کێشه‌ی زمانی ره‌سمیی کوردی
ئه‌میری حه‌سه‌نپوور
به‌شی یه‌ک
1- داڕشتنی باسه‌که
کێشه‌ی زمانی ره‌سمیی کوردی
ئه‌میری حه‌سه‌نپوور
به‌شی یه‌ک
1- داڕشتنی باسه‌که
کوردی، وه‌ک زۆربه‌ی زمانه زیندووه‌کانی دنیا، زمانێکی فره له‌هجه یه و هه‌ر له‌هجه‌ش به چه‌ند بن-له‌هجه‌ی ره‌نگاوڕه‌نگ رازاوه‌ته‌وه. پێنج سه‌ده له مه‌وپێش، شه‌ره‌فنامه، له ناخی کۆمه‌ڵگه‌ی ده‌ره‌به‌گی کوردستان و له جه‌نگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ماره‌ته‌کان دا، نووسی: "طایفه اکراد چهار قسم است و زبان و آداب ایشان مغایر یک‌دیگر است (اول) کرمانج (دویم) لر(سیم) کلهر (چهارم) گوران"، واته "تایفه‌ی کوردان چوار به‌شن و زمان و داب و ده‌ستووریان لێک جیاوازه…"
له کۆمه‌ڵگه‌ی ده‌ره‌به‌گی دا، که زۆربه‌ی خه‌ڵک به‌سترابوونه‌وه به‌زه‌وی و له لادێ کشت و کاڵیان ده‌کرد و به‌شێوه‌ی زاره‌کی ده‌دوان، فره لههجهیێتی باری باوی ژیانی شار و گوند بوو. شه‌ره‌فخان، حاکمی ئه‌ماره‌تی بدلیس، له سه‌ره‌تای شه‌ره‌فنامه‌دا باسی ناکۆکی کوردان ده‌کا و ده‌ڵێ: "و طوایف اکراد متابعت و مطاوعت همدیگر نمی کنند و اتفاق ندارند"، واته " تایفه‌ی کوردان شوێنی یه‌کتر ناکه‌ون و گوێڕایه‌ڵی یه‌کتر ناکه‌ن و یه‌ک که‌وتوو نین". له درێژه‌ی ئه‌و باسه دا، هۆیه‌کانی ئه‌و چه‌ند بهرهکییهلێک ده‌داته‌وه به‌ڵام جیاوازی زمانیی و له‌هجه‌یی وه‌ک سه‌رچاوه‌ی ناکۆکی دانانێ. له سه‌رده‌می ئهمارهتهکاندا، چ له ده‌زگای ده‌وڵه‌ت دا وچ له کۆمه‌ڵگه‌دا،باسی ڕه‌سمی کردنی له‌هجه‌یێک و زمانێک نه ده‌هاته گۆڕێ. بۆ وێنه،له ده‌رباری ئه‌ماره‌تی ئه‌رده‌ڵان دا، زمان و ئه‌ده‌بییاتی هه‌ورامی، فارسی و عه‌ره‌بی باو بوو. له ده‌رباری ئه‌ماره‌تی بدلیس دا، به زمانی کوردی، تورکی، فارسی و عه‌ڕه‌بی قسه‌یان ده‌کرد و ده‌یان نووسی. له کۆمه‌ڵگه‌شدا، ده‌نگ بێژ وگۆرانی بێژی کورد و هه‌رمه‌نی و جووله‌که و ئازه‌ری به زمانی یه‌کتر گۆرانی‌یان ده‌کوت و به‌یت و باویان ده‌گێڕاوه.
دیاره سه‌رباقی تێکه‌ڵاویی زمان و له‌هجه‌کان، له کۆمه‌ڵگه‌ی فره له‌هجه‌یی و فره زمانی دا، زمانه‌کان و لههجهکاننا به‌رابه ربوون به‌ڵام نیزامی ده‌ره‌به‌گی توانای ناوه‌ندی کردن و ره‌سمی کردن و دا سه‌پاندنی هیچ له‌هجه‌یێک یان زمانێکینه بوو. بۆ وێنه، سوڵتانی عوسمانی نهدهیهویست نه‌ده‌یتوانی ده‌کارهێنانی زمانی کوردی قهدهغهبکا یان تورکی به سهرئهمارهتهکاندا دا بسه‌پێنێ، به‌ڵام ریژیمی ناسیۆنالیستی کۆماری تورکییه، دوای هه‌شتا ساڵ قه‌ده‌غه کردنی زمانی کوردی، ئێسته‌که رێگه ده‌دا به‌نووسینی، ده‌کارهێنانی چه‌ند حه‌رفی کوردی بهجورم داده‌نێ.* یا خۆ له ئه‌وجی ده‌سه‌ڵاتی خه‌لافه‌تی ئیسلامی دا، خه‌ڵیفه‌کانی به‌غدایه نه‌ده‌یانتوانی و نه‌ده یا نه‌ویست زمانی کوردی غه‌یری قانوونی بکه‌ن به‌ڵام ساطع الحصری، ناسیۆنالیستی ناسراوی عه‌ره‌ب و مودیری مه‌عاریفی ده‌وڵه‌تی تازه دامه‌زراوی عێراق، رێگه‌ی نه‌ده‌دا کوردی عێراق بۆ باشتر نووسینی زمانه‌که‌یان چه‌ند نیشانه له سه‌ر حه‌رفی عه‌ڕه‌بی دابنێن به بیانووی وه‌ی که ئه‌و کاره ده‌ست تێوه‌ردان له‌زمانی خوڵایه.
که له‌سه‌رده‌می ئه‌ماره‌ته‌کان دا نووسین به کوردی ده‌ستی پێ‌کرد (سه‌ده‌ی شازده)، هه‌ورامی و کرمانجی و سۆرانی وه‌ک سێ له‌هجه‌ی ئه‌ده‌بی، یه‌ک به دوای یه‌کتر دا و سه‌ربه‌خۆ له یه‌کتر، سه‌ریان هه‌ڵێنا. ده‌کرێ بڵیێن فره لههجهیێتی هه‌تا ساڵی 1898 (بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌وه‌ڵ رۆژنامه‌ی کوردی) و بگره تا دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی عێراق (1918) و ده‌ستپێکردنی ده‌سه‌ڵاتی سۆڤێت له قه‌فقاز (1921)، کێشه‌یێکی سیاسی نه‌بوو. دوای سه‌رهه‌ڵدانی ناسیۆنالیسمی کورد (له ئاخروئۆخری سه‌ده‌ی نۆزده‌دا) و نووسینی کوردی به‌چاپ ودامه‌زرانی نه‌ته‌وه- ده‌وڵه‌ته‌کان که سیاسه‌تی زمانیی جۆراوجۆریان هه‌بوو، جیاوازی له‌هجه‌کان وه‌ک کێشه‌یێکی سیاسی هاته‌گۆڕێ. مه‌به‌ستم له سیاسه‌ت و سیاسی بوونی کێشه‌ی له‌هجه‌کان لێره‌دا ئه‌وه‌یه که زمان، له روانگه‌ی ناسیۆنالیستییه‌وه، وه‌ک ئامرازێکی گرینگی پڕۆژه‌ی نه‌ته‌وه ڕۆنان و ده‌وڵه‌ت ڕۆ نان چاوی لێده‌کرێ ده‌نا جیاوازی زمانی و له‌هجه‌یی هه‌م ئێسته و هه‌م له رابردوودا له‌گه‌ڵ دابه‌شبوونی نابه‌رابه‌رانه‌ی ده‌سه‌ڵات تێکه‌ڵاو بووه. ناسیۆنالیسم، جیاوازی له‌هجه‌کان وه‌ک به‌رهه‌ڵستێک له به‌رامبه‌ر پێک هاتن و داڕشتنی نه‌ته‌وه داده‌نێ و ئاماده‌یه بۆ یه‌کگرتنی نه‌ته‌وه له‌هجه‌کان به‌زه‌بر و زه‌نگ سه‌رکوت بکا.
جیاوازی له‌هجه‌یی خۆی له خۆیدا سه‌رچاوه‌ی نابه‌رابه‌ری و زوڵم و هه‌ڵاواردن (تمییز، تبعیض) نییه. ده‌نگ و وشه‌و رێزمان هیچ خسڵه‌تێکی وایان نییه‌که نابه‌رابه‌ری پێک بێنن. بۆ نموونه، هیچ ده‌نگێک یان حهڕفێک (بۆ وێنه: ه، ک، ء ، خ) له ده‌نگێک یان حهڕفێکی دی (بۆ وێنه: ح، ق، ع، غ) باشتر، جوان تر، خۆشتر، یان ره‌سه‌ن تر نییه. که‌س ناتوانێ، به پشت به‌ستن به زانستی زمان‌ناسی،بیسه‌لمێنی که،بۆ وێنه، وشه‌ی ساخته‌ی "فه‌رمی" له "ڕه‌سمی" باشتره یان جوانتره یان ڕه‌سه‌نتره،یاخۆ ڕسته‌ی" نابێت زارێک به زۆری به سه‌ر زارێکی دی دا بسه‌پێندرێ"له ڕسته‌ی "نابیت زارهک ب زۆری له سه‌ر زارهکێ دی بهێته سه‌پاندن" ڕه‌سه‌نتر و جوان تره.
به‌ڵام زۆر له مێژه سه‌لماندراوه که "ره‌سه‌نایه‌تی"، "جوانی"، و "راستی" خۆیان دیارده‌ی مێژوویین و به بڕیار و قه‌راری کۆمه‌ڵایه‌تی پێکد ێن. هیچ قاعیدهیێکی رسته‌یی وه‌ک فاعیل – فیعل – مه‌فعوول ( بۆ وێنه له ئینگلیسی دا) باشتر و جوانتر له قاعیده‌ی دی وه‌ک فاعیل – مه‌فعوول – فیعل (بۆ وێنه له کوردی دا) نییه. یا خۆ وه‌پێشکه‌وتنه‌وه‌ی ئینگلیسی له گشت زمانه‌کانی دنیا هیچ پێوه‌ندی به رێزمانه‌که‌یه‌وه نییه. به‌ڵام له کۆمه‌ڵگه دا، که له سه‌ر بنچینه‌ی نابه‌رابه‌ری و ناکۆکی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی داڕێژراوه (جووتیار و ئاغا، کرێکار و ده‌سمایه‌دار، ژن و پیاو، لادێیی و شارستانی، منداڵ و دایک/باوک، هتد)، زمان و ده‌سه‌ڵات تێک ده‌هاڵێن: زمان – له ده‌نگه‌کان ڕا بگره هه‌تا ساختی رسته‌یی و مه‌عنایی – هه‌م له نووسین و هه‌م له قسه‌کردن دا، دهبێتهمهیدانی خه‌باتی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی.
نووسین به‌ئه‌لف و بێ نزیکه‌ی 5500 ساڵ له‌مه‌و پێش ده‌ستی پێ‌کرد به‌ڵام زۆربه‌ی زمانه‌کانی دنیا، که ژماره‌یان ده‌گاته حه‌وت هه‌زار، سونه‌تی نووسین و پێشینه‌ی ئه‌ده‌بییان پێک نه‌هێناوه، ئه‌وه‌ش له بهرئه وه‌ی نییه که ئه و زمانانه نزم و دواکه‌وتوون. بؤ وێنه، نووسین به فارسی نزیکه‌ی دوازده سه‌ده له‌مه‌و پێش ده‌ستی پێ‌کرد و مێژووی نووسین به کوردی له پێنج سه‌ده تێ ناپه‌ڕێ و ئه‌و ناتهرازییه له به‌ر ئه‌وه‌ی نییه که فارسی له باری ساختی زمانییه‌وه له کوردی باشتره یان پێشکه‌وتوو تره. هه‌روه‌ها، ده‌ست پێکردنی نووسین به هه‌ورامی و کرمانجی و سۆرانی و پێگه‌یشتنیان وه‌ك له‌هجه‌ی ئه‌ده‌بی هیچ پێوه‌ندی به ساختی زمانیی (سیستێمی ده‌نگیی، وشه‌یی، رسته‌یی، و مه‌عنایی) ئه‌و لههجانهوه نه‌بوو. هۆیه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی ساختی زمانی واته له بارودۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسی دا له نگهریان گرتبوو. ئه‌گه‌ر له‌هجه‌کانی دی (وه‌ک کرماشانی، دمڵی…) به‌رهه‌می ئه‌ده‌بیی نووسراویان نه‌بووه به هۆی ئه‌وه نییه که له باری زمانییه‌وه له هه‌ورامی و کرمانجی و سۆرانی نزم ترن. هه‌روه‌ها، ژیانی ئه‌ده‌بی سێ له‌هجه‌کان هاوکات ده‌ستی پێ نه‌کرد. هه‌ورامی و کرمانجی سێ سه‌ده له سۆرانی له پێش تر بوون. وه‌دواکه‌وتنی سۆرانیش له به‌ر "ناڕه‌سه‌نایه‌تی" و "دواکه‌وتوویی" ئه‌و له‌هجه‌یه نه‌بوو.
به سه‌رهه‌ڵدانی ناسیۆنالیسمی کورد، جیاوازی له‌هجه‌کان وه‌ک کیشه‌یێکی سیاسی هاتهڕوو. بزووتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی کورد، وه‌ک زۆربه‌ی هاوتاکانی، داوای نه‌ته‌وه و زمان و نیشتمانێکی یه‌کگرتوو ده‌کا. له سه‌ره‌تا دا (1898-1918)، کێشه‌ی له‌هجه‌کان به شیوه‌یێکی خۆڕسکی و پراگماتی چاره‌سه‌رکرا. له و سه‌رده‌مه دا، کوردستان له نێوان ئێران و عوسمانی دا دابه‌ش کرابوو و ئه‌و کوردانه‌ی که‌وتبوونه رووسییه ژیانی عه‌شیره‌تییان هه‌بوو و چالاکی ئه‌ده‌بییان ده‌ست پێ نه‌کردبوو. خه‌باتی ئه‌ده‌بی و سیاسی شێوهنوێباو (مۆدێرن) له‌پێشدا له کوردستانی عوسمانی ده‌ستی پێ‌کرد. ئه‌و رۆژنامه و گۆڤارانه‌ی که له ساڵی 1898 هه‌تا شه‌ڕی جیهانی هه‌وه‌ڵ له عوسمانی بڵاوبوونه‌وه به کرمانجی بوون و جاروبار بابه‌تی سۆرانیشیان بڵاوده‌کرده‌وه. ئه‌وه‌ش وه‌نه بێ سیاسه‌تێکی زمانیی وشیارانه بووبێ، و زۆرتر له به‌ر ئه‌وه‌بوو که کرمانجی زمانه‌کان له باری کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و سیاسی و ئابوورییه‌وه بانده‌ست بوون.
دوای شه‌ڕی جیهانی هه‌وه‌ڵ، له ئێران و تورکییه و سوورییه زمانی کوردی سه‌رکوت کرا و ئیتر له و وڵاتانه جیاوازی له‌هجه‌کان نه‌یده‌توانی وه‌ک کێشه‌یێکی سیاسی-زمانی بێته‌گۆڕێ. به‌ڵام له عێراق و له یه‌کێتی سۆڤێت، کوردی له نووسین و خویندن و ئامرازی راگه‌یاندنی گشتی و تا راده‌یێکیش له کاری ئیداری دادهکارهێندرا. له یه‌کێتی سۆڤێت، ته‌واوی کورده‌کان به له‌هجه‌ی کرمانجی قسه‌یان ده‌کرد و مه‌سه‌له ئه‌وه بوو که کام بن- له‌هجه‌ی کرمانجی وه‌ک نۆرمی** زمانی ئه‌ده‌بی کوردی هه‌ڵبژێرن. له کۆنگره‌ی 1934 یێرهوان دا، "مه‌کته‌بی خانی" وه‌ک نۆرمی زمانی ئه‌ده‌بی داندرا. له کوردستانی عێراق، له سه‌ره‌تاوه زۆربه‌ی نووسینی چاپی و ئیداره‌یی به سۆرانی بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که وه‌ک له‌هجه‌یێکی ئه‌ده‌بی سهدهیێکی زیاتر ته‌مه‌ن نه‌بوو و تا دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی عێراق هیچ گۆڤار و رۆژنامه‌ی پێ بڵاو نه‌کرا بۆوه. هیچکام له‌و بڕیارانه، بێجگه له بڕیاری کۆنگره‌ی یێرهوان، به‌رهه‌می راوێژ و تهکبیروڕا و لێکۆڵینه‌وه و لێکدانه‌وه و پرۆسه‌یێکی دێمۆکراتی نه‌بوو. هه‌روه‌ها ده‌کارهێنانی کرمانجی له عوسمانی و سۆرانی له عێراق، هیچ پێوه‌ندی به راده‌ی پێشکه‌وتوویی یان "ره‌سه‌نی" ئه‌و لههجانهوه نه‌بوو؛ ئه‌وه‌ی که ده‌وری ده‌گێڕا قورسایی سیاسی و ئابووری ئاخێوه‌رانی له‌هجه‌کان بوو. دیاره رێبازی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌ت له عێراق هه‌م ده‌وڵه‌تی عیڕاق و هه‌م ئینگلیس) و یه‌کێتی سۆڤێت (به‌تایبه‌ت کۆماری سۆسیالیستی هه‌رمه‌نستان) ده‌ورێکی گرینگی گێڕا.
شه‌ڕی سۆرانی- کرمانجی له کوردستانی عێراق دا سێ جار ههڵاییساوه. هه‌رجار شه‌ڕگه‌کان و رازانه‌وه‌ی هێزه‌کان به گوێره‌ی بارودۆخ گۆڕاون. هه‌وه‌ڵ جار له 1931دا، کاتێکی ده‌وڵه‌تی عێراق به‌ره‌و "سه‌ربه‌خۆیی"ده‌ڕۆیی و باسی دانانی "قانوونی لوغاتی مه‌حه‌لییه" هاتهگۆڕی، حکوومه‌تی نووری سه‌عید به بیانووی ئه‌وه‌ی که کوردی فره له‌هجه‌ییه ده‌یه‌ویست رێگه نه‌دا به ره‌سمی کردنی وه‌ک زمانێکی ناوچه‌یی و له هه‌مان کاتدا ده‌یه‌ویست، هه‌ر به ئه‌و بیانوویه، ناوچه‌ی بادینان ته‌عریب بکا.
دوای رووخانی ریژیمی پاشایه‌تی له 14ی ته‌مووزی 1958 دا، جارێکی دی کێشه‌که سه‌ری هه‌ڵێناوه، کاتێکی ده‌وڵه‌تی تازه دامه‌زراوی کۆمار ماوه‌ی به‌شی کوردی رادیۆ به‌غدای له دوو سه‌عات کرد به چوار سه‌عات و کرمانجیش وێڕای سۆرانی دهکارهێندرا. گشت به‌رنامه‌کانی رادیۆ، بێجگه له گۆرانی، له سه‌ره‌تاوه (ساڵی 1939) به سۆرانی بوون به‌ڵام له مهوپاش هه‌واڵ و چه‌ند به‌رنامه‌یێکی دی به کرمانجی بڵاوده‌کرانه‌وه. ئه‌و گۆڕانه له سیاسه‌تی زمانیی به‌شی کوردی باس و جه‌ده‌لی وه‌ڕێخست و دوو بۆچوون یان سیاسه‌تی وه‌ده‌ر خست. هێڵێک پێی وابوو مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌تی عێراق دووبه‌ره‌کی خستنه نێوان رێزی کورد، و زمانی کوردی هه‌ر ئه‌وه‌یه که له کوردستانی عێراق دا له خوێندن و چاپه‌مه‌نی دا ده‌کاردێ و ئاخێوه‌رانی کرمانجیش ده‌بێ به سۆرانی بخوێنن و بنووسن. هێڵێکی دی پێی وابوو زۆربه‌ی گه‌لی کورد کرمانجی زمانن ، ئه‌ده‌بییاتی کلاسیکی کرمانجی کۆنتر
وده‌وڵه‌مه‌نده، هه‌وه‌ڵ چاپه‌مه‌نی کوردی به‌و له‌هجه‌یه بووه، و زمانی ئه‌ده‌یبی کوردی ده‌بێ به هه‌ر دوو لههجهبێ. له ئه‌نجامی ئه‌و جه‌ده‌له دا، ئه‌و دوو رێبازه گه‌ڵاڵه کران بێ ئه‌وه‌ێ پشت ئه‌ستوور بن به تیۆری و زانستییه‌کانی زمان‌ناسی و سیاسی. له پراتیک دا، له‌هجه‌ی کرمانجی ورده ورده له نووسین دا ده‌کار ده‌هات و کاتێکی دوای ئه‌یلوولی 1961 ده‌سه‌ڵاتی پارتی دێمۆکرات له به‌شێک له گونده‌کانی کوردستاندا دامه‌زرا، "رادیۆی ده‌نگی کوردستان" وه‌ک رادیۆی به‌غدا به هه‌ر دوو له‌هجه به رنامهی بڵاوکرده‌وه. ئه‌گه‌ر له ساڵانی 1931-1932 دا، دوو به‌ره‌ی ئه‌و تێکهه‌ڵچوونه ده‌وڵه‌ت و چه‌ند رۆشنبیرێکی کورد بوون، له ساڵی 1958 دا، گۆڕه‌پانی شه‌ڕه كه گۆڕدرا. ئه‌و جار کێشه‌که له نێوان دوو به‌ره‌ی رۆشنبیری کورد وه‌ڕێکه‌وت.
دیاره له سه‌رده‌می هیچکام له‌و پێک وه‌ر بوونانه دا، گه‌لی کورد ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به شێوه‌ی خودموختاری یان سه‌ربه‌خۆیی نه‌بوو. به‌ڵام دوای ده‌ستپێکردنی شه‌ڕی چه‌کداری 1961، ده‌کار هێنانی کرمانجی له "رادیۆی ده‌نگی کوردستان"ی پارتی دێمۆکراتی کوردستان دا ده‌ریخست که کێشه‌ی دوو له‌هجه‌کان دا نهمرکاوهو له داهاتو دا سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه. که له 1991 دا ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی عێراق له سه‌ر به‌شێکی کوردستان لاچوو، ئاخێوه‌رانی کرمانجی بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی بڕیاری حیزبه‌کان یان رۆشنبیران بن، بڕیاریان دا که له‌هجه‌ی ئه‌ده‌بی خۆیان ده‌کار بێنن. ئێسته خه‌ڵک له ناوچه‌ی بادینان، له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی کورد (حکوومه‌تی هه‌رێم)، له دووکان و خواردنگه و میوانخانه، کووچه و کۆڵان، رێگاوبان، سه‌ر بهردهقهبران، و له هه‌ر جێیێک که نووسین ده‌کار بێ، به له‌هجه‌ی خۆیان ده‌نووسن. له چه‌ند جێگه‌ش که له‌ژێر حوکمی ده‌وڵه‌تی هه‌رێم دایه، وه‌ک زانکۆ، ده‌سه‌ڵاتی زمانیی دراوه به له‌هجه‌ی کرمانجی. ئێسته ئاشکرایه که له مه‌دره‌سه‌ی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیش دا، داوای ده‌رس خویندن به کرمانجی ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ش سه‌یر نییه و ده‌بێ چاوه‌ڕوان بکرێ. ئه‌گه‌ر له ساڵانی 1920-1930 دا له بادینان توێژیکی رۆشنبیری به هێز پێک نه‌هاتبوو، ئێسته توێژێکی به‌رین و هه‌مه‌ڕه‌نگه‌ی رۆشنبیر، به ژن و پیاووه، بڕیاری داوه که کوردی زمانێکی فره له‌هجه و دوو-ستاندارده. جا سه‌یر نییه که به‌ره‌ی سۆرانی خوازی ئێستا نیگه‌رانی ده‌سه‌ڵاتی کرمانجی بێ و بییه‌وێ به زه‌بری هێزی ده‌وڵه‌ت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له ئاخێوه‌رانی کرمانجی بستێنێته‌وه و به به‌رنامه‌ی وه‌لانان و سووک کردن و هه‌ڕه‌شه کردن، سۆرانی بکا به زمانی یه‌کگرتوو و ستانداردی "براگه‌وره" و کرمانجی و ئاخێوه‌رانی بکا به براچکۆله. به‌ڵام "براگه‌وره‌یی"، هه‌م له داب و نه‌ریت دا و هه‌م له سیاسه‌ت دا، به‌رهه‌می کۆمه‌ڵگه‌ی ده‌ره‌به‌گییه و کرمانجی زمانه‌کان نایانه‌وێ به هیچ بیانوویێک ببن به خوشکه چکۆله و برا چکۆله. کێشه‌که، کێشه‌ی نا به‌رابه‌رییه و ئه‌و نابهرابهرییهش به دابین کردنی مافی به‌رابه‌ری چاره‌سه‌ری ده‌کرێ. ئه‌و کێشه زمانییه، له بنچینه دا، کێشه‌ی دێمۆکراسییه.
دیاره ره‌سمی کردن — چ یه‌ک له‌هجه (سۆرانی) بێ یان دوو له‌هجه (سۆرانی و کرمانجی) — کیشه یێکی ئاڵۆز و فره‌لایه‌نه، به‌ڵام زۆرتر له گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی زمانی‌دا خول ده‌خواته‌وه. وه‌ک کێشه‌یێکی سیاسی، هه‌رکه‌س بۆی هه‌یه باسی بکا، لایه‌ن بگرێ و رێنوێنی بکا. له‌و کێشه‌یه دا، وه‌ک هه‌ر کێشه‌یێکی سیاسی، پێویسته تهکبیروڕا به شێوه‌یێکی به‌رین و جه‌ماوه‌ری به‌ڕێوه‌بچێ. پێویسته پرس به ئاخێوه‌رانی له‌هجه‌کان، هه‌م خوێنده‌وار و هه‌م نه‌خوێنده‌وار، بکرێ و ویست و نیاز و داواکارییه‌که‌یان ببێته بنچینه‌ی سیاسه‌تی زمانی وبه‌رنامه‌ی زمانی. ده‌سته‌یێک رۆشنبیر و سیاسه‌ت به‌ده‌ستی سۆرانی زمان نابێ ئه‌و مافه به خۆیان بده‌ن که کرمانجی وه‌ک له‌هجه‌یێکی دواکه‌وتوو له کاروانی مه‌ده‌نییه‌تی سۆرانی له قه‌ڵه‌م بده‌ن، خۆیان بکه‌ن به"برا گه‌وره" و فتوای ژێرچه‌پۆکه‌یی کورمانجی و ئاخێوه‌رانی بده‌ن.
له‌و باسانه‌ی که به دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی نامه‌ی په‌نجاوسێ نه‌فه‌ر وه‌ڕی که‌وتووه، زۆر جار چه‌مک و زاراوه‌ی هه‌ره گرینگی ئه‌و بابه‌ته به شێوه‌یێکی ناڕاست و نابه جێ دهکارهێندراون. بۆ وێنه"زمانی ستاندارد" و "زمانی ره‌سمیی" و "زمانی یه‌کگرتوو" تێکه‌ڵ ده‌کرێن و جیاوازییه‌کانیان ده‌شێوێندرێن. با نموونه‌یێک بگێڕمه‌وه له سه‌ردێڕێکی ژماره 6 ی رووداو که به گێڕانه‌وه له وتووێژێک نووسیوێتی:ستانده‌رایز کردنی زمانی کوردی پێویستی به بڕیارێکی سیاسی هه‌یه" ( 12/5/2008 ، ل. 12).
جارێ له پێشدا، وشه‌ی "ستانده‌رایز"، که بێ ئه‌وه‌ی پێویست بێ له ئینگلیسی خوازراوهته، هه‌ڵه‌یه و له ئینگلیسی دا "ستانداردایز"ه. دوایه، له ئه‌و سه‌ردێڕه دا، ستاندارد کردن له‌گه‌ڵ ره‌سمی کردن تێکه‌ڵ کراوه. ده‌کرێ به‌بڕیاری ده‌وڵه‌تی له‌هجه‌یێک ره‌سمی بکرێ به‌ڵام ستاندارد کردن ته‌نیا به هێزی ده‌وڵه‌ت پێک نایا. زمان ده‌توانێ ستاندارد بێ و ره‌سمی نه‌بێ (ئینگلیسی له ئه‌مریکا، به قانوون و به ده‌ستوور، زمانی ره‌سمیی نییه). هه‌روه‌ها، زمانێکی ستانداردیش نه‌بووبێ ده‌توانێ ره‌سمی بکرێ.
ستاندارد کردنی زمان کێشه‌یێکی ته‌نیا زمانی نییه و له‌پێشدا سیاسییه. به‌ڵام وه‌ک هه‌ر کێشه‌یێکی سیاسی، هه‌روه‌ها پرۆوهیێکی گۆڕانی مێژوویی، زمانی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، و ئیده‌ئۆلۆژییه. پرۆژه‌ی ره‌سمی کردنی له‌هجه‌ی سۆرانی ململانییێکی سیاسییه بۆ دابه‌شکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، و سیاسه‌ته له گۆڕه‌پانی زمان دا. مه‌به‌ست له سیاسه‌تیش ته‌نیا حیزبایه‌تی نییه. له‌و زنجیره باسانه دا، کێشه‌ی زمانی ره‌سمی کوردی لێکده‌ده‌مه‌وه به ئومێدی ئه‌وه‌ی یارمه‌تی بدا به‌روون بوونه‌وه‌ی لایه‌نه تیۆری، زمانی، مێژوویی، سیاسی، و ئیدهئۆلوژییهکانی ئه‌و کێشه‌یه. له شێوازی نووسین دا رێبازی گۆران و هێمن و سه‌جادی ره‌چاو ده‌که‌م و خۆم له په‌تی کردنی سه‌ره ڕۆیانه ده‌پارێزم.
——————————–
* حه‌رفه قه‌ده‌غه کراوه‌کان ئه‌وانه‌ن:
q, x, w, ê
Norm **
نۆرم پێوانهیێکی دروستی و نادرووستی یان پهسندکراویی و ناپه‌سند یی له ده‌کار هێنانی زمانه. له زمانی ئه‌ده‌بی یان ستاندارد دا، نۆرمێک ره‌چاو ده‌کرێ جا یان له سه‌ر بنچینه‌ی له‌هجه‌یێک یان به پشت به‌ستن به ئه‌و قاعیده و رێ وشوێنانه‌ی که نووسه‌ران و قامووس نووسان و رێزمان نووسان دایده‌نێن و باو ده‌بێ یا خۆ به تێکه‌ڵاو کردنی ئه‌و دووانه. بۆ وێنه من له‌و نووسراوه دا، زۆرتر نۆرمی موکرییانیم ده‌کارهێناوه نه‌ک نۆرمی سلێمانی. دوو نۆرمی سلێمانی و موکرییانی له زۆر بواری ده‌نگیی، وشه‌یی، مه‌عنایی و رێزمانی دا جیاوازییان هه‌یه. بۆ نموونه بڕوانه جیاوازی راناوه‌کان له نۆرمی سلێمانی ( من، تۆ، ئه‌و، ئێمه، ئێوه، ئه‌وان) و موکریانی دا (ئه‌من، ئه‌تۆ، ئه‌و، ئه‌مه، ئه‌نگۆ، ئه‌وان). سۆرانی زۆرتر له سه‌ر بنچینه‌ی نۆرمی سلێمانی ستانداردکراوه به‌ڵام ناکۆکی ئه‌و دوو نۆرمه یه‌کێک له کێشه چاره‌سه‌ر نه‌کراوه‌کانی زمانی ستاندارده.
تێبینی: ئه‌م نووسینه‌ی مامۆستا ئه‌میری حه‌سه‌نپوور له ژماره‌ی 255 ی ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه لاپه‌ڕه‌ی 13، دووشه‌مۆ 07-07-2008 و وبنوسی ڕوانگه بڵاوکراوه‌ته‌وه.بۆ ئاگاداری و که‌لک لێوه‌رگرتنی خوێنه‌ره‌وه‌ی كال راگوێزراوهته ئێره.