. هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ش ده‌رکه‌وتنی هاوار وه‌دره‌نگی که‌وت. هاوار له مانگی گوڵان دا ده‌رکه‌وت . من کاره‌کانی هاوارم له 26 ی ژانڤییه‌ی 1931 دا ته‌واو کرد و وام دانابوو له سه‌ره‌تای مانگی فێڤرییه دا بڵاو بێته‌وه، من چوارجار چاوه‌ڕێم کرد، که له گه‌ڵ ده‌سته‌برای خۆم ده‌ست له ناو ده‌ستی یه‌کتر دا ئهلفوپێتکهیهی ئه‌وتۆ ده‌رخه‌ین که ڕێگه له هه‌موو ناکۆکیمان له داهاتوو دا بگرێ . به‌ڵام هه‌ر وه‌ک له سه‌ره‌وه دا گوتم وڵامی من نه‌ده‌هاته‌وه. ئیدی نهم ده‌توانی چیدی چاوه‌ڕێ بم، بۆیه ئێمه ده‌ستمان کرد به ده‌ر خستنی هاوار و ئه‌لفوبێتکه‌ی خۆمان به کورد و بێگانان ناساند.
ئه‌مڕۆ شتێکی ئاماده کراو له گۆڕێ دا هه‌یه، ئهلفوبێتکهیهک و گۆڤارێک. به بۆچوونی من بۆ ئه‌مرۆ کاری هه‌ره باش و ڕاست ئه‌وه‌یه ئێمه حه‌ولی خۆمان بده‌ین و ئه‌و ئه‌لفوبێتکه‌یه پێش بخه‌ین تا ئه‌و ڕۆژه‌ی که هه‌لومه‌رج له گۆڕینی زیاتر نه‌بێ هیچ ڕێگه‌یه‌کمان بۆ ناهێلێته‌وه.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من ده‌بێ جارێکی دیکه‌ش بڵێم ئێمه هه‌میشه لایه‌نگری یه‌کێتین و ئامانجی خه‌باتی ئێمه یه‌کێتی یه.ئێمه به هه‌نگاوی قایم و پته‌و به‌ره‌و ئامانجی خۆمان ده‌چین و ڕاناوه‌ستین. چونکوو ده‌ستپێکردنمان وه‌دره‌نگی که‌وتووه، ئێمه ناتوانین هه‌ر وا چاوه‌رێ بین. گه‌لێک سپاسی پیرۆتی به‌ڕیز ده‌که‌م ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی ڕه‌خساند بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته.
( جه‌لاده‌ت عالی به‌درخان ، “هاوار”، : ژماره‌ی 9، 30 سێپتامبری 1932 ( لێره ده‌قی ته‌واو به کوردی سه‌روو بخوێنه‌وه )
جه‌لاده‌ت به ده‌ر خستنی هاوار و ڕۆناهی – که ئه‌مه‌ی دواییان وێنه‌دار بوو – هێز و توانای خۆی له سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی کولتووری کوردی کۆ کرده‌وه، ئه‌و به وه‌بیر خستنه‌وه‌ی فۆلکلۆر و نه‌ریتی که‌ونارای کورده‌کان بۆ یه‌کێتی کولتووری ئه‌وان تێده‌کۆشا.
میر جه‌لاده‌ت به‌درخان له‌و باوه‌ڕه دا بوو زمانی کوردی ده‌روێکی سه‌ره‌کی ده‌گێڕێ بۆ یه‌کگرتنی کوردان له پێناو مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆیان. ئه‌و له سه‌روبه‌ندێکدا ده‌ژیا ( دوای شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م ) که کورده‌کان په‌یتا په‌یتا ده‌رفه‌تیان له کیس دابوو بۆ دامه‌زراندنی وڵاتی له مه‌ڕ خۆیان ئه‌وه‌ش له به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌کده‌نگ نه‌بوون. ئه‌و له وڵامی خوێنه‌ره‌وه‌یه‌کی دیکه دا سه‌باره‌ت به پرسی نیشتمانی گه‌وره کوردستان ده‌نووسێ:
” هه‌ر وه‌ک من پێشتر گوتوومه یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌ی کورد به یه‌کێتی زمانی کوردی پێک دێ. پێششهرتی زمانێکی یه‌کگرتووش، یه‌کێتی ئه‌لفوپێتکه‌یه . بۆیه زانا و خوێنده‌واری کورد ده‌بێ ڕێنووسێکی ئه‌وتۆ پێشبخه‌ن که ڕێگه بدا به ئاخێوه‌رانی هه‌موو دیالێکته کوردییه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌زگای ڕێنووسه به‌کار بهێنن.”
جه‌لاده‌ت عالی به‌درخان، ” هاوار” : ژماره 9، 30 ی سێپتامبری 1932 ( لێره ده‌قی ته‌واو به کوردی سه‌روو بخوێنه‌وه )
له دوای کۆتایی شه‌ڕ، جه‌لاده‌ت هه‌ر له شام مایه‌وه، به‌ڵام برایه‌که‌ی کامران چوو بۆ پاریس و له‌وێ یانه‌یه‌کی کرده‌وه بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی کوردی به‌و هیوایه‌ی که پرسی کورد له جیهانی ڕۆژئاوا دا هه‌ر وا به زیندووی بمێنێته‌وه و له بیر نه‌کرێ. کامران داوخوازینامهیهکی نارد بۆ سکرێتێری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و داوای لێکرد پرێنسیپه‌کانی جاڕنامه‌ی ئاتڵانتیک و به‌یاننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌مه‌ڕ که‌مایه‌تییه کورده‌کان له ترکییه، ئێران و عێراقیش ڕه‌چاو بکرێ. یه‌که‌م نه‌خشه‌ی فه‌رمی کوردستان له لایه‌ن یانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی کوردی و ڕێکخستنی کوردیی خۆیبوون له 30ی مارسی 1945 پێشکێش به کۆنفڕانسی سانفڕانسیسکۆ کرا.
[wpcrl_login_form] or [wpcrl_register_form]