you can login to your account or register with kal

Sheik Mahmoud's Handwriting 2

Sheik Mahmoud's Handwriting 2

سه‌رچاوه:‌ ئه‌م به‌ڵگه‌يه‌ له‌ کتێبی ئه‌لبوومی شێخ مه‌حموودی حه‌فید، ئاماده‌ کردنی سدیق ساڵح، بنکه‌ی ژين، سلێمانی (2006) وه‌رگیراوه

Source: This document has been extracted from "the photo album of Shaikh Mahmoud Hafid", Sadiq Saleh, Vol 1, Jhín publication, Silémaní 2006

از علمای گرام  ( له‌ عالمه‌کانی عه‌زیز) مه‌لا حسێن

له‌به‌ر ئه‌مه‌ که‌ باوکت به‌ ده‌ره‌جه‌ی شه‌یخوخییه‌ت گه‌یشتووه‌ بێ تاقه‌ت بووه‌ و تۆیشی له‌ جێگه‌ی خۆی به‌ وه‌لیعه‌هد و وه‌کیل مونته‌سیب کردووه‌ بۆ ئه‌مه‌ که‌ ته‌له‌به‌ له‌ ته‌حسیل موعه‌ته‌ل نه‌بن و به‌ روخسه‌تی باوکت تۆم به‌ وه‌کیل ته‌عیین  کرد . ئه‌مری ته‌دریس به‌ جێ بێنه‌. وه‌سه‌لام

بیستی ڕه‌بیعولئه‌وه‌لی 237                             نازری شه‌ریعه‌ت
                                                                ئیمزا
                                                                مۆر

ته‌نسیبی ته‌سدیق ئه‌که‌م                                  20 ڕه‌بیعولئه‌وه‌ل  237
                                                                حاکمی کوردستان
                                                                 مۆر ( ئه‌لسه‌یید مه‌حموود)

له‌ سه‌ر ته‌نسیب و ته‌دسدیقی ئیراده‌نامه‌ی حه‌زره‌تی مه‌لیکی ئه‌عزه‌م له‌ ئیعتباری  1ی کانوونی ئه‌وه‌لی 238ه‌وه‌ مانگی سه‌د ڕووپییه‌ مه‌عاشه‌که‌ت ئه‌یه‌زه‌ن ته‌سدیق کرا و بۆ ته‌سوییه‌ کردنی ئه‌مه‌ به‌ ڕه‌ئیس و قائیممقامی قه‌زای ئه‌لحه‌له‌بجه‌ ئه‌مر درا

                                         

1ی کانوونی سانیی 238
ڕه‌ئیسی داخیلییه‌ی کوردستان
ئیمزا

سه‌رچاوه‌: محه‌مه‌دی مه‌لا حسێنی مه‌لا قادری بیاره‌

ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌ له‌ کتێبی: ئه‌لبوومی شێخ مه‌حموودی حه‌فید، به‌رگی یه‌که‌م، ئاماده‌ کردنی سدیق سالح ، بنکه‌ی ژین 2006، سلێمانی وه‌رگیراوه