ستانداربوون له‌نێوان كرمانجی سه‌روو و كرمانجی ناوه‌ڕاستدا
سه‌لام ناوخۆش، 2 / 9 / 2008
ستانداربوون له‌نێوان كرمانجی سه‌روو و كرمانجی ناوه‌ڕاستدا
سه‌لام ناوخۆش، 2 / 9 / 2008
له سه‌ده‌ی پازده و شازده‌وه گه‌لانی ئینگلیز و فه‌ڕه‌نسی و ئهلمَانی به پله یه‌ك مژۆڵی نووسین به زمانی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان بوون.. له ئینگلیزییدا ده‌قه شیعرییه‌كانی (جیفری چۆسه‌ر) به سه‌ره‌تای زمانی نه‌ته‌وه‌یی ئینگلیز داده‌نرێ. هه‌تا له نه‌زه‌ر هه‌ندێ ره‌خنه‌گر و توێژه‌ره‌وه (چۆسه‌ر) به باوكی شیعری ئینگلیزیش داده‌نرێت! له‌م روانگه‌یه‌وه ده‌كرێ بڵێین زمانی نه‌ته‌وایه‌تی به زمانی سه‌ره‌كی نه‌ته‌وه‌یی ده‌وڵه‌تێك داده‌نرێت. سه‌باره‌ت به نه‌ته‌وایه‌تی وه‌ك ئینگلیزی و فه‌ڕه‌نسی و ئهلمَانی زمانی نه‌ته‌وایه‌تی هاوواتای زمانی فه‌رمی (official language) وڵاتیش دێت، به‌ڵام له‌و وڵاتانه‌ی به وڵاتانی فره‌زمان و نه‌ته‌وه داده‌نرێن وه‌ك (به‌لجیكا)، (سه‌نگاپووره)، (گانه) هه‌ردوو مانی نه‌ته‌وایه‌تی (national language) و زمانی فه‌رمی به هاوتای یه‌كتر نایه‌ن!
زمانی فه‌رمی ئه‌و زمانه‌یه له بواری دادگا، داموده‌زگا، ده‌وڵه‌ت و راگه‌یاندندا به‌كاردێت. له هه‌ندێ وڵات‌دا دوو یان زیاتر له دوو زمانی فه‌رمی له وڵات‌دا هه‌یه، هه‌ر یه‌كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی دانیشتوانه‌كان ده‌نوێنێ، ئه‌وه‌ی ئارێشه‌یه بۆ " ئێستا "ی كورد زمانی ستانده‌ره (standard language). زمانی ستاندارد خۆی زمانێكی سه‌ربه‌خۆ نییه! به‌ڵكو له بنه‌ڕه‌تدا زارێكی زمانێكه كه خودی خۆی یان هه‌ندێ فاكته‌ر ده‌یكه‌نه زمانی ستاندار. كه وابێت زمانی ستاندار زارێكه زێده ماف و جیاوكی (prestige) هه‌یه و له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئاخاوتنی (speech community به‌كاردێ. بواری فێركردن و فێربوون دوو بواری سه‌ره‌كین بۆ مكوومبوون و سه‌پاندنی ئه‌و زمانه. ئه‌م جۆره زمانه چه‌ند بنه‌ما و شه‌نگست و فۆرمێكی چه‌سپیو داده‌ڕێژی. هه‌ر زارێك یان شێوه‌زارێك به‌گوێره‌ی ئه‌و چوارچێوه و بنه‌مایانه نه‌بێت ئه‌دگاری ستانده‌ری نابێت! زۆر جاران شێوه‌ی گۆكردنی (pronunciation) وشه‌كانی زاره‌كه ده‌بێته بنه‌مایه‌ك بۆ دروستكردنی زمانه‌كه. ئه‌وه‌ته له به‌ریتانیا به زمانی ستانده‌ر ده‌ڵێن: ئینگلیزی BBC یان ئینگلیزی ئۆكسفۆرد. ئه‌و دوو "ئینگلیزی"یه‌ش له‌سه‌ر گۆكردن بیناكراون!
هۆكاره‌كانی دروستبوونی زمانی ستانده‌ر
ئه‌مه له نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌وه بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر جودایه. ئه‌و هۆكارانه‌ی ستانده‌ری زمانی عه‌ره‌بییان دروست كرد. ئه‌و هۆكارانه، به تایبه‌تی هه‌بوونی كتێبێكی پیرۆزی ئاسمانی، له كوردیدا نین، قورئانی پیرۆز فاكته‌رێكی یه‌كلاییكه‌ره‌وه بوو له به ستانداركردنی زاری قوڕه‌یش، به‌ڵام (ئا‌ڤێستا)ی زه‌رده‌شت به هیچ جۆرێ به قورئانی پیرۆز به‌راورد ناكرێ. له‌لایه‌ك هه‌ر خودی ده‌قه ره‌سه‌نه "ئاسمانی"یه‌كه نه‌ماوه، هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌قه به "كوردی"ش نه‌بووه. "زه‌ند"ی ئاوێستاش ئه‌و توانسته زمانییه‌ی نییه.. وێڕای ئه‌مه هه‌تا له ناو ناسیۆنالیسته‌كانی كوردیشدا ناسنامه‌ی ئاوێستا ساغ نه‌بۆته‌وه!
ره‌وشی سیاسی فاكته‌رێكی تره له دروستبوونی زمانی ستانداردا. زۆربه‌ی گه‌له وشیاره‌كانی دنیا سوودیان له ره‌وشی سیاسی بینیوه بۆ ئه‌وه‌ی زارێك له زاره‌كانی زمانه‌كه‌یان بكه‌نه زمانی خوێندن و پێنووسین و راگه‌یاندن و ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام كورد نه‌یتوانیوه سوودێكی ئه‌وها ببینێ! ره‌فاهیه‌ت و خۆشگوزه‌رانی و ته‌ناهی سیاسی و ئابووری فاكته‌ری ترن له په‌سه‌ندكردنی ده‌سته جه‌معی خه‌ڵكی وڵات بۆ زارێك.
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی وڵات
له زۆر وڵات‌دا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی وڵات وه‌ك دروستكردنی شكۆیه‌ك بۆ خۆی، هه‌روه‌ها به‌وپه‌ڕی لێبورده‌ییه‌وه هه‌ر له پێكۆلی ئه‌وه‌دا بووه وه‌ك نه‌ته‌وه‌كانی دراوسێ زارێك له زاره‌كانی وڵات بكاته زمانی ستانده‌ر.
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌كادیمییای
زانستی زمان
كۆڕی زانیاری یاخود ئه‌كادیمیا دوو ده‌زگای زانستی متمانه پێكراون بۆ هه‌ڵبژاردنی زارێك بۆ نووسین و خوێندن و ده‌وڵه‌ت و داموده‌زگای مه‌عریفی وڵات.
رۆشنبیرانی وڵات
ئه‌وانه‌ی خۆشه‌ویستی و ئینتیمایان بۆ زمان و خه‌ڵك و نه‌ته‌وه و هه‌موو ئاسایشه‌كانی وڵاته، نه‌ك حیزب و داموده‌زگای حیزب و به‌رژه‌وه‌ندی حیزب، ده‌توانن رۆڵی پۆزه‌تیڤی خۆیان ببینن له‌و پرۆسه‌یه‌دا.
كرمانجی سه‌روو یان ناوه‌ڕاست؟
یان ئه‌لته‌رناتیڤی تر هه‌یه؟
زۆربه‌ی توێژه‌رانی كورد له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه چوار زاری سه‌ره‌كی كوردی هه‌ن. هه‌ردوو زاری كرمانجی خواروو و گۆران له سه‌د ساڵی رابردوودا دوو زاری فه‌رامۆشكراون.
سه‌باره‌ت به زاری كرمانجی خواروو كه لوڕ و به‌ختیاریی و له‌ك و كه‌لهوڕ و هتد…ده‌گرێته‌وه، ئاخاوتنكارانی ئه‌و زاره خۆیان له رووێكه‌وه فاكته‌ری ئه‌و فهرامۆشكردنهن! ئه‌و كوردانه به حوكمی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌شه هه‌ره زۆره‌كه‌ی كورد مه‌زهه‌ب جودان، ئه‌وانه شیعه مه‌زهه‌بن.
فاكته‌ری شیعه بوون و جوگرافیا دوو فاكته‌ری سه‌ره‌كین له په‌راوێزخستنی ئه‌و زاره‌دا له به‌رامبه‌ریشدا فارسه‌كان ئه‌مه‌یان قۆستۆته‌وه، هه‌ر بۆیه زاره‌كه‌یان وشه‌گه‌لێكی فارسی تێدایه نه‌ك وشه و په‌یڤی زاره‌كانی دیكه‌ی كوردی!
فاكته‌ری په‌روه‌ده و خوێندن به فارسی ـ سه‌باره‌ت به فه‌یلییه‌كانه‌وه به عه‌ره‌بی ـ فاكته‌ری ترن!
بزاڤی سیاسی كوردستانیش له خه‌باتی رزگاریخوازی خۆیدا نه‌یتوانیوه وشیاری نه‌ته‌وه‌یی له‌لای ئه‌واندا ببوژێنێته‌وه.
هه‌رچی زاری گۆرانه ئه‌وه ئاخاوتنكارانی باجه‌لانی، كاكایی، زه‌نگه‌نه، هه‌ورامی، زازایی ده‌گرێته‌وه. له‌نێوان ئه‌و شێوه‌زارانه‌دا.. جیاوازییه‌كی جوگرافی هه‌یه. به‌جۆرێ هه‌ردوو شێوه‌ی (گۆران) و (زازا) له رووی جوگرافییه‌وه لێك دوورن، به‌ڵام له رووی بنه‌ما و شهنگستهی زمانناسیدا خزمایهتییهكی دیاریان هه‌یه. له ناو ئه‌و زاره‌دا چه‌نده‌ها ئایین و مه‌زهه‌بی ئایینی هه‌ن.. موسڵمان، زه‌رده‌شتی، كاكه‌یی، شه‌به‌ك. هه‌ورامی كه ئه‌ویش به‌شێك له زاری گۆران پێكده‌هێنێ، له سه‌رده‌مێكدا زۆری جێگه‌ی توێژینه‌وه و تێڕامان بووه به‌جۆرێ هه‌ست به پێكچوونێكی زۆرتر كراوه له‌نێوان په‌یڤه‌كانی ئه‌و شێوه‌زاره و زه‌ندی ئاڤێستادا. هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها شاعیری ناوداری كورد به‌و شێوه‌زاره شیعریان نووسیووه.
كرمانجی ناوه‌ڕاست
ئه‌و زاره ماوه‌یه‌كی زۆر به "هه‌ڵه" پێیده‌وترا كرمانجی "خواروو " یان "باشوور" ئه‌م زاره چه‌ند شێوه‌زارێك له‌خۆ ده‌گرێ وه‌ك: موكری، سلێمانی، هه‌ولێر، كه‌ركوك. وێڕای ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی دابه‌شبوونی جوگرافییه‌وه به‌شێكی زۆری ئاخاوتنكارانی باشووری كوردستان جگه له ده‌ڤه‌ری بادینان هه‌روه‌ها به‌شێك له ئاخاوتنكارانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌گرێته‌وه، هه‌رچه‌نده له رووی قسه‌كردنه‌وه، قسه‌كه‌رانی شێوه‌كارانی ئه‌م زاره (هه‌موو) له یه‌ك ده‌گه‌ن، به‌ڵام هه‌ولێرییه‌ك له زۆر لاوه وشه و ده‌سته‌واژه‌ی خۆی هه‌یه جودایه له‌وه‌ی سلێمانی و كه‌ركوك و مه‌هاباد… ئه‌وانیتریش به‌هه‌مان شێوه!
به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌م چه‌ند هۆیه‌ی خواره‌وه (هه‌موو) له یه‌ك نزیك بوونه‌ته‌وه: هه‌ر له سه‌ده‌ی نۆزده‌مه‌وه له‌رێگای ئه‌ده‌به‌وه شێوهزمانێكی هاوبه‌ش نووسینیان هه‌یه، هه‌روه‌ها هه‌ر له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه خوێندن به شێوه زمانێك بووه كه زیاتر له‌سه‌ر شێوه‌زاری سلێمانی دامه‌زراوه.
حكومه‌ته‌كه‌ی شێخ قادری برای شێخ مه‌حمود و كۆماری كوردستان و چوار ساڵ حوكمی زاتییه‌كه‌ی (1970 – 1974 ) هه‌روه‌ها هه‌بوونی زانكۆی سلێمانی (سه‌لاحه‌دینی ئێستا)خوێندن و نووسین و راگه‌یاندن هه‌ر به‌و شێوه زمانه بووه.
زمانی فه‌رمی خوێندن له هه‌موو شاره‌كانی باشووری كوردستان هه‌ر به‌و شێوه زمانه بووه.
راگه‌یاندنی شۆڕشی كوردی چ له سه‌رده‌می شێخ مه‌حمود و چ له سه‌رده‌می كۆماری كوردستان یان شۆڕشی ئه‌یلول و گوڵان و شۆڕشی نوێ هه‌مووی هه‌ر به‌و شێوه‌زمانه بووه.
یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی له عێراق (تێگه‌یشتنی راستی) له كوردستان و (پێشكه‌وتن) به‌و زمانه بووه. هه‌روه‌ها (بانگی كوردستان)، (ئومێدی ئیستقلال) و (بانگی هه‌ق) و (ژیان) و (ژین) و (ژیانه‌وه) و (خه‌بات) و (به‌یان) و (رۆشنبیری نوێ) و (كاروان) و هتد…. زۆربه‌ی هه‌ره زۆری هه‌ر به‌و شێوه زمانه بوون.
لایه‌نگرانی ئه‌و زاره له‌به‌ر ئه‌و مێژووه پڕ سه‌روه‌رییه‌ی نووسین و خوێندن و بڵاوكردنه‌وه، په‌سه‌ندی ئه‌م زاره ده‌كه‌ن كه ببێته زمانی ستانده‌ر و داوا له ئه‌كادیمیای كوردی و حكومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان ده‌كه‌ن ئه‌م زاره په‌سه‌ند بكه‌ن!
وێڕای ئه‌مه‌ش زۆربه‌ی هه‌ره زۆری نووسین به‌م زاره به ئه‌لفبای ناسراو به عه‌ره‌بییه، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی خوێندن و نووسین به‌م زاره‌یه به‌بێ گرفت له یه‌كتری بگه‌ن!
كرمانجی سه‌روو
كرمانجی سه‌روو كۆمه‌ڵێك شێوه‌زاری ناوچه‌یی له‌خۆده‌گرێت وه‌ك بایه‌زیدی، هه‌كاری، بۆتانی، شه‌مدینانی، بادینی هتد…. له‌م روانگه‌وه، ئه‌م زاره زۆرترین "قسه‌كه‌ری" هه‌یه، هه‌ر ته‌نیا كورده‌كانی باكووری كوردستان جگه له كوردی ده‌رسیم ئه‌وانی تری وه‌ك دیاربه‌كر و ماردین و به‌دلیس و موش و وان و ئه‌رزه‌ڕۆم و بایه‌زید و ئه‌رزنجان و خهریوت به‌و زاره ده‌دوێن. كورده‌كانی باشووریش به‌شێك له كوردی موسڵ، دهۆك، زاخۆ، ئاكرێ، شه‌نگار… به‌و زاره قسه ده‌كه‌ن, كورده‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له خوڕاسان، رۆژئاوای ده‌ریاچه‌ی ورمێ و كورده‌كانی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو، هه‌روه‌ها كورده‌كانی رۆژئاوای كوردستان وه‌ك قامیشلی, حه‌سه‌كه، هه‌موو به‌و زاره (ده‌ئاخڤن).
كورده‌كانی ئه‌و شوێنه جوگرافیانه‌ی له‌سه‌ر چه‌ند ئایین و مه‌زهه‌بی ئایینین وه‌ك ئیسلام، مهسیحیاتی، ئێزیدیاتی، سوننه، عه‌له‌وی، شیعه. ئه‌م زاره له رووی قسه‌كه‌ره‌وه ده‌وڵه‌مه‌ندترین زاری كوردییه، نزیكه‌ی سی ملیۆن كورد له‌و زاره له‌گه‌ڵ یه‌ك قسه ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌و زاره له زۆر بواری زمانه‌وانیدا زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده هه‌تا له بواری زاراوه‌ی خزمایه‌تی له ئینگلیزیش ده‌وڵه‌مه‌ندتره!
لایه‌نگرانی ئه‌م زاره ژماره‌ی كوردی ئه‌و زاره و شوێنه جوگرافییه‌كه‌ی ده‌كه‌نه بنه‌مایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م زاره ببێته زاری ستانده‌ری كوردی. وێڕای ئه‌مه‌ش ئه‌م زارهیش له سه‌رده‌مێكدا مێژوویه‌كی ره‌نگینی هه‌بووه. یه‌كه‌م ده‌قی په‌خشانی كوردی به‌و زاره بووه، چ جای ده‌قی وه‌رگێڕدراوی ئینجیل بێت چ ده‌قی نووسینه‌كه‌ی مه‌لا مه‌حمودی بایه‌زیدی بێت. هه‌روه‌ها شاعیرێكی وه‌ك ره‌حیمی هه‌كاری له پێش (گۆران و شێخ نوری) به‌و زاره شیعری نوێی نووسیوه. (به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ره‌حیمی هه‌كاری وه‌ك شێخ سه‌عیدی نوورسی رووی زیاتر كرده دینداری و له بزاڤی سیاسی دووركه‌وته‌وه، بۆیه ئه‌و رۆڵه‌ی ئه‌و پهراوێزكراوه) ده‌قی (مهم و زین)ی خانی به‌و زاره نووسراوه. هه‌روه‌ها یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی زیاتر به‌و زاره نووسراوه!
ئه‌وانه هه‌موو راستی حاشاهه‌ڵنه‌گرن، به‌ڵام له‌و سه‌د ساڵه‌ی دواییدا ئه‌و زاره تووشی پاشاگه‌ردانی و نسكۆیه‌ك بوو كه به‌شێك په‌یوه‌سته به سیاسه‌تی كۆنه‌په‌رستانه‌ی رژێمه‌كانی توركی و ئێرانی و سووری و به‌شێكیشی په‌یوه‌سته به خودی كورده‌كانی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی خۆیانه‌وه! ئه‌و كوردانه‌ی كه به زاری كرمانجی ناوه‌ڕاست ده‌په‌یڤن، هه‌رچه‌نده ژماره‌ی قسهكهرانیان زۆر كه‌متره له ژماره‌ی قسه‌كه‌رانی كرمانجی سه‌روو، به‌ڵام به حوكمی ره‌وشی سیاسی باشووری كوردستان، ئه‌وه له (60%)ی كورده‌كانی باشوور و به‌شێك له‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به زاری كرمانجی ناوه‌ڕاست هه‌م (قسه ده‌كه‌ن) و هه‌میش (پێی ده‌نووسن)! به‌ڵام له‌ناو ئه‌و سی ملیۆنه‌ی كوردی كرمانجی سه‌روو (10%)ش به زاری كرمانجی سه‌روو نانووسن!! له‌مه‌ش هه‌ندێ سه‌رچاوه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ته‌نیا چه‌ند سه‌د هه‌زارێك له‌و كوردانه‌ی ده‌زانن نووسینی كرمانجی سه‌روو بخوێننه‌وه!! ڕێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری به زاری كرمانجی ژووروو له‌ناو كورده‌كاندا هه‌ر ئێجگار زۆره، چونكه خوێندن به‌و زاره له ده‌وڵه‌تی توركیادا هه‌ر نه‌بووه، كه‌چی له عێراقدا چ له سه‌رده‌می پاشاییدا چ له دوای چوارده‌ی ته‌مموزی 1958ه‌وه خوێندن له باشووری كوردستان زۆری هه‌ر به كوردی بووه! له عێراق وێڕای زمانی عه‌ره‌بی زمانی كوردیش له خوێندن و راگه‌یاندن هه‌بووه و هه‌یه، كه‌چی له توركیادا به ره‌سمی خوێندن و راگه‌یاندن به غه‌یری توركی نه‌ك هه‌ر قه‌ده‌غه بووه به‌ڵكو بڤه بووه!
هه‌موو كورده‌كانی كرمانجی ناوه‌ڕاست به یه‌ك ئه‌لفبا ده‌نووسن و ده‌خوێننه‌وه، ئه‌ویش ئه‌لفبای عه‌ره‌بییه، كه‌چی له‌ناو ده‌ڤه‌ره‌كانی كرمانجی سه‌روودا هه‌ر سێ جۆر ئه‌لفبا هه‌ن، كورده‌كانی باكوور به ئه‌لفبای لاتینی ده‌نووسن ـ كورده‌كانی یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌تی پێشوو به سیلاسیكی ده‌نووسن و ده‌خوێننه‌وه، هه‌رچی كورده‌كانی به‌شێكی باشووره وه‌ك دهۆك و زاخۆ و شه‌نگار و هه‌روه‌ها كورده‌كانی ورمێ و هتد… به ئه‌لفبای عه‌ره‌بی ده‌خوێنن و ده‌نووسن!! به‌واتای هه‌ر له‌ناو خودی زاره‌كه‌دا سێ گرفتی سه‌ره‌كی هه‌ن:
یه‌كه‌م: خوێنده‌واری كرمانجی زان به خوێندن و نووسین زۆر كه‌مه، ده‌قی كرمانجییش له‌و سه‌د ساڵه‌دا له پاش هه‌ر سێ شۆڕشه‌كه‌ی شێخ شه‌عید، ئاگری دا‌غ و ده‌رسیم و ئاوابوونی ئه‌ستێره‌كانی به‌درخانییه‌كان زۆر كه‌مه.
دووه‌م: په‌روه‌رده و خوێندن جگه له ئه‌رمه‌نیا به‌و زاره له هیچ ده‌ڤه‌رێك نه‌بووه.
سێیه‌م: به سێ ئه‌لفبای جیاواز ده‌نووسن.
ئه‌مانه نابنه بیانوو بۆ ئه‌وه‌ی له باكووری كوردستان ئه‌و زاره نه‌بێته زمانێكی ستانده‌ر، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ره‌وشی سیاسی له باشووری كوردستان حكومه‌تێكی كوردی هه‌یه، قسه‌كه‌رانی كرمانجی ناوه‌ڕاست زۆربه‌ی هه‌ره زۆری دانیشتوان پێكده‌هێنن، ئه‌مه و زۆربه‌ی نووسه‌ران و مامۆستایانی ده‌ڤه‌ری بادینان له كرمانجی ناوه‌ڕاست ده‌گه‌ن، چونكه ئه‌وانیش باكگراوندێكی ئه‌وتۆیان نییه سه‌باره‌ت به خوێندن به زاری خۆیان، ئه‌وان له قوتابخانه یان عه‌ره‌بییان خوێندووه یان كوردی ناوه‌ڕاست.
ئه‌نجام:
1 – بۆچی شێوه‌زاری هه‌ولێر نه‌كه‌ینه ستانده‌ر؟!
پارێزگای هه‌ولێر له رووی جوگرافییه‌وه زۆر نزیكه له ده‌ڤه‌ری بادینان.
هه‌روه‌ها له‌ناو ده‌ڤه‌ری پارێزگای هه‌ولێردا به‌شێك له عه‌شیره‌تی هه‌ركی و سورچی ده‌ژین.. هه‌روه‌ها عه‌شیره‌تی بارزان و برادۆست و مزورییهكان له‌ناو پارێزگای هه‌ولێردا ده‌ژین. هه‌روه‌ها كۆڵۆنیهكی ئاكره‌یی هه‌تا له‌ناو شاری هه‌ولێر ده‌ژین، هه‌موو به ته‌واوی له شێوه‌زاری هه‌ولێر ده‌گه‌ن!! شێوه نووسینی هه‌ولێر جودایه له شێوه‌زاری ئاخاوتنی هه‌ولێر، به‌شێكی زۆر له هه‌ولێر به‌و شێوه نووسینه ده‌نووسن! وێڕای ئه‌مه‌ش ئه‌وه حه‌ڤده ساڵه هه‌ولێر بۆته مه‌ڵبه‌ندی حوكمڕانی كوردستان. په‌رله‌مان و حكومه‌ت له هه‌ولێرن، هه‌روه‌ها چه‌ند زانكۆیه‌كیش هه‌ر له‌م ده‌ڤه‌ره‌ن، ئه‌كادیمیای كوردیش هه‌ر له‌م شاره‌یه. له ڕێگای ئه‌م شاره‌وه ده‌كرێ هه‌موو شاره‌كانی هه‌رێم به یه‌كتری بگه‌یه‌نرێن، چ له بواری سیاسی چ له بواری زمان و یه‌كگرتنی نه‌ته‌وه‌وه، ئه‌م شێوه‌زاره جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆشی له‌گه‌ڵ شێوه‌زاری بادینی نییه، به‌جۆرێ هه‌تا له هه‌ندێ ده‌ڤه‌ری هه‌ولێردا وه‌ك بادینیه‌كه "جێنده‌ر" یش هه‌یه. ئه‌م رایه‌م هیچ په‌یوه‌ندی به شارچییهتییهوه نییه!! به‌ڵكو ته‌نها به‌جۆرێك به چاره‌سه‌ری ده‌زانم ئه‌گه‌رنا مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌م زۆر له‌وه له‌لا گه‌وره‌تره كه له روانگه‌ی شارچییهتییهوه شت بنووسم، وابزانم هه‌موو كوردێكیش ده‌زانی كه ئه‌م "ده‌ماره" له‌ناو كوردانی هه‌ولێردا نییه.
2-وه‌لانانی زمانی ستاندار و په‌سه‌ندكردنی زمانێكی بیانی گومان له‌وه دانییه كه داگیركاران كورد و زمان و كه‌لتووری كوردیان ئه‌وها په‌رته‌وازه كردووه، هه‌روه‌ها ناتوانین نكوڵیش له‌وه بكه‌ین كه كورد خۆیشی فاكته‌رێكی خولقێنه‌ر و دنیامیكیهتی ئه‌م میكانیزمه‌ی پهرتهوازهییهیه، ئه‌وه حه‌ڤده ساڵه حكومه‌تی كوردی "جورئه‌تی" ئه‌وه ناكات مه‌سه‌له‌ی زاری ستانده‌ری كوردی یه‌كلا بكاته‌وه!. ئه‌وه كێیه ناهێڵێ زمانی خوێندن به زمانێكی ستانده‌ر بێت؟ مه‌لای خه‌تێیه؟ یان ئیدریسی به‌دلیسی؟ په‌سه‌ندكردنی زارێك هه‌ر زارێك یان شێوه‌زارێك شكاندنی موقه‌دده‌س نییه، به‌ڵكو دواخستن و په‌راوێزخستنی شكاندنی یه‌كێ له موقه‌ده‌سه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه!! ئه‌وه كام (مه‌لا) و (شێخ) و (سه‌ید) له په‌رله‌مانی كوردستاندا بوونه‌ته له‌مپه‌ر له پێش ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا؟!
مه‌سه‌له‌كه سیاسه‌ت سێبه‌ری بۆ كردووه! ئه‌وانه‌ی مه‌سه‌له‌كه له‌خۆیانه‌وه به سیاسه‌تی حیزبی كوردییه‌وه گرێ ده‌ده‌ن هیچ كامیان زمانه‌وان نین، چونكه ئه‌گه‌ر زمانه‌وان بووان ده‌یانزانی جارێ له ناو كورددا زاره‌كان ته‌نیا زاری جوگرافیین، زاری كۆمه‌ڵایه‌تی و ره‌گه‌زی نین، هه‌روه‌ها له زمانه‌وانیدا هیچ زارێك به هه‌بوونی چه‌ند ئهدگارێك به‌سه‌ر زمانێك په‌سه‌ند ناكرێ!
(هه‌ڵه)یه بوترێ فڵان زار (راستتر)ه له فیسار زار! هه‌ر كه زارێك یان شێوه‌زارێك ده‌بێته زاری ستانده‌ر، ئه‌وانی تر فه‌رامۆش ناكرێن، به‌ڵكو ده‌كرێ خوێندن و نووسین و راگه‌یاندنی ناوچه‌ییشی پێ به‌ڕێوه ببرێ. ئه‌م دیارده‌یه له‌ناو عه‌ره‌بان زۆره، عه‌ره‌به‌كانی جه‌زائیر و تونس و مه‌غریب هه‌م به زمانی ستانده‌ر ده‌نووسن هه‌م به زاری خۆشیان به ده‌یان به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنی و رادیۆییان هه‌یه!
ئه‌گه‌ر به‌و هه‌مووه‌ش رازی نه‌بوون: به هه‌ژموونی زمانێكی بیانی وه‌ك زمانێكی فه‌رمی رازی ده‌بن؟!
له باشووری كوردستان دوو ده‌رفه‌ت هه‌یه، به‌ڵام باوه‌ڕ ناكه‌م هیچیان سه‌ربگرن.. زمانی عه‌ره‌بی و زمانی ئینگلیزی. راسته زمانی عه‌ره‌بی زمانی قورئانه، كورده‌كانیش له 95%ی زیاتر موسڵمانن، هه‌موو هه‌ندێ عه‌ره‌بی ده‌زانن، هه‌ر چ نه‌بێ هه‌موو رۆژێ له نوێژدا قورئان به عه‌ره‌بی ده‌خوێنن!!
به‌ڵام عه‌ره‌بی عێراق به ناوی "ئیسلام"و "عروبه"وه هێنده غه‌دریان له كورد كردووه زۆر دژواره ئه‌مه سه‌ربگرێ!! ئه‌مڕۆ له زه‌ینی هه‌ر كوردێكدا عه‌ره‌ب به واتای داگیركا‌ر دێ! ئه‌مه‌و ئه‌و عه‌ره‌به هه‌تا دژی قورئانیشه!. راسته زمانی ئینگلیزی زمانێكی جیهانییه، هه‌تا له زۆر وڵات زمانی فه‌رمییه، وه‌ك هیندستان، پاكستان، مالیزیا و هتد…. به‌ڵام سه‌باره‌ت به كورد ئینگلیزیش وه‌ك زمانی فه‌رمی بۆنی داگیركردنی لێ دێ! ئینگلیز بوو باشووری كوردستانی به عێراقه‌وه لكاند.. هه‌روه‌ها هه‌ژموونی ئینگلیزیش، كه‌ناڵێك ده‌بێت بۆ پرۆسه‌ی ته‌بشیری!! ئه‌مه‌ش هه‌ر به‌شێك له زه‌ینی كورد پێكدێنێ!!
له كۆتاییدا با چۆن جورئه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌بوو حكومه‌ت و په‌رله‌مان دابمه‌زرێنن، با ئاوه‌هاش جورئه‌ت هه‌بێ وا له هه‌موو باشوور بكه‌ین به یه‌ك زار و ئه‌لفبا بخوێنین و بنووسین.
* پرۆفیسۆری هاریكار له زمانه‌وانی.