زمانى كوردى و مه‌ترسیه‌كانى سه‌رده‌م له كۆڕیكى لقى به‌غداى سه‌ندیكاى ڕۆژنامه‌نووسانى كوردستان
شه‌فه‌ق/ ماجد سوێرهمهیرى، 05/06/2010
سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ڕیكه‌وتى 5 حوزه‌یرانى 2010 ، لقى به‌غداى سه‌ندیكاى ڕۆژنامه‌نووسانى كوردستان له باره‌گاى ده‌زگاى شه‌فه‌ق، هه‌ستا به سازدانى كۆڕێكى فراوان، له ژێر ناونیشانى "زمانى كوردى و مه‌ترسیه‌كانى سه‌رده‌م" به به‌شداربوونى هه‌ریه‌ك له مامۆستایان شه‌فیق جاف و ژین نه‌قشبه‌ندى و به ئاماده‌بوونى هاوكار عه‌لى حوسێن فه‌یلى سكرتێرى لقى به‌غداى سه‌ندیكاكه و ژماره‌یه‌ك له و ڕۆشنبیران و ئه‌دیبان و په‌یوه‌ندیداران به زمانى كوردى و كێشه‌كانى . جگه له ژماره‌یه‌ك له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن.
كۆڕه‌كه له لایه‌ن هاوكار ماجد سوێرهمهیرى به‌ڕێوه چوو، و له سه‌ره‌تا، ئاماده‌بووان چه‌ند ساتێك وه‌ستان بۆ خوێندنى فاتیحه بۆ گیانى پاكى شه‌هید به‌سۆز جه‌بار ئاغا كه له ئاكامى بۆردمانى تۆپخانه‌كانی كۆمارى ئيسلامی ئێران بۆ سه‌ر ناوچه سنووریه‌كانى هه‌رێمى كوردستان شه‌هید كرا و بۆ گیانى پاكى سه‌رجه‌م شه‌هیدانى عێراق و كوردستان و به‌تایبه‌تى شه‌هیدانى رۆژنامه‌نووس و میدیاكار.
پاشان هاوكار (عه‌لى حوسێن فه‌یلى ) سكرتێرى لقى به‌غداى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان، وته‌یه‌كى پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بووان كرد و تێیدا تیشكى خسته‌سه‌ر كێشه‌كانى زمانى كوردى و هه‌وڵیدا هه‌موو لایه‌نه‌كانى بخاته ڕوو بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رفه‌ت بدات به توێژه‌ره‌كان بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى توێژینه‌وه‌كانیان، ئاماژه‌شى به‌وه‌كرد كهزمانى كوردى یه‌كێكه له زمانه زیندووه‌كانى سه‌ربه زمانه هیندۆ ئه‌ورووپیه‌كان، و پێكهاتووه له چه‌ند شێوه زمانێك كه له هه‌ندێك شوێن گه‌شه ده‌كه‌ن و لهههندێكى دیكه‌ش به‌ره‌و لاوازى ده‌چن، له‌به‌ر بارودۆخى سیاسى ههژمارنهكردنیان وه‌كوو زمانێكى فه‌رمى له خوێندن و دهرنهخستنیان له ناوه‌نده‌كانى ڕاگه‌یاندن و ئه‌ده‌بى، به ئاستى زمانه ڕه‌سمیه‌كانى ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى كه كوردى تێدا ده‌ژى وه‌ك (عێراق و سووریا و ئێران و توركیا)ئه‌وه جگه له‌و زاراوه بێگانانهى كه تێكه‌ڵ به‌زمانى كوردى بوون. و له‌بیركردنى وشه و زاراوه كوردیه ڕه‌سه‌نه‌كان، به‌تایبه‌تى له‌لایه‌ن نه‌وه‌ى نوێوه، به هۆى بایه‌خ نه‌دانى كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندنى كوردیى بینراو بیستراو خوێنراو به ڕه‌چاوكردنى ڕێزمان و زاراوه هاوبه‌شه‌كان و چروپڕ نه‌كردنى هه‌وڵه‌كان به‌ره‌و یه‌كگرتنه‌وه‌ى وتارێكى یه‌كگرتووى كوردى كه هه‌موو شێوه‌زاره‌كان لێِكنزیك ده‌كاته‌وه.
له‌ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى وته‌كانیدا فه‌یلى ڕایگه‌یاند كه ئێمه كێشه‌ى ئه‌لفوبێى كوردیمان هه‌یه چونكه كوردان له توركیا ناچارن ئه‌لفوبێى لاتینى به‌كار بهێنن له‌كاتێك كوردانى عێراق و ئێران سووریا ناچارن ئه‌لفوبێى عه‌ره‌بى به‌كاربهێنن، ئه‌مه‌ش بووه‌ته گه‌وره‌ترین ته‌گه‌ره له‌به‌رده‌م په‌یوه‌ندى ناوه‌وه‌ى كورد. ئاماژه‌شى به ڕاستیه‌كى مێژوویى كرد كه سه‌ركرده سیاسیه‌كانمان؛ و له‌پێشه‌وه‌ى هه‌موویان بارزانى نه‌مر ده‌ستپێشخه‌ر بوون بۆ هه‌وڵدانى یه‌كگرتنه‌وه‌ى زاراوه‌كان به‌ره‌و زمانێكى كوردى یه‌كگرتوو پێش له‌وه‌ى ئه‌دیبان و زمانزانه‌كان و ڕۆشنبیران ئه‌و هه‌وڵه بده‌ن.
سكرتێرى لقى به‌غداى سه‌ندیكا ئاماژه‌ى به‌چه‌ند هۆكارێكى دیكه كرد كه كاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر زمانى كوردى وه‌كوو لایه‌نى ئاینى و زمانى ڕه‌سمى و سیسته‌مى خوێندنى ئه‌و وڵاتانه‌ى كه كوردیان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه. و سه‌باره‌ت به‌و كوردانه‌ى كه كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ى ههرێَمى كوردستان ده‌ژین وتى ئه‌مانه بێبه‌شكراون له‌فێربوونى زمان و ئاخاوتنى كوردى و، ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌كى ترسناكه و به‌جۆرێك له‌جۆره‌كانى ته‌عریب و ته‌فریس و ته‌تریك دێته هه‌ژماردن؛ ئه‌وه جگه له كه‌مته‌رخه‌مى خانه‌واده كورده‌كان له فێركردنى زمانى زگماكى؛ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر شێوه‌زاریش بێت. له كۆتایى وته‌كانیدا عه‌لى فه‌یلى وتى ئه‌ركى پاراستنى زمانى دایك و به‌كارهێنانى زاراوه كوردیه ڕه‌سه‌نه‌كان ته‌نها ئه‌ركى شاعیران و ئه‌دیبان نییه به‌ڵكوو ئه‌ركى هه‌موو ڕۆشنبیرانه له‌هه‌موو لایه‌نه‌كانییه‌وه. سه‌باره‌ت به‌ئه‌لف و بێش؛ ڕكابه‌رى ته‌نها له نێوان دوو ئهلف و بێ هه‌یه ئه‌ویش لاتینى و عه‌ره‌بى و ئاڕاسته‌یه‌ك هه‌یه بۆ فێربوونى هه‌ردووكیان بۆ پشتگیرى كردن له په‌یوه‌ندى نێوان ئه‌و كه‌سانه كه به‌م زمانه ئه‌دوێن و له‌ئاكامیشدا ئێمه ناچارین زاراوه‌كان یه‌كبخه‌ینه‌وه وه‌ك چۆن ناچارین ته‌نها یه‌ك ئه‌لفوبێ به‌كار بهێنین.
پاشان مامۆستاى زمانى كوردى شه‌فیق جاف وتهیێكى بێشكهشكرد و له سه‌ره‌تا ئاماژه‌ى به‌و كه‌مته‌رخه‌میه كرد كه كوردان له‌مه‌ڕ زمانه‌كه‌یانه‌وه نوواندوویانه و وتیشى زمانى كوردى هیچ كه‌متر نییه له زمانه زیندووه‌كانى دونیا، چونكه له زمانانى دیكه وه‌رده‌گێڕێته سه‌ر زمانى كوردى و به پێچه‌وانه‌شه‌وه له كوردییه‌و زۆر شت وهدهگێردرێته سه‌ر زمانه‌كانى دیكه" و وتیشى" زمان به‌واتاى بوون و مێژوو و كه‌له‌پوور و خاك و ئیرادهتى گۆڕانكارى و زمانى كوردى به‌رگرى له خۆ كردووه وڕهسهنایهتى خۆى پاراستووه"
جاف ئاماژه‌شى كرد به‌و تێكه‌ڵبوونى زاراوه زۆرييهی بێگانه كه زمانى كوردى تووشى هاتووه و ڕوونیشى كرده‌وه كه ئه‌م دیارده‌یه زۆر مه‌ترسیداره و ده‌بێ به‌ره‌نگارى بینه‌وه نه‌یهێڵین ته‌شه‌نه بكات و له سه‌رووى ئه‌و مه‌ترسیانه ئاماژه‌ى به به‌كارهێنانى زمانى بێگانه كرد له ناوه‌نده زانستى و زانكۆییه‌كان.
له كۆتایى وته‌كانى جه‌ختى كرد له سه‌ر خۆڕاگرتن له به‌رانبه‌ر ئه‌م دیارده‌یه، ئه‌وه‌ش به زیندووكردنه‌وه‌ى شێوه‌زمانه كوردیه‌كان وسوود وه‌رگرتن له‌و زاراوانه كه له‌م شێوهزمانانه هه‌یه بۆ ئاڵوگۆڕكردنیان به زاراوه بێگانه‌كان.
له ته‌وه‌رى دووه‌مى كۆڕه‌كه توێژه‌ر ژین نه‌قشبه‌ندى وته‌یه‌كى پێشكه‌شكرد و ئه‌وه‌ى ڕوونكرده‌وه كه ئه‌و پیتانه كه كورد به‌كارى هێناوه له‌وانه‌يه له‌ناوچووبێت و له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌شه كه گه‌لى كورد له سپێده‌ى مێژووه‌وه، له چیاكانى كوردستان و ئاسیاى ناوه‌ڕاست ژیاوه، هه‌ندێك ئه‌لفوبێى تایبه‌تى هه‌بووه به‌گوێره‌ى توێژینه‌وه و نووسینه‌كانى زۆربه‌ى زانا و توێژه‌ره‌كانى جیهان.
له‌مباره‌یه‌وه ئاماژه‌ى به سێ جۆره ئه‌لفوبێى كرد، كه یه‌كێكیان ئه‌و نووسراوه بوو كه له ناوچه‌ى هه‌ورامان دۆزرایه‌وه و به زمانى ئارامى نووسراوه، دووه‌م نووسراویش له كتێبى پیرۆزى ئێزیدیه‌كان هاتووه كه پێى ده‌گوترێ(ئه‌لفوبێى كوردى ئێزیدى) كه له گۆڤارى كۆڕى زانیارى كوردى بڵاوكرایه‌وه؛ سێیه‌م نووسراویش ئه‌وه‌یه كه كتێبى شوق المستهان فی معرفه رموز الاقلام هاتووه و تێیدا باس له كارزانى و لێهاتوویى كوردى كردووه له پیشه‌ى كشتو‌كاڵى و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى ڕووه‌ك.
له كۆتایى كۆڕه‌كه ده‌رفه‌ت درا به ئاماده‌بووان بۆ ده‌ربڕینى ڕاو بۆچوونه‌كانى خۆیان و له سه‌ره‌تا مامۆستا محسن بنى وه‌یس وتى من له گه‌ڵ ئه‌وه‌دام كه یه‌كێك له شێوه‌زاره‌كان بكرێته زمانى یه‌كگرتوو و به شێوه‌زاره‌كانى دیكه ده‌وڵه‌مه‌ند بكرێت هه‌روه‌كوو چۆن عه‌ره‌به‌كان شیوهزمانى قوره‌یشیان كرده بنه‌مایه‌ك بۆ زمانى عه‌ره‌بى كه زمانى قورئانى پیرۆزیشه. ئاماژه‌شى به‌وه كرد كه له كاتى هه‌ستكردن به مه‌ترسى له زمانێكى دیاریكراو په‌نا ده‌برێته به‌ر شیوهزمانهكان بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى. له‌لاى خۆیه‌وه جه‌واد كازم به‌رێوه‌به‌رى رادیۆى شه‌فه‌ق وتى كه بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌م كێشه‌یه پێویستیمان به دوو به‌رنامه هه‌یه یه‌كێكیان به‌رنامه‌یه‌كى كورت مه‌ودا و دووه‌میشیان به‌رنامه‌یه‌كى ستراتیژى وه‌كوو دامه‌زراندنى قوتابخانه و شوێنى تایبه‌ت بۆ فێركردنى زمان كه منداڵانى كوردى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم سوودى لێوه‌رگرن؛ جگه له به‌كارهێنانى گۆرانى و مۆسیقا و سروود؛ كه شاعیره‌كان هه‌میشه به دووى وشه ڕه‌سه‌نه كوردیه‌كانه‌وه ده‌گه‌رێن و ئه‌مه‌ش زمان زیندوو ده‌كاته‌وه.
پاشان فه‌ره‌یدوون كه‌ریم جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرد كه هاتنى زاراوه‌ى زانستى و ته‌كنۆلۆژیای بيانی وتێكه‌ڵاوی به‌ناو زمانى كوردیدا هیچ مه‌ترسییه‌كى نییه‌و شتێكى زۆر ئاساییه و جه‌ختیشى له سوود وه‌رگرتن له شێوهوماناكانى كوردى كرد بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى زمانه‌كه‌مان.
له لاى مامۆستا محمد على السماوى وتى زۆرى شێوه‌زمان، زمانى ستاندارد لاواز ده‌كاته‌وه و ده‌بێ له‌سه‌ر یه‌ك شێوه‌زمان رێكبكه‌وین و به‌و شێوه زمانه‌كان ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ینه‌وه و بیكه‌ینه زمانى یه‌كگرتوومان و له‌سه‌ر ئه‌و ڕایه‌ش بوو كه هیچ مه‌ترسییه‌ك نییه له هاتنى زاراوه‌ى بيانی چونكه شتێكى ئاساییه.
ریاز فه‌یلى وتى نه‌وه‌ى نوێى هه‌رێمى كوردستان ته‌نها فێرى كوردى ده‌كرێن و ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌یه، ئیمه ده‌بێ فێرى زمانى عه‌ره‌بى ببین و له دهوروبهرما دانه‌بڕێین.
هاوكاران: عه‌دنان ڕه‌حمان و ئیسماعیل محمد و هیوا موفتى و عبد العزیز لازم و احمد الحمد مه‌نده‌لاوى و جه‌مال ئه‌ركه‌وازى هه‌مان بیر و بووچوونى پێشوویان هه‌بوو.