you can login to your account or register with kal

کوردی وه‌ک زمانێکی جووت - ستاندارد

Dr. Amir Hassanpourکوردی وه ک زمانێکی جووت-ستاندارد:

تێبینی سه باره ت به گه‌ڵاڵه ی داخوازینامه بۆ ره سمی کردنی "کرمانجی خواروو"

پرۆفسۆر ئه‌میری حه‌سه‌نپوور - زانکۆی تۆرۆنتۆ،کانادا

داخوازینامه یێک گه ڵاڵه کراوه بۆ ئه وه ی داوا له حکوومه تی هه رێم بکا که "کرمانجی خواروو" (سۆرانی) وه ک زمانی ستانداردی کوردی به ره سمییه ت بناسرێ. له ئه و داخوازینامه دا، داواکراوه،

یه‌که‌م: به‌یاسایه‌ک بڕیار بدرێ له‌سه‌ر به‌فه‌رمیی ناسینی شێوه‌زاری کرمانجی خواروو وه‌ک بناغه‌ی زمانی ستانده‌ردی کوردیی، له‌هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا.

دووه‌م: به‌یاسایه‌کی هاوپێچ (مرفق) بڕیار بدرێ له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ئینستیتیوتێکێ نه‌ته‌وه‌یی له‌ کوردستاندا، بۆ لێکۆڵینه‌وه‌و ساغکردنه‌وه‌و ئارشیفکردنی هه‌موو شێوه‌زاره‌کانی زمانی کوردیی و پێشکه‌شكردنی پێشنیارو لێكوڵێنه‌وه‌ی به‌رده‌وام بۆ موتووربه‌کردنی زمانی فه‌رمیی به‌وشه‌و فره‌ییز و زاراوه‌ی هه‌موو شێوه‌زاره‌کانی تر.

ئه و داخوازییه ده یه وێ یه‌ کێک له سێ له هجه ئه ده بییه‌ کانی کوردی، ئه وه ی که ناوی "سۆرانی"، "کوردی ناوه راست" یان "کرمانجی خواروو"ی لێندراوه، به زه بری قانوون و ده سه ڵاتی ده وڵه تی، بکرێت به زمانی ره سمی و ستانداردی کوردی.

ده وری له هجه‌ کانی تریش (کرمانجی ژووروو، هه ورامی....) ئه وه بێ که خزمه ت بکه ن به ده وڵه مه ندکردنی ئه و زمانه ستاندارده.

ئه و داخوازییه، ئه گه ر به پێوانه ی زانستییه کانی زمان هه ڵی بسه نگێنین، به هه ڵه چووه و له باری سیاسییه وه تووشی هه ڵه یێکی گه وره تر بووه. زۆر به کورتی:

1- زمانی کوردی، وه ک زمانی هه رمه نی، ئالبانی و نۆروێژی، زمانێکی جووت-ستاندارده‌: دوو ستانداردی هه یه، کرمانجی و سۆرانی (من لێره و پاش، له به ر هاسانکردنه وه ی نووسین ئه و دوو ناوه ده کاردێنم). له گه‌ ڵ ئه وه شدا هه ورامی

ئه ده بییاتێکی کۆنی هه یه، وه ک دوو له هجه که ی تر پرۆسه ی ستاندارد بوونی ده ست پێ نه کردووه؛ له هجه ی دملی یان زازاش بۆ نووسین زۆر که م ده کار هێندراوه.

2- زۆربه ی گه‌لی کورد به کرمانجی قسه ده که ن: ته واوی کوردی سوورییه، ته‌ واوی کوردی هه رمه نستان، زۆربه ی کوردی تورکییه، به شێک له کوردی ئێران و عێراق کرمانجی زمانن. سۆرانی ته نیا له کوردستانی عێراق و ئێران، ئه ویش ته نیا له ناوچه کانی ناوه راست قسه ی پێده کرێ.

3- له روانگه‌ی زمانناسییه وه، هیچ له هجه یێک له له هجه یێکی تر باشتر نییه. هه ر له هجه یێک ده توانێ ببێته زمانی ستاندارد. ستاندارد بوون پێوه ندی به باروودۆخی غه یری-زمانی (واته ئابووری، کۆمه ڵایه تی، سیاسی...) هه یه. نووسین ئه ده بیات له پێشدا به هه ورامی و کرمانجی ده ستی پێکرد. سۆرانی زۆر دره نگتر، نزیکه ی سێ سه ده دوایه، بۆ نووسین ده کارهات، به ڵام له باروودۆخی دوای شه ڕی جیهانی یه‌که‌م هه لی بۆ ره خسا که ستاندارد بکرێ.

4- پرۆژه ی ستانداردبوونی زمانی کوردی، له به ر دابه شکرانی کوردستان له ناو چه ند ده وڵه تدا و به هۆی سیاسه تی زمانکوژی، به شیوه یێکی ئاسایی وه ڕێ نه که وت و درێژه ی نه بوو. ئه و پرۆسه یه کاتێک ده ستی پێکرد که گه‌لی کورد له نێوان ئێران و عوسمانی دا دابه ش ببوو و به شێکی که میش له روو سییه بوون. ستاندارد کردن له سه ره تاوه خۆڕسکی بوو، واته به بێ به ر نامه یێکی له پێشدا گه ڵاڵه کراو و به بێ تیۆری و زانستی زمانناسی. ئه و پرۆژه یه به بڵاوبوونه وه ی روژنامه ی کوردستان له 1898 ده ستی پێکرد، کاتێکی ده سه ڵاتی ده وڵه تیی کورد له ئارادا نه بوو. کوردستان زۆرتر به کرمانجی بوو له به ر ئه وه ی بڵاوکه ره وه که ی، به در خانییه کان، کرمانجی زمان بوون. رۆژنامه گه ری دوای 1908 هه م به کرمانجی بوو و هه م به سۆرانی به ڵام کرمانجی زاڵ بوو له به ر ئه وه ی خوێنده وار و رۆشنبیر و خوێنه‌ره‌وه‌ زۆرتر کرمانجی زمان بوون.

5- دوای شه ری جیهانی یه که م، به شی عوسمانی کوردستان، که به شی هه ره گه وره بوو، دیسان دابه ش کرا و ئه و دابه شییه پێوه ندی نێوان له هجه کانی گۆڕی. به رووخانی ده وڵه تی عوسمانی (1923-1918) و دامه زرانی کۆماری تورکییه (1923) به تایبه تی دوای 1925، کرمانجی به شێوه یێکی دڕندانه سه رکوت کرا. له سوورییه ش، که فه رانسه دایمه زراند (1946-1918)، رێگه نه درا کرمانجی له خوێندن دا ده کار بێ و رۆژنامه گه‌ریش ته نیا له 1932 هه تا 1935 و له ساڵانی شه ڕی جیهانی دووه م "ئازاد" بوو. دوای شه ری جیهانی یه که م (1918-1914)، ته نیا له عێراق (له ژێر ده سه ڵاتی ئینگلستاندا) و یه کێتی سۆڤێت (1921 به و لاوه) زمانی کوردی له خوێندن و نووسین و چاپه مه نی و رادیۆ ده کارهات و پرۆژه ی ستاندارد کردن هاته گۆڕێ. له عێراقێ، ستاندارد کردن بێ به رنامه بوو، واته رۆژنامه نووس و نووسه‌ر و بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کتێب و وه رگێڕه کان بۆچوونی جیاوازیان هه‌بوو به ڵام له ئه و بێ به رنامه ییه شدا، یه‌کده نگی به دی ده کرا (بۆ وێنه له وشه ڕۆنان، په تیکردن، گۆڕین یان چاککردنی ئه لف وبێ). پرۆژه ی ستاندارد کردنی زمانی کوردی به سۆرانی، ئه ویش له سه ر بنچینه ی بن-له هجه ی سلێمانی، به ڕێوه ده چوو نه ک له‌به‌ر ئه وه ی ئه و بن-له هجه یه له ئه وانی تر باش تر بوو به لکوو له به ر ئه وه ی شاری سلێمانی ناوه ندی بزووتنه وه ی نه ته وه یی بوو، خوێنده وار و رۆشنبیری زۆرتر بوو و ناوچه ی بادینان زۆرتر عه شیره یی بوو و شاری گه وره ی نه بوو. ته نیا له یه کێتی سۆڤێت، بۆ ستاندارد کردنی زمانی کوردی رێباز و به رنامه دییاری کرا ( کۆنگره ی 1934 ی یێره وان)، به ڵام کوردی سۆڤێت به ژماره زۆر که م بوون، و له قه فقاز و ئاسیای ناوه ندی بڵاوببوونه وه، و له 1937 هه تا دوای شه ری جیهانی دووه م سه رکوت کران، و ده وڵه تانی ناوچه رێگه‌یان نه ده دا پێوه ندی له نێوان ئه وان و پارچه کانی تری کوردستان هه بێ. له ئه و باروودۆخه دا، بن-له هجه ی سلێمانی له کوردستانی عێراق پرۆسه ی ستاندارد بوونی به رده وام بوو، تا راده یه کیش له کوردستانی ئێران، سه رباقی ئه وه ی زمانی کوردی له ئێران سه رکوت ده کرا، هێزی پێده درا (به تایبه‌ت به درێژایی ته مه نی کورتی کۆماری کوردستان).

6- داخوازینامه داوا ده کا سۆرانی "له هه رێمی کوردستانی عیراقدا" به ره سمییه ت بناسرێ. به ڵام ئه گه ر شتێکی وا بکرێ (جوێکردنه وه یان دابڕانی له هجه کان ، له ت و کوت ترکردنی پرۆسه ی ستاندارد بوون، و سه پاندنی ئه‌و له‌ت وکوتییه‌ له ناو سنووری ده وڵه تێکدا) دیسان به رنامه یێکی وا سه رناکه وێ و زیانێکی سیاسی زۆری ده بێ. ئه گه ر له رابردوودا سۆرانی له عێراق و کرمانجی له سۆڤێت ده یانتوانی، بێ خۆهه ڵقوتاندن له یه‌ک تر، ستاندارد بن، ئێسته ئه و پێوه ندییانه گۆڕاون، په رژینی سنووره کان نزم تر بوون، پارچه کان تیکه ڵاو تر بوون، تێکنۆلۆژی راگه یاندن (تلڤیزیۆنی ساتلایت، ئینترنێت، ته له فۆن...) سنووره کانی شێواندووه. قورسایی له هجه کانیش وه ک جاران نه ماوه، هه ر بۆیه هه وه ڵ تلڤیزیۆنی ساتلایت کرمانجی زمانه کان دایان مه زراند و زۆرتر به کرمانجی بوو تا سۆرانی. کرمانجی زمانه کان له تورکییه، به خه باتی خۆیان، مافی بڵاوکردنه وه به زمانی خۆیان ئه ستاندووه و ده وڵه تی تورکییه یان وا لێکردووه که به وزوانه رادیۆ ۆ تلڤیزیۆنی ساتلایت به کرمانجی ده ست پێ بکا. له کوردستانی عێراقیش، بادینان چی تر مه ڵبه ندی عه شیره ت و ورده شاران نییه.

7- دوای وه لاچوونی ده سه ڵاتی ریژیمی به عس له سه ر به شێک له کوردستان له 1991 ، کرمانجی زمانه کان له کووچه و کۆڵانان و له دووکان و ئیداره کان دا به نووسین و به ئاخاوتن کرمانجییان ده کارهێنا و سۆرانی زمانه کانیش وه ک جاران ده کارهێنانی له هجه ی خۆیان درێژه پێدا. دیاره سۆرانی هێشتا ده سه ڵاتی زۆرتره ئه وه ش له به ر پێوه ندی نابه رابه ری نێوان دوو له هجه که یه له کوردستانی عێراقدا نه ک له به ر ئه وه ی سۆرانی له کرمانجی پێش که و تووتره، یان سۆرانی ستانداردبووه و کرمانجی نه بووه. راسته که چاپه مه نی زۆرتر به سۆرانی بووه به ڵام هیچ بابه تێک نییه که بکرێ به سۆرانی باسی بکرێ و به کرمانجی نه کرێ. ره سمی کردنی له هجه یێک ده سه ڵات ده دا به له هجه که و به ئه وانه ی به و له هجه یه قسه ده که ن و له هه مان کاتدا ئاخێوه رانی له هجه کانی تر له و ده سه ڵاته بێ به ش ده کا. ئه وه ش کێشه که ده کا به کیشه ی ماف و دێمۆکراسی.

8- کوردی زمانێکی جووت-ستاندارده و ئه گه ر قه رار بێ بکرێته تاقه-ستاندارد، به بێ زه بروزه نگی ده وڵه تی سه رناگرێ و ئه و زه بروزه نگه ش به ئامانجی خۆی ناگا و ناکۆکی قووڵتر و به رین ترده کا. ئه گه ر مه به ستی داخوازینامه ئه وه یه که نه ته وه یه ک بگرێ و جیاوازی دوو له هجه که نه بێته سه رچاوه ی لێکهه ڵبڕانیان، ره سمی کردنی سۆرانی پرۆسه ی جیابوونه وه خێرا تر ده کا. ئه گه ر مه به ست ئه وه یه نه ته وه ی کورد وه ک سرب و کروات یان چێک و سلۆواک لێکهه ڵنه بڕن، ره سمی کردنی سۆرانی به رنامه یێکی وا وه دی دێنێ.

9- جیاوازی زمان و له هجه وه ک نوقسان و دواکه وتوویی و لێقه ومان چاوی لێکراوه به ڵام ده کرێ وه ک ده وڵه مه ندیی و جوانی و هه ڵکه وتوویی دابندرێ. ئه و بۆچوونانه ش له بواری دوو جیهانبینی و دوو ئیده ئۆلۆژی و دوو سیاسه تی لێک جیاواز سه ریان هه ڵێناوه. کێشه ی ماف و دێمۆکراسی له ناخی ئه و ناکۆکییه دا ماڵی کردووه.

--~--~--~--~--~--~--~--~--~--~--~--~--~--~
Sésheme 22/04/2088 mallperrí RUWANGE
Pénjsheme 24/04/2008 le  Rojhnamey Rojhname

 

Your rating: None Average: 5 (1 vote)