زاراوه‌کانی زمانی کوردی
"ئامیلێکی بنجی هه‌یه که پییاو سه‌ری لێی سوڕده‌مینێ و یه‌کێتی کۆنی کوردان پێشانده‌دا، ئه‌ویش زمانه‌که‌یانه که چه‌ندی زاراوه‌کانی جیاوازیان هه‌بێ هێشتا له باری ده‌نگ و رێزمانه‌وه یه‌ک زمان ئه، و زمانێکی ئێرانی یه، ئه‌گه‌رچی تا هه‌ندازه‌یه‌ک ده‌گه‌ڵ زمانی گه‌وره‌ی ئێرانی جیاوازی هه‌یه".1
زاراوه‌کانی زمانی کوردی
"ئامیلێکی بنجی هه‌یه که پییاو سه‌ری لێی سوڕده‌مینێ و یه‌کێتی کۆنی کوردان پێشانده‌دا، ئه‌ویش زمانه‌که‌یانه که چه‌ندی زاراوه‌کانی جیاوازیان هه‌بێ هێشتا له باری ده‌نگ و رێزمانه‌وه یه‌ک زمان ئه، و زمانێکی ئێرانی یه، ئه‌گه‌رچی تا هه‌ندازه‌یه‌ک ده‌گه‌ڵ زمانی گه‌وره‌ی ئێرانی جیاوازی هه‌یه".1
ئا! زمانی کوردی زاراوه‌ی جۆر به جۆری هه‌یه، ئه‌و زاراوانهیش ده‌گه‌ڵ یه‌ک جیاوازییان هه‌یه. به‌ڵام وه‌نه‌بێ زمانی کوردی به‌م شێوه‌یه‌وه (هه‌بوونی زاراوه‌ی جۆر به جۆر) له زمانانی تری دونیا تاق بووبێته‌وه. ئه‌و که‌سانه‌ی سه‌ر و کاریان ده‌گه‌ڵ زمانان و زمانوانی هه‌یه، زۆر چاک ده‌زانن که ته‌نانه‌ت پێشکه‌وتووترین زمانه‌کانی جهانیش زاراوه‌یان هه‌یه.
نزیکترین زمان له کوردی، فارسی یه، دا خووا زاراوه‌ی لێ بڕاوه؟ در. مۆیین دهسهرهتایهکیدا که بوو فه‌رهانگی "بورهانی قاتیه’"-ی نووسیوه زیاتر له په‌نجا زاراوه‌ی ژمار کردوووه(2). ئه‌و ئینگلیسییه‌ی که له له‌نده‌ن و وێڵز و سکۆتلاند قسه‌ی پێده‌که‌ن ده‌گه‌ڵ یه‌ک ئه‌وه‌نده‌یان جییاوازی هه‌یه که ئه‌وانه‌ی له‌لاوه فێری ئینگلیسی بوون تووشی سه‌ره‌گێژه بکا.
حهبوونی زاراوه، ئه‌گه‌ر له زمانانیترا دییادهیێکی سورشتی به، له زمانی کوردی‌دا ئه‌م سورشتی بوونه ده‌گاته لووتکه‌ی هه‌ره‌به‌رز، چونکوو گه‌لێ زمانی وا هه‌ن به راسته و چه‌په‌دا خۆمانه و بێگانه خزمه‌تییان کردوه و ده‌که‌ین و هێشتاش جیاوازی زاراوه‌یان لێ نه‌بڕاوه، ئێتر ده‌بێ چاوه‌ڕوانی چێبین که زمانی کوردی، به‌م هه‌موو بێخزمهتییهوه، هاڵی له‌وه‌ی باشتر بێ که ئێستا هه‌یه‌تی.
زاراوه، له زماندا به‌ر و بووی گه‌لێ هۆیانه که هیندێکیان ره‌نگه به کۆششی که‌سان له ناوبچن، به‌ڵام هه‌ندێکیان، به لای منه‌وه له هه‌ل و مه‌رجی ئێستا و دوا رۆژێکی نزێکیشا، له‌وانه نین قورسایی خۆیان له‌سه‌ر زمانه‌که‌مان لا بده‌ن، له‌وه‌ش زیاتر، ده‌توانم بڵێم نه‌ک هه‌ر زمانی کوردی به‌ڵکوو پێشکه‌وته‌ترین زمانی زیندووی سه‌ر زه‌وی، ئه‌وه‌ی له باراندا نییه که خۆی له هه‌بوونی زاراوه‌کانی رزگار کات. من قسانه‌م نه‌ده‌کرد ئه‌گه‌ر گوێم لێ نه‌با هه‌ندێ خوێنده‌واری کورد، وه‌کوو نهچاکێکی گه‌وره و کهمایهسێکی ده تۆڵه کردنه‌و نایه‌ت، له زاراوه‌کانی زمانه‌که‌مان ده‌دوێن.
له ناو بردنی زاره‌وه‌کانی زمانه‌که‌مان ئه‌و کاره نییه که وه‌کوو پێویستێکی نه‌ته‌وایه‌تی له به‌رده‌می زانایان و خوێنده‌کارانی کورد خۆ رادانێ، به‌ڵکوو ئه‌وه‌ی وه‌کوو پێویست، ئه‌ویش پێویستێکی گه‌وره و هرکێکی گران، خۆی ده‌نوێنێ هێنانه، هه‌بوونی زمانێکی یه‌کگرتووی نووسینه، که هه‌ر وه‌کوو له شوێنێکی تری ئه‌م پێشه‌کیه‌دا ئاماژه‌مان بۆ کرد له سه‌ره‌تای چه‌رخه‌ی بیسته‌م تا ئێستا هه‌نگاوی باشی به‌ره‌و پێش هه‌ڵهێناوه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها دامه‌زرانی ده‌زگای جۆر به جۆری زانستی بۆ زمانی کوردی چاوه‌ڕوانی گه‌لێ خزمه‌تیان لێده‌کرێ، که له پێناوی جێ به جێ کردنی ئه‌م ئه‌رکه نه‌ته‌وایه‌تییه ده‌بێ بیکه‌ن.
ئه‌م لا باسه لێره ده‌بڕمه‌وه و ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر ئه‌ستی بابه‌ته‌که که باسی زاره‌وه‌کانی زمانی کوردییه. وتمان زمانی کوردی زاراوه‌ی جیا جیای هه‌یه، په‌یدا بوونی ئه‌م زاراوانه وه‌کوو ئی هه‌موو زمانێکی تر، گه‌لێ هۆی هه‌یه که باس کردنیان بوو ئێره ده‌ست نادا، ته‌نیا هۆیه‌که که به لای منه‌وه کارێکی گه‌وره‌ی له په‌یدا بوونی زاراوهکاندا کردووه و له‌وانه‌یه که زمانانی تر ئه‌وه‌یان هه‌ر نه‌بووبێ یا کارێکی ئه‌وتۆی نه‌کردبێته سه‌ریان، بۆیه هه‌ر باسی ئه‌م هۆیه‌یان ده‌که‌م، به‌ڵام جارێ با بزانین زاراوه‌کانی زمانی کوردی کامانه‌ن، پاشان ده‌چینه سه‌ر باسی هۆی په‌یدابوونیان.
له‌سه‌ر زاراوه‌کانی زمانی کوردی گه‌لێ قسه کراوه و هه‌ر که‌سه به جۆرێ به‌ره‌گاری ئه‌م بابه‌ته‌یه بووه و به‌لای منه‌وه به‌شی زۆری ئه‌و قسانه‌ی که تا ئێستا له سه‌ر زاره‌کانی زمانی کوردی کراون له ژێر کارایی بیر و لێکدانه‌وه‌ی خۆرهه‌ڵاتناسانی فه‌ره‌نگیدا بووه و "ه‌وه‌ی له گشت لێکۆڵینه‌وه و کۆششی بێ-پسانه‌وه‌ی زانایانی دێته ده‌ست ئه‌وه‌یه که کارێکی گشتی له‌سه‌ر هه‌موو زاراوه‌کانی کوردی پێویسته که تا ئێستا نه‌کرابوو، چونکوو ئه‌و ده‌سته زانایانه زۆریان ئی ده‌ره‌وه بوون و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆریش تێده‌کۆشان، به گیانی زمانی و ئاهه‌نگی راستی وشه و بێژه‌ی دروستیان ئاشنا نه‌بوون و به چاکی سهرهودهریان لێ نه‌ده‌کرد و هه‌روه‌ها بۆ لێکۆڵێنه‌وه‌ی زاراوه‌یه‌ک هه‌ندێ گۆشه‌یان ده‌گرت و لێی ورد ده‌بوونه‌وه و لایه‌نه‌کانی تریان به لاوه ده‌نا، یا خۆ ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی ئه‌و زاراوانه به بیریاندا ده‌هات ده‌یتوانی ته‌نیا لانێکی ئه‌و زاراوانه بگرێته‌وه، جا بۆیه کاره‌کانیان زۆرجاران ناته‌واو بوو، هه‌ندێ جار رێ له مرۆڤ ده‌گۆڕی و گه‌لێ جاریش مرۆڤی تۆشی سه‌رگێژه ده‌کرد، به‌ڵام ئینکاری ئه‌وه ناکرێ که ره‌وشتی لێکۆڵێنه‌وه و شێوه‌ی کاری ئه‌وان ره‌وشتێک په‌سند و به‌رز بووه، ئه‌گه‌ر ئه‌هلی زمانه‌که ره‌وشتی ئه‌وانیان ره‌چاو کردبا ئه‌و سرنجی وه‌رده‌گیرا هه‌زاران که‌ڕه‌ت زۆرتر ده‌بوو."3
دوکتۆر موکری نیشانه‌که‌ی پاش پێکاوه، ئه‌گه‌ر لێ زانانی کورد به شێوه‌ی کاری فه‌رهه‌نگییان بێنه مه‌یدان و له زاراوه‌کانی زمانی کوردی یا هه‌ر بابه‌تێکی دیکه‌ی زمان بکۆڵنه‌وه، به مه‌رجێ خۆیان له کارایی بیر و رای زانایانی فهرهنگی رزگار که‌ن و ده‌ست که‌ن به لێکۆڵینه‌وه‌یێکی "مه‌یدانی" ده‌گه‌نه ئه‌نجامی وه‌ها، که زۆری به سه‌ر ئه‌و ئه‌نجامانه‌دا هه‌بێ زانایانی فهرهنگی به‌ده‌ستییان هێناوه، ئه‌گه‌ر جێگاکه په‌سنده با گه‌لێ له‌و شتانه‌م باس ده‌کرد که ره‌نگه هه‌ر یه‌که‌یان له‌وانه بێ زاناترین خۆرهه‌ڵاتناس به هه‌ڵه به‌رێ و بێ-ه‌وه‌ی هیچ نیازێکی خه‌راپی هه‌بێ بیگه‌یێنێته ئه‌نجامی هه‌ڵه.
ئینجا به بزانین زاراوه‌کانی زمانی کوردی چین؟ ئه‌گه‌ر سه‌رنجێک له مه‌ڵبه‌ندی ده‌سته‌ڵات و فه‌رمانڕه‌وایی زمانی کوردی بده‌ین، له باری شێوه‌ی قسه‌کردنه‌وه‌ی سێ ناوچه‌ی لێک جییاوازمان ده‌که‌وێته به‌ر چاو.
1. له کنارهی خۆراوای گۆلی ورمێ‌دا، ده‌ق له‌و شوێنه‌دا که ناوچه‌ی دزه‌ی دۆڵێ و سندووس لێک جییادهبنهوه، به بیر هێڵێک ده‌ستپێده‌که‌ین و به پشت شنۆ یه‌یدا تێده‌په‌ڕێنین و ده‌یهێنینه باکووری ره‌واندزێ و هه‌روا به‌ره‌و خۆراوا تا ده‌گاته ئاکرێ و دهۆک و زاخۆ و شنگار و به نێوان قمیشلی و حه‌سه‌که-دا ده‌ربازی ده‌که‌ین بۆ باشووری ده‌رباسییه، راس ئه‌ل’هێن و ده‌یگه‌یێنینه ئه‌فرین و چییای کورمانجا.
2. حهروهها به بیر هێڵێک له مه‌ڵبه‌ندی خۆراوای حه‌مه‌دان-ه‌وه هه‌ڵده‌گرین و به باکووری مه‌ڵبه‌ندی کرماشان-دا ده‌ربازی ده‌که‌ین تا ده‌گاته‌وه رووباری ده‌جله.
دابه‌ش بوونه‌وه‌ی زاراوه سه‌ره‌کێکانی زمانی کوردی
ئه‌م دوو هێڵه بیرییه هه‌موو ئه‌و مه‌ڵبه‌نده‌ی به زمانی کوردی قسه‌ی تێدا ده‌کرێ ده‌کاته سێ به‌ش، که له هه‌ر به‌شه‌یاندا زاراوه‌یێکی سه‌ره‌کی زمانی کوردی زاڵه:
1. زاراوه‌ی باکووری (سه‌روو): ده‌که‌وێته باکووری هێڵی یه‌که‌م، ئه‌و بن زاراوه‌نه‌ی تێدا به‌دیده‌کرێ؛ حه‌رکی، شکاکی، جه‌لالی (بایه‌زیدی)، حه‌کاری، بۆتی، جزیری، ئه‌فرینی، دومبڵی، بادینی، .
2. زاراوه‌ی ناوه‌ندی: ده‌که‌وێته باشووری هێڵی یه‌که‌م و باکووری هێڵی دوهه‌م و به هه‌ڵه‌یکی پڕبانگ پێی ده‌ڵێن زاراوه‌ی "سۆرانی"، که ئه‌وه‌ی راست بێ "سۆرانی" بن زاراوه‌یێکی له زاراوه‌ی ناوه‌ندی یه. له‌م مه‌ڵبه‌نده‌دا ئه‌و بن زارانه هه‌ن؛ موکریانی، سۆرانی، سلێمانی، شوانی، جافی، سنه‌یی، گه‌ڕووسی، .
3. زاراوه‌ی باشووری (خوواروو): له باشووری هێڵی دوهه‌م زاراوه‌ی باشووری (خووارووی) زمانی کوردی زاڵه که ئه‌م بن زارانه‌ی تێدا به‌دیده‌کرێ؛ کرماشانی، که‌لووڕی، کولیایی، پیرهوهندی، له‌کی، لوڕی پچووک (فه‌یلی یان کۆ پههلی).
4. گۆرانی (حهورامی) و زازایی (دملی): له مه‌ڵبه‌ندی زاراوه‌ی باکووری ئوو ناوه‌ندی زمانی کوردی‌دا دوو دورگه‌ی زمانی کوردی هه‌ن سه‌ره‌ڕای دووری له یه‌کتر پیاو به هه‌سانی ده‌توانی بڵێ له بنه‌وه یه‌کن، ئه‌ویش زازایی (که به دملیش ناسراوه) یه له باکوور، و گۆرانی یه له ناوچه‌ی زاراوه‌ی ناوه‌ندیدا. گۆرانی زۆرتر به هه‌ورامی ناوی ده‌رکردوه چۆنکوو گه‌وره‌ترین ناوچه‌یێکی تێیدا په‌ڕه‌ی هه‌یه هه‌ورامان ئه، بێجگه له‌وه‌ی له رێژاو و که‌نووله4 و له ناو هۆزی باجه‌ڵان و زه‌نگه‌نه و شه‌به‌ک-یش قسه‌ی پێده‌کرێ. زازاییش له پاڵۆ، کۆر، و چهبهخچوور له بره‌ودا یه.
لوڕی ده‌که‌وێته به‌شی خووارووی مه‌ڵبه‌ندی زمانی کوردی. ده‌رباره‌ی ئه‌م بن زاره‌یه هه‌ر که‌سی هاتوووه قسه‌یێکی کردوه، شه‌ره‌فخانی بتلیسی له "شه‌ره‌فنامه-دا" به یه‌کێک له چوار زاره‌ی گه‌وره‌ی زمانی کوردی داده‌نێ، هیندێک زانا و خۆرهه‌ڵاتناسی فهرهنگی و ئێرانی به زارێکی زمانی فارسییان داده‌نێن، دوکتۆر که‌مال فواد رایهکیتری هه‌یه و ده‌ڵێ؛ "له رووی رێزمانه‌وه لوڕی به زمانێکی ئێرانی باشووری-خۆراوایی داده‌نرێت، به‌ڵام فارسی نییه، به‌ڵکۆ زمانێکی سه‌ربه‌خۆ یه. به‌شی یه‌که‌میان به‌ختیاری وه‌کۆ له رووی زمانه‌وه کوردی نیه، خۆشیان له رووی نه‌ته‌وه‌یییه‌وه به کورد نازانن، به‌ڵام دوهه‌میان، به تایبه‌تی له ئیراق، له به‌ر گه‌لێک هۆی مێژوویی و رامیاری و ئابووری له رووی نه‌ته‌وه‌یییه‌وه له کورد جیا نه‌کرێنه‌وه، هه‌تا له رووی زمانه‌وه له ئه‌نجامی تێکه‌ڵاو بوونه‌وه زۆریان له کوردی خۆرهه‌ڵاتی وه‌رگرتوه."5
ئه‌م بابه‌تی لوڕی، کوردی یه یا کوردی نیه، بابه‌تێکه پێویستی به لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی، دوور له هه‌ست و سۆزی نه‌ته‌وایه‌تی و دوور له کارایی قسه و ناوبانگی فڵانه خۆرهه‌ڵاتناسی فهرهنگی یا زانای نه فهرهنگی هه‌یه. لێکۆڵینه‌وه‌یکی که کوردایه‌تی کوێرانه دۆ و دۆشاو تێکه‌ڵ نه‌کا و هه‌ر به وێک‌چوونی چه‌ند وشه‌یێکی کوردی ئوو لوڕی، لوڕی نه‌کا به کوردی. لێکۆڵینه‌وه‌یێکی واش که هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند وشه یا شێوه‌ی به‌کار هێنانی هه‌ندی کارا ده‌گه‌ڵ فارسی دهشوبهێنه یه‌ک یا فڵانه خۆرهه‌ڵاتناس و زمانوان، وای گوتوه، نه‌کرێ به رایه‌کی وا قایم و پته‌و که دهههڵوهشانهوه نه‌بێت و لوڕی له کوردی دابپچڕێ. به کورتی و به کوردی ئه‌م بابه‌ته پێویستی به لێکۆڵینه‌وه‌یێکی مه‌یدانی هه‌یه.
له قامووسی زمانی کوردی، ئه‌بدول رههمانی زهبیهی، چاپی 1988
سه‌رچاوه و تێبینی:
1. پرۆف. مینۆرسکی، کوردنه‌وه‌ی مێدێکانن، وه‌رگێڕانی د. که‌مال مه‌زهه‌ر ئه‌همه‌د، گۆڤاری کۆڕی زانیاری کورد، به‌رگی یه‌که‌م، به‌ندی یه‌که‌م، ساڵی 1973، به‌خدا، لاپه‌ڕی 563.
2. در. مۆیین، بوراهانی قاته’، به‌رگی یه‌ک، لاپه‌ڕی 37-41.
3. در. مه‌مه‌دی موکری، گۆرانی یا ترانههای کوردی، تاران، کتێبخانه‌ی دانش، 1957، لاپه‌ڕی 8.
4. دوو ناوچه‌ی پچووکن له مه‌ڵبه‌ندی زاراوه‌ی باشووریدا.
5. در. که‌مال فواد، زاراوه‌کانی زمانی کوردی و زمانی ئه‌ده‌بی و نووسینیان، گۆڤاری کۆڕی زانیاری کورد، ژماره 4، ساڵی 1971، به‌خدا، لاپه‌ڕی 22.
ئاماده‌کاری له لایه‌نی دیلان رۆشانی