کێشه‌ی زمانی ره‌سمیی کوردی – به‌شی سێ
ئه‌میری حه‌سه‌نپوور
به‌شی سێ
کێشه‌ی زمانی ره‌سمیی کوردی – به‌شی سێ
ئه‌میری حه‌سه‌نپوور
به‌شی سێ
3- چه‌مکه‌کان: زمانی ره‌سمی، نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌ده‌بی، یه‌کگرتوو، و کلاسیک
له‌دوو به‌شی پێشوو دا، باسی وهم کرد که له سه‌ده‌ی بیسته‌م دا سه‌رباقی تێکۆشانێکی زۆر بۆ ستاندارد کردنی زمانی کوردی، ئه‌و پرۆژه‌یه له سه‌ره‌تاوه پشتی نه‌به‌ست بهزانستییهکانی زمان وه‌ک زمان‌ناسی، زمانناسیی-کۆمه‌ڵایه‌تی، و به‌رنامه‌ڕۆنانی زمانیی یان سیاسه‌تی زمانیی.* ئه‌و که‌م و کوورییه له ده‌کار نه‌هێنانی چه‌مکه سه‌ره‌کییه‌کان و له‌نه‌بوونی زانستیی تیۆری دا به‌دی ده‌کرێ. بۆ وێنه، قاموسه کوردییه‌کان ئامرازێکی گرینگی ستاندارد کردنن و له پێشه‌کی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌دا باسی هێندێک کێشه‌ی زمانی کوردی و وشه‌کانی کراوه به‌ڵام به‌بێ ده‌کار هێنانی چه‌مکی پێویست و به‌بێ ئاگادار بوون له تیۆری. جاری وا هه‌یه ئه‌و پێ نه‌زانینه به تیۆری خۆ له‌قه‌ره‌ی تراژیدی ده‌دا. بۆ نموونه، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌چێکردنی ئه‌لفوبێ دا تێکۆشاون جیاوازییان دانه‌ناوه له نێوان حه‌رف و ده‌نگ (فۆنیم)** و ئه‌و دوانه‌یان تێکه‌ڵ کردووه و له ئاکام دا رێبازێکی وایان ڕه‌چاو کردووه که، بێ ئه‌وه‌ێ مه‌به‌ستییان بووبێ، لهپراتیک دا کۆسپیان خستووه‌ته سه‌ر رێی گه‌شه کردنی زمانه‌که (له به‌شه‌کانی داهاتوو دا ئه‌و باسهزۆر تر شی ده‌که‌مه‌وه). جارێ لێره‌دا، زۆر به‌کورتی باسی چه‌ند چه‌مکێک ده‌که‌م که‌له‌باسی زمانی ستانداردی کوردی دا ده‌کار هاتوون.
هیچ کام له‌و چه‌مکانه (زمانی ره‌سمی، نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌ده‌بی، یه‌کگرتوو، و کلاسیک) مه‌عنایان ته‌عریفێکی ساکار وڕوون و یه‌کجاره‌کییان نییه‌و له‌هێندێک خاڵ دا هاوبه‌شن و له هێندێک دا لێک جوێ ده‌بنه‌وه. ئه‌و رێکی و ناڕێکییه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌که، لهلایێکهوهزمان خۆی دیارده‌یێکی ته‌واو ئاڵۆزه و له قالب نادرێ، و له‌لایێکی دیکه‌وه زانستییه‌کانی زمانیش بۆچوونی جۆرا و جۆرییان تێدایه. له‌بواری تیۆریش دا، تێگه‌یشتنی ئه‌و چه‌مکانه به گوێره‌ی مه‌کته‌به زمانناسییه‌کان ده‌گۆڕدرێ.
زمانی ستاندارد له‌به‌رامبه‌ر زمانی ناستاندارد (له‌هجه) راده‌وه‌ستێ. زمانی ستاندارد زمانێکی نووسراو یان ئهدهبییهکهیهک نۆڕمی هه‌یه بۆ نووسین و خوێندنه‌وه و قسه‌کردن، و به گوێره‌ی ناوچه، چینی کۆمه‌ڵایه‌تی، پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی (عه‌شیره‌تی، گوندنشینی، شارنشینی…) یان جینسێتی (ژن و پیاویی) ناگۆڕدرێ. ستاندارد بوون نیسبییه و هیچ زمانێکی زیندوو به یه‌کجاری و به ته‌واوی ستاندارد نابێ. بۆ وێنه، له کوردی دا سۆرانی و کرمانجی هه‌رکام تا راده‌یێک ستاندارد بوون به‌ڵام هه‌ورامی تا ئێستا ستاندارد نه‌بووه‌و وه‌ک له‌هجه‌یێکی ئه‌ده‌بی ناوچه‌یی ماوه‌ته‌وه و ره‌نگه له باروودۆخێکی مێژوویی دا ستاندارد بکرێ. هه‌روه‌ها، دملکی یان زازایی که‌پێشینه‌ی ئه‌ده‌بی له‌سێ له‌هجه‌که‌ی دی که‌متره، له‌ساڵانی رابردوو دا زۆر تر ده‌کار هاتووه. ئه‌گه‌ر دملکی بۆ ماوه‌یێکی زۆر بهلههجهیێکی کوردی داده‌ندرا، ئێستا کۆڕێکی ناسیۆنالیستی زازایی په‌یدا بوون که‌به‌زمانێکی سه‌ربه‌خۆی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
زمانی ستاندارد ده‌توانێ ره‌سمی بێ یان نه‌بێ. بۆ وێنه زمانی ئینگلیسی له ئه‌مریکا به قانوون و به ده‌ستوور ڕه‌سمی نه‌بووه که‌وا بوو "ره‌سمی بوون"، "ستاندارد بوون" و "ده‌وڵه‌تی بوون" یه‌ک شت نین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا زمانی ره‌سمی زۆرتر به‌ده‌وڵه‌تی بوون ده‌بێته ره‌سمی. وا هه‌یه زمانێک له‌وڵاتێک دا ره‌سمی بێ و له وڵاتێکی دی دا نا ره‌سمی و ته‌نانه‌ت نا قانوونی بێ. بۆ وێنه، ترکی ئازه‌ربایجانی له کۆماری ئازه‌ربایجان دا زمانی ره‌سمی و نه‌ته‌وه‌ییه به‌ڵام له ئێران دا زمانیکی سه‌رکوت کراوه. کوردی له‌عێراق ره‌سمییه به‌ڵام له تورکییه ته‌نانه‌ت ناوی زمانه‌که ("کوردی" ) له دا‌و و ده‌زگای ده‌وڵه‌تی دا قه‌ده‌غه‌یه.
دیاره زمانی ستاندارد، وه‌ک زمانی نووسراو، ده‌بێ زمانێکی ئه‌ده‌بی بێ به‌ڵام هه‌ر زمانێکی ئه‌ده‌بی له وانه‌یه ستاندارد نه‌بێ. په‌یدا بوونی ئه‌ده‌بییات له‌زمانێک دا، نۆرمی دروستی و نادروستی داده‌مه‌زرینێ به‌ڵام ئه‌وه به ته‌نیایی زمانێک ناکا به‌ستاندارد. بۆ وێنه، هه‌ورامی و کرمانجی و سۆرانی له‌هجه‌ی ئه‌ده‌بی بوون به‌ڵام هه‌ورامی ده‌رفه‌تی ستاندارد بوونی نه‌بووه. هه‌ر وه‌ها، فارسی و عه‌ڕه‌بی تا ئاخری سه‌ده‌ی نۆزده زمانی ئه‌ده‌بی هه‌ره به‌رزی باکووری ئه‌فریقا و ئاسیای رۆژئاوا و ناوه‌ندی بوون به‌ڵام ستاندارد نه‌بوون. وا هه‌یه "زمانی ئه‌ده‌بی" له به‌رامبه‌ر زمانی قسه‌کردن داده‌ندرێ.
"زمانی نه‌ته‌وه‌یی" له به‌رامبه‌ر "زمانی ناوچه‌یی" داده‌ندرێ. به‌ڵام "نه‌ته‌وه"، وه‌ک هه‌ر چه‌مکێکی دی، یه‌ک مه‌عنای نییه و چه‌مکی "زمانی نه‌ته‌وه‌یی" به‌لانی که‌مه‌وه به دوو مه‌عنا ده‌کار هاتووه. بۆ وێنه، فارسی له ئێران دا زمانی کام نه‌ته‌وه‌یه، نه‌ته‌وه‌ی فارس یان ئێرانی؟ زمانی نه‌ته‌وه‌یی زۆرتر ستاندارده به‌ڵام ده‌توانێ ستاندارد نه‌بێ. بۆ وێنه، سه‌رۆک کۆماری سۆمالی له1972 بڕیاری دا که‌زمانی سۆمالی زمانی نه‌ته‌وه‌یی و ره‌سمی ئه‌و وڵاته یه به‌ڵام ئه‌و زمانه هێشتا ته‌واو ستاندارد نه‌بووه و به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی سۆمالیا و دامه‌زرانی حکوومه‌تی ناوچه‌یی زمانه‌که‌ش له‌ت و کوت بووه.
"زمانی یه‌کگرتووو"ش مه‌عنای جۆرا و جۆری هه‌یه. هه‌م یه‌کگرتوویی و هه‌م نایه‌کگرتوویی دیارده‌ی نیسبیین. تا ئێسته له باسی کوردی دا، زۆرتر مه‌به‌ست تێکه‌ڵ کردنی له‌هجه‌کان به‌تایبه‌تی سۆرانی و کرمانجی و داڕشتنی له‌هجه‌یێکی ته‌واو ده‌ستکرد ("سورمانجی) بووه. زمانی وا هه‌یه ته‌نیا ئه‌لفوبێیه‌که‌ی ده‌بێ یه‌ک بگرێ و جاری وا هه‌یه (وه‌ک کوردی و ئالبانی) حه‌ول ده‌درێ دوو له‌هجه‌ی سه‌ره‌کی تێکه‌ڵاو بکرێن. چاوه‌ڕوان ده‌کرێ "زمانی ستاندارد" زمانی هاوبه‌ش و یه‌کگرتوو بێ بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی نه‌ته‌وه بتوانێ به بێ که‌ند و کۆسپی له‌هجه‌یی پێی بدوێ و پێی بنووسێ به‌ڵام چه‌مکی یه‌کگرتوویی چه‌مکێکی سیاسییه. به‌شێک له ناسیۆنالیسته‌کان یه‌کگرتوویی له‌گه‌ڵ یه‌ک له‌هجه‌یی تێکه‌ڵ ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێ، به‌پشت به‌ستن به‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، یه‌ک ناوه‌ند یان له‌هجه‌ی ناوه‌ندی بۆ زمانی فره له‌هجه‌یی کوردی دابتاشن.
پێش سه‌ده‌ی نۆزده، عه‌ره‌بی و فارسی و لاتین و چینی و چه‌ند زمانی دی به‌شێوه‌یێکی زۆر به‌رین قاعیدهبهندی کرابوون ئه‌ده‌بییاتێکی ده‌وڵه‌مه‌ندییان پێک هێنابوو به‌ڵام ئهوانهوهک "زمانی ئه‌ده‌بیی کلاسیک" ناسراون و خسڵه‌تی وایان هه‌یه که له زمانی ستاندارد جوێیان ده‌کاته‌وه (له‌به‌شه‌کانی داهاتوودا ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر ئه‌و باسه. ئاشکرایه هیچ کام له‌و زمانانه "نه‌ته‌وه‌یی" نه‌بوون و زۆرتر ناونه‌ته‌وه‌یی بوون و لهمهڵبهندێکی یه‌کجار گه‌وره ده‌کار هاتوون و پێیان ده‌ڵێن ("لینگوافڕانکا").*** زۆر جار به‌زمانی ستاندارد ده‌گوترێ "زمانی ستانداردی نه‌ته‌وه‌یی" بۆ ئه‌وه‌ی له‌ئه‌و جۆره زمانانه جوێ بکرێنه‌وه.
تا ئێسته، چه‌ند گۆشه‌یێکی تیۆریی، و سیاسیی و مێژووییم باس کردووه‌به‌ڵام بابه‌ته‌کان زۆر به‌رینن و ئه‌و باسانه‌و زۆر بابه‌تی دی له‌به‌شه‌کانی داهاتوودا به له‌به‌ر چاو گرتنی ئه‌زموونی زمانی کوردی درێژهپێ ده‌ده‌م.
———————————
* sociolinguistics, language planning, language policy
** phoneme
فۆنیم واحیدێکی دهنگهکهجیاوازی مه‌عنایی پێکدێنێ، بۆ وێنهلهکوردی دا (له‌هجه‌ی ستانداردی سۆرانی) ڵ و ل) دوو فۆنیمن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کهلهجووتی وه‌ک که‌ڵ و که‌ل دا ده‌بنه‌هۆی جیاوازی مه‌عنایی به‌ڵام له‌هێندێک زمانی دی دا یه‌ک فۆنیمن چونکهمهعنا ناگۆڕن.
*** lingua franca
تێبینی : به‌شی سێیه‌می وتاری مامۆستا ئه‌میری حه‌سه‌نپوور له‌ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامهژماره257، لاپه‌ڕه‌ی 13، چوارشه‌مۆ 9-7-2008 و وبنٌوسی ڕوانگه بڵاو بووته‌وه. به‌سپاس بۆ به‌ڕێزیان و ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامهبۆ که‌لک لێوه‌رگرتنی هۆگرانی بابه‌تی زمان و زمان‌ناسی له كال دا پێشکێش ده‌کرێ.