you can login to your account or register with kal

نووسینی چه‌ند زاراوه‌ی کوردی له رۆژنامه‌ی کوردستان دا

نامه‌ی زانای دڵسۆز و مه‌زنی کورد "ژنرال احسان نووری پاشا" له باره‌ی بیر و رای نووسه‌رانی رۆژنامه‌ی کوردستان و کۆمه‌ڵی خوێندکارانی کورد له ئورووپا سه‌باره‌ت به یه‌کیه‌تیی زمانی کوردی.

نووسینی چه‌ند زاراوه‌ی کوردی له رۆژنامه‌ی کوردستان دا

بیر و را و ئه‌ندیشه‌ی جه‌وانانی تێگه‌ییشتۆی کورد به جێ یه، به‌ڵام وه‌ڵامی رۆژنامه‌ی کوردستانیش هێژا (به‌نرخ) و مه‌نطیقی یه‌، وه ته‌نانه‌ت بۆ یه‌کیه‌تی هه‌موو شێوه‌کان سوودمه‌نتر ئه‌بێ، وه دامه‌زراندنی دو زمان "کورمانجی باکووری و سۆرانی" بۆ نووسینی کوردی باش نییه

هه‌ر نه‌ته‌وه‌یی پێویسته به ته‌نیا یه‌ک زمان بخوێنت و بنووسێت، وه بۆ گه‌ییشتن به‌و ئامانجه که دامه‌زراندنی زمانێکی وێژه‌یی کوردی یه‌، پێویسته له نووسینی زاراوه‌ی هه‌موو ناوچه‌کان له رۆژنامه که‌لک وه‌ر بگرن.

له داهاتوودا بۆ ئاسان کردن و پێک‌هێنانی یه‌کیه‌تی زاراوه‌کان له کاتی نووسیندا، ووشه‌ی ئه‌و شێوه‌کان که له ناوی شێوه‌ی وێژه‌یی دانین، که‌م که‌م ئه‌بێ تێکڵاوی شێوه‌ی وێژه‌یی بکرێن، وه به‌م جۆره ووشه‌ی هه‌موو شێوه‌کان ته‌که‌ڵ ئه‌بن. وه ئه‌ڵبه‌ت ئه‌بێ ووشه‌ی لوڕی و به‌ختیاریش له به‌ر چاو دوور نه‌گرن. ئه‌گه‌ر ووشه‌یێکی بێگانه له شێوه‌کاندا هه‌بێ، وه له به‌رانبه‌ره‌وه ووشه‌یێکی کوردی له هه‌ر شێوه‌یێکدا ده‌ست که‌وێ ئه‌بێ ئه‌و کوردییه وه‌گرن و بێگانه‌که ده‌رخه‌ن، وه‌کو: ئه‌و له باتی "طیاره‌" ئه‌ڵێن: باڵافڕ یا فڕۆکه‌، وه له باتی "مله‌ت" بڵێن: نه‌وته‌وه. کاتێ شێوه‌کان به‌م جۆره‌پێکه‌وه نزیک بووته‌وه‌، ئه‌بێ هه‌یه‌تێ فه‌رهه‌نگی زانا له نوێنه‌رانی شێوه جۆر به جۆره‌کان پێک بێن، وه ئه‌وان هه‌موو ئه‌و که‌م و که‌سته‌ی که ماوه‌ته‌وه‌، له نێوی ببه‌ن، وه بۆ سه‌رتاسه‌ری کوردستان ته‌نیا یه‌ک زمانی وێژه‌یی دامه‌زرێنن.

من ئه‌مه به چاک ئه‌زانم، تا قسه‌ی زانایانی کورد چی بێ. 

احسان نوری

----------- كۆتاهی نامه‌كه -----------

سەرچاوەحەوتەنامەی کوردستان، چاپی تاران، ژمارە ٣١ی ساڵی سێهەم- ژمارەی شوێن‌یەک ١٣٤، ١٥ی سەرماوەزی ١٣٤٠، ٦ی دێسامبری ١٩٦١

تێبینی: ئه‌مه باته‌ته له رووپه‌لی "فه‌یسبووك"ی کاک هێدی وه‌رگراوه‌

No votes yet